تاران ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح
وێڕای ھیوای زۆر به چاره ئه‌ندێشی ده‌وڵه‌تی نوێ له به‌شی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌م و کورتیانه‌ی که له به‌شی مافی ھاووڵاتیدا کراوه، ئه‌مڕۆش له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژنی قوربان، تایبه‌ت به ئه‌ھلی سوننه‌ت له مزگه‌وتی سادقیه‌ی تاران به‌رگیری کرا.
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 24 ڕه‌زبه‌ر 1392، ده‌سته‌یێکی چه‌کدار سه‌ر به ھێزه ئه‌منیه‌کانی پۆلیسی ناوچه‌ی گیشا، به ئاماده‌بوون له ده‌ور و به‌ری مزگه‌وتی سادقیه و ھه‌روه‌ھا ئه‌و شه‌قامانه‌ی که ده‌چنه‌وه به‌ر مزگه‌وت، له چوونه ناوه‌ی نوێژخوێنه‌کان به‌رگیریان کرد.
ئه‌م ڕووداوه له دوای بانگ کردنی یه‌کێ له باوه‌ڕپێکراوانی مزگه‌وت بۆ به‌شی پۆلیسی ئه‌منی، به‌شێوه‌ی سه‌رزاره‌کی پێیان ڕاگه‌یاندبوو که نابێ نوێژی جه‌ژن له‌و مزگه‌وته‌دا به‌ڕێوه بچێ.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که له دوای به‌رگری له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له مانگی گه‌لاوێژدا، له پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ده‌زگا به‌رپرسه‌کان، به‌تایبه‌ت له ده‌زگای سه‌رۆک کۆماری دا، جه‌خت کرایه سه‌ر مافی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه ئایینیه‌کانی ئه‌ھلی سونه‌ت ئه‌ویش به پێی یاسای گشتی و ئه‌وانیش ئه‌م مافه‌یان به ڕه‌وا و به‌رحه‌ق زانی.
به‌ڵام به شێوازێکی سه‌رسووڕھێنه‌ر که له نیمه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، له‌لایه‌ن ده‌زگای پۆلیسه‌وه ڕا گه‌یێندرا که نابێت نوێژی جه‌ژن به‌ڕێوه بچێ. ھه‌رچه‌ن تا ئێستا له‌لایه‌ن به‌شێکی زۆر له نوێنه‌رانی پاڕله‌مان و ھه‌ندێ له که‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌کان ئه‌م کێشه‌یه ڕاگه‌یاندووه به‌ڵام نوێژخوێنانی ئه‌م ناوچه و گه‌ڕه‌کی سه‌عاده‌ت ئاوا له به‌ڕێوه بردنی نوێژی جه‌ژن بێ به‌ش کران.
به‌ڵام له شوێنه‌کانی دیکه‌ی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی نوێژنی ئه‌ھلی سوننه‌ت له تاران، نوێژی جه‌ژن به به‌شداری زۆرێک له خه‌ڵکی به‌ڕێوه چوو.
وته‌بێژی شۆرای کاروباری مزگه‌وته‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌تی تارانی سه‌ر به جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له وت و وێژ له‌گه‌ڵ ئیسلاح وێب دا، وێڕای ده‌سخۆشی له‌و خۆشه‌ویستانه‌ی که له نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه‌وه تا دره‌نگانێ له شه‌و، به پێ‌و شوێن و لابردنی ئه‌م گرفته‌دا به‌شداریان کرد و ھه‌روه‌ھا ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و ناڕه‌حه‌تی خۆی له پهککهوتنهوهی ئه‌و کۆششانه، ھیوای ئه‌وه‌ی خواست تا له ھه‌وه‌ڵ ده‌رفه‌ت دا له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی سه‌ر به سه‌رۆک کۆماریه‌وه ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بکرێ و له داھاتوودا له دووپات کردنه‌وه‌ی به‌رگری بکرێت.
بۆچوونه‌کان