سەربەست مستەفا"، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، ئاکامی لە سەدا ٩٥ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پارلەمانی کوردستانی راگەیاند.
ئەو ئەنجامە، پاش جیاکردنەوەی دەنگی هاووڵاتییان لە ٦٣٧٨ بنکەی دەنگدان کەوتۆتە دەست و بڕیارە ٥ لە سەدی باقیش، لە رۆژانی داهاتوودا رابگەیەنرێ، گەرچی بەگوێرەی بەرپرسانی کۆمیسیۆنی ئاماژەپێکراو، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە هەژماری کورسییەکان پێک ناهێنێ.
بەگوێرەی کۆمیسیۆن، پارتی دیموکراتی کوردستان ٧١٩ هەزار و چوار دەنگ، بزوتنەوەی گۆڕان ٤٤٦ هەزار و ٩٥ دەنگ، و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٢٣ هەزار و ٨٦٧ دەنگی بەدەست هێناوە.
سێ لایەنی ئیسلامی کوردستان، واتە یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستانیش پلەی چوار تا شەشیان لە هەڵبژاردنی پارلەماندا بەدەست هێناوە.
بەو پێیە، بە لەبەرچاوگرتنی ٦ کورسی قەرەبوو کە دواتر بەسەر لایەنە براوەکاندا دابەش دەکرێ، تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٨ کورسی، بزوتنەوەی گۆڕان ٢٤، یەکێتیی نیشتمانی ١٧، یەکگرتووی ئیسلامی ٩، کۆمەڵی ئیسلامیی ٦ کورسیان مسۆگەر کردووە.
ناو و هەژماری دەنگی لایەنەکانی تر بریتییە لە:
پارتی دیموكراتی كوردستان: ۷۱۹۰۰۴
بزوتنهوهی گۆڕان: ۴۴۶۰۹۵
یهكێتی نیشتیمانی كوردستان: ۳۲۳۸۶۷ دهنگ
یهكگرتوی ئیسلامیی كوردستان : ۱۷۸۶۸۱ دهنگ
كۆمهڵی ئیسلامیی كوردستان: ۱۱۳۲۶۰ دهنگ
بزوتنهوهی ئیسلامیی كوردستان: ۲۰۷۹۵
حیزبی سۆسیالست: ۱۱۸۲۸ دهنگ
ئازادی: ۱۱۷۶۸
ئاراستهی سێیهم: ۸۲۶۸ دهنگ
لیستی رافیدهین: ۵۹۶۳ دهنگ
تجمع كلدانی، سریانی، ئاشوری: ۵۵۹۹
پێشكهوتنی توركمان: ۵۱۷۳
ئاینده: ۳۸۶۸
پارتی چارهسهری: ۳۶۰۵
مافهكانی خهڵكی كوردستان: ۲۸۱۷
پارێزگاران: ۲۴۲۰
مافی گهل: ۲۰۰۵
قائمەی ئهربیلی توركمانی: ۱۸۵۶
گۆڕان و نوێبوونهوهی توركمان: ۱۸۲۹
یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان: ۱۷۱۷
بهرهی توركمانی عێراقی: ۱۶۶۷
لیستی چاكسازی و گهشه: ۱۳۲۳
ئەبنائولنەهرەین: ۱۰۴۸
لیستی بزوتنهوهی دیموكراتی توركمان: ۱۰۰۲
لیستی سهربهخۆكان: ۸۶۴
بروانت نیسان ماركوس: ۵۱۷
ئیشخان ئیرشاك: ۳۴۵
ئارام شاهین: ۳۴۲
حیزبی رزگاریی کوردستان: ۲۵۷
پهرێشان و ههژاران: ۲۰۲
نوبار سیبان: ۱۲۷
بۆچوونهکان