53 ناوه‌ندی ناحکوومی ئیسلامگه‌را له ئامه‌د، ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگریان بۆ پشتگیریی له سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌رکارلابراوی میسر هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵ: دوانیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه 18ی ئه‌گێست/ 27ی گه‌لاوێژ، ده‌یان هه‌زار له خه‌ڵکی ئامه‌د بۆ پشتگیریی له محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌رکارلابراوی میسر و ئیدانه‌کردنی کوشتوبڕی موسڵمانان له قاهیره، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
مه‌همه‌ت حسێن ییڵماز، جێگری سه‌رۆکی پارتی داخوازیی ئازاد و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م پارته له ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک، وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و وتی: "کووده‌تای میسر، هه‌وڵدانه بۆ زه‌بردان له دیموکراسییه‌تی ساوای میسر و له ڕاستیدا هێرش کردنه سه‌ر ئیسلام و بایه‌خه ئیسلامییه‌کانه."
ئه‌م خۆپیشاندانه گه‌وره له لایه‌ن گرووپی ئیسلامیخوازی ناسراو به کۆمه‌ڵه‌ی هه‌ژاران، پارتی ئیسلامخوازی داخوازیی ئازاد، 53 ناوه‌ندی مه‌ده‌نی به‌شداربوون و له دژی ژێنێراڵ سیسی به‌شار ئه‌سه‌د، سعوودییه، ئیسرائیل و ئۆباما دروشمیان وته‌وه.
بۆچوونه‌کان