نیمه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به رژیمی كوده‌تا و كوشتنی خه‌ڵكی بێتاوانی میسر، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له به‌رده‌م مه‌كته‌بی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میسر له تاران، به‌ڕێوه چوو.
به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح، به‌شێك له ئه‌ندامان و هه‌وادارانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران به هاوكاری یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ئوممه‌تی واحیده، كاتژمێر 1ی پاش نیمه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 24ی گه‌لاوێژ، له‌به‌ر مه‌كته‌بی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میسر له تاران، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان سه‌باره‌ت به كوشتنی خه‌ڵكی بێتاوانی میسر له‌لایه‌ن ئه‌رته‌ش و ڕژێمی كوده‌تاوه به‌ڕێوه برد.
له‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زاییه‌دا، جه‌لیل بههرامینیا به نوێنه‌رایه‌تی له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، له وتاره‌كه‌یدا، جه‌نایه‌ته نامرۆڤانهكهی سكۆلاره كوده‌تاچیه‌كان له كوشتنی موسوڵمانه بێ تاوانی گۆڕه‌پانه‌كانی «رابعه» و «النهضه»ی ئیدانه كرد. له‌م وتاره‌دا له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م كۆبوونه‌وه و به‌شداره‌كانی كه به مه‌به‌ستی پشتگیری له ئازادی و عه‌داله‌ته‌وه هاتبوون ده‌سخۆشی و ماڵئاوایی كرد و هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه ئه‌م حه‌ره‌كه‌یه، په‌یامهێنه‌ری سه‌رانسه‌ری له ئارمانجی عه‌داله‌ت و ئازادی له سێبه‌ری ئیسلامدا بێت.
هه‌روه‌ها وتی : كۆبوونه‌وه‌ی ئێمڕۆ له‌به‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به به‌ندایه‌تی كردن و تاعه‌ت و عیبادهت و هه‌روه‌ها خۆڕاگری و ڕێخستنی بزوتنه‌وه‌ی دوور له توند و تیژی وانهیێكی گه‌وره‌یان به كهوسانهدا كه له‌ڕووی كینه و بوغزه‌وه ده‌یانهه‌وێ ترس له ئیسلام له جیهان دا په‌ره پێ بده‌ن. بههرامینیا گوتی : په‌یامی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه ده‌یانهه‌وێ مرۆڤه‌كان له به‌ندایه‌تی كردن یه‌كتر به‌ره‌ولای به‌ندایه‌تی كردن خوای گه‌وره به‌رن. ئه‌مه سه‌ره‌كیترین دروشمی هه‌ڵقوڵاو له كه‌لتووری ته‌وحیدییه كه برا و خوشه‌كه موسوڵمانه میسریه‌كان به بوێری خۆیان، لێكیان دایه‌وه و له ڕێگا مه‌ده‌نی و یاساییه‌كان سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون. به‌ڵام كه‌سانێك كه دین و ئایینیان ته‌نیا هێز و ده‌سه‌لاته و بۆ به‌ده‌سهێنانی هێز و حكوومه‌ت ئابڕووی خوشیان ده‌فرۆشن، ڕازی نابن كه ئیسلامییه‌كان بێنه گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌وه و له‌به‌شی نێونه‌ته‌وییشدا ئاماده‌بوونیان هه‌بێت.
خۆڕا نه‌گری سكۆلاره‌كان كه بانگه‌وازی ئازادیخوازی، پێكه‌وه‌ژیان، و ڕازی بوون به سندووقی ههڵبژاندهكان بۆ ئاڵوگۆڕی هێز، ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامییه‌كاندا، دۆڕاندنێكی ئاكارییانهیه.
په‌لاماری بێشه‌رمانه و بێئابڕووانه كاربه‌ده‌ستانی كوده‌تا، به كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك كه شێوازی مه‌ده‌نی بۆ به‌ده‌س هێنانی مافی خۆیانه، نیشانه‌ی بوونی كینه و ڕق دژی ئیسلام و ئیسلامخوازهكانه.
به‌بڕوای ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه، موسوڵمانه ناڕازیه میسریه‌كان، به پیشاندانی سیمایێكی هێدی و مه‌ده‌نیانه له ئایین، هه‌موو پڕوپاگانده‌ی ئیمڕاتۆری ده‌زگا ئیعلامییه‌كانی ڕۆژئاوا و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌ناوخۆوه پشتگیریان لـێ ده‌كرد و له دژی ئیسلام ڕێیان خستبوو، به‌تاڵیان كرده‌وه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له ئه‌ره‌ته‌شی میسر بۆ كوشتنی ئه‌و خه‌ڵكه مه‌ده‌نیه و ڕه‌خساندنی ئه‌م ریسوایه كرد! هه‌روه‌ها كوژرانی منداڵان و ژنانی بێ‌تاوان له گۆڕه‌پانی رابعه و النهضة په‌یامی پشتگیری موسوڵمانان دانا و داوای له هه‌موو موسوڵمانان كرد تا به ئه‌نجامی ده‌ستووره‌كانی ئیسلام به‌ره‌ولای قورئان بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌روه‌ها پشتگیری ئیعلامی و ئابووری له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی به یه‌كێ له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی ئه‌م جه‌نایه‌ته ناوبرد.
به‌رپرسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له پارێزگای كرماشان، پشتگیری ماددی و ئیعلامی و مه‌عنه‌وی بۆ موسوڵمانانی زوڵم لێكراوی میسری به ئه‌رکی سه‌رشانی موسوڵمانان دا و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دا كه له‌گه‌ڵ دوعای خێردا، له پشتگیری ئه‌وان غافڵ نابین. هه‌وره‌ها وتی : ئێمه شوێنكه‌وتووی قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رین (د.خ) . ئێمه لایه‌نگری ئیسلامێكین كه عه‌داڵه‌ت سه‌باره‌ت به دژبهرهكانیشی به‌ڕێوه ده‌بات. ڕێز له ئازادی ده‌نێ و پێبه‌ندی به هه‌موو گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسیه‌كان به‌شێك له ئیمانیه‌تی و له‌م ڕێگادا ئه‌هلی غه‌در و خه‌یانه‌ت نییه. جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ش كه : ئێمه لایه‌نگری ئیسلامێكین كه به‌ره‌و لای ئازادی سیاسی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بانگه‌شه ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه له‌م ڕێ‌و ڕه‌سمه‌دا، به‌یانیه‌ی هاوبه‌شی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران و «یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ی ئۆممه‌تی واحیده» كه ده‌قه‌ی له‌خواره‌وه هاتووه، خوێندرایه‌وه :
وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِیِّهِ سُلْطَانًا
بسم الله الرحمن الرحیم
هه‌ڵسانی عه‌داله‌تخوازانه‌ی میلله‌ته موسوڵمانه‌كانی ناوچه له دوو ساڵی ڕابردوودا دژی رژێمه دیكتاتۆر و خۆفرۆشه‌كانی ناوچه سه‌ره‌تای هاتنه‌جێی خواست میلله‌ته ڕاچڵهكاوهكان بۆ به‌ده‌سهێنانی مافی خۆیان بوو. خواستێك كه زیاتر له هه‌رشتێك، تۆماری نه‌زمی سیاسی داسه‌پاو له‌لایه‌ن ڕۆژئاوا له دوای شه‌ری جیهانی دووهه‌می تێك‌شكاند و زه‌نگی مه‌ترسی له‌ده‌سدانی ناوچه ئستێراتژیكهكهی رۆژئاوای ئاسیا و باشووری ئه‌فریقا بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكای لێدا و سناریۆی شۆڕشی به‌ره‌ودوا بۆ ڕامكردنی شه‌پۆلی ڕاچڵهكانی میلله‌ته موسوڵمانه‌كان و به‌رگری له هاتنهجێ و عه‌مه‌لی بوونی بیری ئیسلامی سیاسی له جیهانی ئیسلامدا به‌ناوی مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئیستیكباری جیهانی و زایۆنیزمی نێونه‌ته‌وه‌ی كه‌وتنه ڕێ.
سیناریۆیێك وه‌ك شۆڕشه ڕه‌نگینه‌كان و به پیلان داڕشتن و ڕێنوێنی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ڕوژئاوا و به‌ڕێوه‌بردنی له‌لایه‌ن ئه‌رته‌ش و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ڕژیمی ڕابردوو بوون و هه‌روه‌ها به هه‌وێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكی له نێو شۆڕشگێڕه‌كان و شه‌پۆلی ئیعلامی ئیسلام هه‌راسی و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی هه‌ندێ له وڵاته موستهبیدده عه‌ره‌به‌كان له میسردا ده‌ستی پێكرد و به که‌مکاری ئیسلامییه‌كان له پاكسازی سیسته‌می وڵات له ئه‌ندامانی سه‌ربه ڕژێمی پێشوو، بوو به هۆی كوده‌تای ئهرهتش و وه‌لانانی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده و لابردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی په‌سه‌ندكراوی زۆربه‌ی خه‌ڵك، هه‌روه‌ها بووه هۆی تۆڵه‌سه‌ندنی ئه‌رته‌ش له ئیسلامخوازه‌كان كه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی شۆڕشی 25ی جانڤیه 2011 و گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی 60 ساڵه‌ی ئه‌واندا بوون. له‌ڕاستیدا ئهرتهشێك كه هه‌مووكات گوێ له مشتی ڕۆژئاوا یا ڕۆژهه‌ڵات بووه چۆن ده‌توانێ سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی سه‌رۆك كۆمار ئه‌ویش به به‌هانه‌ی پشتگیری له داخوازیه‌كانی خه‌ڵك هیممه‌ت بنوێنێ؟ بۆ له‌دوای لابردنی مۆرسی، ئه‌رته‌ش ده‌ست ده‌كا به ڕووخاندنی ئه‌و ڕهۆڵه ژێر زه‌ویانه‌ی كه به‌ره‌ولای غه‌زه ده‌چوون یا به‌ستنی ڕێگای ڕه‌فه‌ح یا كوو مورسی به جاسوسی كردن بۆ حه‌ماس تاوانبار ده‌كرێ و شه‌پۆلێكی یه‌كده‌نگ دژی حه‌ماس و فه‌تح له‌لایه‌ن ده‌زگا ئیعلامیهكانهوه وه‌ڕێ ده‌خرێ و هه‌م دیسان باسی سوڵح و وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنیستی ده‌س پێده‌كاته‌وه؟
ئایاكوو ڕێخستنی كۆبوونه‌وه‌ی بچووك و گه‌وره له ماوه‌ی ئه‌م یه‌كساڵه كه حكوومه‌تی ئیسلامخوازه‌كان تێپه‌ڕی به‌ناوگه‌لی جیاوازه‌وه سناریۆیێك به له‌ناوبردنی هێزی ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده و له ئاكامدا لاوازبوونی حكوومه‌ت نه‌بوو؟ به‌ڕاستی كێشه‌ی نه‌بوونی كاره‌با و سووته‌مه‌نی ترۆمبێل بۆچی یه‌كشه‌وه له‌دوای لاچوونی مۆرسی حه‌ڵ ده‌بێ؟ له‌هه‌مووی گرینگتر بۆچی سندووقی پاره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ لاچوونی مۆرسی، وامی یه‌ك ملیارد دۆلاری كه ده‌وڵه‌تی مۆرسی زیاد له یه‌كساڵ هه‌وڵی بۆداو ده‌ستی نه‌كه‌وت، ئه‌م وامه‌ی به حكوومه‌تی ئه‌رته‌ش و سپاییهكان دا؟ ئایا وه‌كوو هه‌مووی ئه‌م ڕووداوانه نیشانده‌ری كوده‌تا و شۆڕشێكی ره‌نگین دژی ئیسلامی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا نییه؟ به‌ڕاستی لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆماری لانراو چ ئیشێكی دژه یاسا و عورفیان ئه‌نجام دا كه شیاوی ئه‌و كوشت و كوشتاره له‌به‌رچاوی ده‌زگا ئیعلامییه‌كانی ڕوژئاوادا بوون؟
له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته، ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه خه‌ڵكی ئێران، وێڕای به‌توندی ئیدانه‌كردنی كوشت و كوشتاری خه‌ڵك، له لایه‌ن پۆلیس و ئه‌رته‌شی میسره‌وه، پێوه‌ندی و هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و برینداربووانی كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕاده‌گه‌یێنێ و داوا له ته‌واوی سازمانه جیهانی و ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییه‌كان ده‌كا تا دروشمه‌كه‌ی خۆیان به‌ناوی ڕێزگرتن له ده‌نگی خه‌ڵكی، پارێزگاری له مافی مرۆڤ و مافی بنه‌مایی هاووڵاتیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌شێوه‌ی كرده‌وه پیشان دهن و سه‌رۆكی ئه‌رته‌ش و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م جه‌نایه‌ته‌یان دژی مرۆڤایه‌تی خولقاندووه موحاكه‌مه بكه‌ن. ئه‌گینا ئابڕووچوون و بێعاریێكی دیكه له مێژوودا به‌ناویانه‌وه ده‌نووسرێ. هه‌روه‌ها وڵاته ئیسلامییه‌كان و یه‌كیه‌تی عه‌ره‌ب ده‌بێ پێوه‌ندی دیپلۆماتیكی خۆی له‌گه‌ڵ میسردا قه‌ت كا و كورسی میسر به نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیخوان ڕاده‌ست كا. میلله‌ته موسوڵمانه‌كان چ شیعه و چ سوننی ده‌بێ پێوه‌ندی و هۆشیاری خۆیان به یه‌كخستنی ریزی خۆیان و یه‌كده‌نگ بوونیان ئه‌و ئیزنی نه‌ده‌ن كه بیر و هزری شكستی ئیسلامی سیاسی له‌لایه‌ن بانگخوازه درۆزنه‌كانی دێمۆكراسیهوه بێته دی.
وسَیعڵمُ الّذینَ ظلَمُوا أَی مَنقَڵبٍ ینقَلِبونَ
هه‌روه‌ها له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به‌یانییه‌ی تایبه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران له نێو خه‌ڵكی دا بڵاو كرایه‌وه كه ده‌قه‌كه‌ی له‌خواره‌وه دێت :
بسم الله الرحمن الرحیم
(وَلاَ تَهِنُوا وَلاَ تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن کُنتُم مُّؤْمِنِینَ) [آل‌عمران: ۱۳۹]
سه‌ر له‌به‌یانی چوارشه‌مه 23ی گه‌لاوێژی 1392، ئه‌رته‌ش و هێزه ئه‌منیه‌كانی میسر كه له چل ساڵ پێش ئێستا (شه‌ڕی 1973) له به‌رانبه‌ر دوژمنی زایۆنیستی به ترس و له‌رزه‌وه و له حاڵی كڕنۆش و هاوپه‌یمانییدا به‌سه‌ر ده‌بن، له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی دنیا، هێزه گه‌وره‌كان، وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامی و سازمان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤدا، دژی خه‌ڵكی بێ‌تاوان كه ته‌نیا دروشمه‌كه‌یان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كوده‌تا و خواسته‌كه‌یان دامه‌زرانی ئه‌منیه‌ت و ئاسایش و دێمۆكڕاسی بووه، به‌یه‌كجار ته‌واوی هێزی خۆی به‌كار هێنا و له ئیشێكی نامرۆڤانه‌دا، خوێنی پاكی هه‌زاران مرۆڤی بێتاوانی ڕژاند.
ئه‌وه‌ی كه ئیمڕۆ له گۆڕه‌پانه‌کانی عیززه‌ت و كه‌رامه‌ت له قاهیره و شاره‌كانی دیكه‌ی میسر ڕووی دا، له لایێكه‌وه نیشانده‌ری بوێری و شه‌رافه‌تی پیاوان و ژنانێكه كه به ده‌ستی بێ چه‌ك و دڵی پڕ له هومێد به ئاڵوگۆڕ و لێوان لێو له بڕوا به خوای گه‌وره، دوای زیاتر له مانگ و نیوێك مانگرتن ته‌نیا به‌دوای گه‌ڕاننه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی یاسایی به شێوه‌ی دێمۆكڕاتیك و وه‌لا نانی كوده‌تا چییه‌كان بوون و له لایێكی دیكه‌وه، ئهرهتش بوو به نوێنه‌ری توند و تیژی و بێڕه‌حمی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیدا. به جۆرێك كه ژماری كوژراوان له چه‌ن كاتژمێری سه‌ره‌تاییدا له ئه‌ژماری كوژراوانی شه‌ڕی 22 ڕۆژه و 8 ڕۆژه‌ی ئیسڕائیل دژی خه‌ڵكی غه‌ززه زیاتر بوو و سه‌رلێشێواوی و خوێڕیگه‌ری كوده‌تاچیانی زیاتر ده‌ر خست.
بێ شك، ویژدانی ئاگای مرۆڤایه‌تی، چاودێری ده‌كات له هاوپه‌یمانی ڕه‌ش و ناموبارهكی سوپاییان، هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی لیبڕالیسم و ئینسانخوازی ده‌كه‌ن، و هه‌ندێ له ئه‌كته‌ره‌كانی پاوانخوازی ناوچه‌كه و هه‌ندێ له زل هێزه جیهانییه‌كان. و ئه‌وان له به‌رانبه‌ر ئه‌و خوێنه پاكانه‌ی كه‌وا ڕژاوه به به‌رپرسیار ده‌زانێ. له‌م ناوه‌دا له هه‌مووی خه‌فه‌تبارتر، شوێنكهوتویی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه تا دوێنێ حیزبایه‌تی و سیاسه‌تیان به باسێكی شه‌یتانی ده‌زانی و به حه‌رامیان داده‌نا، و به ئاماژه‌ی ئاغاكانیان له ناوچه‌كه، كه‌وتنه شوێن كوده‌تاچییه‌كان و به‌ڵام ئیمڕۆكه به‌یانییه‌ی ئیدانه‌كردن و ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره به‌رامبه‌ر كوشت و كوشتار ده‌ر ئه‌كه‌ن!
ده‌ركردنی ئاوه‌ها به‌یاننامه‌ی بێبایه‌خ و چ لاچوونی درنگهوهخت و بێئه‌رزشی محمد البرادعی و ده‌ربڕینی بێخه‌به‌ری شێخی الازھر له كوشتنی خه‌ڵك!!! هیچكامیان به‌ربه‌ستی نه‌فرین خودا و له‌عنه‌تی مێژوو له هاوبه‌شانی كوده‌تا دژی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی و یاسایی و شێوازی دێمۆكڕاتیك ناكه‌ن.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه، هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سی كوژراوان، ڕاده‌گه‌یێنێ و یادی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و عه‌داله‌ت به‌رز ڕا ده‌گرێ و له خوای گه‌وره داوای ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌وپایه‌یان بۆ ده‌كا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامش و ڕاوه‌ستاوی و شێوازی دێمۆكڕاتیك بۆ خه‌ڵكی میسر داخوازی ده‌كات.
إن ربّک لبالمرصاد
والله غالب علی أمره و لکنّ أکثر الناس لایعلمون
إنا لله و إنا إلیه را‌جعون
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
23 / 5 / 1392ی ھه‌تاوی
جێگای باسه كه له‌م كۆبوونه‌وه‌دا، یه‌كێ له ئه‌ندامانی «یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ئوممه‌تی واحیده» وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م جه‌نایه‌تی ئه‌رته‌ش دژی مرۆڤایه‌تی، خوازیاری قۆلبهستكردن و مهحاكمهكردنی بكوژان و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته و هه‌روه‌ها گه‌ڕاننه‌وه‌ی هێز بۆ جه‌ماعه‌تی اخوان المسلمین بوو. هه‌روه‌ها داوای له ته‌واوی موسوڵمانی شێعه و سوننی كرد تا بهرهولایی یه‌كبوون و پێكه‌وه‌بوون بچن.
ئه‌م كۆبوونه‌وه به به‌شداری هه‌ندێ له ده‌زگا ئیعلامییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، به ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌ڕێوه چوو و به دروشمگه‌لێكی وه‌ك «ارحل ارحل یا سیسی، حسبنا الله و نعم الوكیل و ...» له‌و په‌ڕی ئارامی و سه‌ربه‌خۆییدا كۆتایی پێهات.
پێوه‌ندیه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، وێڕای ده‌سخۆشی بۆ وڵامدانه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی جه‌ماعه‌ت، له ته‌واوی خوشكان و برایانێ كه قه‌بووڵ كردنی سه‌ختی و ناخۆشی ڕێگا، له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریان كرد، سپاس و ماڵئاوایی ده‌كات و له‌خوای گه‌وره بۆ هه‌مووی ئه‌و ئازیزانه، سه‌ركه‌وتن، هیدایه‌ت، ئیخلاس و ڕه‌زای خوای گه‌وره داوا ده‌كات.
بۆچوونه‌کان