هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت بۆ به نایاسایی ڕاگه‌یاندنی ئیخوانه‌لموسلمین
نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی میسر ڕایگه‌یاند: به‌م زووانه به ئامانجی نایاسایی ڕاگه‌یاندنی سه‌رجه‌م کار و چالاکی گرووپی ئیخوانه‌لموسلمین گه‌ڵاڵه‌یه‌ک ڕاده‌ستی ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان له‌و وڵاته ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له سکای نیووز عه‌ره‌بی: وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی میسر ڕایگه‌یاند: سه‌رۆک وه‌زیرانی میسر به‌م زووانه گه‌ڵاڵه‌یه‌ک ڕاده‌ستی دام و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کار و چالاکی گرووپی ئیخوانه‌لموسلمین به نایاسایی ڕابگه‌یێندرێت و ئه‌و گرووپه به شێوه‌ی یاسایی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
وته‌بێژی سه‌رۆک وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی کردن له هێزی پۆلیس و ئه‌منی له سه‌رکوتی خۆپیشانده‌ران ڕایگه‌یاند له نائارامییه‌کانی ئه‌م دواییانه 12 که‌نیسه و ده‌یان باڵه‌خانه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئاگر دراوه و 57 هێزی سه‌ربازی کوژراون و 563 که‌سی دیکه‌ی ئه‌و هێزه‌ش له‌لایه‌ن چه‌کدارانی ئیخوانهلموسلمینهوه بریندار کراون و 173 خۆپیشانده‌ر گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه لایه‌نگرانی ئیخوانه‌لموسلمین ژماره‌ی کوژراوان به زیاتر له 2000 که‌س ڕاده‌گه‌یێنن و هه‌واڵه‌کان باس له کوژرانی کوڕی محهمهدهلبهدیع، سه‌رکرده‌یه‌کی ئیخوانهلموسلمینی میسر ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ 100 که‌سی دیکه له خۆپیشاندانه‌کانی مه‌یدانی ڕامسیس.
شیاوی ئاماژه‌یه؛دوای ئه‌وه‌ی سوپای میسر هه‌ستا به له سه‌رکار لابردنی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته، نائارامی و توند وتیژی میسری ته‌نیوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامی کۆبوونه‌وه و پێکههڵپژرانهکانی نێوان لایه‌نگران و دژبه‌رانی مورسی کوژران و بریندار بوونی سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.
بۆچوونه‌کان