دادگه‌ی تاوانه‌کانی قاهیره ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داخوازی پارێزه‌ری حوسنی موباره‌ک بۆ ئازادکردنی سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌رکارلابراوی میسر به که‌فاله‌ت ڕاگه‌یاند و بڕیاری ئازادکردنی له زیندان ده‌رکرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له سکای نیووز: که‌مێک پێش ئێستا دانیشتنی دادگه‌ی موباره‌ک له زیندانی تۆڕره به‌ڕێوه‌چوو و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی دادستێن و به داخوازی پارێزه‌ره‌که‌ی موباره‌ک بڕیاری ئازادبوونی بۆ ده‌رکرا و سبه‌ینێ ده‌چێته‌وه ماڵ.
له‌مباره‌وه پارێزه‌ری موباره‌ک به ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند :ئه‌گه‌رچی بڕیاری ئازادکردنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رکراوه، به‌ڵام حوسنی موباره‌ک تا سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 22ی ئه‌گێست/ 31ی گه‌لاوێژ، له زینداندا ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئیداری و قه‌زایی دۆسیه‌که‌ی ته‌واو ببێت.
شیاوی ئاماژه‌یه جوونی 2012 دادگه‌ی پێڕاگه‌یشتن به دۆسیه‌ی کوشتنی ناڕازییانی شۆڕشی ساڵی 2011ی میسر حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌رکارلابراوی ئه‌و وڵاته‌ی به زیندانی تاهه‌تایی حوکم دا، به‌ڵام دادگه‌ی ئێستیناف له جانیڤێری 2012 ئه‌م حوکمه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و فه‌رمانی دا به پێداچوونه‌وه‌ی دووباره‌ی دۆسیه‌که.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که له ئێستادا محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژارده‌ی میسر دوای موباره‌ک، پاش کووده‌تایه‌کی سه‌ربازی ده‌ستگیر و زیندانی کراوه.
بۆچوونه‌کان