وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوه‌ی هاریکاری ئیسلامی داوای هه‌وڵی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی کرد به هه‌ڵوێست گرتن له به‌رانبه‌ر قه‌یرانی میسر ڕێگری بکات له توندوتیژییه‌کانی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی ئێران له یه‌که‌م هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌کانی میسر له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌کمه‌له‌ددین ئیحسان ئۆغڵۆ، ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دواگۆڕانکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی خسته به‌رباس و لێکدانه‌وه.
زه‌ریف له‌م پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا وێڕای ئیدانه‌کردنی "کوشتوبڕی خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تانی میسر" داوای کرد که ڕێکخراوه‌ی هاریکاری ئیسلامی به زووترین کات به ده‌ستێوه‌ردان له قه‌یرانی میسر و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی دیپلۆماتیک، ڕێگری بکات له درێژه‌پێدانی توندوتیژییه‌کان و خوێنڕشتنه‌کان له‌و وڵاته.
له به‌رانبه‌ردا ئیحسان ئۆغڵۆ وێڕای پیرۆزبایی کردنی دانانی زه‌ریف له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ ڕه‌وشی خراپی میسر ده‌ربڕی و جه‌ختی کرده‌وه ڕێکخراوه‌ی هاریکاری ئیسلامی به ئامانجی چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی قه‌یرانی میسر هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ.
بۆچوونه‌کان