نوێنه‌رێکی پارتی گه‌لی کۆماریخواز و 9 نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا بانگهێشتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له هه‌ولێر کراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف: لیژنه‌ی ئاماده‌کاری به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بڕیاری داوه به بانگهێشت کردنی 9 که‌س له نوێنه‌رانی AKP وه‌ک میوانی به‌شدار له کۆنگره‌که‌ی هه‌ولێر.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که؛ له نوێنه‌رانی نێزیک به ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ته‌نیا ناوی ده‌نگ میرمههمهت فرات وه‌ک میوانی کۆنگره‌که ده‌بینرێت و جگه له‌و دوکتۆر سرگین تانوی کۆلۆ نوێنه‌ری کوردی سه‌ر به CHP به‌شداریی ده‌کات له‌و کۆنگره‌یه‌دا.
له ڕاپۆرته‌که‌ی تهڕهفدا هاتووه که بۆ دابه‌شکردنی پشکی شه‌شسه‌د ئه‌ندامی کۆنگره له نێوان وڵاتانی عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا ناکۆکی و ده‌نگی جیاواز هه‌یه و تا ئێستا له‌مباره‌وه به فه‌رمی بڕیار نه‌دراوه و هیچ ڕێککه‌وتن له ئارادا نییه.
ئه‌مه له حاڵێکدا که ڕۆناهی سه‌رحه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی کورد به ئاژانسی دیجله‌ی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌وان له‌دوایین کۆبوونه‌وه‌یاندا گفتوگۆیان کردووه سه‌رباره‌ت به لیستى میوانان که له 300 میوانى ده‌ره‌وه پێکدێت و گفتوگۆیان له‌سه‌ر سهمبوڵى کۆنگره‌که کردووه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ چوونێکى هاوبه‌ش دروست بووه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دروشمى کۆنگره‌که راوه‌سته‌یان کردووه و به‌شێوه‌یه‌کى هاوبه‌ش دورشمیان ده‌ستنیشان کردووه.
بۆچوونه‌کان