ھه‌ولێر – پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح
یادی بیست و پێنج ساڵه‌ی دامه‌زرانی ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد له ڕێوڕه‌سمێک له ھۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵای ھه‌ولێر به‌رز ڕاگیرا.
به پێی ڕاپۆڕتی ھه‌واڵنێری به‌ڕێکراوی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح ، ڕێوڕه‌سمی بیست و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕابیته‌ی ئیسلامی کۆرد به به‌شداری پڕۆفیسۆر عه‌لی محێدین قه‌ره‌داغی دامه‌زرێنه‌ر و ڕه‌یسی ڕابیتهو و ھه‌روه‌ھا که‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌کان و نوێنه‌رانی حیزبه‌کانی کوردستانی عێراق کاتژمێر 9 و 30 خوله‌ک به‌کاتی ھه‌رێمی کوردستان له ڕۆژی چوارشه‌مه 30ی گه‌لاوێژی 1392ی ھه‌تاوی له ھۆڵی سعد عبدالله‌ی شاری ھه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا دکتۆر قه‌ره‌داغی وێڕای به‌خێرھاتن له میوانه‌کان سه‌باره‌ت به پێگه‌و خزمه‌ته‌کانی ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد له کوردستانی عێراق دا بۆ ئاماده‌بووان قسه‌ی کرد. سه‌باره‌ت به پێویستی دامه‌زرانی ڕابیته وتی : «ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد له دوای کاره‌ساتی کیمیاوی حه‌ڵه‌بچه، بۆ ناساندنی کێشه‌ی کورد و به‌ده‌سھێنانی یارمه‌تی مرۆڤخوازانه و مرۆڤ دۆستانه له ساڵی 1988 زایینی به به‌شداری چه‌ند که‌س له که‌سایه‌تی و بیرمه‌ندانی ئیسلامی له ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا دامه‌زراو یه‌که‌م کۆنگره‌که‌ی ھه‌ر له‌و شاره‌دا به‌ڕێوه چوو.» ھه‌روه‌ھا وتی : «دووھه‌م کۆنگره‌ی ڕابیته‌ی ئیسلامی، له‌شاری کۆڵنی ئا‌ڵمانیا به به‌شداری که‌سایه‌تیه ئیسلامی و کوردیه‌کان وه‌ک خوالێخۆشبوو مامۆستا ئیبراھیم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه چوو. له‌م کۆنگره‌دا سه‌باره‌ت به فێدڕالیسم چه‌ن باس و تێبینیێهک باس کراو له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه په‌سه‌ن کرا.
جێگری یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان، سه‌باره‌ت به درێژه‌ی کاروباری ڕابیته‌وه، وتی : «قۆناخی دووھه‌م له‌م کاروباره، دوای ساڵی 1993 بوو که له‌م قۆناغه‌دا ئیشی خۆی له‌ناو کوردوستاندا په‌ره پێدا.ھه‌روه‌ھا ده‌رباره‌ی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌باره‌ت به‌م ھه‌وڵ و تێکۆشان و خزمه‌تانه‌وه وتی : «مام جه‌لال خۆشحاڵی خۆی له تێکۆشانه‌کانی ڕابیته به‌م قسه ڕاگه‌یاندووه که : «بۆ یه‌که‌مجاره که له شوێنانی دیکه‌وه یارمه‌تی به‌ره‌و کوردوستان دێت. پێشتر ھه‌ر له کوردوستانه‌وه پاره و یارمه‌تی بۆ ده‌ره‌وه به‌ڕێکراوه.»
ھه‌روه‌ھا وتی : «ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد له قۆناغی نوێ له تێکۆشانه‌کانیدا به‌نیازه به‌ره‌و گه‌شه‌کردنی کوردوستان به تێڕوانین و دیدێکی نوێ و شێوازی زانستیانه ھه‌نگاو ھه‌ڵێنێت که دامه‌زراندن و ڕێکخستنی «زانکۆی گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی» له شاری سلێمانی یه‌کێ له‌و ئیشانه‌یه.»
له‌م کۆڕه‌دا دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی له‌لایه‌ن ڕابیته ئیسلامی کوردی، بێجگه له پێشکه‌شکردنی یک ملیۆن دۆلار له‌لایه‌نی ڕابیته‌وه، له‌ماوه‌ی دوو حه‌وته‌ی ڕابردوودا، به‌رابه‌ری 50 ھه‌زار دۆلار کۆمه‌کی که‌ل و په‌ل و خوارده‌مه‌نی پێشکه‌شی لێقه‌وماوانی کوردی سوریا کردووه که به‌ره‌و کوردستانی عێراق ھاتوون.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا په‌یامی سه‌رۆکی ھه‌رێمی کوردستان «مه‌سعوود بارزانی» له‌لایه‌ن ڕاوێژکاره‌که‌ی له‌به‌شی دینی و ئایینی دا خوێندرایه‌وه. دکتۆر به‌رھه‌م ساڵح به نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه له‌م کۆڕه‌دا به‌شداری کرد و له وتاره‌که‌یدا وتی : «خۆزگه جه‌نابی مام جه‌لال له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شداری ده‌کرد و خۆیان بۆ ئاماده‌بوانی قهسهیان ده‌کرد. چونکوو ئیراده‌تێکی تایبه‌تی به دکتۆر عه‌لی و ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد به‌خاتری ئاوه‌دان کردنه‌وه و گه‌شه‌ی کوردستاندا ھه‌یه»
ھه‌روه‌ھا وتی : «جه‌نابی دکتۆر عه‌لی و ھاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کان له ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد! ئێمه سه‌باره‌ت به ڕۆڵ و گرینگی بوونی ئێوه له ڕۆژه سه‌خت و دژواره‌کانی کوردستاندا ئاگادارین و ھیچکات ئه‌و ھه‌وڵ و تێکۆشانانه‌ی ئێوه له‌یاد ناکه‌ین و ئێستاش نیازمان به ئه‌و چالاکیانه‌ی ئێوه ھه‌یه و تا ئێستاش ئیشی ئێمه کۆتایی پێ نه‌ھاتووه.» له کۆتایی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به ئێش و برینی ئێستای کورده‌کانی سوریا دا و ھیوای ئه‌وه‌ی خواست که له ھه‌ڵبژاردنه‌کانی داھاتوودا زیاتر لێک نزیک بنه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌بێته ھۆی جیاوازی له‌نێودا نه‌مێنێ.
جێگای باسه به‌ھۆی بانگھێشت و داواکاری ڕابیته، کوتله‌یه‌ک له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران بۆ به‌شداری کردن له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌و کۆڕه ئاماده‌بوون.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وێڕای ماڵئاوایی له خزمه‌ته‌کانی ڕابیته له پێناو منداڵی بێ که‌س و کاری کوردستان، یادێک له خوشکه «دیان سابیر» کرا که یه‌کێ له سه‌دان منداڵانێک بووه که به‌ھۆی چالاکی ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد و له ژێر چاو‌دێر و حیمایه‌ی ئه‌واندا گه‌یشتوه‌ته پله‌ی باڵای خوێندن و ئێستاکه مامۆستای زانکۆیه و خۆشی سه‌رپه‌رشتی منداڵێکی بێ که‌س و کاری له ئه‌ستۆ گرتووه.
له مه‌راسیمه‌دا مامۆستا غه‌ریب پێنجوێنی سه‌باره‌ت به خزمه‌ته‌کانی ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد، چه‌ن شێعرێکی جوان و ڕازاوه‌ی پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد. ھهروهەا له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ند ئه‌یاد محه‌مه‌ده‌وه سروودێک پێشکه‌ش کرا و کورته فیلمێک سه‌باره‌ت به ده‌رد و ئێشی میلله‌تی کورد و ڕۆڵی ڕابیته ئیسلامی و پڕۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی بۆ که‌م کردن و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ئێش و برینانه بڵاو کرایه‌وه. ھه‌روه‌ھا کلیپێک سه‌باره‌ت به ده‌سخۆشی و ماڵئاوایی له به‌رپرسانی پێشووی ڕابیته بۆ ئاماده‌بووان پیشاندرا.
ھه‌روه‌ھا پیشانگای وێنه له چالاکیه‌کانی ڕابیته ئیسلامی کورد له کوردستان و عێراقدا به‌ڕێوه چوو که جێی سه‌رنجی ئاماده‌بوان بوو.
له کۆتایی ئه‌م ڕێ‌و ڕه‌سمه‌دا له لایه‌ن ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد، خه‌ڵاتی و پێشکه‌شی به چه‌ن که‌س له که‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌کانی ئاماده‌بوو له کۆڕه‌که‌دا پێشکه‌ش کرا.
بۆچوونه‌کان