ھەموو ساڵێك لەکۆتایی ڕەمەزاندا بەشێ لە مامۆستا ئایینییە بەڕێزەکان داوا لە موسوڵمانان دەکەن لەدوای ڕەمەزانیشەوە ھاوشێوەی ڕەمەزان، لە عیبادەتەکانیاندا گەرم و گوڕ و بەردەوام بن!
داده «ڕووناک مورادی»،کچی کاک «تاهیر مورادی» که پێکەوه سەرپەرشتی بنکەی خێرخوازی مزگەوتی قادرالحسینی شاری سەرپێڵیان دەکرد، لە بوومەلەرزەی 21 خەزەڵوەری ئەمساڵ لە ژێر ئاواردا بریندار دەبێت و بۆ چارسەرکردنی ئازاری برین و کێشەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی «محمدالمصطفی» شاری تاران دەکرێت. بەڵام به داخەوە دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ و نیو کۆچی دوایی دەکا و به تەواوی خەڵکی شاری سەرپێڵ خەمبار دەکات.
دوای دروست بوونی دەوڵەت ـ میللەتەکان هەرکام لەو چوارچێوە جوگرافیانە، تایبەت نەکراون بە نەتەوە و کەلتوورێکی تایبەت، هەرکامیان لانیکەم دوو نەتەوە و، دەوڵەتی وابووە زۆرتر لە دە نەتەوەی لەخۆی گرتووە. ئەوەی لەسەردەمی پەیمانە ئیستعمارییەکانی، وەک سایکس پیکۆ و لۆزان بۆچی ئاوایان کرد، جێگەی باس و لێکۆڵینەوەیە، که لێرەدا لەسەری ناڕۆم. بۆ وێنە ئێستا دەوڵەت ـ نەتەوەی سووریا هەرچەند بە‌نێوی دەوڵەتی عەرەبی ناوزەد کراوە، دەرکەوتووە کە کەمینەکانی کورد، عەلەوی و مەسیحی، تێیدا دەژین.
سپاسی په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌که‌م و دروورد ده‌نێرین بۆسه‌ر گیانی سه‌روه‌ری پێغه‌مبه‌ران و نێردراوان و بۆ خانه‌دان و هه‌ڤاڵانی به‌ڕێزی.
داوا لە خوای گەورە ده‌که‌ین که کرده‌وه باشه‌کانمان لێ قبووڵ کات و ڕه‌مه‌زانی ساڵانی ساڵمان قسمه‌ت بکات و به‌رگی ئیمان و سڵامه‌تیمان له‌به‌ر بکات و ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه و نه‌فسی متمانه‌مان پێ ببه‌خشێت.
له‌م بڕگه‌یه‌دا به کورتیی جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی تایبه‌ت ده‌که‌مه‌وه:
۱ـ هه‌رگیزو له هیچ قۆناغێکی ژیانی زانستیدا، مامۆستا ناصر سوبحانی بیرۆکه‌ی ڕه‌دکردنه‌وه‌ی حوجییه‌تی فه‌رمووده و ئیکتیفا به قورئانی له‌لا په‌سه‌ند نه‌بووه، به‌ڵکو به چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆز ده‌یسه‌لماند که سوننه‌تی صه‌حیحیش حوججه‌یه‌و بۆ هه‌ندیك بواری ئه‌حکام کارپێکردنی واجیبه. ڕاسته له سه‌رێکه‌وه هه‌مان بۆچوونی پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه‌و هه‌ندێك له زانایانی موحه‌ققیقی هه‌بوو، که بۆ بواری عه‌قیده‌و عبادات که‌متر په‌نای بۆ ڕیوایاتی ئاحاد ده‌برد، له سه‌رێکی تریشه‌وه مه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو بۆ دروستیی و نادروستیی ڕیوایات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به ڕه‌هایی نه‌بوو، وه‌ك له بڕگه‌ی چواره‌مدا به ژماره‌و نمونه‌و به‌لگه‌ی ڕوون ده‌یسه‌لمێنین.
٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی هاوڕێکەوته دەگەڵ ٣٥ـەمین ساڵوەگەڕی ماڵئاوایی خوێنینی سوورخەڵاتی ڕێبازی «کوردایەتی و ئیسلامەتی» و شەهیدی ڕچەی نیشتمان دۆستی و ئایین پەروەری و ئەندێشه سەروەری و خوادۆستی و گەل ویستی و ڕاستی و پاکی ودڵڕووناکی، عەللامه مەلا عەبدولکەریمی شاریکەندی.
بسم الله الرحمن الرحیم
****
انا لله و انا الیه را‌جعون
***
له هه‌ر شینی عه‌زیزێ، ماته‌مێکه
پەژارەی هه‌وری شینه، یا ته‌مێکه
هه‌زار ساڵی دەوێ تا قەتره ئاوێ
دوڕێ پەروەردە کا، جوان به‌رهه‌مێکه
دوڕ و گه‌وهه‌ر وەست بێ شوێنه‌واری
وەدەس هێنانی زانا حه‌سته‌مێکه
له تاریکی شەوی جەهل و نەزانی
له کۆڕی عالەما، عالم شەمێکه
لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسانَ في أَحْسَنِ تَقْويمٍ
پەروەدگاری مێهرەبان فەرموویەتی؛ بە ڕاستی ئێمە ئادەمیزادمان(لە چاو گیاندارەکانی تر) لە جوانترین شێوە و قەوارەدا دروست کردووه. لە واقیعدا خوای گەورە ئادەمیزادی لە گیاندارانی تر جوێ کردۆتەوە به عەقڵ و به هۆش، بۆ ئەوه کە بتوانێ به هەموو بارێ بەختیاری و پیرۆزی بۆ خۆی دەردەست بکا. هەروەکوو سیرەتی به هۆش جوان کردووه، سووڕەت و پەیکەریشی بەسەر ڕوخساڕ و چارەی جوان و چاو و برۆ و دەم و لێو و گەردەن و سینه و دەست و پێی نەرم و نیان ڕازاندۆتەوه بۆ ئەوەی که دەر و ناوی دڵڕفێن و نازدار و شیرین و نازەنین بێ.
ماریۆ بارگاس ئیۆسا(به ئیسپانیایی:Mario Vargas Llosa)، لە دایکبووی سالی 1936 و بەرندەی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات له ساڵی 2010، یەکێک له ناودارترین نووسەرانی ئامریکای لاتینه. ئەو ڕۆمان نووسە پێرۆییە لە ساڵی 1994، وەک ئەندامی ئاکادێمیای ئیسپانیا هەڵبژێردراوە و لە زۆربەی زانکۆکانی ئامریکا، ئامریکای باشوور و ئورووپا وانەی گوتۆتەوە. ئیۆسا لە ساڵی 1995دا توانی خەڵاتی سێروانتێس(Cervantes Prize) -گرینگ‌ترین خەڵاتی ئەدەبی نووسەرانی ئێسپانیۆلی زمان- بەدەست بێنێ.
سەبارەت به تازەگەریی دین قسەی جۆراوجۆر کراوە و هەندێک پێیان وایە دەستبردن نییە بۆ بنەما نەگۆڕو جێگیرەکان، ئەمەش بەگومانی ئەوەیە کە تازەگەری بە واتای گۆڕانکاری و گۆڕین دێت، بەڵام راستییەکەی مەبەست لە تازەگەری بریتییە لە ڕوح بە بەرداکردنەوە و هێز و پێز پێدان و بە باڵا بڕینی شایستە بە شتە تازەکراوەکان وەک ئەوەی شتێکی تازە و نوێ بێ. بێگومان بابەتە کردەییەکان لێرەولەوێ تووشی چەقبەستوویی و سستی و بەرز و نزمی دەبنەوە، ئەمەش هەندێک جار به‌درێژایی چەند نەوە بەردەوام دەبێت و زۆر جار، نەوە لە دوای نەوە و جیل لە دوای جیل سستی و لاوازی و چەقبەستویی زۆرتر و زیاتر دەبێت
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb