به‌ڕازیلیه‌كان ده‌ڵێن: (هزر، وزه دروست ده‌كات (باش یا خراپ) وزه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به چاك یا خراپ، وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و كاره ئه‌نجامى چاك یا خراپى لێ ده‌كه‌وێته‌وه).
كاتێك مرۆڤ بڕیارى گۆڕینى بیركردنه‌وه‌ى بدات، ئاواش له تواناییدا هه‌یه ژیانى بگۆڕێت، پرشنگدارى و گه‌شه‌سه‌ند گه‌لێك نهێنى هه‌یه، له‌ناویاندا سامانه، به‌ڵام هۆكاره‌كانى تر گرنگتر و سه‌ره‌كیترن له به‌ده‌ستێنانى چه‌سپاندن و گه‌شه‌كردنى خێزان.
زۆرێك له خه‌ڵكى بڕوایان وایه كه دهوڵهمهندىو سامان نه‌شونما و پڕشنگدارى ده‌سته‌به‌ر ده‌كا، به‌ڵام ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه به گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ڕازیلى كه په‌یمانگاى(جیتولیو فارغاس) ئه‌نجامى داوه، كه گرنگى داوه به ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و كۆمه‌لێك ئامۆژگارى بۆ چاكتركردنى په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان له شارى ساوباولو پێشكه‌شی كردووه.
ئه‌و په‌یمانگایه له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا بیروبۆچوونى ده‌یان هه‌زار له ژنان و پیاوانى به‌ڕازیلى وه‌رگرتووه كه خێزان ده‌توانێ گه‌شه‌ونما بكات به‌به‌شێكى كه‌م له سه‌روه‌ت و سامان، ئه‌گه‌ر بواره‌كانى تر به چاكى ته‌ماشا بكرێت.
بیر كه‌ره‌وه و ئه‌وه‌ى هه‌ته له سامان قه‌ناعه‌تى پێ بكه، توێژه‌ره‌كه دووپاتی كرده‌وه كه لەدواى دانى پرسیار به ١٥هه‌زار كه‌سى به‌ڕازیلى ژن و پیاو ده‌رباره‌ى پێناسه‌ى پڕشنگدارى و گه‌شه‌سه‌ندنى خێزان و په‌یوه‌ندى به‌بوونى ماڵ و سامان له ماوه‌ى چوار مانگدا، له ئه‌نجامدا %٧٨ یان دووپاتیان كرده‌وه كه پڕشنگداریی خێزانى و گه‌شه‌سه‌ندنى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، به زۆرى سامان و دابینكردنى چه‌ندایه‌تى نییه، به‌ڵكوو جێگربوونى خێزان له ڕێگه‌ى هاوكارى كۆمهڵیهوه گه‌شه به ژیان ده‌به‌خشێت. ئه‌وه‌ش پێویستی به ماڵ و ده‌وڵه‌مه‌ندى نییه!
ئه‌م بیروبۆچوونه چه‌ند لایه‌نێك له‌خۆ ده‌گرێ کە ده‌چنه ژێر گه‌شه و پڕشنگداریى خێزانى كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ڕێژه‌ى ماڵ و دارایی خێزانه‌وه نییه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى ده‌رخست كه %٦٦ى به‌شداربووان ده‌ڵێن: هه‌ركه‌س به كه‌م ڕ‌ازى بێ، به‌دڵنیایه‌وه ده‌زانێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زۆریشدا بكات.
بنه‌ما له‌م كاره‌دا قه‌ناعه‌ته، هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به باشترین، به شێوه‌یه‌كى قۆناغ به‌ندى و له‌ڕێگه‌ى كارى به‌رده‌وامه‌وه ده‌بێت. له‌ڕوویه‌كى تره‌وه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌شداربوان له‌باره‌ى پڕشنگدارى و گه‌شه‌ى تاك و خێزان، بۆچوونیان وایه که هێندێ لایه‌نى تر هه‌یه كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌یکه مرۆڤ هه‌ست به گه‌شه بکات به‌بێ ماڵ و سامانى زۆریش، وه‌ك:
- قوتابى كاتێ هه‌ست ده‌كا له قوتابخانه سه‌ركه‌وتووه ئه‌وه گهشهونمایه.
- یا بوونى په‌یوه‌ندى جوان و سه‌ركه‌وتوو له نێوان هاوسه‌راندا كه له‌سه‌ر بنه‌ماى خۆشه‌ویستى دامه‌زرابێت، ئه‌وه‌ش جۆرێكى تره له پڕشنگدارى و گه‌شه.
- یا بوونى لاشه‌یه‌كی ساغ و ته‌ندرووست
- یا تواناى یارمه‌تیدان بۆ كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و كه‌سانى تر.
- هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین شت له گه‌شه، به‌ده‌ستهێنانى ڕۆح و ده‌روونێكى ئاسووده‌یه بۆ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكى، هه‌روه‌ها ده‌یان شتى تر كه مرۆڤ به‌ره‌و گه‌شه‌ى ته‌واو ده‌با، ئه‌وه‌ش پێویستى به ماڵ و سامان نیه!! -. بنه‌ماى هاوڕێیه‌تى ڕاسته‌قینه به گه‌شه‌سه‌ندنێكى گرینگ داده‌نرێت. هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌دا %٧٢ى به‌شداربوان بۆچوونیان وایه که گه‌شه‌ونما توانایان بۆ بونیاتنانى په‌یوه‌ندى هاوڕێیه‌تى ڕاسته‌قینه‌یه، یانى ئه‌و كه‌سه مرۆڤێكى ده‌وڵه‌مه‌نده نه‌ك له‌ڕووى ماڵ و سامان، به‌ڵكوو له ڕووى سۆز و میهره‌بانییه‌وه. ده‌وڵه‌مه‌ندى سۆز و عاتیفه به‌به‌شێكى گرنگى گه‌شه‌ى خێزانى داده‌نرێت. زۆرێك ده‌پرسن كوا سوودى بوونى ماڵ و سامانێكى بێهووده و ژیانی له په‌راوێز و بێ هاوڕێیه‌تى... زۆرینه‌ى خه‌ڵك بڕوایان وایه که ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌ركه‌وتن كارێكى قورس و ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌و به چاویلكهى ڕه‌ش و گوماناوییه‌وه سه‌یرى ژیان ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتن و بۆ سهرهوهچوون یانى ڕوبهڕووبوونهوهى گرفت و كێشه‌كانه، هه‌ركه‌س خاوه‌نى ئیڕاده بێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاریشه و گرفته‌كان، ئه‌وه به مرۆڤێكى سه‌ركه‌وتوو گه‌شه‌سه‌ندوو داده‌نرێ و ده‌سكه‌وتنى سه‌ركه‌وتن و بۆ سهرهوهچوون وه‌ك قاب قوسین یا نزیك له‌وه‌وه ده‌بێت.
له‌ڕوانگه‌ى ئه‌م ڕاپرسیه‌وه ده‌ركه‌وت كه سامان و ماڵ یه‌كێكه له گرفته زۆر و گه‌وره‌كانى خێزان كه ده‌بێته كۆسپ و له‌مپه‌ڕ له گه‌شه و پڕشنگداریی له بواره‌كانى تر‌ى ژیاندا، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌س كه‌مده‌ست و سامانى كه‌م بێ، ده‌گونجێ ببێته كاڵا بۆ هه‌ندێ گرفت و ئه‌زمه، به‌ڵام زاڵبوون به‌سه‌ریدا و بیركردنه‌وه له جۆره‌كانى تر‌ى گه‌شه‌ونما، ئه‌وا به‌ره‌و پڕشنگدارى ده‌ڕوات.
ڕاستییه‌كى گه‌وره كه %80ى به‌شداربوون له ڕاپرسییه‌كه‌دا كه پێگه‌ى (تیرا)ى به‌ڕازیلى له تۆڕى ئه‌نته‌رنێت بڵاوی كردۆته‌وه، دوپاتى كردۆته‌وه كه ڕاستهقینهیهكى دیارە ده‌كرێتە قوربانى و فیداكارى زۆرێك له ئاریشه‌كان و كاتێ به‌ده‌ست تێكچوونى ده‌روونیه‌وه ده‌ناڵێنێ، گه‌ر ئاسمان به ملێون پوڵ و سامانى بۆ ببارێنێ، له‌و گرفته ڕزگارى نابێت، به‌ڵام ده‌توانێ ڕووبه‌ڕووى ئه‌م گرفت‌و ئاریشه ببێته‌وه به گۆڕینى شێوازى بیركردنه‌وه‌ى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به قسه ده‌ریانخست كه ههژاركهوتنى دارایى، هۆكارێكه بۆ توشبوون به تێكشكاندنى ده‌روونى!!!
ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌روونییه مه‌ترسیدارانه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ست نیه به ماڵ و سامانه‌وه، ئه‌گه‌ر به چاوى گرنگیه‌وه بڕوانین، ئه‌وانه‌ى تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى و تێكشكانى ده‌روونى بۆنه‌وه، زۆرینه‌یان خاوه‌ن سامانهكانن!!! له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌سته‌به‌ركردنى پڕشنگدارى و گه‌شه‌ى خێزان په‌یوه‌ندیداره به شێوازى بیركردنه‌وه و باوه‌ڕى كه‌سه‌كه به‌ژیان، نه‌ك ماڵ و سامان.
دیاره بیركردنه‌وه‌كانیش به ده‌رخستنى خاڵى تر‌ى گه‌شاوه‌یی ژیانى هاوسه‌رێتیه، خاڵه گهشاوهكانى هه‌ردوو هاوسه‌ره له ژیاندا، بۆیه خێزانه‌كان بۆ گه‌شه و هه‌میشه پڕشنگداریان له پێش هه‌موو شتێكه‌وه پێویستیان به گۆڕینى بیركردنه‌وه‌ى جوانه بۆ جوانییه‌كانى ژیانه، هه‌رچه‌نده كوردیش وتوویه‌تى كاسه‌ى پڕ ئاشتى ماڵه، به‌ڵام هه‌موو ئاشتییه‌كان ماڵ و سامان ده‌سته‌به‌رى ناكا، گه‌ر هاوسه‌ران خاڵه جوانه‌كانیان له ژیاندا نه‌خه‌نه گه‌ڕ و ژیانى خۆیانى پێ نه‌ڕازێننه‌وه...
له سایتى بلا‌غ وه‌رگیراوه
بۆچوونه‌کان