ئەم نووسراوە گێڕانەوەی دیداری نووسەرە لەگەڵ دوو بنەماڵەی زانستی و ئایینیی مەهاباد:
حاجی ماموستا مەلا مستەفا ستوودە: کە دوای نزیکەی نەوەد ساڵ تەمەن، هێشتا سەرچاوەی زانست، پەروەردە و خزمەتە.
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حاجی ماموستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان: کە دوای ۲۲ ساڵ لە کۆچی دوایی، میراثی زانستی و فەرهەنگیییان بە زیندوویی ڕاگرتووە.
نووسەر بە ئاماژەکردن بە ڕۆڵە شایستەکانی هەردوو پیاوی گەورە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ماندگاریی مرۆڤەکان تەنیا بە ئامادەییی جەستەیییان نییه؛ بەڵکوو لە پەروەردەکردنی نەوەکانی دوای خۆیان، بەرهەمە زانستییەکان و خزمەت بە کۆمەڵگەدا بەردەوام دەبێت.
ئەم دوو دیدارە لە ڕوانگەی نووسەرەوە، نموونەیەکە لە بەردەوامیی گڵۆپی زانست، ئیمان، پەروەردە و فەرهەنگ لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە، و ئاماژەیەکە بۆ پێویستبوونی تۆمارکردنی بیرەوەری و میراسی زانایان و گەورە فەرهەنگیییەکانی نیشتمان.
قورئانی پیرۆز، کتێبی ھیدایەتە بۆ ڕێنوێنی تەواوی مرۆڤایەتی ھاتووە. بەڵام لەم پەرتووکە پیرۆزە، ناوی ھەندێ کەسایەتی و ھەندێ شوێنیش ھاتووە کە ئاماژە بە گرینگی ئەو کەس و شوێنانە ئەدات. لەم وتارەدا، نووسەر دەیھەوێ بە پشتبەستن بە چەن ئایەت و فەرموودە، گرینگی ناوچەی کوردستان بسەلمێنێت.
ناساندن و بەرز ڕاگرتنی کەسایەتییەکان، ئەرکی سەرشانی ھەموو نەتەوەیێکە. بەتایبەت ئەوانە لە بواری زانستی، کلتووری و ... ھتد، خزمەتیان پێشکەشی کۆمەڵگا کردبێت. یهکێ لەو زاتە بەڕێزانەی کە لە چەن ڕۆژی ڕابردوو، کۆچی دوایی کرد، مامۆستا جوانمهردی قازی بووە. ئەم وتارە بەشێوازێکی چڕ و پڕ، باس لەم کەسایەتییە دڵسۆزەی شاری مەھاباد دەکات.
پاش ھەر کارەسات و ڕووداوێکی دڵتەزێن کۆمەڵێ پرسیار دێتە ئاراوە کە باس لە داھاتووی ئەو شوێنە دەکەن. ئەو پرسیارانە بۆ ئاوەدانکردنە و پێشگیری لە دووپاتبوونەوەی ئەو ڕووداوەیە. شاری سەردەشت پاش دەیان ساڵ لە کارەساتی دڵتەزێنی کیمیاباران، لە زۆر بوارەوە ھێشتا کارێکی وای بۆ نەکراوە. ئەم وتارە، باس لەو کێشە سەرەکەیانە دەکات.
چیرۆکی ئەو غەزەلە ناودارەی حافز و گێڕانەوەی هونەری دوو مامۆستای ئاواز، شەهرام نازری و محەممەڕەزا شەجەریان، شوێنی تێڕامانە لە بەرزترین ئاستی هونەری میوزیک و ئەدەب؛ ئەو بەرزاییەی کە ڕاستەوخۆ لە دڵ و گیانی گوێگر دهنیشێت و شوێنی خۆی دەکاتەوە. بەهاءالدین خوڕڕەمشاهی دەڵێت: «حافز مرۆڤێکی بێکەموکوڕی نەبوو، بەڵام گیانی پڕ بوو لە مرۆڤایەتی.» کاتێک لە حافزی شیرازی پرسییان: «کێ شاعیرە؟»، وەڵامی دایەوە: «شاعیر ئەوەیە کە مانگشەو لە ناو جامێکدا دەڕژێنێت، پاشان جامەکە هەڵدەگرێت و لەوانەیە بەو ڕووناکییە، لێوە وشک و پیرۆزەکان ئاودەدات.» هەروەها لەسەری وتراوە: «حافز ئەو شاعیرەیە کە خۆشەویستی لە زەوییەوە بەرز کردەوە بۆ ئاسمان.»
ئەوانەی وا لە بەشی نووسین و ھونەر و کلتوور چالاکی دەنوێنین و بەرھەمەکانیان دەکەوێتە پێش چاوی خوێنەران و بینەران، نیازیان بە لێکۆڵینەوە و ڕەخنەگرتن ھەیە. ئەم ڕەخنەگرتنە دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی لایەنە نادیارەکانی ئاسەواری ئەوان. یەکێ لەو بیرمەندانەی کە ئێستا لەسەر ئاسەوار و بەرھەمەکانی، کەمتر نووسراوە و کەمتر ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە، زانای گەورەی کورد، مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیانە.
پاش سەرھەڵدانی بیری نەتەوایەتی و ھاتنی بۆ ناو موسوڵمانان، دهستەیەک لە بیرمەندانی کورد، سەبارەت بە کەسایەتی سوڵتان سەلاحەددینی ئەییوبی، بیر و بۆچوونێکی جیاوازیان بوو و دژی ئەم ڕەمزە گەورەی کورد و ئیسلام قسەیان دەکرد. نووسەری ئەم دەقە دەیھەوێت بە خوێندنەوەیەکی نوێ، سرنجی خوێنەران بۆ لای گرینگی ئەم کەسایەتییە ڕابکێشێت.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام، فێرمان دەکات کە ھەموو کات شوکرانەبژێری نیعمەتەکانی خودا بین. یەکێ لەو نێعمەتە گەورانەی کە خودا بە گەل و ھۆزەکانی دەبەخشێ، زانایان و کەسایەتییە ئایینیەکانن. بەبۆنەی 22ـەھمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان، دکتۆر جەلال جەلالی زادە، وتارێکی پێشکەش کردووە. دەقی وتارەکە بەم جورەی خوارەوەیە.
بەرزڕاگرتنی کەسایەتییەکانی ھەر گەل و نەتەوەیەک، ئەرکی سەرشانی چینی داھاتووە. رۆژی شەممە، ۲۳ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی ھەتاوی، ھاوکات بوو لەگەڵ 22ـەھەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا عهبدوڵڵا ئەحمەدیان. لەلایەن یەکێ لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان، یادێک لەم زاتە گەورە کراوە کە لە درێژەی بابەتدا پێشکەشتان دەکرێت.
ڕێزگرتن و بەرزڕاگرتنی یادی گەورەپیاوانی ھەر نەتەوەیەک لەلایەن قوتابیان و لایەنگرانی ئەو زاتە، نیشانەی وەفاداری و ئەمەگناسییە. یەکێ لەو زاتە بەناوبانگانەی کوردستان، مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان (مهھابادی)یه کە جێ پەنجەی لە خزمەتکردن بە ئایین و کۆمەڵگادا ڕوون و دیارە. یەکێ لە قوتابیانی ئەم زاتە، بەڕێز دکتۆر نەوید نەقشبەندی (بەرپرسی قسمی فێقهی شافیعی لە زانستگەى کوردستان)ه کە سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی مامۆستا ئەحمەدیان ئەم وتارەی نووسیوە.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb