به‌ناوی خودای به‌رز و بێ هاوتا
☼ له سه‌ره‌تاوه داوا له جه‌نابت ده‌که‌ین که خۆتان به‌خوێنه‌رانی به‌ڕێز بناسێنن.
♦ بسم الله الرحمن الرحیم، الحمدلله رب العالمین و صلّی الله و سلّم و بارک علی سیدنا محمد و علی آله و اصحابه اجمعین و ربی ادخلنی مدخل صدق واخرجنی مخرج صدق و اجعل لی من لدنک سلطانا نصیراً.
له‌سه‌ره‌تا ڕێز و سڵاوم هه‌یه بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ر کام به جۆڕێک له رێگای ڕاگه‌یاندی بانگه‌وازی خوای گه‌وره به خه‌ڵکی تێده‌کۆشن و هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.
من ناوم مه‌حمووده و شۆره‌تم وه‌یسی یه‌و له ساڵی 1342 هه‌تاوی له شاری کرماشان له دایک بووم.
هه‌ر له سه‌رتاوه خوێندنی (ابتدایی و ثانوی و متوسطه)م له شاری کرماشان له رشته‌ی ریازی فیزیک دا به کۆتایم گه‌یاند و له به‌ر ئه‌وی که هۆگریم هه‌بوو به دین و بانگه‌وازی ئایینی هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له سالی 1357 و له پێش تریش هاتوچۆم هه‌بوو بۆ مزگه‌وتی ئیمامی شافیعی شاری کرماشان له مزگه‌وتی جامیع بووم‌و به‌رده‌وام جومعه‌و جه‌ماعه‌تی تێدا به‌ڕێوه ده‌چوو، له په‌نا ئه‌وه‌ش دا هاتوچۆی که‌لاسی قورئانم هه‌بوو به‌جۆرێک که هه‌ر له ده‌ورانی (متوسطه و ثانوی)دا حه‌له‌قات و که‌لاسی قورئانم هه‌بوو له مزگه‌وته‌کانی کرماشان به‌تایبه‌ت له مزگه‌وتێک به نێوی مزگه‌وتی (زه‌ردویی).
ده‌توانم بڵێم سه‌ره‌تای ئاشنا بوون و تێکه‌ڵ بوونم له‌گه‌ڵ قورئان له‌وساڵانه‌دا بووه.
دوای ئه‌وه‌ی که له ده‌رسی مه‌دره‌سه‌دا دیپلومم گرت به‌هۆی شه‌وق و عه‌لاقه‌یه‌ک که به لێ حاڵی بوونی زیاتری قورئان بوم بڕیارم دا که بڕۆم و له‌مه‌دره‌سه شه‌رعییه‌کان خه‌ریکی فێربوونی وانه دینیه‌کان ببم و خوا تۆفیقی ئه‌وه‌ی پێ دام که ماوه‌یه‌ک له خزمه‌ت به‌ڕێز مامۆستا ناسری سوبحانی به ڕه‌حمه‌ت بێت دا فێری تێگه‌یشتن له قورئان و چونیه‌تی ئه‌و تێگه‌یشتنه و ته‌فسیری قورئان و چۆنیه‌تی تێگه‌یاندنی خه‌ڵک له قورئان بوم و هه‌ر له ئه‌و سالانه یه‌عنی ساڵانی 1361 و ئه‌وانه دوای ته‌واو کردنی خوێندنی مه‌دره‌سه خۆم خه‌ریک بوم له خزمه‌ت مامۆستا شێخ عبدالعزیز ئیمام جومعه‌ی ئه‌و کاتی قه‌سری شیرین که نیشته‌جێي کرماشان بوو ده‌رسه سه‌ره‌کیه‌کانم وه‌کو سه‌رف و نه‌حو لای جه‌نابی خوێند(خوای گه‌وره جه‌زای خێری بداته‌وه و به‌ڕه‌حمه‌تی خۆی شادی بکات) دوای ئه‌وه خۆم له ڕێی شریت و شتانی تر لێکولینه‌وه‌ی زیاترم له‌سه‌ر ئه‌و زانسته سه‌ره‌کیانه وه‌کو سه‌رف و نه‌حو و بلاغه‌ت و تا ئه‌وه‌ی که تۆفیقی ئه‌وه‌م په‌یدا کرد که له خزمه‌ت کۆمه‌لێک له دۆستان و برایانی به‌رێز ماوه‌ی ساڵێک یا سال و نیوێک حه‌لقه‌ی ده‌رسمان بوو له زانسته جۆراوجۆره‌کان وه‌کو ته‌فسیر و ... له خزمه‌ت مامۆستا ناسری سوبحانی و درێژه‌مان به‌خوێندن دا‌و له ساڵی 1365 هه‌تاوی به ته‌وسییه‌ی کۆمه‌ڵێک له مامۆستاکان بڕیارم دا که بۆ درێژه‌ی خوێندکه بڕۆم بۆ حوجره‌کانی کوردستان و ئه‌و زانستانه‌ی که تا ئه‌و ده‌م ڕێنه‌که‌وتبو بییان خوێنم، بییان خوێنم له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا چوم بۆ شاری سه‌قز و له‌خزمه‌تی مامۆستا «موحه‌ممه‌دی ئیمامی» خوای گه‌وره ڕاوه‌ستاوی بکات له مزگه‌وتی (دارالاحسان) نیشته‌جێ بوم و بۆماوه‌ی ساڵ و نیوێکیش له خزمه‌ت ئه‌و به‌ڕێزه هێندێک له زانسته کۆتاییه‌کانم وه‌کو کتێبی (جمع الجوامع – بدایة المجتهد) و چه‌ند به‌شێک له (فی ظلال) و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش دا چه‌نه زانیستێکم وه‌کو چه‌نه کتێبێک له (علوم القرا‌ن و علوم الحدیث) له خزمه‌ت به‌رێز ماموستا (عبدولقادر فائز) (خوا بيبه‌خشێ) له مزگه‌وتی سه‌لمانی فارسی دا خوێند.
له هاوینی سالی 1367 به‌ڕێز مامۆستا موحه‌ممه‌د ئیمامی بڕوانامه‌ی کوتایی زانسته شه‌رعییه‌کانی بۆ نوسیم و گه‌ڕامه‌وه بۆ ناحیه‌ی پاوه.
هاوکات درێژه‌م دا به خوێندنی باڵا له زانکۆ له سالی 1369 دا له رشته‌ی ئه‌دبیاتی زمانی فارسی له زانکوی په‌یامی نوری ئیسلام ئاباد سه‌ربه قه‌زای کرماشان وه‌رگیرام و له‌ساڵی 1374 دا کۆتاییم به خوێندنه‌که هێناو لیسانسم وه‌رگرت. دو ساڵ دواتر واته له سالی 76 تۆفیقی وه‌م به‌ده‌ست هێنا که له رشته‌ی فیقهی ئیمامی شافیعی دا له زانکوی تاران وه‌ربگیرم و له ساڵی 79 دا کۆتاییم پێهێناو (ماسته‌ر)م وه‌رگرت و له ساڵی 1384 له‌زانکۆی ئیسلامی (ام الددمان)ی وه‌ڵاتی سودان بۆ مه‌قته‌عی دوکتۆرا وه‌رگیرام له رشته‌ی (فقه مقارن یا تطبیقی) و له ساڵی 1387 کۆتاییم پێهێنا. ئیستاش له زانکۆی تاران و هێندێک له زانکۆکانی تر خه‌ریکی وانه وتنه‌وه‌م له هێندێک زانست وه‌کو فیقه و ئوسول و و عولومی قورئان و حه‌دیس و هێندێک زانستی تر‌و له په‌نای ئه‌وه‌ش دا وه‌کو چالاکی ده‌عه‌وی ده‌رسانی ته‌فسیر و تێکه‌ڵ بونمان هه‌یه له‌گه‌ڵ کومه‌ڵێک له براو خوشکانی خوێنده‌وار له زانکۆکانی تاران و ئێستاش له خزمه‌ت ئێوه دام.
☼ مامۆستا ئێمه وه‌کو به‌شی کوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلاح وێب زۆر خۆمان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین که له خزمه‌ت ئێوه داین.
له فه‌رمایشه‌کانت دا ئاماژه‌ت به‌و مامۆستایانه‌دا که له خزمه‌تیان ده‌رست خوێندووه پێمان خۆشه باسی ئه‌وه بکه‌ی که کاميه‌ک له‌و مامۆستایا‌نه کاریگه‌ری ئه‌وتۆیان له بواری فیکری و عیلمی له‌سه‌ر جه‌نابت هه‌بووه؟
♦ بێگومان هه‌ریه‌ک له‌و مامۆستایا‌نه له جێگه‌ی خۆی دا کاریگه‌ری بووه به‌ڵام کاریگه‌ری تایبه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌ڕێز مامۆستا ناسری سوبحانی (به‌ڕه‌حمه‌ت بێت) که چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن و تێگه‌یاندنی خه‌ڵک له قورئانی فێرکردین. هه‌ر چه‌ند که له باقی زانسته شه‌رعیه‌کانیش دا تا ئه‌و جێیه‌ی که کات و هێز هه‌بوو هه‌وڵمان ده‌دا که‌ڵک له جه‌نابیان وه‌رگرین به‌ڵام خواده‌زانێ که تا چه‌ند توانیومانه ئه‌وکاره بکه‌ین.
مامۆستاکانی دیش به‌تایبه‌ت مامۆستا ئیمامی سه‌قز له بوواری ئه‌خلاق و کرده‌وه و سه‌فا و سه‌میمییه‌ت کاریگه‌ری تایبه‌تیان بوو و هه‌ر به‌و جۆره مامۆستاکانی دیش هه‌ریه‌ک له‌بوارێک کاریگه‌ریان له‌سه‌رمان هه‌بوو.
☼ پێمان خۆشه جه‌نابت وه‌کو که‌سێک که له خزمه‌ت مامۆستای شه‌هید(ناسر سوبحانی) دا ده‌رست خوێندووه، ئه‌گه‌ر بیره‌وریه‌ک یا نوکته‌یه‌کی تایبه‌ت به‌و خۆشه‌ویسته لاته بۆ خوێنه‌رانی بگێڕیه‌وه.
♦ دیاره بیره‌وه‌ریه‌کان زۆرن به‌ڵام ئه‌وه‌ی که کامیان تایبه‌ته و کاریگه‌ری هه‌یه نیازی به بیرکردنه‌ووه هه‌یه، به‌ڵام دیاره من که زۆر عه‌لاقه‌مه‌ندبوم به فێربونی زانسته عه‌ره‌بیکان و شه‌رعیه‌کان به‌تایبه‌ت فێربون و تێگه‌یشتنی قووڵ له قورئان، له‌بیرمه رۆژێک جزمی سێهه‌می (30) ته‌فسیری (صفوة التفاسیر)م به‌ده‌سته‌وه بوو و چووم بۆخزمه‌ت مامۆستا تا بۆم بخوێنێته‌وه‌و بۆم شه‌رح بکات، که چووم بۆ خزمه‌تی فه‌رموی پێویست به ته‌فسیره‌که ناکات هه‌روا ده‌ڵێینو ده‌ڕوێن، ئیتر من ئه‌و ته‌فسیره‌م هه‌ر نه‌کرده‌وه و راسته‌وخۆ شته‌کانم له ده‌می مامۆستا وه‌رده‌گرتن و به‌وجۆره مامۆستا فێری چۆنیه‌تی ته‌فسیریشی کردم، ئه‌وه بوو که سوره‌ی پیرۆزی (ضحی)مان ده‌ست پێ کرد تا ئاخیری قورئان و دواتر هاتینه‌وه له‌سه‌رتای جزمی سی (30) ئه‌وه‌ی که مابوو خوێندمان، ئه‌و ده‌رسانه زه‌بت نه‌کرا هه‌ر حاڵه‌تی شیفاهی هه‌بوو فه‌قه‌ت بڕێک جار یادداشتم هه‌ڵده‌گرت ته‌وفیقی ئه‌وه‌م بوو که له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌کو ده‌رسێکی تایبه‌ت ته‌فسیری بڕێک له سووره‌کانی قورئانم له خزمه‌ت جه‌نابیان دا خوێند هه‌ڵبه‌ت به بۆ چوون و ره‌وشی تایبه‌ت به ئه‌و به‌ڕێزه.
بیره‌وه‌یه‌کان زۆرن، له بواری فێربوونی قسه‌کردن به زمانی عه‌ره‌بی زۆری ته‌ئکیدی ده‌کرد و ده‌یفه‌رموو ئه‌وانه‌ی که ده‌یانهه‌وێ بانگوازخواز بن ده‌بێ به‌لانی که‌مه‌وه یه‌ک یا دوو زمان له زمانه‌کانی به‌یانی بزانن بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن په‌یام و بانگه‌وازی خوا به‌ڕێکوپێکی بگه‌یه‌نن به ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌موو زمانێک نازانن جا بۆ ئه‌وه‌ی باش فێری عه‌ره‌بی ببین زۆر جار وانه‌کانی عه‌ره‌بی ده‌کوته‌وه ئیمه‌ش ناچار بووین گوێ ڕابگرین و تێبگه‌ین و ئه‌گه‌ر پرسیارشمان هه‌با هه‌ر به عه‌ره‌بی بیپرسین و ئه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه به شێوه‌ی ته‌بیعی فێری ئه‌و زمانه ببین و بتوانین قسه‌ی پێ بکه‌ین و گیروگرفتێک له‌وانه‌یه به‌شێک له مامۆستاکان به‌تایبه‌ت له بواری قسه‌کردن به عه‌ره‌بی بیان بێت ئێمه ئه‌و کۆمه‌ڵه که له خزمه‌ت مامۆستا بوین نه‌مانبێت که به‌داخه‌وه ده‌بینین له حوجره‌کانی و‌ڵاتی ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستاش که‌متر بایه‌خ به‌و شته دراوه و ئه‌گه‌ر شتێکیش به عه‌ره‌بی نوسراوه عه‌ره‌بیه‌کی کتێبی بووه نه عه‌ره‌بیه‌کی تێر‌و ته‌سه‌ل و فه‌ننی و هاوچه‌رخ.
☼ مامۆستا دێینه سه‌ر باسی مزگه‌وتی گوندی خانه‌گا، مزگه‌وتی گوندی خانه‌گا مه‌ڵبه‌ندی په‌روه‌رده‌کردنی قوتابی و مامۆستای زۆر بووه و ئێستاش کاریگه‌ری به‌رچاویان له‌گۆڕه‌پانی وانه کوتنه‌وه و بانگه‌وازدا له کوردستان هه‌یه بۆیه پێمان خۆشه ئاگادار بین له سه‌رنج و تێبینی جه‌نابتان سه‌باره‌ت به کاری ئایینی له‌و ناوچه‌یه و ئه‌گه‌ریش بیره‌وه‌ریه‌کتان هه‌یه بۆمان باس بکه‌ین و داوایه باسی ئه‌وه‌ش بکه‌ی که ئه‌و مامۆستایا‌نه که له‌وێ ده‌رسیان خوێندوه چون په‌روه‌رده کراون که ئێستا کاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌یه له گۆره‌پانی ده‌عوه‌ت دا.
♦ گوندی خانه‌گا له‌و گوندانه‌یه که مێژوی کۆنی هه‌یه و له دو یا سێ سه‌ده له‌وه پێشیش (وه‌کو بیستومه) حوجره‌ی بووه و پیاوانی گه‌وره وه‌کو سید عبدالرحیم مولوی مه‌شهور به مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی له‌وێ ده‌رسیان خوێندووه. خانه‌گا هه‌مان خانه‌قایه و ئه‌و دێیه مه‌ڵبه‌ندی ته‌سه‌ووف بووه زۆریه‌ک له‌سۆفیه‌کان، بڕێک ده‌رویش له‌وێ بوون و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی فه‌قیر و هه‌ژار له‌وه‌ڵاتان ڕاهاتوون و له‌وێ ماونه‌ته‌وه به‌ڵام ئیستا وه‌ک ئه‌و کاته نه‌ماوه. له‌سه‌ره‌تای شوڕشی ئیسلامی ئێران مامۆستایانێک وه‌کو مامۆستای شه‌هید و ماموستا سید عبدالقادر عه‌زیزی، مودیری ئه‌وکات و ئیستای ئه‌وێ هه‌وڵیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حوجره‌یه به‌رپا بکرێت و به‌رده‌وام بێت و به‌فه‌قێیانێکی که‌م هه‌ر درێژه‌یان به کاره‌که‌داوه. هه‌ڵبه‌ت من زۆر ئاگاداری ئه‌وه نیم که به‌ر له چوونی من بۆ خانه‌گا شێوه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی فه‌قێ چۆن بووه.
سالی 67 هه‌تاوی که من چوم 7 یا 8 فه‌قێی لێ بو که خه‌ڵکی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر بوون که زۆربه‌یان مابێن بوون و فه‌قێی باڵا خوێنیان که‌م تێدابوو، به ته‌وسییه‌ی مامۆستای شه‌هید چوم که فه‌رموی ده‌بێ له‌وێ دابنیشی و ئاڵوگۆڕێکی شیاو بێنی به‌سه‌ر وه‌زعی حوجره‌که‌دا.
☼ واته جه‌نابت بوی به ئیمامی جه‌ماعه‌تی ئه‌و شوێنه؟
♦ نه‌خێر من فه‌قه‌ت وه‌ک موده‌رریس چوم بۆ ئه‌وێ هه‌ڵبه‌ت له ئه‌سڵ دا هه‌روه‌کو فه‌قێیه‌ک چون تا ئه‌وکات من هێشتا بڕوانامه‌م وه‌رنه‌گرتبو و ئه‌وه‌ی که گوتم له‌سه‌قز وه‌رم گرتووه هه‌ر شێوه‌ی نامه‌یه‌کی هه‌بوو و من هێشتا به‌و شێوه‌یه که ڕه‌سمی وڵات بو ئیجازه‌نامه‌م وه‌رنه‌گرتبو و قه‌رار بو له پاوه له خزمه‌تی مه‌رحوم مامۆستا مه‌لا قادری مینایی وه‌ری گرم. ئه‌وه بو که له خه‌رمانانی ساڵی 67 دا ڕه‌وانه‌ی گوندی خانه‌گا بووم، بۆ ئه‌وه‌ی که له‌وانه وتنه‌وه ببم به یاریده‌ری مامۆستا سه‌ید قادر، ئه‌وه بوو که ئارام ئارام ده‌ستمان پێ‌کرد، له پێشدا نه‌هجی حوجره‌مان گۆڕی له ژێر تیشکی به‌رنامه‌یه‌ک که مامۆستای شه‌هید بوی و پێنج مه‌رحه‌له بوو و کتێبه تازه‌کانی تێدا گونجاندبو و 12 یا 13 زانستی له‌به‌ر ده‌گرت وه‌کو (لغت، صرف، نحو، بلاغت، فقه، اصول، تاریخ، تفسیر، کلام، عقیده و اخلاق و...) له‌سه‌ره‌تاوه که چوم فه‌قێکان هیچیان له‌و به‌رنامه جه‌دیده نه‌ده‌زانی و لێی شاره‌زا نه‌بون له‌به‌ر ئه‌وه به‌هێواشی و له‌سه‌ره‌خۆیی ده‌ستمان پێ‌کرد و فه‌قێکانمان به پێی تواناییه‌کانیان دابه‌ش کرد و هه‌ر به‌و پێیه ده‌رسه‌کانمان بۆدانان و ده‌رسه‌کانمان که له‌وه پێش تاکه‌که‌سی بون، کردن به ده‌رسی ئاڵقه‌یی به شێوه‌یه‌ک که ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌یه‌ک ڕاده‌دابوون، بوونه یه‌ک ده‌رس وه‌کو که‌لاسی ده‌رس تاجێیه‌ک که هه‌موو فه‌قێکان بونه دوو سێ که‌لاس و من و مامۆستا عه‌زیزی ده‌رسه‌کانمان ده‌کوته‌وه.
له‌خانه‌گاهه و دو مامۆستای لێ بو مامۆستا محمد مصطفایی که ئیمامی جومعه و به ساڵدا چوبوو، به‌و پێیه دو مزگه‌وتیشی لێ بو یه‌کێکیان له سه‌ره‌وی دێ و یه‌کیشیان له خواره‌وه که مزگه‌وتی کۆن بوو و حوجره‌که‌شی له‌گه‌ڵ بوو و نوێژی جومعه‌ش هه‌ر له‌وێ ده‌خوێندرا. له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا تا ئه‌وه‌ی که من به ره‌سمی لیباسی مه‌لایه‌تیم له‌به‌ر کرد، بو به ده‌رفه‌تێک که من زیاتر فه‌قێه‌کان بناسم و له لایه‌کی دیکه‌ش له نێو سه‌فه‌رهایه‌ک له بۆ شاره‌کانی وه‌ک سه‌قز و بانه و مه‌هاباد و ئه‌وانه بووم له‌گه‌ڵ فه‌قێیانێکی زۆر ئاشنا بووم و بۆ سه‌ردان ده‌هاتن بۆ خانه‌گا و هێندێکیان عه‌لاقه‌یان په‌یدا ده‌کرد که ماوه‌یه‌ک بۆ خوێندک له‌وێ بمێننه‌وه به‌و شێوه‌یه ئیمه په‌یوه‌ندیمان بو له‌گه‌ڵ فه‌قێکانی ته‌واوی شاره‌کانی دو موحافه‌زه‌ی کوردستان و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوایی و سوپاس بۆ خوا توانیمان له‌و ماوه‌یه‌دا مامۆستایانێکی باش پێ بگه‌یه‌نین له زۆر به‌ی زۆریان ئیستا له لیباسی مه‌لایه‌تی دا یا خود له پیشه‌کانی تردا خه‌رێکی بانگه‌وازن و زۆر که‌میان تێدایه له‌وخه‌ته لایان دابێت.
☼ به‌ڕای جه‌نابت چ شتێک بۆته هۆی جیاواز بوونی ئه‌و مامۆستایا‌نه؟
♦ دیاره سه‌ره‌تای وانه‌کوتنه‌وه‌م له ساڵی 67 له خانه‌گابووه، هه‌ر به دوو یا سێ حه‌وتو جارێک به‌خزمه‌ت مامۆستای شه‌هید ده‌گه‌یشتم که له کرماشان داده‌نیشت و ئه‌گه‌ر گیر و گرفتیک بوایه لامان ده‌برد و ئه‌گه‌ر ته‌وسییه‌یه‌ک بوایه ده‌یفه‌رموو و ئه‌و په‌یوندیه تا کاتی شه‌هیدبوونی واته ساڵ و نیوێک به‌رده‌وام بوو و جه‌نابیان زۆر دڵخۆش بوو به چالاکیه‌کانی گوندی خانه‌گا و هیوای وا بو که سه‌رچاوه‌ی خێر‌و به‌ره‌کاتی زیاتر ببێت، منیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمان و به‌ڵێنیه که دابوم به‌خوا که هه‌وڵی خۆم بده‌م بۆ ڕه‌ونه‌ق گرتنی کار‌و باری فه‌قێکان زۆر که‌ڵکم وه‌رده‌گرت له ئامۆژگاری ئه‌ومامۆستا پایه به‌رزه و باقی مامۆستاکان که به‌خه‌می فه‌قێکانه‌وه بوون بۆ ئه‌وه‌ی که چرای دین کز نه‌بێ و په‌نا به خوا نه‌کوژێته‌وه به‌ڵام دوای ئه‌وه که له‌گه‌ڵ مامۆستا له‌یه‌ک بوین و ده‌ستمان لێک بڕا باره‌که زۆر قورس‌تر بو به‌ڵام خوای گه‌وره تۆفیقی داین که هه‌ر له‌دوا نوێژی به‌یانی تا نوێژی نیوه‌ڕۆ جگه له‌کاتی خواردنی نانی به‌یانی حه‌له‌قاتی ده‌رسمان به‌رده‌وام بیت و له‌دوای نوێژی نیوه‌ڕۆش فه‌قێکان ئازادبون بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌رسه‌کانیان ده‌ور بکه‌نه‌وه و هه‌موو ڕۆژێکیش ته‌واوی فه‌قێکان ده‌رسی په‌روه‌ردییان هه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی فه‌قێش ئێمه ره‌وشی تایبه‌تمان هه‌بوو به‌و شێوه‌یه که له شوێنێک ده‌یانناساند پێمان و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ روحییات و زانیاری ئه‌و ئاشنا نه‌بواین مانگێکمان داده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بکه‌ینه‌وه دوای ئه‌و مانگه ئه‌گه‌ر هه‌ردوک لامان پێمان خۆش بایه ته‌سبیتمان ده‌کرد و وه‌رمان ده‌گرت. ئه‌گه‌ریش لێی رازی نه‌باین دوای مانگێک یا زۆرتر جوابمان ده‌کرد چون پێمان وابو ئه‌گه‌ر نه‌فه‌رێک له‌وێ رابگرین که له‌گه‌ڵ مه‌جموعه‌که نه‌یێته‌وه نیزامی حوجره‌که تێکده‌چێ. له‌بواری دابین کردنی پێداویسته‌کانیش ئێمه مانگانه کۆمه‌کی خه‌ڵکیمان کۆ ده‌کرده‌وه و که‌سانێکی هه‌بوون که‌بۆ یارمه‌تیدانی حوجره‌کانیان نه‌ده‌ناسی و هه‌رکاتێک و به‌هه‌ر چه‌شنێک که بۆیان کرابا کۆمه‌کیان ده‌کردین تا ئه‌وه‌ی که حوجره له بواری ئابووریه‌وه گه‌یی به ئاستێکی باش و ئێمه ورده ورده فه‌قێمان زیاتر راگرت تا بووه حه‌ددی 30 تا 40 نه‌فه‌ر که له‌په‌نای ئه‌ویش چه‌ند نه‌فه‌رێک ده‌هاتن له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر و له وه‌رزه‌کانی ساڵدا به تایبه‌ت له هاویندا به‌شداریان له بڕێک له‌ده‌رسه گشتیه‌کان ده‌کرد و ده‌رسی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌تیشان هه‌بوو. ئه‌و کاته من له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنم نه‌هێنابوو له حوجره دیوی تایبه‌تم بوو و به‌رده‌وام و راسته‌وخۆ ئاگاداری وه‌زعی فه‌قێکان بوم له هه‌موو بوارێک پێیان ڕاده‌گه‌یشتم ئه‌و ئیشرافه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و فه‌قییانه به رێک‌وپێکی په‌روه‌رده بکرێن و ئێستاش من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان هه‌یه که له شوێنانی جیاواز خه‌ریکی بانگه‌وازی دینین.
☼ هه‌روه‌ک ده‌بینن چه‌ند ساڵێکه ڕاده‌ی خوێندکارانی دینی له که‌م بوون دایه. به‌ڕای جه‌نابت هۆ‌که‌ی چیه و ئه‌و ڕه‌وته چ ئاسه‌وارێکی به‌دوودایه؟
♦ به‌شێکی بارودۆخ و وه‌زعێکه که له موحیته‌که هاتۆته پێشێ وه‌کو زه‌غت و فشارێک که به هۆی گۆڕانی حکومه‌ته‌کان خراوه‌ته سه‌ر مامۆستایان. واته گۆڕانی بارودۆخی سیاسی و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر حوجره‌کان و فه‌قێ و مامۆستاکان که هه‌موولایه‌ک شاره‌زای ئه‌و به‌شه‌ن و لێ دوانی ناوێت. به‌شێکیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هیممه‌تێک که له‌و وه‌خته خه‌ڵک بویان بۆ ئه‌وه‌ی که منداڵی خۆیان بنێرن بۆ خوێندن و بۆ حوجره و ئیستا ئه‌و عه‌لاقه‌یه له‌ده‌رونی خه‌ڵکی دا که‌م بۆته‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌که خه‌ڵک زۆر هه‌وڵ نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کوڕێکیان ببێته فه‌قێو له‌دوایی دا ببێته مه‌لا.
پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی زۆریش کراوه که مه‌لایه‌تی به‌کار نایه‌ت و مه‌لا پیشه‌ی تایبه‌تی نیه‌و له‌برسان ده‌مرێت و ئه‌وشتانه هه‌موکاریگه‌ری سه‌لبییان بوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئینسان لێ بڕاو بڕیاری دا که خزمه‌تی دینی خوا بکات من پیم وایه خوا ده‌بێته وه‌کیلی و هه‌رکه‌سیش ته‌وه‌ککول له‌سه‌ر خوا بکات و پشت به خوا ببه‌ستێت خوا بۆ ئه‌و به‌سه و هه‌ر که‌س ئایه‌تی (و من یتوکل علی الله فهو حسبه) بکات به دروشمی خۆی که‌م نایه‌نێت و ده‌توانین جارێکی دی حه‌یاتی دیکه به‌حوجره‌کانمان ببه‌خشین.
ئه‌گه‌ر ده‌بینین به‌عزێک مامۆستا ده‌ڵێن وه‌ڵڵا فه‌قێ نه‌ماوه من پێم وایه ئه‌وه بۆ چوونێکی مه‌علولییه. له ڕاستی دا ئیمه ده‌بێ له عیلله‌ت و هۆی شته‌که بگه‌ڕێین، هه‌ر له‌و مامۆستایا‌نه که ئه‌و شته ده‌ڵێن زۆریان کوڕیان هه‌یه به‌ڵام ئاماده نین کوڕه‌کانی خۆیان بکه‌ن به فه‌قێ و ده‌یانهه‌وێ خه‌ڵک ئه‌وکاره‌ی بکات، به‌و پێیه یه‌کێک له هۆیه‌کان ئه‌وه‌یه که ئه‌و مامۆستایا‌نه نه‌یانتوانیوه قه‌ناعه‌ت به منداڵه‌کانیان بده‌ن، منداڵه‌کانیش کاتێک ده‌بینن ژیانی باوکیان ناخۆشه له‌و رێگایه دوور ده‌که‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که توشی ئه‌و سه‌ختیه نه‌بن. خه‌ڵکیش که ده‌بینن مامۆستاکان ئه‌و کاره ناکه‌ن ئه‌وانیش نایکه‌ن بۆیه من پێم وایه ده‌بێ ئاڵوگۆڕێکی سه‌ره‌کی بێ به‌سه‌ر فیکر‌و بۆچوونی میلله‌تی ئیمه تا ئه‌و کێشه‌یه له‌به‌ین بچێت. شیاو نیه که ئێمه شته‌که بگه‌ڕێنینه‌وه ته‌نیا بۆ به‌شی سیاسی، قه‌راریش نیه که هه‌موو ده‌رفه‌تێک بێته پێش و هه‌موو شه‌رایتێک هه‌بێت و هیچ که‌ند و کۆسپێکیش له‌کایه‌دانه بێت بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه کاری ئایینی بکه‌ین و فه‌قێ په‌روه‌رده بکه‌ین و ئه‌گه‌ر که‌مترین مانیع هه‌بوو هه‌موو شتێک ته‌عتیل بکه‌ین، به‌ڵکو دروسته‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه ئه‌گه‌ریش ناتوانین حوجره‌ی گه‌وره‌مان هه‌بێت هه‌ر مامۆستایه‌ک هه‌ر یه‌ک له شوێنێک یه‌ک دوو فه‌قێمان هه‌بێت و ده‌رسیان پێ بڵێن به‌و پێیه ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان هه‌وڵ بده‌ین خوای گه‌وره یارمه‌تیمان ده‌دات و سه‌رمان ده‌خاتو کۆسپه‌کانمان له ڕێ لا ده‌بات که‌واته هۆکاره‌کان زۆر و جیاوازن، هێندیکیان ده‌ره‌کین و له ناو موحیت دا هه‌ن هێندێکیشان ناوه‌کین و له ده‌رونی تاکه‌کان دا هه‌ن به مامۆستا و فه‌قێوه.
☼ که‌م بوونی مه‌لا و فه‌قێ چ خه‌ساره‌تێکی لێ ده‌که‌وێته‌وه؟ ئایا شتێکی دی هه‌یه جێی ئه‌وان بگرێته‌وه؟
♦ من پێم وایه که هیچ شتێک و هیچ که‌سێک جێگای مامۆستا‌و فه‌قێکان ناگرێت و ئه‌وان جێگای تایبه‌تیان هه‌یه و که‌م ڕه‌نگ بونی نه‌قشی مه‌لاو فه‌قێ بونه هۆی ئه‌وه‌ی که له نێو خه‌ڵکی دا که‌م بایه‌خی نیسبه‌ت به دین په‌یدا ببێت هه‌ڵبه‌ت له به‌ین نه‌چووه ئێستاش ئه‌و مه‌جاله هه‌یه که بۆ جارێکی دی پته‌و بکرێته‌وه و خه‌ڵک نیسبه‌ت به دین دڵگه‌رم تر بکرێن به تایبه‌ت لاوان هۆگریان به دین زیاتر ببێت و له کاتی بێ‌کاری دا بڕۆن و کاته‌کانیان له حوجره‌کان پڕ بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر په‌نا به خوا مه‌لاو فه‌قێ نه‌مێنێ کێشه‌یه‌کی زۆرمان بۆ دروست ده‌بێ و هیچمان نابێت که له جێیان دابنێین.
☼ به‌ڕای جه‌نابت ئێستا که کاریگه‌ری مامۆستایان تا ئه‌و راده‌یه زۆره، ئه‌وان چ شتانێکیان پێویسته تا له دونیای ئه‌وڕۆدا که گۆڕانکاری زۆر به‌سه‌ر دونیادا هاتووه، بتوانن ڕۆڵی خۆیان به باشی بگه‌ن؟
♦ ئیمام به‌ننا شتێکی خۆشی هه‌یه که به قوتابیه‌کانی خۆی ده‌فه‌رموێت! ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له دونیا ده‌وری خۆتان به باشی بگێڕن، ده‌بێ که‌سایه‌تیکی جیاوازتان هه‌بێت و جیاواز بونیش هه‌روا ده‌ست ناکه‌وێ. ئیمام به‌ننا ده فه‌رموێ (لا ارید منکم ان تکونوا متفوّقین فقط بل ارید منکم ان تکونوا متمیزین فی اخلاقکم و فی ثقافتکم و فی عبادتکم) من نامهه‌وێ که ئیوه ته‌نیا له خه‌ڵکی سه‌رکه‌ون له عیلم یا له ماڵ یا له شتانی تر دا، به‌ڵکو من له ئێوه‌م ده‌وێ که جیاواز بن و هه‌ڵکه‌وتوو بن له بواره‌کانی ئه‌خلاقی و فه‌رهه‌نگی و عیبادی. واته عیباده‌تتان ده‌بێ جیاواز بێت هه‌م له‌بواری چه‌ند و هه‌م له‌بواری چون و هه‌روه‌ها ره‌وشت و فه‌رهه‌نگتان و دوایه ده‌فه‌رموێ (لن تکونوا قوادأ قبل ان تکونوا عیادأ) ئیوه ناتوانن به‌ڕێوه به‌رایه‌تی کومه‌ڵگا بگرنه ئه‌ستۆی خۆتان مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌نده‌یه‌کی باش بن بۆ خوا گیان، واته به‌هه‌ر ڕاده‌یه‌ک به‌نده‌ی خوا بن به‌و ڕاده‌یه ده‌توانن به‌ڕێوه به‌رایه‌تی کومه‌ڵگا به ئه‌ستۆ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی بێن به دواتان دا.
له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه من پێم وایه مامۆستایانی ئێمه به‌گشتی و به‌تایبه‌ت فه‌قێ به‌ڕێزه‌کانی زۆر پێویسته قه‌دری خۆیان بزانن و به‌چاوی سوک چاو له خۆیان نه‌که‌ن، توشی کێشه‌ی خۆ به که‌م زانین نه‌بن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان خوێندنی ئاکادیمیان نیه جۆرێک سه‌یریان کردن ئه‌وان خۆیان نه دوڕێنن و له هه‌مان کات دا ده‌ستیش نه‌خه‌نه سه‌رده‌ست به جۆرێک که درێژه به خوێندنی ئاکادیمی و زانکۆیی ئێرانه نه‌ده‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که توانایی هه‌بێ ده‌بێ بڕوا (واعدّوا له‌م ما استطعتم من قوّة) واتای ئه‌و ئایه‌ته عاممه‌و فه‌قه‌ت باسی شه‌رع نیه به‌ڵکو هه‌ر چی پی بگوترێ هێز و توانا ده‌بێ به ده‌ستی بێنن، ئێستا هێز و قووه‌تی زه‌مانی ئێمه چیه؟ خۆ فه‌رقی هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزی ئه‌و کاته. له فه‌رمووده‌دا هاتوه که حه‌زره‌تی ره‌سول فه‌رموویه‌ت (ألا إنَّ القوّة الرمی) واته ئه‌و کات (قوة) ئه‌وه بووه‌ک که ئینسان بتوانێ چاک تیر بهاوێژێ به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه هێز هێزی عیلم و زانسته، هێزی ته‌کنۆلۆجیا، سه‌نعه‌ته‌و زۆر شتی تر، که‌واته ده‌بێ بزانین چ شتانیک هێز و توانان و به‌ده‌ستیان بێنین تا ئه‌مری خوا جێ به جێ ببێ که ده‌فه‌رموێ (اعدوا) واتا خۆتان ئاماده و پته‌و بکه‌ن به هه‌رشتێک که پێی ده‌کوترێ توانا و قوه‌ت.
☼ جه‌نابت وه‌کو بانگخوازێک له دوو قه‌ناتی ئاسمانی (سپیده) و (سحر) ئاماده بون و به‌رنامه‌تان پێشکه‌ش کردوه، ئه‌و کاره چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
♦ ئیمه وه‌کو بانگخوازێک هه‌ر ده‌رفه‌تێک بڕه‌خسێت بۆمان که بتوانین په‌یامێکی تێدا بگه‌یه‌نین به خه‌ڵکی پێشوازی لێ ده‌که‌ین به‌ڵام به شه‌رتێک که ئه‌و ده‌رفه‌ته عیززه‌تو حیکمه‌ت و مه‌سڵه‌حه‌تمان نه‌خاته مه‌ترسی، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که له له‌لایان غه‌یره‌وه (چ ئه‌وه‌ی که برامانه و هاو فکرو هاوڕێمانه یا هاوفیکر و هاودینمان نییه) بۆمان ده‌ڕه‌خسێ ئه‌گه‌ر عیززه‌ت و حیکمه‌ت و مه‌سڵه‌حه‌تی تێدا بو ده‌بێ که‌ڵکی لێ وه‌ربگرین، ئاماده بوونی ئێمه جاروبار به تایبه‌ت له قه‌ناتی (سحر) له به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی و باسانێک ده‌کرێن سه‌باره‌ت به خاو و خێزان و په‌روه‌رده کردنی مناڵ و ئه‌و چه‌شنه بابه‌تانه.
ئه‌و ئاماده بوونه‌ش جار‌و باره نه هه‌میشه له که‌ناڵی سپیده‌ش ئه‌وان ده‌عوه‌تیان کردین و ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دانه‌وه و مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کمان پێشکه‌ش کرد، له داهاتوش دا هه‌ر که‌ناڵێکی ئاسمانی تر ئه‌گه‌ر بزانین ده‌رفه‌تێکمان بۆ ساز ده‌کات که بتوانین به عیززه‌ت و حیکمه‌ت و مه‌سڵه‌حه‌ت په‌یامی خۆمان ڕابگه‌یه‌نین پێشوازی لێ ده‌که‌ین، من پێم وا بێ ئه‌وه مه‌جالێکه و ئه‌گه‌ر ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ره‌که‌مان هاوفکر و هاو دینی ئێمه نیه ئه‌و مه‌جاله ڕابگرین ئه‌وه ژیریمان نه‌کردووه هه‌ر چه‌ند هه‌ندێک له‌وانه‌یه ره‌خنه بگرن به‌ڵام هه‌رکه‌س بۆ چوونی خۆی هه‌یه و ئازاده ئه‌و بۆچوونه ده‌رببرێ. ئێمه بیر‌و رامان ئه‌ویه که ئه‌و ده‌رفه‌تانه بدۆزینه‌وه و که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرین.
☼ مامۆستا چ جیاوازیه‌ک ده‌بینی له نێوان ئاماده بونتان له قه‌ناتی سپێده و سه‌حه‌ر؟
♦ ته‌بعه‌ن ئه‌و مه‌جموعه‌یه که له قه‌ناتی سپێده دا کار ده‌که‌ن کۆمه‌ڵێک برای هاوفیکر و هاوڕێن و ناسراوترن به‌ڵام بانگه‌وازه‌که هه‌ر یه‌ک بانگه‌وازه و هیچ جیاوازیان نییه هه‌ر ئه‌و به‌رنامانه و ئه‌و بابه‌تانه که له که‌نالی سپێده پێشکه‌شم کردوون هه‌ر هه‌مان بابه‌تانه‌م له‌رادیۆ و قه‌ناتی سه حه‌ر پێشکه‌ش کردووه و ئاماده بونیشمان له‌و قه‌ناتانه ته‌نانه‌ت بۆ بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بووه و ده‌بێ.
☼ له کۆتایی دا دوایین وته‌و تێبینیتان چیه؟
♦ من پێم وایه ئه‌گه‌ر بتوانین (شبهات)ی ناو سه‌رمان و شه‌هوه‌ته‌کانی ناو دڵمان چاره سه‌ر بکه‌ین رزگار ده‌بین له ده‌ردی سه‌ر و ده‌ردی دڵ، کاتێک رزگار بووین له‌ده‌ردی سه‌ر و ده‌ردی دڵ یانی سه‌ر و دڵمان ساڵمه و پێم وایه به‌خته‌وه‌ری ئێمه له‌وه‌دایه که سه‌رمان سه‌لامه‌ت بێت له ئه‌فکاری په‌رێشان و مه‌نفی و هه‌روه‌ها دڵمان سالم بێت له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان وه‌کو بوغز‌و حیقد و حه‌سه‌د و به‌ربه‌ره‌کانی ئه و شتانی تر ئه‌و دو سه‌لامه‌تیه سه‌رده‌کێشن بۆ ئه‌وه که که‌سایه‌تیه‌کی سه‌لامه‌ت به ده‌ست بێنین ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌وه ده‌کرێ که‌زیاتر له‌گه‌ڵ شه‌و ئولفه‌ت په‌یدا بکه‌ین (هاوڕێ له‌گه‌ڵ موتالا و هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ چاکان) . هه‌ه‌ر وه‌ک خوای گه‌وره له‌سوره‌تی (مزمل) واده‌فه‌رموی (انَّ نَاشِئَةَ اللَّیلِ هِیَ اَشَدُّ وَطئاّ وَ أَقْوَمُ قِیلاً) ئه‌و که‌سه‌ی له نه‌فسی ده‌دات به‌ده‌ستی شه‌و، شه‌و ده‌بێ به موڕه‌بی وی و له ئاکام دا دوخه‌لاتی ده‌ست ده‌که‌وێ یه‌ک (أشدُّ وَطئاً) واته کرده‌وه‌کانی کاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مووکه‌س و دوهه‌م (و اقوم قیلا) و ده‌بێ به‌خاوه‌نی قسه‌ی کاریگه‌ر له‌سه‌ر خۆی و خه‌ڵکی و ئێمه زۆر نییه زمان به قسه و کرده‌وه‌ی کاریگه‌ر هه‌یه و ئه‌وه‌ش کاتێک ده‌ست ده‌که‌وێ که خۆمان بسپێرین به شه‌و (نَاشِئَةَ اللَّیلِ) یانی نه‌فسێک که‌له دڵی شه‌و دا په‌روه‌رده‌ی ده‌ست که‌وتووه بۆیه پێم وایه هه‌موومان ده‌بێ خۆمان هان بده‌ین تا خۆگری به شه‌وه‌وه په‌یدا بکه‌ین به تایبه‌ت له شه‌وه درێژه‌کانی زستان و پاییز و ئه‌و شه‌وانه بکه‌ین به شه‌وانی به‌هاری بۆ دڵ و رۆح و ڕه‌وان و که‌سایه‌تیمان تا قسه‌و کرده‌وه‌کانمان کاریگه‌ر ببن و له ئاکام دا ده‌ورێکی باشتر ببینین.
☼ مامۆستا زۆر سوپاس بۆ به‌شداریتان و سه‌رکه‌وتوبن.
بۆچوونه‌کان
بدون‌نام
06 مرداد 1391 - 06:06زور جوان بو ،ماموستا وه کو هه میشه به جوانی وه لامی داوه تو،خوای گه وره ماموستا مه حمود بو هه موان وبه تایبه ت بو ئیمه خویندکارانی زانکوکانی تاران محفوظ کات...آمین
بدون‌نام
11 مرداد 1391 - 07:15تکایه وت ویژکان زورتر که ن به تایبه ت له گه ل که سایه تیه نه ته وه یه کان
بدون‌نام
12 مرداد 1391 - 08:51نه مونه نی ئه و ماموستا پایه به رزه هه ر زوره بیت ئیوه ش به ردوام بن له ئیشی ئه وها جوان و ریک