سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲۵ی بەفرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی، هاوڕێ لەگەڵ دۆستی خۆشەویست، مامۆستا مەلا سولەیمان ڕۆستەمی، چووینە سەردانی نووسەر و وەرگێڕ، کاک مستەفا شەڕەفکەندی، یادگار و کوڕی مامۆستا هەژار موکریانی...
بهمهبهستی سهردان له کاک ئیدریس ئیبڕاهیم نیژاد له پیرانشار ـ که بیستوومه ماوهیهکه نهخۆشه ـ نزیک کاتژمێر چوار و چارهکی دوانیوهڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۴۰۳ی هەتاوی لهگهڵ مهلا سهیید موبین واژی چوومه گهڕهکی خهییام له شهقامی سهردهشت و کۆڵانی خهییامی پێنج، ماڵه کاک ئیدریس. ههر لهگهڵ ئێمهدا سێ میوانی تر بۆ دیداری کاک ئیدریس هاتن. ئهگهر چاوم به کاک ئیدریس کهوت باوهڕم نهدهکرد ئاوا کز بێ؛ چوون کاری نهشتهرگهری بۆ کراوه.
لە ناخ و دڵ و بیری هەموو باوەڕدارێ تاسەی دیداری جیلوەی جەماڵ بۆتە نزای سەر بەرماڵ، بەڵکوو ساتێک وچانێک بدا لە خزمەتی پەروەرێنی بێهاوتا، بەڵکوو دواجار زمان و گوێ بێنە گۆ و لە خەڵوەتی نیوەشەودا ئاواتی لەمێژینەی بێتە دی و لەم کەرنەواڵەدا دڵی پڕ لە شەوق و زەوقی بە تیشکی زێڕینی ئەستێرەکان نغرۆ ببێ و وێرای پیاسەیەک و هەناسەیەکی ڕوحی ئۆقرە بگرێ و بزرێنگێتەوە...!
کاتی خۆی و لە ساڵی ٢٠١٢ زنجیرە وتارێکم لەسەر رۆژئاوا بڵاوکردەوە، یەکێکیان بە ناونیشانێکی نزیك لەم ناونیشانە بوو. ئاماژەم بەوە کردبوو کە ڕژێمی حوکمڕانی سووریا عەلمانییەو مۆرکی زاڵی شۆڕش و گرووپە چەکدارییەکانیش ئیسلامییە، بۆیە ناکرێت کورد لەجیاتی ئەوەی شەڕی مافە نەتەوەییەکانی خۆی و دیموکراسییەت بکات، بە پاڵنەری ئایدۆلۆژیا خۆی بخاتە بەردەم شاڵاوێکی ئیسلامگەرایی و ئەم پرسە بکرێتە بیانووی لێدان و سازدانی کۆمەڵگە بۆ لێدان و پەراوێزخستنی.
چوارشەممە، (۱۲ی بەفرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی) بەڕێز کاک موحەممەد ئەحمەدیان، دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان دوو یادگادری حاجی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان و دۆست و مامۆستای زۆر بەڕێزم دوکتۆر موحەممەد فڕوهەندە بۆ شام میوانم بوون. زەنگم بۆ دوکتۆر موحەممەد عەبدولی لێدا بۆی نەکرا و زەنگم بۆ دوکتۆر سەلاحەدین خەدیو لێدا بۆیان نەکرا.
هەر ساتێک پەروەرێنی بێهاوتا بەندەیەکی خۆی بە شایانی هاوڕێیەتی خۆی بینی، شەڕابی لوتف و سۆزی خۆی پێ ئەنۆشێ و دواجار ڕواڵەت و ناوەوەی لە ڕیا و دووڕوویی ژەنگئەسرین دەکات.
دوای لێکۆڵینەوەم لە تێڕوانین و پێناسەی چەندین دەروونناس و فەیلەسوفی وەکو (فڕانکڵ، یالوم، یۆنگ، فڕۆید، هایدگەر، فۆڵتێر، ئەمەل مەبروک، جۆن ماکواری، غەزالی، غاندی..هتد)، دەربارەی حەقیقەتی مردن و پڕۆسەی مردن و دڵڕاوکێی مردن، گەیشتمە ئەم پێناسەیە، بەنزیکەی کۆکراوەی ناوەڕۆکی کۆی پێناسەکانە.
لە دونیای چەند میدیایی و جۆراوجۆری ئەو سەردەمەدا، پێشکەوتنی خێرا لە تێکنۆلۆژی و گۆڕانکاریی بەردەوام لە ئاکاری بەردەنگاندا ڕوو دەدا. پێوەندیی کاریگەر لەگەڵ بەردەنگان و قازانجبەران لەڕێی کاناڵە نوێکان و باشترکردنی شێوازەکانی نوێی بەڕێوبردنی قەیران و کێشەکان، لەسەرتردانانی کەڵکوەرگرتن لە ئاوەزی چێکراو، فێربوونی ماشێن، تاوتوێی پێشکەوتووانەی زانیارییەکان و بەکارهێنانی ستراتێژی نوێی پێوەندییە گشتییەکان و سوشیال میدیای دەوێت.
ئەمرۆ لەسەردەمی زانست و تەکنەلۆجیا و پێگەیشتن بە لووتکەی کەرەستەکانی ژیان، مەخابن! مرۆڤ بەگشتی و باوەڕدار بەتایبەتی تووشی داڕمانی ڕوح و شڵەژانی مەعنەوی بووە، بەجۆرێک دوورییەکی تاقەتپڕووکێن و بەڵگەنەویست بوونی هەیە لە نێوان مرۆڤ و خوای گەورە و بێهاوتا...
کاتێک منداڵێک، وشەیەکی ناشیاو بەکار دەهێنێت کە لە ئاست ڕێزی کەسێکی گەورەدا نیە، دەبێت ئەوەی کەوا گەورەترە، دەست بەجێ شێوازێکی پەروەردەیی تەندرووست بەکار بهێنێت
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb