وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ل پرفسۆر جنوا اسپیترمه‌ن ،مامۆستای زمانناسی زانکۆی میشیگان.

پێشه‌کی:

ته‌نیا له‌ سالی 2000ی زایینی دا بوو که‌ مرۆڤ به‌ خۆی زانی و به‌ بیری پاراستنی میراتی مرۆڤایه‌تی که‌وت، ئه‌و میراته‌ی که‌ له‌ دووا سه‌ده‌کان به‌ هۆی دۆستگه‌لی به‌ره‌ کوژی و ره‌گه‌زپه‌رستی به‌ تالان رۆیشتبوو.

21ی فوریه‌ رۆژی زمانی دایک نێولێندراوه‌ رۆژێک بۆ رێزگرتن له‌ باشترین ئایاتی ئافرێنه‌ر ته‌نیا 12 سال له‌ورۆژه‌ گه‌وره‌ مێژووییه‌ له‌  رێکخراوه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان تێپه‌ر ده‌بێت.

له‌و 12 ساله‌دا سه‌دان کتێب و هه‌زاران په‌خشان له‌ بابه‌ت مافی زمان و زمانی دایک نوسراوه‌ و به‌ داخه‌وه‌ ته‌نیا یه‌ک دانه‌ به‌ زمانی ئێرانی وه‌رنه‌گێردراوه‌ته‌وه. رۆژی جیهانی زمانی دایک به‌ زۆرینه‌ رووی له‌ ولاتانێک دایه‌ که‌ خاوه‌نی به‌ربلاوی و جۆراوجۆری زمانن که‌ به‌ وته‌ی جنوا اسپیترمه‌ن ئه‌و به‌ربلاویه‌ هۆی سروشتی و میراتی مرۆڤ و ده‌ستمایه‌ی کۆمه‌لایه‌تیه‌.

ئه‌و وتووێژه‌ ده‌ستپێکێکه‌ بۆ هانا بردنێکی کورت بۆ ئه‌و خاله‌ که‌ رێزگرتن له‌ میراتی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا له‌ راگرتنی که‌تیبه‌کان و نووشته‌ و نوسراوه‌ی سه‌ر قه‌بره‌ کۆنه‌کان نیه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ له‌ راگرتنی میراتێکی زیندووی به‌ ناوی زمانی دایکی هه‌موو گه‌لانی ئێران و هه‌موو زمانه‌ زیندۆکانی باو له‌ کوردی و فارسی و تورکی و عه‌ره‌بی و به‌لوچی و..... دایه‌.

جنوا ئسپیترمەن لەو وتووێژە تایبەتێدا لە تەک شرۆڤە و روون کردنەوەی بایەخەکانی فێرکاری و زانست بە زمانی دایک، لە سیاسەتە زمانێکانی کە دەبێتە هۆی یەکسان سازی زمانی، بە توندی رەخنە دەگرێ و دەلێ : ((ئە گەر ئێوە فێرکاری و گەشەی زمانێک قەدەغە و نایاسایی بکەن، لە کۆتایی، ئەو زمانە قت و فت دەکەن و بە هۆی لە بەین بردنی ئەو زمانە کولتوری ئەو تاقمە زمانەش لە ناو دەبەن لە کۆتاییش دا خۆی ئەو گەلەش قت و فت دەکەن و لە ناوی دەبەن. دەگونجێ کە ئەو گەلە لە باری جەستەیی لە ناو ناچن بەلام ئەوان خۆیان نینە بەلکو دەگۆرێن و دەبنە کەسانی تر کە پێوەندیان بە زمان و کولتوری جیاواز هەیە – ئەوان ئێستا پێناسەیەکان نییە.))

ئەو مامۆستایەی زانکۆی میشیگان پێداگرە و دەلێ : ((دانانی یاسایێک کە دارشتنی سیاسەتەکانی زمانی بە زۆری دەکەن، هەنگاوێکی گرینگە بۆ بەرگری لەوەیکە زمانەکان لە ناو نەچن .))

ئەو مامۆستایە سیاسەتی زمانی ولاتی ئەفریقای باشوور بە وێنەیەکی باش دەزانێ، ولاتێک کە 11 یازدە زمانی رەسمی تێدا هاتۆتە ئاراوە.

بۆ دەبێ گرنگی بە زمانی دایک بدرێ ؟ لە بنەرەتدا راستی فرەزمانی چیە؟ 

فرەزمانی  لە ژیانی مرۆڤ دا شتێکی سروشتی و ئاساییە بەلام بابەتی سەرەکی، بە قانوون ناسین و تێگەیشتن و هەروەها، لە فرە زمانی وەکو نیزامێکی سروشتی رێزی لێدەگیرێ. لەو بابەتەدا پێداگری لە سەر زمانی دایک دەکرێ، چوونکە ئەو زمانە ، یەکەمین زمانە کە کاتێک مندال بۆ ئەکەمجار کە لە شیری دایکی دەخوا گۆی لێدەبێ، بەو هۆیەوەیە کە زمانی دایکی بە خۆوە گرتووە ئەو زمانە، زمانێکە کە ئێمە بۆ یەکەم جار لە ژیانمان فێری دەبین . ئەو زمانە، پێو پێناسەمان دروستدەکا و هەلگری کولتوری ئێمە لە داهاتوودایە.

ئێمە بە هۆی زمانەوە دەتوانین لە بابەت تەواوی هەبوو و نەبووەکاندا بدوێین، جار هەیە ئەو رووداوە رویداوە و جار هەیە قەت رووینەداوە – زمان، پێشکەوتنی مسۆگەر کردووە. مرۆڤ بە پالپشتی بە زمان توانیوێتی هەنگاوێکی گەورە بۆ پێشکەوتن هەلگرێ و لە تەواوی گیانلەبەران جیابێتەوە و نێوی ئەشرەف و سەرۆکی بونەوەران لەسەری دابنرێ. سەدان سال پێش فیلسوفێکی گەورە لە سەر بە شەر دواوە و گوتویەتی (( ئەمن بیردەکەمەوە بۆیە هەم )) ئەمرۆ لە سەدەی بیستەم تازە تێگەیشتووین کە زمانە، دانەری مرۆڤایەتیە و بەو هۆیە ئەمە دەبین بە بەشەر. ئەگەر وایە ئەمن ئەو وتەی دکارت دەگۆرم و دەلێم (( ئەمن قسە دەکەم بۆیە هەم )).

لە جیهانی سەردەم دا خەلکێکی زۆر لە خوێندن بە زمانی دایک بێ بەشن، ئەو خەلکە لە گەل چ گرفتێک لە ژیانی رۆژانەی خۆیان دا بە تایبەت لە گۆرەپانی سۆز و خۆشەویستی و دلداری دا روبەرون؟

زمانی دایک، یەکەمین و سەرە کیترین وشەو و فێربونێکە کە مندال گۆی لێدەبێ و هەستی پێدەکات. زۆرێک لە زمانناسان لە سەر ئەو باوەرەن کە ئەو دەنگە نامۆیانەی مندالێک لە خۆیەوە دەری دەکا بەشێک لە زمانی دایکن. لە سەر ئەو باوەرەوە زمانێک کە لە سەرەتای لە دایک بوونی فێری دەبێ بە زمانی دایکی ئەو دەناسرێ. بەم پێیە، چۆن دەبێ جووابی ئەم پرسیارە بدرێتەوە کە رەگەز، هۆز، شوێنی لە دایک بوون و ....،لە پرۆسەی فێربونی زمان لە چ شوێنێکدا جێدەگرن؟ 

چ رودەدا ئەگەر، گریمان منداڵێکی تازە لە دایک بوی بە رەگەز ئەفریقایی، لە داوێنی دایکی جیا بکرێتەوە و لە داوێنی دایکێکی ئەمریکاییدا گەورە بێ و زمانی ئەمریکایێکی سپی پێست فێربێت؟ لە پێوانەدا، زمانی ئەو مندالە ئەمریکاییە، نە ئەفریقایی. بەڵام لە لایەنێکی دیدا ڕەنگی پێست و مو و تەواوی ڕوالەت و دیمەنی ئەو مندالە نیشانمان دەدا کە ئەوە مندالێکی ئەمریکایی سپی پێست نییە، بەلکو یەک ڕەش پێستە.  بەم پێیە کاتێک قسان دەکات بە زمان نیشان دەدا کە یەک ئەمریکایی سپییە. بەڵام ڕواڵەتی سپی نییە و ئەوە یەک پوچەڵ بوونەوەیە و دەتوانێ ناخۆشی دەرونی لێپەیدابێت. بۆ وێنە کاریگەری لە سەر سۆز و خۆشەویستی منداڵ دادەنێ.

هەر وەها ئەو بابەتە بۆ مندالێکی سپی پێست کە لەو پرۆسەیەدا زمانی دایکی ئەو سپی بووە بەکاردێت. لەو جیاواز بونەدا لە سەرەتادا دەگونجی نارەحەتی و فشاری زۆر بۆ ئەو مندالە دروست بێ و ببێتە قاڵەباس و گاڵتەی خەڵک و منداڵ و لە ناو تاقمە کۆمەلاییکان دور بخرێتەوە. بەو هۆیەوە ئەو جیاواز بونە بۆخۆی کارەساتە.

هەندێ وڵات سیستەتی یەکسان سازی دەگرنە پێش ئایا ئەو کارەیان چەندە دژی مافی مرۆڤە و دەبێتە لە ناو چوونی زمانی دایکی نەتەوەکان؟

سیاسەتڕێژی حکومەتی و پەروەردەیی، زمانی تاقمی دەسەلاتدار سەقامگیر دەکات و زمانەکانی دیکەی ناو کۆمەڵگا دەخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و نایاساییان دەکات. دەبێ ئەوە لە بیر نەکەین ئەگەر پەروەردەیی بە زمان قەدەغە و نایاسایی بکەن، لە کۆتایی، ئەو زمانە لە ناودەبەن و بە لە ناوچونی ئەو زمانە کلتوری ئەو تاقمە زمانەش لە ناو دەبەن و لە ئاخریشدا، ناسنامەی ئەو خەڵکەش لە ناو دەبەن. دروستە ئەوان جەستەیان لە ناو ناچێت بەلام بۆخۆیان نینە بەڵکو بوونە بە خەڵکانی تر کە بە پێوەندیان بە زمان و کلتورێکی دی هەیە ئەوان ئێستا لە ناو چوونە.

یاسا و سیاسەترێژەکانی کە فرەزمانی دەکەنە یاسا، زیاتر دەتوانن پێشگیری لە ناوچوونی تاقمە زمانێکان بکەن. دانان و بەڕێوەبردنی ئەو یاسایانە هەنگاوێکی گرینگە لە پێشگیری لە ناوچوونی زمانەکان. سیاسەت زانانی ولاتی ئافریقای باشوور یازدە زمانی فەرمی بۆ ئەو ولاتەیان داناوە کە بریتین لە ئینگلیزی، ئافریکەن و زمانە ناوچەیێکانی ئافریقای باشوور کە دوو زمانی (ئینگلیزی و ئافریکەن) تەنیا زمانە ئیداری و فەرمی کاتی حکوومەتی ئاپارتاید بوون.

ڕەگەزپەرەستان و ناسیۆنالیستەکانی توندڕەو لە درێژەی مێژوودا هەوڵێکی زۆریان بۆ لە ناو بردنی زمانی دایکی نەتەوەکانی دیکە داوە، بە بروای ئێوە چۆن دەبێ لەو سیاسەتە پێشگیری بکەین؟

لە هەلوومەرجی داگیرکاری وڵات یا دیکتاتۆرییەت زمانی تاقمەی دەسەڵات لە پلەی سەرتر دادەبێ و لە تەواوی بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئیداری و سازمانی دەبێتە دەسەڵاتدار.

ئەو زمانە دەبێتە زمانی پەرتووکەکان ، قوتابخانەکان، زانکۆکان و هەموو پیشینە و رۆژنامە و مۆسیقی و فیلمەکان و هەزاران شتی تر بەو زمانە دەنووسرێتەوە. لەو هەلوومەرجەدا زمانی دەسەڵاتدار، دەبێتە زمانی فەرمی حکوومەت و بە زمانی ئاسمانی و خوودایی دەناسرێ و دەبێتە زمانێک کە تەواوی شتە بەنرخەکانی مرۆڤ دەخۆدا دەگرێت ئەو جۆرە بیر کردنەوە، پەسەند کردنی نابەرابەری کۆمەلایەتی و بنچینەکان لە کۆمەڵگا دایە ئەوە هەمان شتە کە زمان ناسێکی گەورە بە نێوی رابرت فیلیپس پێیدەلێ ئیمپرالیزمی جیهانی.

بە زۆرینە چ کەسانێک مافی زمانی دایک پێشیل دەکەن؟ لە ڕوانگەی قانوونی، چەند ڕێگری لە فێربوونی زمانی دایک بە دەستی تاقمی دەسەڵاتدار لە وڵاتانی جۆراوجۆر دەکرێ؟

ڕێگریکردن لە فێربوون و پەروەردە بە زمانی دایک وەک هۆیەکی سەرەکی دەتوانێ هۆی ئەوە بێ هەزاران منداڵ کە زمانی دایکی ئەوان جیاوازە لە زمانی فەرمی ئەو وڵاتەی کە تێیدا دەژین، لە فێربوون و پەروەردە بە زمانی دایک بێبەش بن. ئەو هۆکارە دەبێتە هۆی ئەوە کە ئەو منداڵانە بێ زانست و بێ کارامەیی باش بن و نەتوانن خۆیان لە گەڵ جیهانی سەردەمدا ڕێک بخەن. ئەو کەسایەتیانە هەموودەم لە هەژاری و ناڕێکی کۆمەڵایەتیدا گیرۆدە دەبن، بەڵێ ئەوە یەک ژینۆسایدە. کۆمەڵگایەکی تەواو دیمۆکڕاتیک، یاساو بەرنامەیەک دادەرێژێ و پێش دەبا کە رێگری و پیشگیری لەو ژینۆسایدە بە دژ منداڵاندا بکرێ.

بۆ وێنە لە ساڵی 1972 لە ئەمریکا، یاسای یەکسانی فێربوون و پەروەردە، دامەزراوە فێرکارێکان ناچار دەکات هەل و مەرجێکی یەکسان و دوور لە هەر ڕەگەزپەرەستێک و رەنگ و رەگەز و نەتەوە و زمان ، بۆ منداڵان برەخسێنێ،ئەوە هەر ئەو یاسایەیە کە بە هۆی ئەو، دایک و باوک و مامۆستایان لە کەیسی بەناوبانگی ((ئینگلیزی رەش)) دامەزراوەی ((ئان ئالبر))یان کێشا دادگاوە. لە ساڵی 1977 تا 1979 کاتێک ئەو کەیسە بۆ دادگا رۆیشت خۆم لەگەڵ پارێزەرانی منداڵەکان هاوکاریم دەکرد. خۆم گروپێک لە زمانناسان و مامۆستایانم پێک هێناو پشتگیریم لێیان کرد. لە کۆتاییدا ئەو قوتابخانەیە ناچار بوو دان بەو یاسایە بنێ و مامۆستایان بەجێی ئەوە گالتە بە رەش پێستەکان بکان ناچار بوون بە شێوازێکی جووان مامەڵە لەگەڵیان بکەن.

زۆرێک لە زمانە زک ماکێکان لە جیهان لە پەنا لە ناوچوونن بۆ پارێزگاری و پەرەپێدانی زمانی دایک چ بکەین؟ ڕێکاری ئێوە چییە؟ ئەرکی حکوومەت و ڕووناکبیران چییە؟ چۆن دەکرێ بڵاوکراوەی جیهانی مافی زمان لە تەواوی جیهان بە تایبەت  وڵاتانێک کە فرەزمانی لێیان هەیە دابەزێ و بێتە ئارا؟

لێرەدا ئۆمێد هەیە و ئەگەریش هەیە. بە هەر جۆر دەبێ تێبکۆشرێ تاکو ئەو زمانانەی کەم ناسراون و بەکەمی قسەیان پێدەکرێ بناسرێن و پارێزگاریان لێبکرێ. ئێمە دەبێ قسەی بێژەرەکانی ئەو زمانانە زەبت بکەین پێش ئەوەی کە بێژەرەکانی بمرن و لەناو بچن و ئەو میراتە گرینگەی مرۆڤ لە ناو بچێ. زمان بەشێکی تایبەتە لە مێژووی مرۆڤە، کەمپەینەکانی پەرەپێدانی زمان، دەتوانن یارمەتی پەرە پێدانی بایەخی زانستی فرەزمانی و جێگەو پێگەی ئەو کەسانەی بە زۆر زمان قسان دەکەن بدات. بۆ وێنە، دەبێ لە کۆمەڵگا ئینسانی و راگەیاندنە گشتێکان گرینگی پێبدرێ و هەر وەها، دەبێ لە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتی بایەخی پێبدرێ و دووپات بکرێتەوە کە قسە کردن بە زمانی جۆراوجۆر کارێکی جووان و باشە. تلفزیۆنەکان دەبێ بایەخی زمان بە خەڵک دووپات بکەنەوە. جگە لەوانە دەبێ فیلم و نووسراوەی زۆر ئامادەبکرێن و تێیاندا بایەخ و گرینگی زمان پروپاگەندە بکرێ.

منداڵان و دایک و بابیان و هاولاتیان و ڕۆشنبیران و چالاکوانان بیرمەندان و لە هەموان گرینگتر لێپرسراوانی حکوومی دەبێ یەکگرتووبن و دەست بدەنە دەستی یەکترو یاسای فرەزمانی پەسەند بکەن.

کەسانێک هەن کە باوەڕیان ئەوەیە فێرکاری و پەروەردە بە زمانی دایک هۆکاری سەرەکییە بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات و سنووری وڵاتەکە. ئایا بەراستی پەروەدە بە زمانی دایکی تاقمە قەومێکان لە ناو یەک وڵاتەوە ئاسایشی ئەو وڵاتە تێکدەدا؟

ئەو باوەرە کە قسەکردن و پەروەردەی تاقمە قەومێکان بە زمانی خۆیان دەتوانێ ئاسایشی وڵات تێکبدا گاڵتەجارییە و جێگای پێکەنینە.

فرەزمانی پاشکەوتێکە بۆ دوارۆژ نەوەک قەرزو قۆڵ و خەراپی، یەک هەلە و نەوەک هەرەشە. فرە زمانی تەوەرێکە کە هەمومان دەبێ دانی پێبدەین بەشێکی تەواو سروشتی لە ژیانی مرۆڤە. ئامانج و تێکۆشآنی ئێمە دەبێ ئەوەبێ کە تەواوی تاقمە قەومی نەتەوەکانی کە لە یەک وڵات ژیان پێکەوە دەبەنە سەر، بتوانن بە زمانی خۆیان قسە بکەن و بە زمانی خۆیان فێرببن و بنوسن و بخوێننەوە.