پرۆفیسۆر (د.محمد سعید رمضان البوطی) له‌زانا ناوداره ئایینیه‌کانی کورد له کوردستانی تورکیا، له ساڵی 1929 دا له (جه‌زیره‌ی بۆتان) چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه له‌ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا ئاواره‌ی سوریا بووه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا، له گوندی(بن خه‌تێ) نیشته‌جێ بووه. ئێستا سه‌رۆکی به‌شی (عه‌قیده و مێژووی ئاییته‌کانه له‌زانکۆی شام له دیمه‌شق. تاکو ئێستا چه‌ندین به‌رهه‌می چاپکراوو وه‌رگێڕاوی هه‌یه). پله‌ی (پرۆفیسۆر)ی هه‌یه له‌وانه وتنه‌وه‌دا.
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردنی له کۆنفرانسی (حقوق الانسان فی الاسلام) سه‌ردانی تورکیای کرد‌و، گۆڤاری نوبهار NUBIHAR که له تورکیا به‌زاری کرمانجی سه‌روو به‌لاتینی ده‌رده‌چێ، ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵدا سازکرد ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد.
بسم الله الرحمن الحریم، مامۆستا ئێوه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له کۆنفراسنی (مافی مرۆڤ له ئیسلام)دا سه‌ردانی ئێره‌تان کردووه، حه‌ز ده‌که‌ین تۆزێک له‌سه‌ر مافی گه‌لان و نه‌ته‌وکان بدوێی.
مامۆستابوطی: ئه‌م راستیه، زۆر به‌رونی له قورئانی پیرۆزدا باسکروه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ئه‌ی به‌نده‌کان! ئێوه‌مان له نێر‌و مێیه‌ک دروست کردووه و، به‌ش به‌ش و هۆز هۆزن تاکو یه‌کتر بناسن.)
ئه‌م قسه‌یه،وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌یه؛ واته ئه‌گه‌ر گشت موسلمانه‌کان پێکه‌وه بژین و هاوکاروهاوخه‌م و یاریده‌ده‌ری یه‌ک بن، ئه‌وا مافی که‌س ناخورێت و دوژمن زه‌فه‌ریان پێ نابات، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م موسڵمانه مولته‌زیم بێت و پابه‌ندی فه‌رمانه‌کاتی خوای گه‌وره بێت.
به‌ڵام کاتێک که ده‌ڵێین: ئه‌ی میلله‌تی کورد که‌میلله‌تێکی موسڵمانه و ئه‌وانی له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین ئه‌وانیش موسڵمانن، ئه‌ی له‌به‌رچی ئه‌م زۆرداریه‌یان لێ ده‌کرێ و مافیان پێشێل ده‌کرێ؟ ده‌ڵێم نه‌خێر ئه‌و وڵاتانه ته‌نها به‌ناو موسڵمانن، به‌ڵام رێڕه‌ویان ئیسلامی نیه...
س: ئه‌مرۆ موسڵمانان داوای په‌یڕه‌وکردنی حوکمی قورئان و ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن که‌چی له‌لایه‌کی تره‌وه‌به‌ربوونه‌ته گیانی یه‌کتری، به‌تایبه‌تی گیانی کوردان. ده‌بینین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان ناکۆکن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر به‌کورد، هه‌موویان پێکه‌وه یه‌کڕاو کۆکن!
مامۆستا بوطی: مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێ: (ئه‌وه‌ی گوێ بیستی خۆی نه‌بێ که‌س گوێی بۆ شل ناکات) ئه‌گه‌ر کوردیش له‌ناو خۆیان یه‌ک ده‌نگ بن و به گوێی یه‌کتر بکه‌ن، ئه‌وا(محقق) ئه‌و میلله‌تانه‌ی ده‌وروپشتیان رێزیان لێ ده‌گرن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن، ئه‌بێ کورد یه‌ک ده‌ست بن و (اتفاق)ێکی گه‌وره له نێوانیاندا هه‌بێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ده‌بینین میلله‌تی کورد بووه به‌بیست پارچه، هه‌ر پارچه‌یه‌ک دوژمنی ئه‌وی تریانه، کۆمه‌ڵێک کوردی ئه‌ملا ده‌کوژێ، ئه‌وی تریش کوردی ئه‌ولا ده‌کوژێ.. هه‌مووشیان کوردن، کوردی هه‌ژاریش له نێوانیاندا، داماوه، ئه‌مه مانای چی یه ؟!
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که کورد خۆی دوژمنی خۆیه‌تی، کاتێک ئه‌م دوژمنداریه نه‌مێنێ و ئاشتی په‌یدا بێت، وڵات و میلله‌تانی دراوسێش ئافه‌رینیان لێ ده‌که‌ن و گوێ بۆ داواکانیان شل ده‌که‌ن و ده‌ڵێن چونکه له‌ناو خۆیاندا یه‌کن وبه‌زه‌ییان به یه‌کتریدادێته‌وه،ده‌بێ ئێمه‌ش به‌زه‌ییمان پێیاندابێته‌وه.
ئه‌وه‌ی من به‌گیروگرفتی ده‌بینم له‌م کێشه‌یه‌دا ئه‌و ناکۆکی یه که له نێوان به‌شه‌کان و پارته سیاسیه‌کانی کوردستان دایه.
س: مامۆستا! ئێمه ده‌بینین وڵاته دراوسێکانمان، هه‌ریه‌که پشتگیرو یاریده‌ده‌ری تاقمێکی کورده، که‌چی دوژمنی کورد هاووڵاتی خۆیه‌تی و ده‌یان چه‌وسێنێته‌وه، ئه‌مه مانای چی یه؟
مامۆستا بوطی: ئه‌مه راسته‌یه‌کی ئاشکرایه، به‌ڵام بۆچی کورد ده‌بن به (ده) پارچه و چه‌ندان گرووپی سیاسی، کاتێک که ئه‌مانه هه‌موویان په‌یدا ده‌بن (محقق) هه‌ر وڵاتێک ئاوازێکیان بۆ ده‌ژه‌نێ و، هه‌ر وڵاتێک گروپێک بۆ لای خۆی راده‌کێشێ. ئه‌ی ئه‌مه ده‌روازه‌یه‌کی تر نیه بۆ دوژمنانمان بکه‌ینه‌وه؟
کاتێ هه‌موو کورد یه‌ک ده‌ست له‌سه‌ر یه‌ک رێباز بڕۆن ئه‌مه روونادات، ئه‌و کات ده‌توانن داوای مافی خۆیان بکه‌ن. ناڵێم ئه‌مه هه‌مووی خه‌تای ئێمه‌یه، کاتێ سوریا‌و تورکیا و عێراق و ئێران زۆرداریمان لێ ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌بێ هه‌مومان یه‌ک بگرین و یه‌ک ده‌ست بین، ئه‌گه‌ر نا ره‌نجی خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌مان به‌فیڕۆ ده‌چێ.
س: چی پێشنیار ده‌که‌ی بۆ ئه‌م یه‌کبوونه؟
مامۆستا بوطی: خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا زۆر به‌روونی رێگای ئه‌م یه‌کبوونه‌ی پیشانی ئێمه داوه و ده‌فه‌رموێ: (هه‌موتان ده‌ست به‌پامی خواوه بگرن و لێک جیا مه‌بنه‌وه).
ئه‌گه‌ر پێت بڵێم ده‌بێ ئێمه یه‌ک بگرین له‌ژێر دروشمی ئاڵای (روسی) به‌خوا نابین به‌یه‌ک، چونکه هه‌ر یه‌که‌مان بیروبۆچونی جیاوازی هه‌یه. ئه‌گه‌ر پێت بڵێم ده‌بێئێمه له‌ژێر دروشمه‌کانی سۆسیالیزم و سه‌رمایه‌داری یه‌ک بگرین، بێگومان جیاوازی په‌یدا ئه‌بێ له‌نێوانماندا، به‌ڵام به‌و ئیعتباره‌ی که‌هه‌موومان موسڵمانین، پێت ئه‌ڵێم له‌ژێر به‌یداخی ئیسلام هه‌موومان به‌راستی و بێ په‌ناو پێچی یه‌ک بگرین و ئه‌و کات ئه‌م ناکۆکی یه نامێنێ و ده‌ڕوات، ئه‌م شته ته‌نها ده‌رباره‌ی کورد ناگوترێ، بڵکو عه‌ره‌ب و هه‌موو میلله‌تانی تریش ده‌گرێته‌وه.
س: گومانی تێدا نیه هه‌موومان موسڵمانین، داوای ئاینی خۆمان ده‌که‌ین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوردین و مافی ئێمه‌ی کورد خوراوه، ئایا له‌ڕووی شه‌رعه‌وه ئه‌م مافه‌داوا ده‌کرێ؟
مامۆستا بوطی: که ده‌ڵێم ئێمه موسڵمانین و ده‌بێ له‌ژێر ئاڵای ئیسلام کۆببینه‌وه، مانای ئه‌وه نیه که ئیسلام له جێگای مافی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه، نه‌خێر مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه که داوای هه‌موو مافێکی خۆمان بکه‌ین وه‌ک گشت میلله‌تانی تری جیهان، چونکه ئیسلام دانی به‌و مافه ناوه‌و (کورد)یش وه‌ک ئه‌وانی تر زمان و خاک و مێژووی خۆی هه‌یه، پێویسته وجودیشی هه‌بێت، کاتێ که هه‌موو موسڵمانان یه‌ک ده‌وڵه‌تیان ده‌بێ، کوردیش به‌شێک ده‌بێ لێیان.
مامۆستا ئایا ده‌کرێ ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی کوردی دابمه‌زرێت؟
مامۆستا بوطی: کاتێ ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی، جا چ کوردی بێ یا عه‌ره‌بی یا تورکی یا فارسی داده‌مه‌زرێت، ده‌بێ خۆشه‌ویستی و هاوکاری له نێوان برا موسڵمانه‌کاندا هه‌بێ له نێوان رۆڵه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌بێ، جا هه‌ر ناوێک له‌م ده‌وڵه‌ته ده‌نێی بنێ: فیدرالی، کۆنفیدرالی، خودموختاری، گه‌ڵی زاراوه‌ی تری سیاسی هه‌ن.
به‌ڵام ئایا ئه‌مه ده‌کرێ؟ باوه‌ڕناکه‌م چونکه ئه‌م شته له‌ناو عه‌ره‌به‌کاندا نه‌بووه و نابێ، هه‌ندێکیان ده‌وڵه‌مه‌ندن و خاوه‌ن نه‌وت و پاره‌یه‌کی زۆرن که‌چی دراوسێکه‌ی عه‌ره‌به‌و موسڵمانه و له‌برسان ده‌مرێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه له نێوان عه‌ره‌ب و عه‌ره‌ب نه‌کرێ، چۆن له نێوان کورد‌و عه‌ره‌ب په‌یدا ده‌بێ؟ زۆر زه‌حمه‌ته.. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی بناغه‌یه‌کی ئیسلامی راسته‌قینه.
س: بابگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر زمانه‌وانی و نوسین، جه‌نابت (مه‌م و زین)ی شێخ (ئه‌حمه‌دی خانی)ت وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، نووسینه‌کانیشت هه‌مووی عه‌ره‌بین، بۆچی زۆر به‌ی زانایانی کوردی موسڵمان به‌زۆر زمان ده‌نووسن، به‌ڵام به‌کوردی نانوسن؟
مامۆستا بوطی: من وای بۆ ده‌چم که هۆیه‌که‌ی ئێمه‌ی زاناین، ئه‌ویش به‌پله‌ی یه‌که‌م له‌به‌ر نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی کوردیه له‌به‌رده‌ستماندا، هه‌روه‌ها لاوازیی زمانمان (واته زمانی کوردی) که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان گه‌وره بووین.
س: مامۆستا پرسیارێک له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی گفتوگۆکه‌مان، هه‌ندێ له‌قوتابیه کورده‌کانی که‌لای جه‌نابت ده‌رسیان ده‌خوێن، گله‌ییان له‌وه هه‌بووه که‌جه‌نابت به‌کوردی له‌گه‌ڵیان قسه ناکه‌ی، بۆچی؟
مامۆستا بوطی: قاعیده‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێت: (لکل مقام مقال)، جارێک ژماره‌یه‌کی زۆر له‌قوتابیانی فره‌زمان لای من بوون و ده‌رسم ده‌گوته‌وه به‌عه‌ره‌بی، که‌چی له‌ناو هه‌موان یه‌ک هه‌ستاو به‌کوردی قسه‌ی کرد، منیش پێم گوت: ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی ده‌زانی به‌عه‌ره‌بی بدوێ، له‌به‌ر براده‌ره‌کانت، تا نه‌ڵێن ئه‌مانه قسه‌یه‌کی نهێنی ده‌که‌ن. ئه‌مه ته‌نها بۆ کورده‌کان نیه به‌ڵکو بۆ ئه‌وانی تریش بووه. کاتی ده‌رس وتنه‌وه به‌هه‌ر زمانێکی تر جگه له‌عه‌ره‌بی وه‌ڵامیان ناده‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌میوانداریی هه‌ر که‌سێ بێته ماڵی ئێمه، ئه‌وا(اهلا وسهلا) به چ زمانێکی داوا ده‌کا له‌گه‌ڵی ده‌دوێم.
------------------
وه‌رگیراوه له کتێبی هه‌ڵوێستی ئیسلامی یه‌کانی جیهان له مه‌ڕ کورد(بڵاوکراوه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان)
بۆچوونه‌کان
بدون‌نام
21 مرداد 1391 - 07:15ئه کابرایه به دا خه وه خوی دوراندوه و قسه زور له سه ره بریا دا‌و نه نایه
مهمان
01 شهریور 1391 - 02:40به داخه وه موقفه که‌ی لگل ظالمانه
بدون‌نام
20 شهریور 1391 - 07:29به بروام ئه م بابته ی بوطی لابردری باشتره تنانه ت له ئارشیویش دا نه مینی خیانت شتیکه که ناکری پاساوی بو بهینینه وه تکایه له به رتان ده پاریینه وه به دیتنی ئه م بابه ته ته نانه ت رقم له سایته که ش ده بته وه
علی له سودانه وه
13 مهر 1391 - 05:45دوای ریز و سلاو هیوادارم له سه ر راست و دروست سه رکه وت‌و بن به لام به داخیکی زور گرانه وه که وا دوای ئه م هه م‌و داوایانه که نوسیویانه زور جیگای ئه سه فه کوا ئیستیکه ش ناوی ره مضان بوطی هه رلسر سایته ... ئه مه نیشانه ی ناشارزایی و بی عیلمی ئه و دوستانه یه که وا یه ک لا یه ن له کاره که یان ئه ویش که ئیعلام و را گه یاندنه ده یگرنو و قیمه ت و ئه رزشی با به ته کان به لا یانه وه گرنگ نیه... کاکه بچون چاویک له میژوی ئه م عالم نومای حافظ پرسته بکه ن تا باشتر بیناسن ...زور جیگه ی داخه