پووختە: خوێنەری هێژا! لەم سەفەرنامەیەدا، بەشێک ئاوڕدانەوەی، مێژوویی، هەندێ مێژووی زارەکی و بڕێکیش بابەتیی فەلسەفی، فیکری و ئەدەبی گونجاوە. دەڤەری لاجان و پیران و مەنگوڕ هەڵگری لێکۆڵینەوەی زیاترە، لە پەنا ئەمە لایەنەکانی تر، وەک نامەگۆڕینەوە لەگەڵ مامۆستا عەبدووڵڵا پەشێو و شێعر و پەخشانم خستۆتە بەر باس، ئەگەر چێ لەزۆرجێ درێژدادڕیم کردووە، بەڵام هیوادارم بەکەڵک بێ.
پڕۆفیسۆر دوکتۆر محەممەد فازیلی(1317‒25ـی خەزەڵوەری 1404)، مامۆستای ناوداری زمان و وێژەی عەرەبیی زانستگای مەشهەد و یەکێک لە زاناترین مامۆستایانی ئەو لقە زانستییە بووە لە درێژایی مێژووی پەروەردی ئاکادێمیک لە ئێران دا،
لە ڕوانگەی ئایینەوە، شەوی یەڵدا لە بنەڕەتدا دیاردەیەکی بێلایەنە کە بەهاکەی لە دێرینی مێژووییدا نییە، بەڵکوو لە چەمکی پاڵاوتن لە خورافات و ڕێنماییکردن بەرەو بەها ئەخلاقییەکانی وەک خزمایەتی، ڕێزگرتن لە دایک و باوک و میهرەبانی بەرامبەر بە کەسانی پێویست هەژمار دەکرێت.
لە شەوانی ئەنگوستەچاودا، ئەو ساتەی ناخی مرۆڤ لە ژاوەژاوی دونیا زامدار و دڵتەنگ و بێزار دەبێت، مێلۆد و ئاوازێ لە قووڵایی ڕوح هەڵدەبڕێت؛ ئاوازێک نە لە چەشنی هاوار، بەڵکوو بە وێنەی ناڵەی دڵبەند و ئەویندار! ئەم ئاوازە، ترپەی دڵی ڕێڕەوی عاریفێک کە ڕێگە ئەبڕێ بۆ پیاسەیەک لە حزووری یاری نازەنین و بە زمانێکی کزەکز و تاسەمەند، ئەڵێ: «ئەی ئەوەی بانگهێشتت کردم، ڕێگە بخە بەرچاوم لە شەوی ئەنگوستەچاودا، چاڵم نیشان بدە»
نکوولی لەوە ناکرێ کە لە ڕووی مێژوییەوە، جولەکەکان لە فەلەستین ژیاون و لەمێژوویەکی دوورداخاکی بنەرەتیان بووە. ئەوەی کە یەکەمجاریش جوولەکەکانی زۆر پەرشو بڵاو کردووە “بوختونەسر” بووە لە دەوڵەتی “بابل”ـەوە، یانی ماوەیەکی زۆر پێش ئیسلام جولەکەکان پەرش وبڵاو بوو بوونەوە.
لەم کورتەوتارەدا، ڕوانگەی دوو کەسایەتیی هەڵکەوتە و هەرەناوداری کورد، مامۆستایان: مەسعوود محەممەد و شوکور مستەفا؛ هاوڕێ لەگەڵ بیروڕای دوو کەسایەتیی بلیمەت و ناوداری غەیرەکورد، مامۆستایان: دوکتۆر مەهدی موحەققیق و دوکتۆر حەسەنی ئەحمەدیی گیوی، دەخەینە بەر چاوی خوێنەران و بەردەنگانی تامەزرۆی ئەم بابەتەوە.
لەناو گەردوون و ژیانی پڕ لە ژاوەژاوی ئەمڕۆ کە: نرخ و پێوانەی مرۆڤایەتی لەژێر پێی وێنەی ڕیکلامی شوشیال میدیا و تۆڕەکۆمەلایەتییەکان دەرووخێن، باڵاپۆشی وەک: یەکێک لە جوانترین دیمەنەکانی ڕووناکی باوەڕ، هێشتا بەهێز و زیندوو ماوەتەوە.
ئایا هیچ دژایەتییهك له نێوان ئیسلام و نەتەوەپهروهرییدا ههیه؟ ئهگهر وهڵامهكه ئهرێنییه، ئایا دژایەتییەکه جەوهەرییە یان مێژوویی و سیاسییە؟ ئایا دەکرێت نەتەوەپهروهریی کوردانه له چوارچێوهى ئاسۆیەکی ئەخلاقیی ئیسلامیدا پێناسە بکرێتەوە؟ ئایا دەکرێت ستهملێكراویی کورد لە گێڕانەوەیەکی سیاسییەوە بگۆڕدرێت بۆ پرسێکی ئەخلاقی؟
ئایا جیاوازی زمانی تەنیا لە ناو کوردانە و خەڵکی ناوچە کوردنشینەکان لە زمانی یەکتر ناگەن؟! ئەم وتارە، وڵامێکە بۆ ئەم پرسیارە.
ڕەمەزان، وەکوو گەورەترین دەرفەتی ژیانمان چاو لێ کەین.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل