رَمَضـَانُ هَـلَّ هِـلالُـهُ ... وَظِلالُهُ وَ جَمَالُهُ
فَالْقَلْبُ مَوصُولُ الْمُنى ... بِاللهِ جَلَّ جَلالُهُ.
سروشت و پێكهاته‌ى مرۆڤ وایه كه گوناه و هه‌ڵه ده‌كات، تاوان ئه‌نجام ده‌دات، چ به‌رامبه‌ر خوا، چ به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر، ته‌نانه‌ت هه‌نێ جار به‌رامبه‌ر خودى خۆیشى سته‌م و تاوان ئه‌نجام ده‌دات.
چرکەساتێک لە به‌رده‌م پێغەمبەری خودا: عَنْ أَبِی هُرَیْرَهَ ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ : ” الْمُؤْمِنُ الْقَوِیُّ خَیْرٌ وَأَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِ الضَّعِیفِ، وَفِی کُلٍّ خَیْرٌ؛…” موسلیم/۲۶۶
لە ئەبوو هوڕەیرە(خوای لێی ڕازی بێ) دەگێڕنەوە کە پێغەمبەری خوا ﷺدەیفەرموو؛ لەلای خوا بڕواداری بەهێز لە بڕواداری بێ ئیڕادە خوشەویستترە و هەر کامیان قازانجی (و خێر) خۆی هەیه...
ڕێکاری جوان و بەکەڵک بۆ باشترین بەهرە لە ڕەمەزان:
١ـ هەر لە ئێستاوە بەجۆرێک بەرنامەڕێژی بکەن کە دوای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان باشتر لە سه‌ره‌تا و لە میانەی ئەو بن.
٢ـ تەنیا پێنج ئامانج کە دەتانهەوێ لە ڕەمەزان بە ئەوان بگەن، دیاری بکەن. چاوەڕێی ئەوە مەکەن کە لە یەک نۆبەدا لە گشت لایەنەکان پێشڕەویتان هەبێت.
لاى هه‌مووان ئاشكرایه كه مانگى ڕه‌مه‌زان، مانگى ده‌روازه‌ى په‌شیمانى و خه‌رمانه‌ى ئه‌جر و پاداشتى خواییه، ڕه‌مه‌زان خه‌ڵاتى په‌روه‌ردگاره بۆ ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست(د.خ). هه‌ر بەڕۆژى مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌توانین خۆمان ڕازاوه و جوان و شیرین و پاك بكه‌ینه‌وه، ده‌توانین بیكه‌ینه سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار و ئاشتكردنه‌وه‌ى دڵ و ده‌روونمان...
تێکۆشە ئەو ئەرکانە لە ئەستەمترین باروودۆخدا ڕەچاو بکەی بۆوەی ڕەزامەندی خوا گیان وەدەست بێنی و لە ڕیزی خۆشەویستانی خوا بیت. لەڕاستیدا کەسانێک هەنگاوی بەبڕشت بۆ لای خوا هەڵدێنن و پشت بە خوا دەبستن، متمانە بە خوا دەکەن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو پێش دەچن.
ڕۆژوو یه‌كێكه له نیشانه‌كانى به‌ندایه‌تیى ئێمه بۆ خواى به‌دیهێنه‌رمان، بۆیه بڕوامان وایه ئه‌م ئه‌ركه‌ى كه خستوویه‌ته سه‌رشانمان، بێ حیكمه‌ت نییه و داخوازییه‌كى سروشتیى (جه‌سته‌یى و ده‌روونیى و كۆمه‌ڵایه‌تیی) مرۆڤه.
ئه‌مه ڕاستییه‌كى ئاشكراى پێشچاوى ئێمه‌ى بڕواداره، پێش ئه‌وه‌ى هیچێك له سوود و قازانجه لاشه‌یى و ده‌روونیى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ڕۆژوو بزانین. به‌ڵام بۆ بیرخستنه‌وه ئه‌م خاڵانه ده‌خه‌مه ڕوو:
چه‌ند خاڵێكی گرینگ سه‌باره‌ت به ڕۆژوو و ڕه‌مه‌زان:
۱- ڕۆژوو وەک هەموو عیبادەتەکان گەر لە ناخی دڵەوە نەبێ، ئەوەندە ڕووناکیبەخش نییە. ئاگاداریی دڵ واتە بەردەوام لەبیرمان بێ کە بۆچی خواردنمان لە خۆمان قەدەغە کردووە و چاوەڕوان دەکرێ به‌و كرده‌وانه چ شتێک لە ئێمەدا بەهێزتر بێ؟ مەبەست لە ڕۆژوو، بەدەستهێنانی خواپەرستی و تەقوایە: «لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ» (به‌قه‌ڕه/۱۸۳) ئەگەر بە دڵ لەبارەگای خوادا ئاماده نەبین و به بەردەوامی لە کاتی ڕۆژووانی ئاگادار نه‌بین، لە ڕۆحی رۆژوو و مەبەستی ئەم فەڕزە بەشێکی کەممان دەست دەکەوێ.
پرسیار: تکایە بە کورتی تیشکێ بخە سەر ژیانی خۆت، خاتوو هەڵاڵە محه‌ممه‌د ئەڵماس کێیە؟
وه‌ڵام: من هەڵاڵە محەممەد ئەڵماس، لەدایک بووى 1/7/1973 هەڵەبجەى شەهید، هەڵگرى بڕوانامەى بەکالوریوس لە شەریعەتى ئیسلامى و خاوەنى بڕوانامەى زانستى شەرعى و وەک ئەندامى کاراى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان لەم ناوەندە حزوورم هەیە هاوڕێ لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی (٢٥) ساڵە وەک چالاکوانى ئافرەتان خاوەنى چەندین لێکۆڵینەوە و نووسین لە بوارى ئافرەتان و خێزاندا ئەرکی خۆم جێبەجێ کردووە.
له سه‌حه‌ردا، ڕۆژووگر بۆ خواردنی پاروویه‌ك نان و قومه ئاوێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ، به‌ڵام پێویسته ئه‌م (نان و ئاوه) ــ هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه ــ بیباته سه‌ر خوانێكی ڕۆحیی و ئاسمانیش، پارشێو وه‌ك چۆن وزه‌یه‌كی جه‌سته‌یی ده‌به‌خشێ، ده‌بێ وزه‌یه‌كی ڕۆحیش بدا به ڕۆژووگر.
شێخی پیران و ھەڵوێست بەرامبەر قڕکردنی ئەرمەن وەك نموونە
شێخ سەعیدی پیران لە بەرامبەر ھەوڵەکانی حکومەتی (ئیتیحاد و تەرەقی) بۆ قڕکردنی ئەرمەنەکان لە سەروبەندی جەنگی جیھانی یەکەمدا، فتوایەکی مێژویی دەردەکا و بەوەش خزمەتێکی گەورە بە ئیسلام و کورد و ھەق و دادپەروەری دەکات. لە دەقی فتواکەی شێخی پیراندا ھاتووە؛ (هەركەسێك ئەرمەنيیەك بكوژێت وەك ئەوەيە موسوڵمانێكی كوشتبێت، داواتان لێ دەكەم بيانشارنەوە و ڕزگاريان بكەن لە دەست دوژمنكارانى توركيا، هەردەست درێژيیەك بۆيان حەرامە).
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb