پرسیار: تکایە بە کورتی تیشکێ بخە سەر ژیانی خۆت، خاتوو هەڵاڵە محهممهد ئەڵماس کێیە؟
وهڵام: من هەڵاڵە محەممەد ئەڵماس، لەدایک بووى 1/7/1973 هەڵەبجەى شەهید، هەڵگرى بڕوانامەى بەکالوریوس لە شەریعەتى ئیسلامى و خاوەنى بڕوانامەى زانستى شەرعى و وەک ئەندامى کاراى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان لەم ناوەندە حزوورم هەیە هاوڕێ لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی (٢٥) ساڵە وەک چالاکوانى ئافرەتان خاوەنى چەندین لێکۆڵینەوە و نووسین لە بوارى ئافرەتان و خێزاندا ئەرکی خۆم جێبەجێ کردووە.
له سهحهردا، ڕۆژووگر بۆ خواردنی پاروویهك نان و قومه ئاوێك له خهو ههڵدهستێ، بهڵام پێویسته ئهم (نان و ئاوه) ــ ههر لهو سهرهتایهوه ــ بیباته سهر خوانێكی ڕۆحیی و ئاسمانیش، پارشێو وهك چۆن وزهیهكی جهستهیی دهبهخشێ، دهبێ وزهیهكی ڕۆحیش بدا به ڕۆژووگر.
شێخی پیران و ھەڵوێست بەرامبەر قڕکردنی ئەرمەن وەك نموونە
شێخ سەعیدی پیران لە بەرامبەر ھەوڵەکانی حکومەتی (ئیتیحاد و تەرەقی) بۆ قڕکردنی ئەرمەنەکان لە سەروبەندی جەنگی جیھانی یەکەمدا، فتوایەکی مێژویی دەردەکا و بەوەش خزمەتێکی گەورە بە ئیسلام و کورد و ھەق و دادپەروەری دەکات. لە دەقی فتواکەی شێخی پیراندا ھاتووە؛ (هەركەسێك ئەرمەنيیەك بكوژێت وەك ئەوەيە موسوڵمانێكی كوشتبێت، داواتان لێ دەكەم بيانشارنەوە و ڕزگاريان بكەن لە دەست دوژمنكارانى توركيا، هەردەست درێژيیەك بۆيان حەرامە).
«وَاصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَاهْجُرْهُمْ هَجْرًا جَمِيلً» (المزمل/١٠)
له بهرامبهر گوفتاری ناڕهوای خوانهناسانهوه ههردهم خۆڕاگر به و به شێوازێکی جوان بهجێیان بهێڵه.
خوای گەورە فەرمانی به پێغەمبەرەکەی داوە لهسەر سەبر و خۆڕاگری و له قوڕئانیشدا زۆر باسی خۆڕاگری کراوە، زۆرینەی خەڵک له چاکی و بەرەکەتی خۆڕاگری بێ ئاگان و ئەگەر لە مرۆڤە پایەبەرزەکان سهبارهت به سەرکەوتنەکانیان پرسیار بکەین، هەموویان لەسەر خۆڕاگری و سەبر هاوڕان.
وتوێژێک لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەیید محەممەد ئەمین واژی مەهاباد
سڵاو ڕێزم هەیە لە خزمەت برایان و خوشکانی زێدە ئازیز، وەک دەزانین کۆمەڵگای کوردی زۆری ڕێز بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام داناوە و بە شانازییهوە ئەرکەکان و پێداویستییهکان بەڕێوە دەبا، یەکێ لە ڕاسپاردەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ڕۆژووگرتنە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە کوردستانی ئازیزماندا وەک هەر شوێنەکی تر، دابونەریتی تایبەتی خۆی هەیە. سەبارەت بەو بابەتە و بۆ زیاتر شیکردنەوە؛ دیمانەیەکمان پێک هێناوە لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەیید محەممەد ئەمین واژی، شارەزای بواری ئایینی.
ئەوەی لە قوڕئانی پیرۆزدا لەبارەی قەدرەوە باس دەکرێ، شەوی قەدری پێغەمبەرە، ئەو شەوەیە تاجی ئەزموونکردنی وەحی کراوەتە سەری موحەمەد(د.خ)، شەوی گۆڕانکارییە گەورەکەیە، لە موحەممەدێکی قوڕهشیەوە بۆ مرۆڤێکی گەردوونی و یونیڤێرساڵ، دڕانی بەرگی جەستەیە تا ڕۆحی ئازاد ئازاد ببێ و بدا لەشەقەی باڵ، ئەو گێڕانەوانەش لەبارەی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزانەوە هاتوون پێش بینین بۆ مرۆڤێک بەو هەموو ڕاهێنانەوە بتوانێ ئەزموونی قەدر بکات.
دیدێکی ئیسلامیی کوردستانی، مەسەلەی فەلەستین ھاوشێوەی مەسەلەی کوردستان و زیاتریش، بۆتە جێگەی چەندین مشتومڕ و ھەڵوێستگیریی نێوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. ئەوەی ئەم مەسەلەشی ھەستیارتر کردووە، ڕەھەندە ئایینییەکەیەتی، لە سۆنگەی تێکەڵبوونی مەسەلەی خاك و ڕزگاری بە قودس و مزگەوتی ئەقسا.
دیدێکی ئیسلامیی کوردستانی، مەسەلەی فەلەستین ھاوشێوەی مەسەلەی کوردستان و زیاتریش، بۆتە جێگەی چەندین مشتومڕ و ھەڵوێستگیریی نێوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. ئەوەی ئەم مەسەلەشی ھەستیارتر کردووە، ڕەھەندە ئایینییەکەیەتی، لە سۆنگەی تێکەڵبوونی مەسەلەی خاك و ڕزگاری بە قودس و مزگەوتی ئەقسا.
دیدێکی ئیسلامیی کوردستانی، مەسەلەی فەلەستین ھاوشێوەی مەسەلەی کوردستان و زیاتریش، بۆتە جێگەی چەندین مشتومڕ و ھەڵوێستگیریی نێوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. ئەوەی ئەم مەسەلەشی ھەستیارتر کردووە، ڕەھەندە ئایینییەکەیەتی، لە سۆنگەی تێکەڵبوونی مەسەلەی خاك و ڕزگاری بە قودس و مزگەوتی ئەقسا.
ئامانجی سەرەکى مرۆڤ لای فارابی بەدەستهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە، ئامانجى شاری فازیلەش بەهەمان شێوە هەر بەدەستهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە. بەم جۆرە، فەلسەفەى فارابی فەلسەفەیەکى مرۆییانەیە، واتا مرۆڤ بە بابەت و چەقی بیرکردنەوە دادەنێت، هەموو شتێک دەستەبەر دەکا بۆ بەختەوەرى مرۆیی(١). هەردوو ئایینى فازیل و دەوڵەت یان شارى فازیلە لە ئامانجێکى هاوبەشدا یەک دەگرنەوە، کە فەلسەفەش لەگەڵیاندا هاوبەشە، ئەویش بەدیهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە(٢).
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb