مرۆڤ پێویستی به‌گۆڕانكاری ده‌روونی و ئه‌خلاقی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی كه خۆی هۆكاره بۆ دروستكردنی ئه‌و خراپه و ئازارانه‌ی كه ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، وه‌ك په‌روه‌رێنه‌رمان ئاماژه‌یی پێ داوه و ده‌فه‌رموێت: «أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَٰذَا ۖ قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ»
رۆژی عاشورا هیوای سەركەوتن دەگێڕێتەوە بۆ مسوڵمانان، بەشێكە لە بزوتنەوەیەكی مێژوویی كە عیبادەتەكان پەیوەست دەكاتەوە بەكاروانی گەورەی پێغەمبەران و پیاوچاكان (إن هذه أمتكم أمة واحدة)
ئوممەتی ئێمە ئوممەتی پێغەمبەران و شەهیدەكان و پیاوچاكانە ئەو ئوممەتەیە كە رێگە نیشاندەر بوو بۆ هەموو مرۆڤایەتی، بۆ ئەوەی رێنمایان بكات بۆ زانست و پێشكەوتن، ئێمە لەم رۆژەدا بەڕۆژو دەبین، بۆ ئەوەی سوپاسی خوای گەورە بكەین، چونكە سەركەوتنی گەلانی پێشوو سەركەوتنی ئێمەیە، لە رۆژگاری ئەمڕۆدا دەبینین كۆمەڵێك دەسەڵات و بزاڤی دژ دیموكراتی كە هەڵگری ئامانجی زایۆنیزمیان هەیە، لەهەوڵی ئەوەدان شكست بەهەموو پڕۆژەیەكی ئیسلامی بدەن، ئەی كەواتە چۆن دڵخۆش دەبن بەسەركەوتنی ئیسلام و مسوڵمانان، گرنگترین خاڵێك كە دوژمنان پشتی بێ دەبەستن بریتیە لەوەی كە رەشبینی لە نێوان مسوڵماناندا برەو پێ بدەن بەوەی كە تازە هیچ پڕۆژەیەكی ئیسلامی سەرناكەوێت و رێگەنادەن كە سەركەتووبێت.
به نێوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که بناغه‌ی ژیانی مرۆڤی له‌سه‌ر زانین دانا، فێربوونی به نه‌زان سپارد و فێرکاری به زانا. دڕوودی بێ بڕانه‌وه له‌سه‌ر گیانی پاک و بێ‌گه‌ردی دوایین نێردراوی خوا، حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌دی پێشه‌وا که به نه‌خوێنده‌واری ڕوو به ڕووی ته‌واوی خوێنده‌وار و قوتابخانه و زانکۆکان بۆوه و رابردووی وه‌بیر‌هێنانه‌وه و داهاتووی بۆ لیکدانه‌وه.
وانەكانی مێژوو: (سید قطب) لە مێژووی ئیخواندا
لەبەر ئەوەی لە مێژووی ئیخوان و بزوتنەوەی ئیسلامی هاوچەرخدا (سید قطب) بەڕەحمەت بێت زۆرترین کێشەو مشتومڕی لەسەر درووست بووە وکتێبەکانیشی بە تایبەت کتێبی (معالم في الطریق) و تەفسیری (في ظلال القرا‌ن) کاریگەری و ڕەنگدانەوەی زۆریان لەسەر واقیعی ئبسلامی وسیاسی لە میسر و لە جیهانی ئیسلامی‌دا بە جێهێشتووە، بۆیە تا ڕاددەیەک بە شیکراوەیی و بەتایبەت لەم زنجیرە مێژووییەدا قسەی لەسەر دەکەین و هەوڵ ئەدەین - بۆ ئاسان كردن لەسەر خوێنەر - باسەكە لە کۆمەڵە خاڵێكدا كۆ بكەینەوە:
لەڕاستیدا مرۆڤ وەک کانگای ئاڵتون و زێو وایە، کە تەنیا لەژێر سێبەری پەروەردەیەکی دروست دەتوانین ئەو سامان و کانگا بەنرخە کەشف بکەین، هەڵبەت ناتوانین حاشا لەوەبکەین کە: سوود و قازانج و بەرهەمی پەروەردەی بەهێز و تۆکمە لە ژێرخانی خێزان، داهاتەکەی بۆ هەمووان دەبێت. بە جۆرێک کە: ئەگەر لە ژێرخانی بنەماڵەدا، واتە دایک و باوک بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە پەروەردەکردنی مناڵەکەیان بە باشی بگێرن، هەر لە سەرەتای کۆرپەییەوە بە ڕەفتار و ڕەوشت و گوفتاری جوان و هەڵسووکەوتی گونجاو لە ژیانی مناڵەکەیان بسازێنن، ئەوکات نەوەیەکی ساڵح و چاکەکار و قودوە و شەخسیەتێکی لێهاتوو دەبێت بۆ کۆمەڵکەی داهاتوو.
ئیمام قه‌رزاوی له فیقهـ، فتوا، بانگه‌وازی، ڕێنمایی، بێداری، خه‌بات، بیر و فه‌لسه‌فه، كولتوور، وشیاركردنه‌وه و نوێخوازی، میانه‌ڕه‌وی، هاوسانی، نووسین و ڕێنمایی و په‌روره‌ده و... دا پێشه‌وا بووه. پێشه‌وا قه‌رزاوی زانای هه‌موو بواره‌كان و پێشه‌وای میانه‌ڕه‌ویی و هاوسانی بوو، كاتێك به ڕوونی بۆ كردار و وته و هه‌ڵوێست و به‌رنامه و فتواكان و نووسینه‌كانی و فكر و بانگه‌شه‌كه‌ی ده‌ڕوانین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌توانین گشت فكر و بانگه‌وازه‌كه‌ی له چه‌ند خاڵی خواره‌وه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه.
١- كاتی ڕێ‌ڕۆیشتن به نه‌رمونیانی و هێمنی به‌ڕێگادا ده‌ڕۆیشت.
برایانی زانا و بانگخوازم بۆ ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه بانگهێشت ده‌كه‌م تاكوو ئه‌ركیان به‌رامبه‌ر خوا و ئایین و گه‌ل به باشترین شێوه به‌جێ بێنن.
پوورە بەسێ، ژنێک بە دەستانی مەسیحایی، ئیبنی سینای وڵات و دایکە تێرزای کوردستان! دایکێکی دڵۆڤان و پسپۆڕێکی ژیانبەخش… یۆنێسکۆ، ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی بۆ کلتوور و زانست، تا ئەمڕۆ زیاتر لە دوازدەجار، پێناسەی خۆی لە زانیاری واتە سەواد، گۆڕیوە و ڕۆژ و ساڵ بە دوای ساڵدا، زیاتر ورد بۆتەوە و بە ڕێژەی ئەزموونەکانی، کانگای مێشکی پسپۆڕانی ئاخنیوە و لە نوێترین ئاماژەدا، سەواد بە توانایی بەکارهێنانی زانیارەکان بۆ گۆڕانی پێویست لە ژیاندا، پێناسە دەکا
مامەڵە كردنی باش لەگەڵ خەڵكدا نیشانەی ئەوپەڕی پێشكەوتنە لەڕووی فیكرییەوە، هەروەها بەڵگەیە لەسەر پاكی دەروون و هۆكارێكیشە بۆ زیاتر بەدەستهێنانی نیعمەتەكانی خوای گەورە و دووركەوتنەوە لە بەڵا و ناڕەحەتی، هۆكارێكیشە بۆ بەرەكەت لە تەمەن و ماڵ و ... هتد.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb