یه‌کێک له کێشه هه‌نووکه‌ییه‌کانی که وه‌کوو پرسێکی ئاڵۆز و جه‌نجاڵی له‌ئارادایه و بیر و زه‌ینی مرۆڤ بۆلای خۆی ڕاده‌کێشێ و به‌خۆیه‌وه خه‌ریکی ده‌کا، پرسی حیجاب و سنووردار کردن و مه‌رجه‌کانێتی. هینده‌ک له وڵاتان به‌ڕێوه‌بردنی حیجاب و پۆشاکی ئیسلامی به ئاسته‌نگێک له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ژنان له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا داده‌نێن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌ڕێوه‌بردنی حیجاب بۆ ژنان ده‌بێته ئاسته‌نگ و نه‌هێڵێ ئه‌وان له بواره‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا چالاکییان ببێ وله ئاکامدا له‌لانی ئابوورییه‌وه کۆمه‌ڵگه تووشی خه‌سار ده‌بێ و ژنانیش له‌باری ڕۆحی و ره‌وانییه‌وه زه‌ربه‌یان وێ ده‌که‌وێ.
له هه‌ندێک وڵاتانیشدا یاسای حیجاب، به دژبه‌ری ئازادی و دیموکڕاسی پێناسه ده‌که‌ن و به جیددییه‌تێکی ته‌واوه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و بۆ ئه‌وه که‌سانه‌ی به ویست و ئیراده‌ی خۆیان وه‌کوو ئه‌رکێکی پۆشاکی ئیسلامی له‌به‌ر ده‌که‌ن و له کۆمه‌ڵگادا حازر ده‌بن ئاسته‌نگ دێننه پێشه‌وه‌و له هینده‌ک مافی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کوو چوون بۆ زانکۆ، قوتابخانه، دامه‌زران له دایره ده‌وڵه‌تییه‌کان، وه‌رگرتنی پاسپۆرت و ... بێبه‌ش ده‌کرێن. ئه‌وه له حاڵێک دایه که ئه‌م وڵاتانه خۆیان وه‌کوو لانکه‌ی فه‌رهه‌نگ و ژیار و بنیاتنه‌ری دیموکڕاسی پێناسه ده‌که‌ن و باسی ئازادییه‌کانی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن.
به‌ڵام مرۆڤی خاوه‌ن باوه‌ڕ و یه‌کتاپه‌ره‌ست، وه‌کوو ئه‌رکێکی خوایی چاو له حیجاب و پۆشاکی ئیسلامی ده‌که‌ن و وه‌خۆگرانه وه‌ک هه‌موو ئه‌رکه واجیبه‌کان، جێبه‌جێکردنی به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیانی ده‌زانن و له تانه و لۆمه‌ی هیچکه‌س و لایه‌نێکیش تووڕه نابن و وه‌کوو ئه‌رکێکی خوایی که ده‌بێته هۆی داوێن‌پاکی و پاک و خاوێنی خێزان و کۆمه‌ڵ و هۆکاری گه‌شه‌پێدان و که‌ماڵی مرۆڤایه‌تیش پێک دێنێ. ئه‌م ئینسانه موسوڵمانه باوه‌ڕدارانه به ئه‌وین و پێخۆشبوونێکی زۆره‌وه ئه‌م ئه‌رکه به‌جێ دێنن و سرنجی خه‌ڵک بۆ لای جێبه‌جێکردنی راده‌کێشن. له‌م باسه‌دا ده‌خوازین باسی گرنگترین ئاسه‌وار و سووده‌کانی حیجابی ئیسلامی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ین، که بریتین له:
به‌دیهێنانی هێمنی و ئاسایشی ده‌روونی له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا
نه‌فسی مرۆ ده‌ریایه‌که له ویست و داخوازییه‌کان. کاتێک حه‌زی له شتێک بوو وه‌کوو زه‌ریا ده‌شڵه‌ژێ و تۆفانی ده‌بێ و تاکه رێگای ئارامبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵکشان و داکشانی ده‌ریا گه‌یشتن به ویسته‌کانێتی. له‌به‌ر ئه‌وه بۆ پێشگیری له ئاوه‌ها کاره‌ساتێکی کوشنده و پیاوبه‌زێن، حیجاب ده‌توانێ وه‌کوو ده‌وای ده‌ردان به‌دیهێنه‌ری هێمنی و ئاسایشی ڕۆحی بێ. هه‌ر وه‌ک ژنێکی تازه‌موسوڵمانی ئامریکایی ده‌ڵێ: «سڵامه‌تی ڕۆحی پیاو و کۆمه‌ڵگه په‌یوه‌ندێکی راسته‌وخۆ و حاشاهه‌ڵنه‌گری له‌گه‌ڵ جۆری پۆشاک و چلۆنایه‌تی جل وبه‌رگی ژنانه‌وه هه‌یه.»(1)
پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی هێزی کار
ئیسلام ده‌خوازێ به سەرنجیدانێکی تایبه‌ته بۆ پۆشاک و حیحابی ژن له شوێنی کارکردن، ژینگه‌ی له خۆشییه‌کانی ناڕێک‌وپێکی سێکسی پاک کاته‌وه و هێزی به‌قه‌وه‌تی ڕۆح و جه‌سته‌یی به حازربوونێکی مه‌عنه‌وه‌یی له شوێنی کار دا بپارێزێ. له به‌رانبه‌ردا بێ‌حیجابی و که‌م‌حیجابی ده‌بنه هۆکاری گواستنه‌وه و ورووژاندنی خۆشییه‌کانی جینسی له خێزانه‌وه به‌ره‌و شوێنی کار و له‌ئاکامدا هه‌م هێزی ئیش و کاری کۆمه‌لگه لاواز ده‌بێ و هه‌م ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تیش تێک ده‌چێ. (2)
به‌ره‌به‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هێرشی کولتووری ڕۆژئاوا
به‌ره‌به‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هێرشی کولتووری، دیارده‌یه‌کی نوێ نییه. به درێژایی مێژووی مرۆڤ، شه‌ڕی فه‌رهه‌نگی هه‌ر هه‌بووه. یه‌کێ له‌ڕه‌هه‌نده گرنگه‌کانی هێرشی کولتووری ڕۆژئاواییه‌کان به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ حیجاب و له‌به‌ین بردنی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه و هه‌یه و ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌می ڕه‌زاخانه‌وه ده‌ستی پێکردووه. به جۆرێ که له ژێر ناوی یۆنیفۆرمیزه کردنی جل وبه‌رگ، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیجاب کرد‌و له‌به‌رکردنی جل‌و به‌رگی مه‌لایه‌تی قه‌ده‌غه کرد.
ئه‌وان له‌ژێر ناوی ئازادی و هونه‌ر، هه‌موو چه‌شنه گه‌نده‌ڵی و فه‌حشا و ڕه‌زیلیان په‌ره پێدا و حیجابیان وه‌کوو له‌مپه‌ری سه‌ره‌کی ئازادی ناساند و هێمنی کۆمه‌ڵایه‌تیی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یان خسته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
پاراستنی حیجاب و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و تێگه‌یشتنی پێوه‌ندی قووڵ و ڕاسته‌وخۆی ئه‌م دوو بابه‌ته، ڕیگه‌چاره‌کان و قازانجی زۆر به‌نرخ سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هێرشی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوا پێشکه‌ش ده‌که‌ن:
• ده‌بێته هۆی ڕاگه‌یاندنی فه‌رهه‌نگی تۆخی ئیسلامی و دنه‌دانی لاوان بۆ زه‌ماوه‌ندی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ئیسلامی.
•ده‌بێته هۆکاری به‌هێزکردنی ڕۆحیه‌ی گه‌نجان و پاراستنی ئاسایشی ده‌روونی ئه‌وان و له‌باتی چوون به‌ره‌و شوێنگه‌لی فه‌حشا و کارێ ناشایست و ناحه‌ز، به‌شداری له چالاکی هونه‌ری، وه‌رزشی، فه‌رهه‌نگی و ئایینی دا ده‌که‌ن.
• پاراستنی حیجاب، نه ته‌نیا ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیر به‌ڵکوو بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هێرشی فه‌رهه‌نگی، به‌رپرسانیش وا لێده‌کا له هێنانی شت و مه‌کی ته‌جه‌موولاتی، وه‌سایلی خۆڕازاندنه‌وه و جوانکاری قێزه‌ون خۆ ببوێرن. (3)
ئاکامه‌کانی بێ حیحابی و له‌به‌ینچوونی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی
بێ‌حیجابی یان هاتنه‌ده‌ری دنه‌ده‌ر و هه‌ڵخرێنه‌ری ژنان له کۆمه‌ڵگادا، ئاسه‌واری وێرانکه‌ری ڕه‌وشتی، رامیاری، ئاخیره‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه که گرنگترینیان له‌به‌ینچوونی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تییه. بێ‌حیجابی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره کوشنده‌کانی که له‌ژێره‌وه ئاماژه‌یان پێ ده‌درێ و شرۆڤه ده‌کرێن ده‌بنه هۆی له‌به‌ینچوونی ژێرخانی عه‌قیده و باوه‌ڕ و هێمنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤایه‌تییه‌وه.
• ته‌رت و تونابوونی که‌سایه‌تی
حیجابی یاسای فیتره‌ته و سه‌رپێچی له یاساکانی فیتری، ژن له شوناسی خۆی ده‌باته ده‌ر و هاتنه ده‌ر له‌ژێر بازنه‌ی شوناسی ئینسانی ده‌بێته هۆی دابه‌زین له شوێنی بڵیندی بایه‌خی که‌سایه‌تی مرۆ. به له‌ناوچوونی که‌سایه‌تی ژن، بێبه‌ندوباری له کۆمه‌ڵدا په‌ره‌ی پێ ده‌درێ و سیسته‌می خێزان تێکده‌چێ و له ئاکامدا ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ، ده‌ستێنرێ.
له‌ناوچوونی که‌سایه‌تی ژن به چه‌ند هۆ ده‌بێته هۆی داڕمانی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی:
- ژن به له‌ده‌ست دانی که‌سایه‌تی خۆی، بایه‌خه‌کانی له‌ناو ده‌چن و هەوەسپه‌ره‌ستی له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا په‌ره‌ی پێ ده‌درێ و له ئاکامدا سڵامه‌تی ڕه‌وشتی و به شوێن ئه‌ودا، ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له که‌می ده‌دا.
- ژنان به خافڵ بوون له بنه‌ماکانی ئه‌خلاقی ئیسلام، سێکس دێننه ناو کۆمه‌ڵگه‌و به‌ستێنی په‌ره‌پێدانی تاوان و لێک ترازانی نه‌زمی کۆمه‌ڵگه پێک دێنن.
- ژنان به بێ‌حیجابی خۆیان گیرۆده‌ی تاوانی گه‌وره‌ی خۆنمایشکردن ده‌بن و بێ‌حه‌یایی له کۆمه‌لگه‌دا په‌ره پێده‌ده‌ن و له ئاکامدا هێمنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو ده‌چێ.
• لاواز بوونی خێزان
یه‌کێک له ئاسه‌واره هه‌رە زیانبه‌خشه‌کانی بێ‌حیجابی ژنان، سست بوونی بنه‌ماڵه‌کانه، چوونکه ئه‌وان به په‌ره‌پێدان و هێنانی مه‌سائیلی سێکسی له خێزانه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه، تووشی تاوانێکی گه‌وره و قه‌ربوونه‌کراوی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن و په‌یوه‌ندیی ژن‌ومێردایه‌تی له خێزانه‌کاندا له‌رزۆک ده‌که‌ن و له‌ئاکامدا هێمنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌که‌نه‌وه و لێک ترازان خێزانه‌کان و گرێپووچکه‌ی ده‌روونی ده‌خه‌نه ناو پیاوان و ئه‌م گرفته زیانبه‌خشانه دێننه ناو کۆمه‌ڵگه و هێمنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو سیسته‌می ئیسلامی له‌گه‌ڵ فه‌وزا و پاشاگه‌ردانی ڕووبه‌ڕوو ده‌که‌نه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاسه‌واری خراپی بێ‌حیجابی و شوێندانانی ئه‌و له له‌ناوبردنی هێمانیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانین ئاماژه به له‌ناوچوونی باڵانسی بیری، ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه، به‌دیهێنانی نابه‌رپرسایه‌تی له به‌ره‌ی لاوان‌دا، له ناوبردنی ته‌مای شه‌رعی بۆ زه‌ماوه‌ندکردن له لاوان‌دا و به‌هێزکردنی هه‌ستی بێبایه‌خی و پووچی مرۆڤه‌کان؛ که به هۆی درێژبوونه‌وه باسه‌که، له باسکردنیان خۆ ده‌بوێرین.
دوایین وته
له‌و کورته باسه‌ی له‌م ووتاره‌دا به ڕوونی په‌یوه‌ندی نێوان حیجاب و ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیمان بۆ ده‌ر که‌وت و ڕوون بووه که ئیسلام بۆ پاراستنی هێمنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، لایه‌نگریی پتر و لانی زۆری حیجاب له‌لایه‌ن ژنان به‌تایبه‌ت ژنان و کچانی لاو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له ڕووبه‌ڕووبوونه له‌گه‌ڵ پیاوانی نامەحه‌ڕه‌م دایه. هه‌ر له کۆنه‌وه هینده‌ک میسداقی حیجابی چاکتر وه‌کوو لیباسی درێژ، مه‌قنه‌عه و چارشێوی ڕه‌ش گه‌ره‌نتی ئاسایش بووه و ڕه‌گ و رێشه‌ی له قورئانی پیرۆزدا هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌م ووتاره‌دا ڕۆشن بووه که پرسی حیجاب، یه‌کێک له گرنگترین حوکمه‌کانی خوایی بۆ دابینکردنی به‌خته‌وه‌ری تاکی وکۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤایه‌تییه و ئه‌مه که هینده‌ک که‌س به که‌ڵک وه‌رگرتن له شک و شتی ناڕوون و سیتایلی پرۆپاگه‌نده‌ی نه‌گه‌تیڤ ده‌ست ده‌که‌ن به شه‌ڕی ده‌روونی دژبه ژنانی به‌دین و بۆ ڕووخانی هێمنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێن، زۆر له هه‌ڵه‌دان و ڕێیان لێ گوم بووه و ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانن له ئه‌م جۆره کرده‌وانه هێچ سوودێکیان جگه له وێرانکردنی که‌سایه‌تی ناوه‌کی خۆیان به‌دواوه نییه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییانه ده‌رباره‌ی حیجاب له کۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌بێ ته‌واوی ئامرازه‌کانی به‌دیهێنه‌ری فه‌رهه‌نگ وه‌کوو کتێب، چاپه‌مه‌نییه‌کان، ده‌نگ و ڕه‌نگ (ته‌له‌فیزیۆن) بۆلای بایه‌خه ئیسلامییه‌کان که یه‌ک له‌وان و گه‌وره‌ترینیان ڕه‌چاوکردنی حیجابی چاکتر و به‌ڕیوه‌بردنی حیجاب و پۆشاکی ئیسلامییه و هه‌روه‌ها هێمنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیره، ڕێنوێنی بکرێن و خه‌ڵکیش ڕێنوینی بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌کان:
1. آیین بهزیستی، ج 3، ص 219.
2. مسأله حجاب: مرتضی مطهری، ص 94 - 84.
3. تحلیلی ن‌و و عملی از حجاب در عصر حاضر، محمداكبری، ص 190 - 193.
بۆچوونه‌کان
محمد
02 شهریور 1391 - 06:56به لای منه وه کیشه یه کی زورگه وره یه ،ئه گه ر له ره گ وریشه وه چاره سه رنه کری هه روا ته شنه ده ستینی ،خرابتر له هه مووی ئه وه یه که هه ندیک له ئیسلامیه کانیش له بری ئه وه ی خه ریکی چاک کردنی خه لک بن خویشیان سوراوسپیاو ئه که ن.....