(ئەمانەی خوارەوە پێنج بڕگەن کە دەروونی بەدخوازی نەزان وبەخۆناز ولەخۆبایی وڕیاکار و لە خۆڕازی بووی سەعیدی کۆنیان دەمکوت کرد)!

بڕگەی یە کەم:

مادەم شتان ھەن و بەوردی دروست کراون، ئەوا دەبێ سنعەتکارێکی کارامە دروستی کردبن. چونکە لە وتەی بیست و دووھەمدا بە شێوەیەکی گومان بڕ چەسپاندمان کە:

ئەگەر بەدیھێنانی سەرجەمی شتان نەدرێنە پاڵ خوای تاک وتەنیا، ئەوا بەدیھێنانی ھەر شتێک بە ئەندازەی بەدیھێنانی ھەموو شتان دژوار دەبێت و...ئەگەر دروستکردنی ھەموو شتانیش بدرێنە پاڵ خواوەندی تاکی تەنیا، ئەوا ھێندەی ئاسانیی بەدیھێنانی یەک دانەشت بەدیھێنانی ھخموو شتان ئاسان دەبێت!

جا مادەم ئەو کەسەی کە ئاسمانە کان و زەویی دروست کردووە خواوەندی تاک و تەنیایە، ئەوا ھەرگیز ئەو داھێنکارە ناوازە ودانایە: بەروبووم وئەنجام و ئامانجە کانی زەوی و ئاسمانە کان- کە گیاندارە خاوەن ژیانە کانن-بە غەیری خۆی ناسپێرێت،نەبادا کاروبارە کان تێکبچن و، ھەرگیز ناشیانداتە دەست کەسانی تر بۆ ئەوەی گاڵتە بە کارە خاوەن حیکمەتە کانی نەکرێت و، ئەو بەروبووم و ئاکام و ئامانجانەش لەناو نابات و ھەرگیز پەرستش و شوکرانەشیان بەغەیری خۆی ناسپێرێت!

بڕگەی دووھەم:

ئەی نەفسی لەخۆباییم! لەخۆت بایی مەبەو شانازی مەکە! چونکە تۆ لە(قەدی مێو) دەچیت، ئەوەتا ئەو قەدە خۆی ھێشووە ترێکانی بە خۆدا ھەڵنەواسیوە، بەڵکو غەیری خۆی ئەو ھێشووانەی پێدا ھەڵواسیون!!

بڕگەی سێ ھەم:

ئەی نەفسی ڕیاکارم!نەکەیت لە خۆت بایی ببیت و بڵێیت:( من خزمەتی ئایینم کردووە). چونکە فەرموودەی پیرۆز بەڕاشکاوی دەفەرموێت: « أنّ الله لیؤیّد هذا الدین بالرّجل الفاجر»کەواتە دەبێ تۆ خۆت بەو مرۆڤە فاجرەدابنێیت، چونکە تۆ دەروونێکی پاکژنەکراویت!

ئەوەش بزانە کە خزمەتگوزاری یەکانت بۆ ئایین و پەرستشەکانت، لەڕاستی دا بریتین لە: شوکرانەبژێریی ئەو نیعمەتانەی کە خوای گەورە پێی بەخشیوویت و، ئەنجامدانی فەرمانبەریی فیترەت و، بەجێھێنانی فەرزی ئەستۆی بەدیھێنانت و، ئاکامی سنعەتی خوای گەورەلە تۆدا. ئەمە باش بزانە و خۆت لە: ڕیاکاری و لەخۆڕازی بوون، ڕزگار بکە!

بڕگەی چوارەم:

ئەگەر دەتەوێت زانستی حەقیقەت و دانایی ڕاستەقێنەت دەست بھێنە! چونکە حەقیقەت و ڕاستیی گشت بوونەوەران چەند تیشکێکی  ناوی(الحق)ی خوای گەورەن و، جێی درەوشانەوەی ناوە جوانەکان و سیفەتە مەزنەکانی ئەون.

ئەوەش بزانە کە( ڕاستی) ھەموو شتێک، چ ماددی بێت چ مەعنەوی، چ شتێکی جێگیر بێت و چ شتێکی کاتی و لەناو چوو بێت، ھەریەکەیان پاڵیان بە نوورێکی ناوە جوانەکانی خوای گەورەوە داوە و لەسەر  حەقیقەتێک دامەزراو. دەناوێنەو شێوەیەکی دوور لە(ڕاستی) و بێ گرنگی و بایەخ دەبێت.

لە کۆتایی و تەی بیستەمدا شتێکمان لەم بابەتە باس کردووە.

ئەی نەفسەکەم!

ئەگەر تۆ تاسەمەندی ئەم دنیایت و لە مردن ھەڵدێیت، ئەوا بە دڵنیایی بزانە کە ئەو شتەی بە گۆمانی خۆت بە ژیانی دادەنێیت تەنھا ئەو( خولەکە)یە کە تیایدایت و، کاتەکانی پێش ئەم خولەکە و شتەدنیایی یە کانی ناویشیان، ھەمویان مردوون.. ئنجا کاتی دوای ئەم  خولەکەو شتانی ناویشی سەرانسەر ھیچ و( نەبوو)ن!

واتە ئەو ژیانە فانی یەی کە پێوەی دەنازیت و پێی مەغروور بوویت تەنھا یەک دەقیقەیە، تەنانەت ھەندێ لە کەسانی وردکاری ئەھلی تەدقیق و توویانە: ژیان تەنھا دەھەم بەشی یەک لەسەر دەی دەقیقەیەکە، بگرەیەک ئانی بەخوڕەمە! ئالێرەوەیە کەھەندێ لە ئەولیا و پیاوچاکان دنیایان بە( عەدەم) داناوە لەو ڕووەوە کە دنیایە.

جا مادەم وایە ئەوا تۆش-ئەی نەفسەکەم!- واز لە ژیانی ماددی و نەفسی بھێنەو، بە پلەکانی ژیانی( دڵ و ڕۆح و سیڕڕ) داسەربکەوەو، بڕوانە کە چەندە بازنەی ژیانی ئەمانە فراوانە! ئەوەتا ئەو ڕابوردوو و داھاتووەی کە سەبارەت بە تۆوە مردوون کەچی سەبارەت  بەوان زیندوون و خاوەنی وجوودن.

مادەم وایە..

ئەی نفسەکەم! تۆش وەک(دڵ)م..

بەئەشکی گەش

ھانا بۆ فڕیادرەس بەرە.

بڵێ: من خۆم (فانی)م..ئیتر (فانی)م ناوێ..

دەستەوسانم.. کۆڵەوارم..

شتی( دەستەوسان)م ناوێ!

( ڕۆح)ی خۆمم بە خواوەندی( ڕەحمان) سپارد...

ھیچ کەسێکی دیکەم ناوێ!

بەڵکو تەنھا ئەوم دەمەوێ..

یاری باقیی فانی نەبووی تاکم دەوێ.

من گەردیلەم..

بەڵام خۆری ئاوانەبووی ھەمیشەبێ باکم دەوێ.

خۆم لە خۆمدا: ھیچی تەواو ھیچم ، کەچی:

سەرانسەری بوونەوەری پاکم دەوێ.

بڕگەی پێنجەم: 

ئەم بڕگەیە بە زمانی عەرەبی بە دڵداھات و ھەر بەو جۆرەش بە زمانی عەرەبی نووسراو، ئاماژەیە بۆ یەکێک لە سی و سێ پلەکانی زیکری "الله أکبر":

"الله اکبر،إذ هو القدیر العلیم الحکیم الکریم الرحیم الجمیل النقاش الأزلی الذی ما حقیقة هذه الکائنات کلاً و جزءاً و صحائف و طبقاتٍ، و ما حقائق هذه الموجودات کلیاً و جزئیاً ووجوداً و بقاءً إلاّ:

خطوط قلم قضائه و قدره و تنظیمه و تقدیره بعلمٍ و حکمة..

و نقوش بر کار علمه و حکمته و تصویره و تدبیره بصنعٍ و عنایة...

و تزیینات ید بیضاء صنعه و عنایته و تزیینه و تنویره بلطفٍ و کرم..

و أزاهیر لطائف لطفه و کرمه و تودده و تعرفه برحمة و نعمة..

و ثمرات فیاض رحمته و نعمته و ترحمه و تحننه بجمالٍ و کمال..

و لمعات و تجلیات جماله و کماله بشهادات تفانیة المرایا و سیالیة المظاهر مع بقاء الجمال المجرد السرمدي، الدائم التجلي و الظهور، علی مرّالفصول و العصور و الدهور، و دائم الإنعام علی مرّالأنام و الأیام و الأعوام.

نعم،فالأثر المکمّل یدل ذا عقل علی الفعل المکملّ ..

ثم الفعل المکملّ یدل ذافهم علی الإسم المکمّل..

ثم الإسم المکملّ یدل بالبداهة علی الوصف المکملّ..

ثم الوصف المکملّ یدل بالضروره علی الشأن المکملّ..

ثم الشأن المکملّ یدل بالیقین علی کمال الذات بما یلیق بالذات و هو الحق الیقین.

نعم تفاني المرآة.. زوال الموجودات.. مع التجلي الدائم.. مع الفیض الملازم: أظهر الظواهر أنّ الجمال المظاهر.. من أفصح تبیان..من  أوضح برهان للجمال المجرد الإحسان المجدد للواجب الوجود.. للباقي الودود".

اللهم صلّ علی سیدنا محمد من الأزل إلی الأبد عدد ما في علم الله و علی آله و صحبه و سلم.

-------------------------------------

سەرچاوه: سەرجەمی پەیامەکانی نوور ( وتەکان)/ نوسەر: بەدیعو ززه مان سەعیدی نوورسی/ وه رگیر: فاروق رەسووڵ یەحیا.