18 تشرینی یەکەم 2026

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

مقالات

  • چەمکێک لە ژیانی مودەڕیسێکی دێرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان*

    ژیاننامەی کەڵەپیاوانی ناوداری کوردستان پڕیەتی لە چەندین بەسەرهات و سەربردەی بەچێژ و بە نەرخ، لە کاتێکدا  ئەگەر هەڵوەستەیەک لە سەر ڕابردووی ژیانیان بکەین و بچینە نێو بنج و بناوانی ژیانی پڕ لە نووریان، دەبینین هەڵسوکەوت و کاری ڕۆژانە و شێوازی مامەڵە و هاموشۆکردنیان هەمووی پڕە لە پەند و حیکمەت و ئامۆژگاری و ڕێنمایی گرانبەها... ئەگەر بە وردی سەیری لاپەڕەکانی میژووی زانایانی ئایینی کوردستان بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستانی ئازیزدا چەندین کەڵەپیاوی گەورە و زانا لە ناو ئەو گەل و نیشتمانە میژوویەکی پڕ لە سەروەریان بۆ نەتەوەکەیان تۆمار کردووە.

    نووسه‌ر:
    عەبدوڵڵا عەلی پوور
  • ئەمڕۆ لە هەواڵی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی دۆستی سەربڵیندی جەماعەت، کاک بەختیار عارفی، ئاگادار کرام. ئەویش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوەیەکی مەدەنی سەرتاسەری، کە لە 16 پارێزگا و دەیان شاری وڵات خەریکی چالاکییە و بە هەزارن لایەنگر و ئەندامی هەیە. وشە سەرەکییە بنەڕەتییەکانی وێژە و ئەدەبیاتی جەماعەت لە بەستێنگەلی ڕێباز و هەڵسوکەوتی فکری، کۆمەڵایەتی و ڕامیاری، جەختی لەسەر ڕێدۆزگەلی مەدەنی و دووری لە توندوتیژی لە بیر و کردەوە و ڕەتکردنەوەی هاڵۆزی و لێکبڵاوی و سەقامگیرکردنی یەکترقبووڵکردن، کردووە.   

    نووسه‌ر:
    د. لوقمان ستوودە
  • چەند زانستێکی بە سوود لەسەر مانگ

    قورئانی پیرۆز پەیامێکی بەردەوامی خوای گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی و مرۆڤەکان بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە دەدوێنێت، ڕابردوو و ئێستا و داهاتوویان پێکەوە گرێ دەدات، لە گەڵ مرۆڤ وەک بەشێک لە جیهانێکی گەورەتر حیوار و گفتوگۆ دەکات... ئایەتەکانی قورئان پڕاوپڕن لە ئاماژەی زانستی و مەنتیقی. یەکێک لەو بەڵگانەی کە گەورەیی خوای گەورە ڕوونتر دەکاتەوە، ئەو مانگەیە کە شەوانە لەبەر چاومان هەڵدێت و ئاوا دەبێ. 

    مانگ بریتیە لەو تەنە ئاسمانییە کە نزیکترین دراوسێ و دۆستی دێرینی دانیشتووانی زەویە.

    نووسه‌ر:
    نووسەر: موحەممەد سرۆچکی
  • کۆچەر بیرکار؛ گەنجێکی کوردە، لە یەکێک لە ئاواییەکانی ناوچەی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک دەبێت و پاشان دوای وەرگرتنی بروانامەی بەکەلۆریۆس لە بەشی بیرکاری زانکۆی تاران، پەنا دەباتە هەندەران و لە وڵاتی ئینگلیز لە زانکۆی ناتێنگهام وەردەگیرێت و دوای بڕێنی قۆناغەکانی خوێندن، لە زانکۆی کەمبریجی ئەم وڵاتە، دەست بە کار دەبێت و ئەو دوایییانە بە هۆی هەوڵ و چالاکی زانستی، خەڵاتی فیڵدزی جیهانی بە هاوبەشی لەتەک۳ کەسایەتی پسپۆری تر، پێ دەبخشرێت...

    ئەوەی گرینگە، ئەوەیە کە کاتێک چاو دەخشێنینە سەر نەخشەی تایبەت بە کۆچی مێشکەکان، ڕێژەی کۆچی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ هەندەران، لە سەر ئاستی جیهان، نرخی بەرزە و لەسەرووی زۆرینەی ولاتەکانە!

    نووسه‌ر:
    ڕەئووف ئازەری
  • هیچ شک و گومانێک لەوەدا نییە کاتێک خودای حەکیم و کاربەجێ ئەمر و فەرمانی بە عیبادەتێک داوە تاکوو عەبدەکانی جێبەجێی بکەن، بەرژەوەندی و قازانجی بەندەکانی لەبەرچاو گرتووە و هەر تەکلیف و دەستوورێک کە داوییەتی بە مەبەستی قازانج گەیاندن بە بەندەکانییەتی .حەج و عومرەش وەک ئەرک و تەکلیفێک کە لە سەرشانی ئیمەی ئیماندار داندراوە، لەو بەهرە و سوودانە خاڵی نین .

    نووسه‌ر:
    یونس سلیمان زادە
  • گەورەترین كێشە و قەیران كە ناوەندە ڕامیاری و رۆشنبیرییەكانی تێدا قەتیس ماون، وێناكردنی ئایینە بە بێ پاشخانێكی مەعریفی و خوێندنەوەیەكی سەردەمیانەی قووڵ، بەڵكوو بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی و داعش و سەرجەم ئەو رێكخراوانەی بەكگڕاندی فیكریان ئایینیە و لە ڕوانگەی كارە تیرۆریستییەكانەوە ئایین دەنەخشێنن بۆ ڕای گشتی، ئەگەر موسوڵمانان و مامۆستایانی ئاینی خاوەنی هۆشیاریەكی نوێ و هاوچەرخ بن ئەوا لە زۆر بگرە و بەردە و مشتومڕ لەسەر كۆی بابەتەكان ڕزگاریان دەبوو، دەیانتوانی مێژووی سەرەتای هاتنی ئیسلام بەشێوەیەكی بابەتیانە بخوێننەوە و بیانخەنە ڕوو، نەك بە تەنها شەریعەتی ئیسلام لە ڕوانگەی ئادابەكانی چوونە مزگەوت و ترساندن و تۆقاندنی موسوڵمانان بە دۆزەخ و ئاگر بڕوانن،

    نووسه‌ر:
    خالد كاوە
  • كتێبێك به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى كه‌لتوورى زاڵ (به عەڕەبی=سلطة الثقافة الغالبة‌)، له‌ نووسینى: ئیبراهیم ئەلسوکران، كه‌ نزیكه‌ى 250 لاپه‌ڕه‌یه‌ك ئه‌بێت و چاپى 2014یه، باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ندێك له‌و ڕۆشنبیرانه‌ى له‌ جیهانى ئیسلامیدا، كه‌ سه‌رسامن به‌ سیسته‌مى لیبڕاڵى و كه‌لتوورى ڕۆژاوا، به‌گومانه‌وه‌ ئه‌ڕواننه‌ فیكر و كه‌لتوور و مێژووى ئیسلامى، كه‌لتوور و شارستانییه‌تى ڕۆژاوایان كردووه‌ به‌ تەرازوو، ده‌قه‌كانى قورئان و سوننه‌ت و سه‌رچاوه‌ زانستى و مێژووى ئیسلامى، پێ ئه‌پێون ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شارستانییه‌ت و كه‌لتوورى ڕۆژاواى خاوه‌ن پێگه‌ و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌كی نه‌گرته‌وه‌، یان ته‌ئویلى ئه‌كه‌ن، یان له‌ ڕه‌و

    نووسه‌ر:
    نازم عه‌بدوڵڵا
  •  ساڵی كۆچی هەڵگری دیوێكی قووڵی فیكری و ڕووگە گۆرینێكی بونیادی و ڕیشەیی بوو، وجوود خۆی

    نووسه‌ر:
    چاوەڕێ نیعمەت-سۆران
  • ئەمرۆکە کێشەی پیسبوونی ژینگە بۆتە یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکییەکان کە ڕووبەڕووی جیهان بۆتەوە و هەڕەشە لە ئێستا و داهاتوومان دەکا، بە دڵنییایەوە ئەو کێشەیە شتێک نییە کە تەنها قسە و ترسان بێ و دروشم و هاوار چارەسەری کا، بەڵکوو ڕاستەقینەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە پێوەندی بە ئێمەی مرۆڤ و هەموو گیانلەبەرێکەوە هەیە، کەچی بەداخەوە ئێستاش هەموو کەس هەست بە مەترسیی ئەو کێشەیە ناکات.

  • ئاماژه: ڕوون و ئاشکرایە ئەو پێگەیەی کە زانایانی ئایینی لە ناو موسوڵمانادا هەیانە، لە هەموو پلە و پێگەیەکی تر گەورەترە؛ هەر لەبەر ئەوەشە کە جەماوەر گرنگییەکی ناوازە بە ژیان و هەڵوێست و کارەکانی زانایان دەدن، مامۆستایان و زانایانی ئایینی لە ژێر چاودێرێکی وردی خەڵکدان، بۆ ئەوەی چاویان لێبکەن و وەک پێشەنگ بە شوێن پێیاندا بڕۆن ... .