چەمکی ئازادی، لە ساناترین لێکدانەوە و واتایدا، ئازادبوون و ئارەزوومەندیی مرۆڤ دەگەیەنێت لە هەڵبژاردنی هەر بیر و باوەڕ و بژاردە و ڕێگەچارەیەک کە لە ناو کۆمەڵێکی زۆری بیر و باوەڕ و بژاردە و ڕێگەچارە، دەخرێنە بەردەمی، بە بێ هیچ مەرج و زۆرلێکردنێک.
خوێندن وەك كلیلێك وایە بۆ چوونە ناو گەردوونەوە، كە لەو ڕێگەیەوە هەموو شارستانییەتەكان بنیات نراوە، ئەو زانستەش كە خوای گەورە باسی دەكات تایبەت نییە بە بوارێكەوە، بەڵكوو ئەوە زانستێكی گشتگیرە و لەسەر بنەمایەكی بەهێز لە توانا عەقڵی و كلتووری و كۆمەڵایەتی و جەستەییەكانی مرۆڤ دامەزراوە كە لە لەدایكبوونی مرۆڤەوە دەست پێ دەكات هەتا كۆتا قۆناغی ژیانی. گرنگترین بنەماكانی ئەم زانستە بریتیە لە پێگەیاندنی مرۆڤێك كە توانا عەقڵی و شیكاری و وردبوونەوە فیكرییەکانی تێدا بەهێز دەكات بۆ ئەوەی ببێتە هۆكارێك بۆ ئاوادانكردنەوەی زەوی، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستمان بە مرۆڤێكی هاوسەنگ هەیە لە ڕووی مەعنەوی و جەستەییەوە،
بە نێوی خودا
لە پۆلی چواری سەرەتاییڕا هەتا یەکەمی دەبیرستان کە دەکاتە چوار ساڵ لە شاری سابڵاغ دەرسم دەخوێند. بابم لە ساڵی 47ڕا وێڕای کەسانێکی زۆر تەبعید کرابوو. هەتا هاتنەوەی بابم لە بنەماڵەیەکی بەڕێز لە ئاشناکانی بابم دەژیام. بێجگە لە هاوینان کە دەچوومەوە دێیەکەی خۆمان لە لای بۆکان باقی وەرزەکانی ساڵ هەر لە ماڵی ئاغا سەید عەلی بووم و هاتوچۆی مەدرەسەم دەکرد. ئاغا سەید عەلی خوا تەمەن درێژی کا بە سەعادەتەوە سەرپەرستی من و دایک و بابێکی پیری خۆی دەکرد.
«ساڵیانی درێژ توێژینەوە و بەراوەردکردنی حوکمە فیقهییەکان(زانستە ئایینییەکان) لەگەڵ دەقی ئایاتی ئیلاهی و سونەتەکانی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)، هەروەها به لەبەریەکڕاگرتنی وتەکانی زانایانی گەورەی دین، ئەم بچووکەی وادار کرد هەندێک مەسەلە کە ئەمڕۆکە پێویست و زەروورە، سەبارەت بە کاروباری شەخسی و حوقووقی ژن و مێرد بێنمە سەر کاغەز». چەن ڕستە دواتر دەڵێ:
بەشێک لە وڵامەکە ئەمەیە:
موسڵمان لە حوكمی ئیسلام بەرپرس نییە!!
بەبێ ئیسلام شتێك نییە لە دنیادا بە ناوی موسڵمان یان ئیسلامی، جا ئیدی ئەو موسڵمانە لای تۆ لە هەر ئاستێكی "ئیسلامی ڕستەقینە"دا بێت و سەر بە چ مەزهەب و تایفە و گرووپێك بێ، چ تۆ پێت راست بێ یان درۆ... لەبەر ئەوە لە هەركوێ موسڵمان هەبوو، ئیسلامیش لەوێ هەیە، ئەوەی موسڵمان دەیكات، دوور یان نزیك، ئیسلام یان بە (فاعل) -وەك مەرجەع و ئیلهامبەخشی كاری موسڵمانەكە- یان بە (مفعول بیهی) –باجدانی ئەو كارەی موسڵمانەكە دەیكا- حزووری تێیدا هەیە... لێرەوە ئەوەی زۆر جار دەگوترێ فڵان كردەوەی فڵان گرووپ یان دەوڵەتی ئیسلامی، "ئیسلام لێی بەرپرسیار نییە"، لۆژیكێكی لاوازە.
كوشتنی ئایینگۆڕ هیچ سەنهدێكی له قورئاندا نییه.
یەكێك لەو حەد و سزایانەی که لەم سەردەمەدا زۆرترین مشتومڕی لەسەر كراوە و هێشتاش فیكری ئیسلامی كەمترین گۆڕانی لە تێگەیشتنیدا بەخۆوە دیوە، سزای ئاینگۆڕە (واتە مورتەد)، كە بریتییە لە كوشتن. ئەم حوكمە بەدرێژایی مێژووی ئیسلام لە سەرچاوە فیكری و فیقهییەكان و لە هزری زانایانی ئیسلامدا وەك حاشاهەڵنەگرێكی شەرعی ڕیشەی داكوتاوە.
ئەگەر سەیری قورئان بكەین دەبینین خوداوەند مرۆڤ وەك یەكێك لە بەڕێزترین دروستكراوەكانی خۆی سەیر دەكات و رێزێكی تایبەتی بۆ كەرامەت و ویست و عەقڵی دادەنێت، لەبەر ئەوە پارێزگاری لە سامان و كەرامەت و نەوەی مرۆڤ دەخاتە ڕیزی ئامانجە بەرزەكانی شەریعەت، بەڵام ئەگەر سەیری دید و تێڕوانینی مسوڵمانان بكەین، دەبینین لەم ڕووەوە زۆر بە ڕووكەشی سەیری ئەم مەسەلەیە دەكەن، بۆ نموونە چەمكی "دەستدرێژی بۆ سەر سامان" زۆربەی مسوڵمانان وای لێك دەدەنەوە كە ئەمە تایبەتە بەبردنی ماڵی بەرامبەرەكان بەتاڵان، واتە تەنها لەسنووری تایبەتی سامان و داراییدا لێكی دەدەنەوە، واتە تەنها زیان گەیاندنە بەبەرژەوەندیە تایبەتیەكانی مرۆڤ.
خێـزان و بنەماڵـە لە جیهاندا بابەتێکی گەلێک گەورە و هەستیارن؛ واتە پرس و بابەتە خێزانییەکان لە هەر کۆمەڵگەیەکدا لە گەرمترین و گرنگترین پرس و بابەتەکانن و لە ڕاستیدا سەنگی مەحەکن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کۆمەڵگایە و مرۆڤەکان لەو وڵاتەدا. ئاشکرایە بە درێژایی مێژوو هیچ دین و فەلسەفە و بیر و باوەڕێک نییە بایەخی بە پارسەنگی ڕەفتار و ڕەوشتی خێـزان نەدابێت. ڕەوشت لەناو هەموو کۆڕ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، ئاستی کاریگەریی قەناعەت نیشان دەدات کە لە ناخی ئەو کەس و کۆمەڵگایانەدا ڕواوە و بۆتە سەرچاوەی قیەم.
خێـزان و بنەماڵـە لە جیهاندا بابەتگەلێکی گەلێک گەورە و هەستیارن؛ واتە پرس و بابەتە خێزانییەکان لە هەر کۆمەڵگەیەکدا لە گەرمترین و گرنگترین پرس و بابەتەکانن و لە ڕاستیدا سەنگی مەحەکن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کۆمەڵگایە و مرۆڤەکان لەو وڵاتەدا. ئاشکرایە بە درێژایی مێژوو هیچ دین و فەلسەفە و بیر و باوەڕێک نییە بایەخی بە پارسەنگی ڕەفتار و ڕەوشتی خێـزان نەدابێت. ڕەوشت لەناو هەموو کۆڕ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، ئاستی کاریگەریی قەناعەت نیشان دەدات کە لە ناخی ئەو کەس و کۆمەڵگایانەدا ڕواوە و بۆتە سەرچاوەی قیەم.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb