پڕۆفایل:
*ساڵى ١٩٧٤ز، لە شنۆ لەدایک بووە.
*قۆناغى سەرەتایى و ناوەندى لە شنۆ و مەهاباد تەواو کردووە.
*ساڵى ١٩٩٩ بەکالۆریۆسى لە ئیلاهیات لە زانکۆى تەربییەت موعەللمین لە تەورێز بەدەستهێناوە.
*ساڵى ٢٠١٥ لە زانکۆى پەیامى نوور لە تاران ماستەرى لە فەلسەفەى ئەخلاقدا بەدەستهێناوە.
*ماوەى ٢٠ساڵە لە بۆکان مامۆستایە.
*نزیکەى ٢٠ ساڵە کارى ڕۆژنامەوانى ئەنجام داوە.
*لە هەفتەنامەى داهاتوو کارى کردووە.
*وەک دەستەى نووسەران لە گۆڤارى ئەندێشەى ئیسڵاح کارى کردووە.
*ئێستاش سەرنووسەرى گۆڤارى (شەهرى خدا- مانگى خوا)یە.
باسی زمانی دایکی، پانتایەکی بەربڵاوی هەیە. دێارە ئەوە مافی هەر مرۆڤێکە کە بە زمانی زکماکی خۆی لە یەکەم پلەدا شارەزایی ببێ و بخوێنێ و بنووسێ. هاتنەکایەی زمانی دووهەم وەک دیاردەیەکی دەرەکی، لە کاتێکدا کە منداڵ هێشتا نەیتۆانیوە لە زمانی دایکی خۆی شارەزایی ببێ، دەتۆانی زۆر دەوری نەرێنی ببێ لە ژیانیدا. یەکێک لەوانە دواکەوتنی منداڵ لە خوێندن و خوێندنەوەیە، بە واتایەکی دیکە بە نەخوێندەواری مانەوەی منداڵەکانە. وەک ژیانی ئاسایی ڕەنگە زۆر کەس هەبێ لە دەوروبەرمان کە بەو هۆیەوە نەیتۆانیوە سەرکەوتنی ئەوتۆی لە ژێانی خۆێندەواریدا هەبێ.
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لە دەرەنجامی ستەم و کارەساتێکی خوێناوییەوە لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاری کراوە. له ساڵی ١٩٥٢ی زایینی پاکستان بڕیاری دا بە زەبری زۆر، زمانی ئۆردوو بەسەر گەلانی پاکستان‌دا بسەپێنێت، خه‌ڵکی به‌نگاڵ به تایبه‌ت خوێندکاران دژ به‌م کاره نامرۆڤانه و نادیمۆکراتییانه‌ی حکومه‌تی پاکستان ڕاوه‌ستان. خوێندکاران وه‌ک ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه و خه‌ڵک بە ئارامی خۆپیشاندانیان ساز دا. به‌ڵام حکومه‌تی پاکستان به هێزی پۆلیس هێرشی برده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و تاقمێک له‌وان کوژران. ئه‌و هەوڵه‌ی پاکستان بۆ سه‌پاندنی زمانی ئۆردوو به سه‌ر زمانی زگماکی نەتەوەکانی دیکەی پاکستان، له ئاکامدا بوو به هۆی جیابوونەوەی وڵاتی بنگلادیش له پاکستان.
ئێمه‌ی مرۆڤ زۆرتر بایه‌خ به له‌شساغی و ته‌ندروستیی جه‌سته‌یی و تاكی خۆمان ده‌ده‌ین و كه‌متر به بیری ته‌ندروستیی كۆمه‌ڵایه‌تین. له‌وانه‌یه زۆر جار به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و ڕه‌چاونه‌كردنی چاوه‌دێری و ڕاسپارده‌كانی پێویستی شاره‌زایانی مه‌ده‌نی، تووشی لاوازی و نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی بین. به‌تایبه‌ت كاتێك كه پێوه‌ندییه‌كی ناشایستمان له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر هه‌بێ و دیاره گرینگ‌ترین ئامرازی پێوه‌ندیش زمانه؛ جا به ئاخاوتن بێ یا نووسین و نامیلكه و...
ئه‌و شوناسه‌ی كه زۆرێك له ئیسلامخوازان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان جۆرێكه له مۆدێلبازی؛ جه‌ختكردنه‌وه‌یه له مۆدێلێك و كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م مۆدێله‌كانی تری شوناسه له بازنه‌ی ئیسلام، له‌كاتێكدا گه‌وهه‌ری ئیسلام چ به تیۆری (له‌نێو ده‌قی ئایه‌ته پیرۆزه‌كان و فه‌رمووده دروسته‌كاندا)و چ به پراكتیكی (پراكتیزه‌كردنی ده‌ق و فه‌رمووده‌كان له لایه‌ن خودی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و هاوڕێ به‌ڕێزه‌كانیه‌وه) له بواری شوناسدا كار له سه‌ر مۆدێلسازی ده‌كات نه‌ك مۆدێلبازی!! ئه‌مه‌ش ده‌رهاویشته‌ی سه‌ره‌كیترین سیفات و ئه‌دگاره‌كانی ئیسلامه، به تایبه‌ت هه‌ردوو سیفه‌تی خواییبوون و جیهانیبوونی ئیسلام،
زانایان دەڵێن: گشت مرۆڤە هاوچەرخەکان تەنها لە یەک جووت مرۆڤ هاتوونە دونیاوە کە لە نێوان ١٠٠ تا ٢٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا ژیاون. زانایان بە ڕووماڵکردنى (بارکۆدى) بۆماوەیى پێنج ملیۆن ئاژەڵ کە لە ١٠٠ هەزار جۆرى جیاواز پێک هاتبوون و مرۆڤیشى تێدا بوو، گەیشتنە ئەو دەرەنجامە کە ئێمە لە یەک جووت مرۆڤى پێگەیشتوو سەرمان هەڵداوە، دواى ئەوەى ڕووداوێکى کارەسات زۆربەى هەرەزۆرى رەچەڵکى مرۆڤى لەناو بردووە.
لەوانەیە یەكێك بپرسێت، ئایا پێویستمان بە چاكسازی كۆمەڵگە دەبێت ئەگەر تاكەكانی چاك بن؟ بەڵێ، كۆمەڵگە كەسایەتییەكی ڕەمزی هەیە کە لە تاك و بۆچوونەكانی پێك دێت، لە روویەكی ترەوە پێكهاتەكانی كۆمەڵگە بریتین لە خێڵ و خێزان و نەتەوە، لە لایەكی تریشەوە لە دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ئەهلی و خێری و دارایی پێك دێت.
كۆمەڵگە رۆڵێكی گرنگی هەیە لە چاكسازی تاك و گەندەڵ بوونیدا، لە روویەكی ترەوە ئەگەر بەرپرسیارێتی كۆمەڵگە بچەسپێت، ئەوە دەبێتە رێگرێك لە بەردەم بڵاوبوونەوەی خراپە هەتا ئاستێكی زۆر و كۆمەڵگە دەپارێزێت لە لادان و وێران بوون.
به‌داخه‌وه ئه‌و هێرشه وه‌حشییانه‌ی کە توندڕوێك له نیوزیله‌نده كردییه سه‌ر دوو مزگه‌وت و دەیان شەهیدی لێکەوتەوە، ئه‌نجام و په‌رچه‌كردارێكی چاوه‌ڕوانكراوه بۆ ئه‌و تیرۆره‌ی ڕه‌وته توندڕه‌وه‌كانی ئیسلامی له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌شانازیه‌وه ده‌یكه‌ن.
"ترس لە بێگانە" یان لە "زیادبوونی بێگانە" –جا ئەو بێگانەیە بە شارستانێتی، دین، مەزهەب، ئایدیۆلۆژیا، زمان، رەنگ، بەرژەوەندی، یان بە خوێن و خزمایەتی، بێگانە بێ - لای سەرجەم ئەو كۆمەڵگایانەی خەڵكی بیانی بەقەبارەی بەرچاو كۆچیان بۆ دەكەن و تێیاندا نیشتەجێ دەبن، شتێكی باو و چاوەڕوانكراوە، چونكە هەست دەكەن ئەو بێگانانە جێ بە خاوەن ماڵ لێژ دەكەن و هەڕەشەن بۆ سەر بەها و ناسنامە و پێگە و بەرژەوەندییە باڵاكانی.
٥٠شەهید و ٢٠ بریندار، لە مسوڵمانانی نوێژکەری نیۆزیلەندی. ڕەشەکوژەکان چەکەکانیان بە نوسینی نێوهایەک رازاندبۆوە. نێوی ئەو کەسانەی لە رابوردوو هێرشیان کردبۆ سەر خاکی موسلمانان و کوشتیاریان کردبوو. ئەو ڕەشەکوژە دلڕەقانە، نەیانزانیوە بەم کارەیان ڕابوردوی پرشنگداری مسوڵمانان زیندو دەکەنەوە.
جیاوازى نێوان مرۆڤەکان مەسەلەیەکى خواکرد و خۆڕسکە و ناتوانرێت لێی لا بدرێت، خواى گەورە دەفەرموێت [[وَلَوْ شَاء اللّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَـكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُم]] (المائدة: ٤٨)، ئەم جیاوازییە سەرتاپاى مرۆڤ بە دەرەوە و ناوەوەى دەگرێتەوە، هەر لە بەژن و باڵا و ڕوخسارەوە تا حەز و خولیا و بیرکردنەوە و باوەڕ و قەناعەت، ئەمە حەتمیەت و واقیع و چەسپاوە و نکۆڵى لێ ناکرێت.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb