بە نێوی ئەو خودا گەورەی کە مەرگ و ژیانی بەدەستە و لە دانانی بەندایەتی، سەربەرزی ئێمەی مەبەستە و لە سەرپێچی و لە لاساری تێنەگەیو و پێنەگەیوان، بێ‌خەم و باک و دەربەستە.
پەسن و سەنا هەر بۆ ئەوە، ئەگەر ڕۆژە، ئەگەر شەوە؛ کار و کری جوانە و بەجێیە و پتەوە. خوایەکی تاک و تەنیایە، هەرچی ئەو بیڵێت هەروایە، لە گەردیلە تا کاکێشان، بەویستی ئەو دێته کایە. لێزمە بارانی ڕەحمەتی بڕژێ وە‌ک تاوی بارانە، بۆ سەر گیانی پێغەمبەر و بۆ ئەوان ئال و یارانە، کە لە ڕێگای گەشەی دین دا، گیان و ماڵیان فیدا کرد و بێ‌بەهرە مان لە ڕێی ژین‌دا.
ڕێوڕەسمی پۆشینی تاجی زێڕینی مێزەر و بەرگی مەلایەتیی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (۱۹)ی جۆزەردانی(۱٤۰۱)ی هەتاوی ڕێوڕەسمێکی خنجیلانە لە لایەن فێرگەی سەلاحەددینی ئەییووبی پیرانشار و بە بەشداری ئاپۆڕای خەڵکی دین‌دۆست و ئەمەکناس و نیشتیمانپەروەر لە مزگەوتی جامیعەی پیرانشار بە بۆنەی ئیجازەوەرگرتن و پۆشینی تاجی زێرینی مەلایەتی بۆ (۳۵) قوتابیی بەڕێوەچوو.
لە مێژووی هزری کوردە‌واریدا، ئایینمە‌داری و نە‌تە‌وە‌پە‌روە‌ری، وە‌ک دوو بنە‌مای لێکدژ بناخە‌دارێژی رێکخستە‌ی مە‌عریفە‌ی کوردین کە بە وێنە‌ی دوو هێڵی هاوشان لە تان و پۆی تێڕامان و تێفکرینی کوردی‌دا، هزرمە‌ندانیان بە خۆوە خە‌ریک کردووە.
بە‌ردە‌بناخە‌ی وشیاری کورد و خۆدە‌ربڕین وە‌ک نە‌تە‌وە و جووڵە‌ی هزر و خدە‌ی کوردی لە پاوان بیرمە‌ندیدا، سە‌دە‌یە‌ک پاش دا‌هێنانی چە‌مکی نە‌تە‌وە‌گە‌رێتی لە خۆراوا، دە‌ستی پێ‌کرد و نە‌تە‌وە‌پە‌روە‌ری لە پاڵ بیرمە‌ندی خێڵە‌کی و ئایینی‌دا خۆی قوت کردە‌وە و سە‌رنجی بیرمە‌ندانی ڕاکێشا.
ئه‌و که‌سه‌ی که له زانکۆکان نه‌یخوێند، بەڵام بوو بە دکتۆری دڵه‌کان.
شه‌هاده‌ی ده‌روونناسی و ڕاوێژکاری وه‌رنه‌گرت به‌ڵام گه‌وره‌ترین ڕاوێژکاری تاکی و کۆمەڵایەتی بوو.
ئەو که‌سه‌ی که له یه‌ک ڕسته‌دا یاسایەکی ئاڵتوونی پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگا کرد که له ژێر سێبه‌ریدا هێمنی و ئاشتی و ته‌بایی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
خوایەگیان! باش دەزانم كە هیچكەسێكی دیكە ناتوانێت ـ بەو چەشنەی كە خودی دەردەدارەكە دەیزانێ ـ دەردی دڵی دەردەارێك بۆ حەكیم و چارەسازێك باس بكات، هەركەس خۆی باشتر دەزانێ كە سكاڵا و نیاز و پێویستییەكانی چین و چۆن و بۆ كێ باسیان بكات، فارس گوتەنی: (كس نخارد پشت من***چون ناخن انگشت من) واتە: هیچ كەسێك ناتوانێت پشتم بەو چەشنە بخورێنێ كە پەنجەی دە‌ستی خۆم دەیخورێنێ.
ڕۆژووگرتن لە ئایینەكاندا بە گشتی پەرستشێكی دیار و هاوبەشە، لە ئیسلامیشدا فەڕزێكی ئایینییە و گەلانی موسڵمان لە سەرتاپای جیهاندا داب و كەلتووری خۆیان تێكەڵ بەم فەڕزە ئایینییە كردووە.
ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە، زانینی هەندێك لە فەلسەفەی رۆژووە كە لێرەدا تەنیا ئاماژە بە سێ خاڵیان دەكەین:
بۆ باسي ڕۆژوو له قورئانى پيرۆزدا وشه‌ى (صيام) به‌كار براوه، نه‌ك (صوم)، له‌به‌ر ئه‌وه كه واتاى (صيام) فراوانتره له (صوم).. (صيام) له بابى (مفاعله)ى عه‌ره‌بييه، كه‌واته مادام بيناكه‌ى پيتى زياده‌ى تێدايه، بۆيه ماناكه‌شي واتاى زياتر ده‌به‌خشێ. ڕێسايه‌كى عه‌ره‌بيمان هه‌يه ده‌ڵێ: (زيادة في المبنى، زيادة في المعنى).
پرسيارى زۆر ئه‌كرێ سەبارەت بە شه‌وانى قه‌در و زيندووكردنه‌وه و پاداشتی و (اعتكاف)، فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م زانيارييانه (سه‌ره‌تا ببوورن كه بابه‌ته‌كه درێژه، زۆر له‌مه زياتر هه‌ڵده‌گرێ، له‌مه زياتر بۆم كورت نه‌كرايه‌وه):
١ـ شه‌وى قه‌در كامه‌يه؟
دایكی بڕواداران خاتوو عایشه‌ی سدیقه، كچی ئه‌بووبه‌كری ڕاستگۆ و هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌لامی خوای لێ بێت)، دینناسترین ئافره‌تی مێژووی ئیسلام و یه‌كێك له زانایانی بواری حوكمه شه‌رعییه‌كانه. له مناڵیدا به هۆی به‌ختی به‌رزی له‌ژێر سێبه‌ری یاری ڕاستگۆ و باوه‌شی دڵسۆزیی دایكی دڵپاكی «ام رمان كنانیه» چاوی به دونیا هه‌ڵێنا و له گوڵستانی ڕوحگەشێنی كانگای میهر و ئه‌ده‌ب و له سفره و خوانی په‌روه‌رده‌ی ئیمانی، ڕوح و گیانی له خۆراكی پارێزكاری و ڕه‌وشتبه‌رزی تێر ده‌كات و له دڵۆڤانیی و دڵسۆزیی باوكی، خووی خۆی وەڕازانده‌وه كه مه‌لی به‌خته‌وه‌ری له‌سه‌ر شانی و ناخ و ڕووی شیرینی، له ناو دڵ و گیانی كارزانی كاروانی جوانپەسەندان هه‌ڵنیشێت و له به‌ختی به‌رزی، به‌ربژێری هه‌ڵبژێردراوێك بوو كه وانه‌ی «فَاظفَر بِذَاتِ الدِّینِ تَرِبَت یَدَاکَ» (له بوخاری و موسلیم گێڕدراوه‌ته‌وه) فێری خوازبێنان ده‌كرد.
پرسیار: سەرەتای پرسیارەکانمان بەوە دەست پێ دەکەین دەستوور چيیە؟ یان بە واتایەکی تر دەپرسین قورئان چيیە و دەستوور چیيە؟
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb