دایكی بڕواداران خاتوو عایشه‌ی سدیقه، كچی ئه‌بووبه‌كری ڕاستگۆ و هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌لامی خوای لێ بێت)، دینناسترین ئافره‌تی مێژووی ئیسلام و یه‌كێك له زانایانی بواری حوكمه شه‌رعییه‌كانه. له مناڵیدا به هۆی به‌ختی به‌رزی له‌ژێر سێبه‌ری یاری ڕاستگۆ و باوه‌شی دڵسۆزیی دایكی دڵپاكی «ام رمان كنانیه» چاوی به دونیا هه‌ڵێنا و له گوڵستانی ڕوحگەشێنی كانگای میهر و ئه‌ده‌ب و له سفره و خوانی په‌روه‌رده‌ی ئیمانی، ڕوح و گیانی له خۆراكی پارێزكاری و ڕه‌وشتبه‌رزی تێر ده‌كات و له دڵۆڤانیی و دڵسۆزیی باوكی، خووی خۆی وەڕازانده‌وه كه مه‌لی به‌خته‌وه‌ری له‌سه‌ر شانی و ناخ و ڕووی شیرینی، له ناو دڵ و گیانی كارزانی كاروانی جوانپەسەندان هه‌ڵنیشێت و له به‌ختی به‌رزی، به‌ربژێری هه‌ڵبژێردراوێك بوو كه وانه‌ی «فَاظفَر بِذَاتِ الدِّینِ تَرِبَت یَدَاکَ» (له بوخاری و موسلیم گێڕدراوه‌ته‌وه) فێری خوازبێنان ده‌كرد.
ئێستا كه به یارییه‌كی ته‌كووزی ڕۆژگار و له‌ژێر تیشكی وردبینی (لطیفا) و ڕازدانی (خبیرا) ی به‌دیهێنه‌ر، لای مامۆستاكه‌ی دانیشتووه و به ڕاگه‌یاندنی قوڕئان و حیكمه‌ت ڕاسپێردراوه: «وَاذکُرنَ مَا یُتلَی فِی بُیُوتِکُنَّ مِن آیَاتِ اللهِ وَالحِکمَةِ إِنَّ اللهَ کَانَ لَطِیفًا خَبِیرًا» (ئه‌حزاب:٣٤) وێڕای گرینگی‌دان به ئه‌ركی ڕاسپارده‌ی و به‌هره‌مه‌ندبوون له هاونشینی كانگای میهر و سه‌فا، هۆش و هزری پاكی به ڕێنوێنی گوێی بیسه‌ری و هه‌ردووكیانی پێكه‌وه بۆ پێشوازی له زمانی شیرینبهیانی سه‌روه‌ری سه‌قه‌له‌ین (جین و ئینس) نارد و له كه‌شێكی دڵخوازی فێرگه‌ی پیرۆزیاندا، وانه‌ی شه‌ریعه‌ت و دینناسی به ئاویته‌ی ئه‌وین، لەژێر ڕێنمایی دڵسۆزانه‌ی هاوسڕ و هاوسه‌ری فێر بوو و به به‌ره‌كه‌تی به‌هره‌مه‌ندی له میهر و مۆری پێغه‌مبه‌ری گهوههرنیشان، بوو به سەرچڵی هاوقه‌تاران و پێشه‌وای دینخوازان و هه‌ڵوێست و فتواكانی بوو به مه‌شخه‌ڵ و ئهختهرمهی ڕێڕه‌وانی ڕێگای «ایاك نعبد و ایاك نـستعین» و به حه‌ق كه له‌و بواردا زۆر جوان دره‌وشایه‌وه. هه‌ر بۆیه ئیبنی قه‌ییم جوزیی زانا، له كۆی زیاتر له ١٣٠ هاوه‌ڵێكی كه فتواكانیان له مێژوودا تۆمار كراوه، عایشه‌ی له ڕیزی حه‌وت هاوه‌ڵی خاوه‌ن زۆرینه‌ی فتوا هه‌ژمار كردووه (ئیعلامولمه‌وقعه‌ین 18/1) و له درێژه‌دا له ئیبی حه‌زمی ئهندهلێسی ده‌گێڕیته‌وه: زۆری فتواكانی ئه‌و حه‌وت كه‌سه به‌ڕاده‌یه‌كه كه ده‌كرێ كتێبێكی ئه‌ستوور بۆ هه‌ركامیان ته‌رخان بكرێ. (ئیعلامولمه‌وقعه‌ین 19/1). له مهسرووقی كوڕی ئه‌جده‌ع، شوێنكه‌وته‌ی به‌ناوبانگیان پرسی: ئایا عایشه له زانستی میراتیش شاره‌زایی هه‌بوو؟ له وه‌ڵامدا وتی: سوێند به خوا زانایانێك له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێ) سه‌باره‌ت به میرات له عایشه پرسیاریان ده‌كرد (ئیعلامولمه‌وقعه‌ین23/1). ئه‌بوو مووسا ده‌ڵیت: ئێمه‌ی هاوڵی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێت) هه‌ر كێشه‌یه‌كمان سه‌باره‌ت به فه‌رمووده له عایشه پرسیبا؛ ده‌ماندیت كه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته زانیاری زۆری هه‌یه (زه‌هه‌بی179/2). عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر له وه‌سفی عایشه‌دا ده‌ڵێت: له زانستی قه‌زاوقه‌ده‌ر، ناسینی فه‌رهه‌نگی نه‌فامی، هۆنراوه، میرات و پزیشكی زاناتر له عایشه‌م نه‌دیتووه(ئیعلامولمه‌وقعه‌ین27/1). زۆهری زانا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر زانست و زانیاری ته‌واوی ژنان و دایكی بڕواداران كۆ بكرێته‌وه، زانستی عایشه له‌وان زۆرتر بوو (زه‌هه‌بی185/2). عه‌تای كوڕی ئه‌بی ڕه‌باح له ستایشی عایشه‌دا ده‌ڵێت: عایشه دینناسترین كه‌س بوو (زه‌هه‌بی185/2). له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئیبنی قه‌ییم ده‌ڵێت: عایشه له زانستی شه‌ریعه‌ت و میرات سه‌رچڵ بوو و له‌و كه‌سانه‌ی كه لای ئه‌و فێری شه‌ریعه‌ت بوون و به‌ده‌گمه‌ن له فتواكانی لایان ده‌دا، ده‌كرێ ئاماژه به خوشكه‌زاكه‌ی، عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر و برازاكه‌ی، قاسمی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بووبه‌كر بكرێ (ئیعلامولمه‌وقعه‌ین 27/1) كه له حه‌وت زانای فیقهی به‌نێوبانگی مه‌دینه (فه‌قێیانی سبعة) بوون. هه‌روه‌ها حافزی شه‌مسه‌دین زه‌هه‌بی له‌و خاتوونه زانا و هه‌ڵكه‌وته‌یه به «افقه نسا‌ء الامة علی الاطلاق» واته دینناسترینی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی نێوی ده‌بات. (زه‌هه‌بی135/2)
ئه‌و هه‌موو ستایش و پێههڵڵاگوتنه سه‌باره‌ت به‌و خاتوونه ڕێناسه و ئه‌ویش له زمان مامۆستایانی زانا، به‌ڕوونی ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و زانایه‌كی هه‌ڵكه‌وته و خه‌مڵیو به زانایی له بواری دین و گه‌شه‌ی دینداریدا بووه. خۆشناوی له‌نێو بڕواداران، موژده‌ی سه‌رفرازی ئه‌و له ئاخیره‌ت و نیشانه‌ی خۆشناوی له لای خوای به‌دیهێنه‌ره. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: «تُشِکُوا أن تَعرِفُوا أهلَ الجَنَّةِ مِن أَهلِ النَّارِ بَالثَّناءِ الحَسَنِ و الثَّناءِ السَّیِّئِ» واته: «خه‌ریكه به هۆی ستایش یا لۆمه‌ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به كه‌سه‌كان، به‌هه‌شتیان له دۆزه‌خیان بناسرێنه‌وه.» (ئیبنی ماجه4221 و پێشه‌وا ئه‌حمه‌د416/3)
جیا له‌وه، به‌پێی به‌ڵگه‌ی ڕاستی قوڕئانی، عایشه به هۆی ڕێز و حوڕمه‌تی، دایكی بڕوادارن هه‌ژمار ده‌كرێ. (ئه‌حزاب:6)
هه‌روه‌ها به شایه‌تی مێژوو، عایشه دوای كۆچی گه‌وره ژنی ئیسلام، واته خه‌دیجه‌ی دایكی بڕواداران(خوای لێی ڕازی بێت)، خۆشه‌ویستترین هاوسه‌ر له دڵی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێت) بووه. هه‌روه‌ك عه‌مری كوڕی عاس كه له ساڵی هه‌شتی كۆچی ئیمانی هێنا بوو، له پێغه‌مبه‌ری پرسی: خۆشه‌ویستترین كه‌س لای ئێوه كێیه؟ فه‌رمووی: «عایشه». هه‌روه‌ها كاتێك دایكی سه‌له‌مه به نوێنه‌رایه‌تی له خێزانه‌كانی تر بۆ گازنده له پێگه‌ی عایشه، بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێت) چوو؛ فه‌رمووی: «لا تؤذینی فی عائشه» واته: سه‌باره‌ت به عایشه ئازارم مه‌ده‌ن. به‌ڵێ، پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێت) به ڕاده‌یه‌ك عایشه‌ی خۆش ده‌ویست كه ته‌نانه‌ت سكاڵای له‌و، به ئازاری خۆی ده‌زانی (زه‌هه‌بی142/2). جارێكی تر هه‌ر به‌و مه‌به‌سته فاتمه‌ی كچیان(خوا لێی ڕازی بێت) بۆ لای باوكی نارد. فاتمه پێی وت: خێزانه‌كانت سوێندت ده‌ده‌ن كه سه‌باره‌ت به عایشه دادپه‌روه‌ر بی! پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێت) فه‌رمووی: ئه‌ی كچی ئازیزم؛ ئایا خۆشه‌ویستی منت خۆش ناوێت؟ فاتمه وڵامی دایه‌وه: به‌ڵێ و بۆ لای دایكانی بڕواداران گه‌ڕایه‌وه و به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ گێڕانه‌وه. (زه‌هه‌بی144/2)
ئایا هه‌ر ئه‌وه‌یکە پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێت) له كاتێكدا ئازاری نه‌خۆشی سه‌ره‌مه‌رگی فشاری بۆ هێنابوو، له خێزانه‌كانی ئیزنی وه‌رگرت كه له ژووری عایشه‌دا بمێنیته‌وه و ئه‌وانیش ئیزنیان دا (ئیبنی هیشام540/4)، به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه نییه؟! ئایا نابێ فاتمهئاسا، خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رمان خۆش بوێت؟ چونكه له‌سه‌ر هه‌ر موسوڵمانێك پێویسته كه ڕێز و حورمه‌تی خۆشه‌ویستانی پێغه‌مبه‌ر بگریت. هه‌ڵبه‌ت بڕوادارانیش ته‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیز په‌یمانیان به‌ستووه كه تاكوو گیانان له‌به‌ردا مابێ، خۆشه‌ویستانی دڵی ئه‌ویان وه‌ك گیانی خۆیان خۆش بووێت. هه‌ر بۆیه مهسڕووقی شوێنكه‌وته هه‌ركات فه‌رمووده‌یه‌كی له عایشه گێڕابایه‌وه، ده‌یگوت: ڕاستگۆی كچی ڕاستگۆ، خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستی خوا و خاتوونی فحێل له حه‌وت قاتی ئاسمان ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی بۆ گێڕاومه‌ته‌وه و منیش به درۆی نازانم! و ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر به هۆی هێندێك بابه‌ت نه‌بایه، بۆ خاتوو عایشه چهمهرگێڕیم ده‌كرد (زه‌هه‌بی 181و185/2). عه‌بدوڵڵای كوڕی عوبه‌یدی كوڕی عومه‌یر ده‌ڵێت: «إنَّهُ لایحزن علیها الا من کانت امه» واته: كه‌س بۆ عایشه به‌په‌رۆش نابێ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه عایشه دایكی بووبێت. (زه‌هه‌بی185/2)
سه‌رچاوه‌كان:
١- ئیبنی قه‌ییم جوزی، اعلام الموقعین عن رب العالمین، لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌شیر موحه‌ممه‌د عه‌یون، ده‌مێشق: دارولبه‌یان، چاپی یه‌كه‌م 1412ق.
٢- ئیبنی هیشام، سیره‌ی نه‌به‌وی، لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیبڕاهیم ئه‌بیاری و دیتران، بیروت: دارولمهعریفه، چاپی دووهه‌م1422ق.
٣- زه‌هه‌بی، حافیز شه‌مسه‌دین، سیر اعلام النبلا‌ء، لێكۆڵینه‌وه شوعه‌یب ئهرنووت، بیروت: ڕێكخراوه‌ی ئهررساله چاپی یازده‌هه‌م 1419ق
بۆچوونه‌کان