پرسيارى زۆر ئهكرێ سەبارەت بە شهوانى قهدر و زيندووكردنهوه و پاداشتی و (اعتكاف)، فهرموون لهگهڵ ئهم زانيارييانه (سهرهتا ببوورن كه بابهتهكه درێژه، زۆر لهمه زياتر ههڵدهگرێ، لهمه زياتر بۆم كورت نهكرايهوه):
١ـ شهوى قهدر كامهيه؟
دایكی بڕواداران خاتوو عایشهی سدیقه، كچی ئهبووبهكری ڕاستگۆ و هاوسهری پێغهمبهری خوا(سهلامی خوای لێ بێت)، دینناسترین ئافرهتی مێژووی ئیسلام و یهكێك له زانایانی بواری حوكمه شهرعییهكانه. له مناڵیدا به هۆی بهختی بهرزی لهژێر سێبهری یاری ڕاستگۆ و باوهشی دڵسۆزیی دایكی دڵپاكی «ام رمان كنانیه» چاوی به دونیا ههڵێنا و له گوڵستانی ڕوحگەشێنی كانگای میهر و ئهدهب و له سفره و خوانی پهروهردهی ئیمانی، ڕوح و گیانی له خۆراكی پارێزكاری و ڕهوشتبهرزی تێر دهكات و له دڵۆڤانیی و دڵسۆزیی باوكی، خووی خۆی وەڕازاندهوه كه مهلی بهختهوهری لهسهر شانی و ناخ و ڕووی شیرینی، له ناو دڵ و گیانی كارزانی كاروانی جوانپەسەندان ههڵنیشێت و له بهختی بهرزی، بهربژێری ههڵبژێردراوێك بوو كه وانهی «فَاظفَر بِذَاتِ الدِّینِ تَرِبَت یَدَاکَ» (له بوخاری و موسلیم گێڕدراوهتهوه) فێری خوازبێنان دهكرد.
پرسیار: سەرەتای پرسیارەکانمان بەوە دەست پێ دەکەین دەستوور چيیە؟ یان بە واتایەکی تر دەپرسین قورئان چيیە و دەستوور چیيە؟
شارستانییهتەکان هەر لە دێرزەمانەوە هەندێکیان لەوانی دی پێشکەوتووتر بوون و پێشەنگی شارستانییەته دواکەوتووەکان بوون، هەڵبەت ئهو كۆمهڵگه دواكهوتووانهیش لە چاوی خۆیانەوە بەو شێوەیه دەر دەکەوتن، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوون وا خۆیان پیشان بدەن ئەمانیش لەگەڵ سەردەمن، ئەویش بە لاساییکردنەوەی میللەتان و شارستانییهتە پێشکەوتووەکان. مەرجیش نەبوو هەموو کات لاساییەکان بە بارێکی خراپدا ڕۆییشتبێتن. لەو کاتەوەی کە سوقراتی فەیلەسووف گەشتی بۆ ناوچەی میسری ئێستا دەکرد و بە حیکمەتی وان دڵگیر بوو، پاشان ڕۆژگار لە سووڕانەوەی خۆی بەردەوام بوو تا وای لێهات موسوڵمانەکان بە فەلسەفە و شارستانییهتیی گریک کاریگەر ببن نەک ئەوەندەیش بەڵکو کتێبی لۆژیک و فەلسەفە نەمابوو کە لە کتێبخانەی عەباسییەکاندا نەبێت.
ژمارەی دراوە ئەلێكترۆنییەكان تاکوو ئێستە گەییشتوونەتە نزیكی ٩٠٠٠ دراو. دووان لەوانەیش -بیت كۆین- و -وەن كۆین-ن، لە ڕاستیدا ئەو دراوەی كە تا ئێستە زۆر بەناووبانگە -بیت كۆین-ە. وەن كۆین ناوبانگێكی ئەوتۆی نییە، تەنها لە كوردستان ئەو ڕەواجە زۆرەی پێ دراوە و هیچ وڵاتێك دانی بە وەن كۆیندا نەناوە، ئەوەی كە هەیە شتی پچڕ-پچڕ و متمانە پێ نەكراون، بەڵام دەبێت ڕاستییەك بزانین، ئەمە بەشێكە لە دەرهاویشتەكانی سیستەمی ئابووریی سەرمایەداری، ئەو لەسەر بنەمای قازانج مامەڵە دەكات، لەبەرئەوە گوێ نادا بەوەی دراوەكە ددانی پێدا نراوە یان نا، ئەوان بەشوێن باجدا دەگەڕێن، مەبەستیان نییە ماهییەتی ئەو شتە چییە.
مەبەست لە کاری منداڵان، بەشداریکردنی منداڵانە لەو چالاکییەکە ئابوورییانە کە ڕێگە دەگرێ لە خوێندن، پەروەردە و بارهێنان و هەروەتر گەشەی تاکی و کۆمەڵایەتییان. ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار، لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە لەسەر پرسی جیهانی کارکردنی منداڵان و بۆ سڕینەوەی ئەو دیاردەیە، هەنگاوی ناوەتەوە.
لە جیهانی ئەوڕۆدا لەناو تاک و خێـزان بە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی ڕوحی و فکری و خەیاڵی و زۆربوونی خەفەت و کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتی و ماددی، بیری پەروەردە و بارهێنانی منداڵ وەک شتێکی گرینگ و ئەساسی لە بەرچاو نەماوە و بگرە بوونیشی ناکرێ! کەچی ئێمە یا زۆر بێ ئاگایین یان خۆمان بێئاگا دەکەین لەو ڕاستییە کە منداڵەکانمان موڵکی ئێمە نین، بەڵکوو ئەمانەتێکن لە گەردنی ئێمەدا...
ئەمە دووەم جارە پێشبینى لەناوچوونى ئایین دەکرێ: ئەویش لە لایەن فەیلەسووف و زاناکانەوە. جارێک لە سەرەتای رۆشنگەرییەوە تا کۆتایی سەدەی نۆزدە، کاتێک کەسێکى وەک شکسپێریش بابەتە ئایینییەکانى خۆی بە چەمکى نائایینى دەردەبری نەبادا گوێ لە شیعرەکانى نەگیرێت و شانۆنامەکانى نمایش نەکرێن. ئەو دەمەش لە کۆتایی سەدەى نوزدەدا کە ویسترا بە بەکارهێنانى زۆر کلیساکان بڕووخێنرێن و بۆ هەمیشە ئایین لە ژیانى مرۆڤایەتى بکرێتە دەرەوە، بەڵام زاناکان بە تایبەت فەیلەسووفەکان و کۆمەڵناسەکان وتیان پێویست ناکات بە کاری لەو شێوەیە هەڵبسن چونکە ئایین خۆی بەرەو تێدا چوون دەروات، کەواتە لێی گەرێن!.
کە جیهان ئاوسوو دووگیانە بۆ وەدی هێنانی ئاڵووگۆرێکی تازە و بەربڵاو لە مەر ژیان و ژینی کۆمەڵگا و هەر وزە وزە و بزە بزەی چاوانیەتی بۆخوولقاندنی شێوازوو رێرەوەکی تر بۆ چۆن ژیان ژین، وە هەر لەو کاتەشە کە ئەمەریکا تەک تازی مەیدانە و سواڕچاکی پیشەوسەنعەتوو تکنۆلۆژی یە وە ڕایەڵەکانی مەهوارەیو ئیرتەباتاتە جیهانی یەکانە، وە خاوەنی هێزی کۆنتڕۆل کردنی ئینتێرنێتی بەڕبڵاوی جیهانی سەردەمەمە ، وە بەرەو داهاتوویکی نادیار وە چاوەڕوان نەکراو پێش دەچێ
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb