إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

مقالات

  • خوالێخۆشبوو فەقیه‍ و زانای ناودار، عەللامه مامۆستا عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز هەرتەلی، لە ساڵی ۱۳۳۴ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی «هەرتەل»ی سەر بە شاری ڕانیە و سەر بە پارێزگای «سولەیمانییە» لە دایک بووە. خۆی لە بنەماڵەی «خۆشناو» بووە. لە هەولێر لە لای ئەم مامۆستایانە کە هەریەک عالمێکی پایەبەرز بوون، وانەکانی حوجرەی خوێندووە: مامۆستا مەلا خدر شێخ، مامۆستا سەید عومەر پیرداودی، مامۆستا بەهائه‌ددین خه‌تی.

    مامۆستا ساڵی ۱۳۵۶ی کۆچی هەتاوی، لەژێر چاوەدێری عه‌للامە مامۆستا مەلا عه‌بدولکەریم مودرریس ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. مامۆستا لە ساڵی ۱۹۷۷ زایینی دەستی کرد بە نووسین. زیاد لە بیست کتێبی نووسیوە کە بەرچاوترینیان ڕاڤە و وەرگێڕانی کتێبی «منهاج الطالبین» بە نێوی کوردی «ڕووناکی ڕه‌ببه‌لعاله‌مین»ه‌.

    نووسه‌ر:
    سەید موحەممەدئەمین واژی
  • له‌ ژیاندا شتێك بانتر له‌ به‌خته‌وه‌ری بوونی نییه

    لەڕاستیدا ئەمڕۆ شاڵاوی کولتوور و دابونەریتی کۆمەڵگەی ئێمە بەگشتی هۆگر و گیرۆدەی کامەرانی بووە، ئەگەر چی ئێمە بۆ دەستەبەرکردنی بەختەوەری لە کۆمەڵێک گریمانە و پاڵنەری توکمەی بەرچاوی وەک: پیشەی باش، دۆستانی دڵخواز، باڵەخانەی ڕەنگین و لەبەردڵان و کڕینی ئوتوومبێل، ماڵ و... کەڵگ وەردەگرین بۆ ژیانێکی پۆزەتیڤ، بەڵام زۆربەی ئێمە هەست بە ئاسوودەیی و ئۆقرەیی ناکەین! بەڵکوو بە پێچەوانەی ڕەزامەندی، ژیانێکی ئاڵۆز و بێ ئاکام کە پڕیەتی لە نەخۆشی خەمۆکی و خەماژۆیی تاقی دەکەینەوە.

    نووسه‌ر:
    ئه‌میلی ئیسفه‌هانی
  • واتای ژیان

    26 اردیبهشت 1399

    ژیانی واتادار چییە؟

    زۆر كه‌س ژیان به‌ڕادەی پێویست واتادار نابینێت، هۆکاری زۆربەیان سەرسووڕهێنەرە. زۆرێک له مرۆڤەکان به ‌منیان وتووە کەوا ژیانی خۆیان یان بەگشتی، بێواتای ده‌بینن و یا به‌ڕاده‌ی پێویست واتاداری هه‌ست پێ ناكه‌ن. به‌ڵام زۆرێک له ڕونکردنەوەکانیان له‌سەر بێواتایی ژیان، لاواز و زۆر جاریش بەهەڵە داڕێژراوە. من وای بۆ دەچم کە زۆرێک لەو ژیانانەی كه ده‌ڵێن بێواتان، له‌ڕاستیدا واتادارن و زۆرێکی دیکەش که بێواتان، دەکرێت لە بوارێكه‌وه‌ واتادار بکرێن.

    نووسه‌ر:
    دكتۆر ئیدۆ لاندائۆ (iddo landau)
  • یه‌كێك له‌ كاره‌ نادروسته‌كان، دیارده‌ى ڕه‌خنه‌گرتنى که‌سایه‌تی و ناوبردنى تاكه‌كه‌سه‌، له‌ په‌یج و واڵه‌ گشتییه‌كاندا، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ ئه‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستى هاوڕێیانی بەڕێز:

    یه‌كه‌م) ڕه‌خنه‌گرتن، ئامۆژگاریى، سه‌رنجدان و گله‌ییكردن، نه‌ك ته‌نها به‌ ماف ده‌زانین، به‌ڵكوو به‌ ئه‌ركێكى ئیسلامی ده‌زانین. به‌ڵام ڕه‌خنه‌ ده‌بێت بنیاتنه‌ر و ئامانجدار بێ، ئامۆژگارى ده‌بێ به‌ ئادابى خۆى بێ، سه‌رنجدان‌ و تێبینى وتن ده‌بێ له‌ كات‌ و شوێن‌ و شێوازى خۆى ده‌رنه‌چێت.

    نووسه‌ر:
    د. عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
  • وتووێژی مامۆستای ئه‌هلی سوننه‌ت له‌گه‌ڵ ئوروومیه‌ ٢٤

    زانایانی ئایینی له‌ كوردستان زۆرترین خزمه‌تیان به‌ زمانی كوردی كردووه.

    ئایین و ئایینزا ده‌توانن كاریگه‌ری گرینگیان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی زمانه‌كان، پێكهێنانی وشه‌ و واتای تازه‌، دابینكردنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی زمانێك و داڕشتنی بەرنامه‌ بۆ زمانیان هه‌بێ. چونكه له‌ لایێك زمان و ئایین، هه‌ردووكیان له‌ ناساندنی شوناسی كه‌سه‌كان ڕۆڵیان هه‌یه‌ و له‌ لایێكی تر زمانه‌كان به‌پێی بوون یا نه‌بوونی پێوه‌ندی ته‌ك ئایینزایێكی تایبه‌ت، له‌وانه‌یه‌ پێگه‌ی سه‌ره‌كه‌ی یا لاوه‌كی له‌ كۆمه‌ڵگا هه‌بێ. ئایینزاش له‌ پێكهێنان و په‌ره‌دان به‌ سیسته‌می هێڵدار و دۆزیه‌كانی پێوه‌ندیداری تر به ستانداردكردنی زمان، هه‌ڵبژاردنی زمانێكی تایبه‌ت بۆ ڕێساكانی ئایینی و هه‌روه‌ها فێركاری زمانێكی تایبه‌ت له‌ قوتابخانه‌كان كاریگه‌ری هه‌یه‌.

    نووسه‌ر:
    ڕه‌سووڵ گه‌للـه‌بان
  • سەرەتا هەوڵی زانکۆی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە که‌سایه‌تییە ناودارەکانی ناوچەکەمان، بەتایبەت ئەوانەیان کە هێشتا لە ژیاندان، بەرز دەنرخێنم و سوپاسی بێ‌کۆتایی هەموو ئەو دڵسۆزانە دەکەم کە لەم بوارەدا هەنگاو هەڵدەگرن.

    ڕێزگرتن لە دوکتۆر خۆڕڕەم‌دڵ تەنیا ڕێزگرتن لە ئوستادێکی زانا و دڵسۆز نییە کە سەردەمێک لە زانکۆی کوردستانیشدا وانەی وتووەتەوە. تەنیا ڕێزگرتن لە ڕاڤەکارێک نییە کە قوڕئانی پیرۆزی بە سێ زمانی کوردی و فارسی و عەڕەبی ڕاڤە کردووە. تەنیا ڕێزگرتن لە لێکۆڵەرێک نییە کە گەنجینەی سەرف و نەحوی زمانی عەڕەبی و نەحوی زمانی فارسی و ئیعجازی زانستی قوڕئانی پیرۆزی نووسیوە.

    نووسه‌ر:
    د. ڕئووف ڕه‌هنه‌موون
  • له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) مژده‌ده‌رى ڕۆژێكى ڕووناك‌ و نووراوى بوو بۆ سه‌ر زه‌وى، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م پیاوه‌ مه‌زن‌ و ڕه‌وشتبه‌رز و ئه‌مینه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ڕاسپێردرا كه‌ پێغه‌مبه‌رى ئاخر زه‌مانه‌، مرۆڤه‌كان ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ به‌رگى ئارامى‌ و یه‌كسانى‌ و ئازادییان پۆشى... له‌م نێوه‌نده‌شدا ژنان ماف‌ و ئازادییان هه‌روه‌ك پیاوان پێبه‌خشراوه‌ له‌ دوو جار که كۆیله‌ بوون، ڕزگاریان بوو.

    ژن، له‌ سه‌رجه‌م قۆناغ‌ و ساته‌كاندا پشتیوان‌ ‌و خزمه‌تگوزارى ئایین‌ و پێغه‌مبه‌رى خوا بوو(د.خ)، هیچ هه‌نگاوێكى پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه‌ ژن وه‌ك (هاوسه‌ر، كچ، پوور، خزم، ژنانى موسڵمان...) هاوڕێى نه‌بووبن.

    نووسه‌ر:
    هه‌ڵاڵه‌ محه‌ممه‌د ئه‌ڵماس
  • نشان مـرد حـق چە گویـم

    چو مرگ آید تبسم بر لب اوست

    «ئیقباڵ لاهووری»

     

    زۆر ئەستەم و شه‌که‌تکه‌رە نووسین لە حاند ڕووداوێکی ڕه‌نجێن و وزەبەزێن، کە ئێستاش قەبووڵکردنی زۆر قورس و دڵتەزێن و ناخهەژێنە، ڕووداوێک کە لە ناخی دڵەوە مرۆڤ دەخاتە باروودۆخێکی مەینەتبار و خەم‌هێنەر. لە ڕاستیدا هەرچی خوا بیهەوێ هەر ئەو دێتە پێش: «وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ قَدَرًا مَّقْدُورًا» و فه‌رمانی خوای گەورە بڕیارێکی بڕیار دراوه‌.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  • هــەستێـکی ناوازەی ڕوح، خۆشترین شەوی ژیان و کۆتا خۆشییەکانی شەو...! ئەو نووسراوەی دەیخەمە بەردەستان، چەند وشەیەکی بەنرخی باوکی خواڵێخۆشبووم لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی ورمێیه، لە حاند مەزنە پیاوێکی گەورەی دونیای ئەمڕۆ، واتە کاک ناسرسوبحانی. زۆر جاران گوتن ئەوەی لە دڵدایە دەیشارێتەوە، ڕێک پێچەوانەی ئەوەی هەیە دەیڵێ، بەڵام فرمێسک ڕاست و ڕەوان ئەوەی کە هەیە، ئاشکرایی دەکا...!

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  • كورته‌

    ئه‌وین له‌ دیدی خواناسانه‌وه‌، واتایێكی زۆر قووڵ و به‌ربڵاوی هه‌یه‌ و ده‌كرێ بڵێین كه زۆرێك له بناخه‌كانی بیر و هزریان له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وین بنیات نه‌راوه‌. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ئه‌ده‌بیاتی لێوانلێو له‌ گڕوتین و دۆخی عیڕفانیش، سه‌رنج دراوه‌ بۆ ئه‌وین و ڕۆڵی ئه‌ساسی ئه‌و له‌ ژیانێكی به‌رزی مرۆڤانه. «سه‌نایی» پێشڕه‌ی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی عیڕفانی بوو و پاشان مه‌ولانا به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یاند.

    نووسه‌ر:
    دكتۆر ڕووناك سه‌مه‌دی