دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده ده‌ڵێ: ئه‌خلاق په‌یوه‌ندیى نێوان مرۆڤه‌كانه و عیرفانیش په‌یوه‌ندیى تاكه‌كه‌سیى هه‌ر مرۆڤێكه له‌گه‌ڵ خۆى و خواى خۆیدا. دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده، مامۆستاى زانكۆى تاران، ساڵى 1960 زایینى له سنه له دایك بووه. هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه له ئیلاهییات- زانكۆى تاران. خاوه‌نى (15) كتێبى چاپكراوه، كه نووسین و وه‌رگێڕانن. ماڵپه‌ڕی ئاژانس سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌خلاق و عیڕفان دیمانه‌یێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان پێك پێناوه.
پرسیار: په‌یوه‌ندى ئه‌خلاق و عیرفان چییه؟
د. جه‌لال جه‌لالیزاده: ئه‌گه‌ر تێڕوانینمان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ناوه‌ڕۆكه‌كانی ئایین به گشتی بێ، ده‌بینین كه ئایین به گشتی سێ به‌شه، ئه‌وانیش: بنچینه‌كانی بیروبڕوا، فیقهـ و شه‌ریعه‌ت، یان ئه‌حكامی كردارى و ئه‌خلاق و ڕه‌وشت كه له‌م دابه‌شكردنه‌دا ناوێك له عیرفان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عیرفان به مانای خواناسی و یان ته‌زكیه و پاككردنی دڵ و ده‌روون له ئاكاری پیس و هه‌وای نه‌فس و گوناح بزانین، ئه‌وا له قوڕئان‌دا زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ته‌زكیه و خاوێنكردنی دڵ و ده‌روون كراوه.
پێكه‌وه‌ژیان ده‌ره‌نجامێكه بۆ هۆكارێك، هۆكاری پێكه‌وه ژیان بریتییه له‌بوونی فره‌یی و جیاوازی له: «ڕه‌نگ، نه‌ژاد، زمان، زێد، ئایین و فه‌رهه‌نگ و..هتد».
خوای گه‌وره له‌باره‌ی زانستی ئه‌و جیاوازییه‌وه ده‌فه‌رموێ: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ» (حوجوڕات/١٣) واته بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتری بناسن و هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن و پێكه‌وه بژین، نه‌ك یه‌كتر نه‌ناسن و دووبه‌ره‌كی و دوژمنایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن.
باسکردن لە کایە ئەخلاقییەکان تولە ڕێى زۆرمان بۆ پێش دەهێنێت، کە دواجار هەموو ئەم ڕێگایانەش پێمان دەڵێن (ئەخلاق) هیندەى ئاو و هەوا گرنگە بۆ ژیان و بەتایبەت ئەم سەردمە کە خودى ئینسانییەت بۆتە شتێکى دەگمەن، نەخوازە بابەتێکى وەک (ئەخلاق). بۆیە کاتێ دەمانەوێت لە بارەیەوە شتێ بزانین، چەندین جۆر و قوتابخانە لە پشت ئەم کایە مەزنەوە خۆى قوت دەکاتەوە، لێرەدا باس لە یەکێک لە جۆرەکانى ئەخلاق دەکەین، ئەویش ئەخلاقى عیرفانییە کە زۆرجار وەک تەواوکارى ئەخلاقە دینییەکان و زۆر جاریش وەک پێشینەى ئەخلاقى پێغەمبەرانە خۆى نمایدە دەکا.
یه‌كێك له‌و پره‌نسیپه گرنگانه‌ى كه قوڕئانى پیرۆز جه‌ختى له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه بابه‌تى یه‌كتر قه‌بووڵكردن و به‌كارنه‌هێنانى زمانى زبره. ئه‌م پره‌نسیپه وه‌نه‌بێت تایبه‌ت بێ به بازنه‌یه‌كى دیاریكراو، بۆ نموونه بازنه‌ى موسوڵمانان له‌ناو خۆیاندا، به‌ڵكوو له چه‌ندین ئایه‌تدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ نه‌یارانیش -كه خاڵى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیاندا زۆر كه‌مه- ده‌بێت ئه‌و ڕێبازه په‌یڕه‌و بكرێت، چ جاى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه ده‌یان خاڵى هاوبه‌شی تاك و ده‌سته‌كانى كۆ ده‌كاته‌وه، له زمان و ئایین و خاك و به‌رژه‌ندیی و چاره‌نووس و..هتد.
پێشتر وا بیرم دەکردەوە هەموو ئامانجی ژیان گەڕانە بەدوای دڵخۆشبوونه. هەمووانیش دەیانوت ڕێگای دڵخۆشبوون سەرکەوتنە، بۆیە بۆ کاری نموونەیی گەڕام، بۆ باشترین خۆشەویست، باشترین ئەپاڕتمان. بەڵام لەجیاتی ئەوەی هەست بکەم پێیان گەشتووم، هەستم بە دڵەڕاوکێ و نائارامی دەکرد. هەر خۆشم وانه‌بووم، به‌ڵكوو هاوڕێکانیشم بەدەست ئەمەوە دەیانناڵاند.
دەرئەنجام بڕیارم دا بچم بۆ خوێندنی باڵای دەروونناسی ئەرێنی بۆ فێربوونی زیاتر لەسەر ئەوەی چی وا لە خەڵک دەکا دڵخۆش بن. ئەوەی لەوێ دۆزیمەوە ژیانی گۆڕیم. زانیارییەکە نیشانی دا کە هەوڵدان بۆ دڵخۆشبوون وا لەخەڵک دەکا دڵخۆش نەبن. ئەوەشی سەرسامی کردم ئەمە بوو: ڕێژەی خۆکوشتن لە بەرزبوونەوەدایە لە هەموو جیهاندا و بەم دواییە لە ئەمریکا گەیشتۆتە زۆرترینی ئەم ٣٠ ساڵە.
به ناوی خوا
له کاتی چاوگێڕانم به گرووپی "احياء فقه الدعوه" له تۆڕی کۆمه‌ڵايه‌تی تێلێگرامدا، له‌ناکاو سه‌رم له ناو کۆمه‌ڵێ برا و خوشکی ئازيزمه‌وه ده‌رهێنا و ئاگادار بووم که باسی ئه‌م مه‌سه‌له ده‌که‌ن.
چاوپێکه‌وتنی ئه‌م سێ وشه‌يه، منی خسته ڕامان و بيرکردنه‌وه له‌باره‌يانه‌وه، ئه‌ويش له‌م کاته ناسکه‌دا که بێداری ئيسلامی و بانگه‌وازی ئه‌م دينه له قه‌يرانێکدايه. به بيری من مێژووی ئيسلامی قه‌يرانی وای که‌م به‌خۆيه‌وه ديبێ. چاوپێکه‌وتن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه و ئه‌و وشانه، له‌لايه‌که‌وه دڵخۆشی کردم، له‌لايه‌کی تره‌وه که بيرم له‌م دۆخه زۆر ئاڵۆزه‌ی جيهانی ئيسلام و بێداری ئيسلامی کرده‌وه، منی زياتر خسته ناو بيرکردنه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بوو هاتمه سه‌ر ئه‌وه‌ی که بازێ ده‌رده‌دڵ بکه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازيز و خۆشه‌ويستانه‌م که ئه‌و په‌يامانه ده‌گه‌يه‌نن و باسی ده‌که‌ن.
١٦. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يه که تا ئێسته نه‌مانتوانيوه ئيسلام بوومی که‌ينه‌وه. بوومی کردنه‌وه‌ی ئيسلام و ئيسلامی نيشتمانی، واته موسوڵمانان له‌هه‌ر جێگه و شوێنێ هه‌ن و هه‌ر نه‌ژاد و ڕه‌گه‌زێکيان هه‌يه، هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن گرفتی ئه‌و کۆمه‌ڵگايه که تێیدا ده‌ژين، چييه؟ و ئه‌و گرفت و کێشانه له چ شتێکه‌وه سه‌رچاوه‌يان گرتووه و هۆيه‌کانی سه‌ره‌کی په‌يدابوونی ئه‌و ئافه‌ت و کێشانه چين و کامانه‌ن. کاتێ ئاشنابوون به ده‌رده‌کان، به ته‌واوی هێزيانه‌وه به گه‌ڕاننه‌وه بۆ لای قوڕئان و ئيسلام و که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و بۆچوونه ئيسلامیيانه‌ی که‌وا له‌به‌ر ده‌سياندایه و کارايی هه‌يه بۆ ده‌رمانی ئه‌و ده‌ردانه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه بده‌ن و به قسه و ڕه‌فتار و گوفتار و کرداريان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بن، هاوده‌ردييان بکه‌ن،
ئاماژە: حەج قوتابخانەیەکی ئیمانییە و دەورەیەکی ڕەوشتی پەروەردەییە کە تیایدا مرۆڤی باوەڕدار و ئیماندار بڕواکەی زیاتر و پتەوتر دەکا و پلە و پایەی بەرز و بڵندتر و پتەو دەکا و ڕەوشتەکانی پوخت و تۆکمە دەکا، کە ئەوەش بۆ کەسێکە ئەرک و یاساکانی پەیوەندی بە فەریزەی حەج به‌باشی ئەنجام بدات و خۆی لە تاوان و موناقەشە و سەرپێچی به‌دوور بگرێ و لە ئازاردانی خوشکان و براکانی خۆی بپارێزیت.
یەکێک لە پرسیارە تازە و جەوهەرییەکان بریتییە لە مانای ژیان؟ پرسیارێک کە لەگەڵ هاتنی مۆدێڕنەیا پەیدا دەبێ، ئەوکاتەی مرۆڤ بازنەی ئیختیاری بەرتەسک دەبێتەوە و ڕۆڵی کەم دەکرێتەوە نەک سەرداری سیاسی و کۆمەڵایەتی و... دەکرێت بەڵکوو بیریشی بۆ دەکرێتەوە و دەست بەسەر زهنیشیدا دەگیرێ، مرۆڤێک ژیانێکی بێ ڕۆڵ و کۆتایشی هیچ (مەرگ = عەدەم)بێ، ئیتر مانای ژیان لەکوێیە؟
منێک بەو هەموو تەنیاییەوە کە هەمە (تەنیای فیزیکی نا، بەڵکوو تەنیایی وجودی، ئەوه‌ی کەهەست دەکەی کەس لێت تێ ناگا، ڕێیەک وەک ڕێی مردن کە دەبێ تەنیا بیبڕی) چ شتێک هەیە مانا بداتە ژیانم؟
مه‌به‌ستمان له زاراوه‌ى (چاكسازی، Reform) له به‌كارهێناندا، ئه‌و مانایانه‌یه كه له زمانی ئینگلیزی وه‌رگیراون. یه‌كێك له ماناكانی وه‌ك ئه‌وه‌ى له فه‌رهه‌نگی (ئۆكسفۆرد، Oxford)دا هاتووه، واته: (دروستكردنی گۆڕانكاری له شتێك‌دا، به‌تایبه‌ت له ده‌زگایه‌ك یان په‌یڕه‌وێكدا به مه‌به‌ستی باشتركردنی). هه‌روه‌ها له فه‌رهه‌نگی (كه‌یمبریج، Cambridge)دا هاتووه: (ئه‌نجامدانی كارێكه له‌پێناو باشتركردندا، به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ى گۆڕینی ڕه‌فتاری كه‌سێك یان گۆڕانكاری له په‌یكه‌ری شتێك‌دا).
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb