با دیندار و بێدین و باوەڕدار و بێباوەڕ و ڕەش و سپی و... بەیەکەوە بژین و ڕێز لەیەکتری بگرین و دوژمنایەتی یەکتر نەکەین و زۆریش ئاساییە ھەر یەکەمان چەسپاو و دامەزراو بین لەسەر مەبادییەکانی خۆمان و ھەر یەکەمان باوەڕی بە بیروڕاکانی خۆی ھەبێ و دەرگای گفتوگۆ و وتووێژ بکەینەوە بەسەر یەکتردا. ئەم ئایەتە لوتکەی بەیەکەوە ژیانە: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا» (حوجوڕات/١٣) ئهی خهڵکینه بێگومان ئێمه ههمووتانمان له نێر و مێیهک دروست کردووه (که باوکه ئادهم و دایکه حهوایه) و کردوومانن به چهندهها گهل و تیره و هۆزی جۆربهجۆر، تا یهکتر بناسن و پهیوهندیتان خۆش بێ بهیهکهوه.
ئایا سەردەمی نوێ کوشتنی موڕتەد و دەسبڕینی دز و جەڵدەلێدان و ڕەجم و دابەشکردنی مرۆڤ بۆ ئەهلی زیمی و موسوڵمان و جیاوازی ژن و پیاو لە ماف و ئەرکدا هەڵدەگرێت؟
هەموومان لە قۆناغێکدا لەبەردەم پرسیارێکدا ڕاماوین، ئیسلاح لە کوێی ئاییندا بکەین؟ لە بنەڕەتەوە هەندێکمان پێیان وایە دینەکەی ئێمە ئیسلاح هەڵناگرێت، ئەوە دینەکانی ترن پێویستیان بە ئیسلاح بووە، چونکە ئەو دینانەی دی دینێکی بێ بنەما و لادراو بوون، ئەگەر نا دینی ئێمە خۆی وەزیفەی ئیسلاحکردنی عەقڵی ئێمەیە، بۆیە کاتێک بیر لە دینی خۆمان دەکەینەوە بە مەبەستی ئیسلاح، لە مەوقیعێکی هەڵە داین، بەهەڵە بیر دەکەینەوە، چونکە دەبێ بیر لە ئیسلاحکردنی عەقڵی خۆمان بکەینەوە بەدین، نەک بیر لە ئیسلاحکردنی دین بکەینەوە بە عەقڵ، ئەمە تایپێکی بەرفراوانە لەناو کان وونی شارستانییەتی ئیسلامیدا.
خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا موحەممەد باقری بالک کوڕی شێخ حوسێن خان، لە ساڵی ١٢٧٤ی هەتاوی، لە ئاوایی نزار لە ناو خێزانێکی ناسراو کە پێیان گوتووە «ئاغا گەورە» کە لە بنچینەدا دەگەڕێنەوە سەر بنەماڵەی ئەردەڵانییەکان چاوی بە دونیا هەڵێناوە.
مامۆستا مەلا موحەممەد باقری بالک وەک سەرجەم زانایانی ئاینیی سەردەمی خۆیی لە تەمەنی مناڵی چۆتە حوجرە و درێژەی بە خوێندنی زانستە ئیسلامییەکان داوە و لە کۆتاییدا، ساڵی ١٩٢٠ی زایینی لە شاری سنە لەسەر دەستی سێ زانای ناوداری ناوچە بە ناوی «عەلامە مەلا موحەممەدی مولانا وچەی عەلامە نۆتشی، مامۆستا عەبدوڵڵای موفتی دەشێ، مامۆستا حەمەڕەشید بەگی مەریوانی» ئیجازەی زانستە ئیسلامییەکانی پێدراوە.
بەردەوام هەموو ڕۆژێك سەلماندنی زانستیی نوێ و بەهێز لەسەر هەنگوین و توانای هەنگوین لە چارەسەری نەخۆشیدا دەدۆزرێتەوە، كۆتا دۆزینەوەش بریتییە لەوەی كە هەنگوین دژەزیندەی زۆر بەهێز (ئەنتی بایەتیك)... لەخۆی دەگرێت. لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا كە زانكۆی (سیدنی ئوستوڕالی) ئەنجامی داوە، ڕوونی كردەوە كە هەنگوین توانایەكی سەرسوڕهێنەری بۆ لەناوبردنی ئهو ڤایرۆس و بەكتریا دڕندانه ههیه، كە بەرگرییان بهرامبهر دژە زیندەكان (ئەنتی بایەتیك) ههیه.
جـیـهـاد پێنج جۆری سەرەکی هەیە.
١. جهادی نەفس و هەوای خۆمان کە گەورەترین جیهادە و هەتا بەسەر حەز و هەوا و ئارەزوو و ڕیا و خۆدەرخستن و عوجب و خۆبەچاکزانین و کیبر و خۆبەزلزانیندا سەرنەکەوین، ناتوانین هیچ جۆرە جیهادێک بکەین، ئەویش بە پەروەردەکردنی لەسەر ئارامگرتن، لەسەر چاکەکردن و گوناه و خراپەنەکردن و ڕازیبوون بە قەدەری خوا.
خەڵکێکی زۆر دەڵێن ترس شتێکی راست نییە، بەلای منەوە ئەمە بێمانایە، ھەریەک لە ئێمە شتگەلێک ھەیە لێی دەترسێ، ھەر ترسە وای لێ کردوویین کە چەندین کار کە پێویست بوو بیکەین نەمان کردووە، ترس دەتوانێ ڕێگر بێ لەبەردەم زۆر شتدا، پێویستە ئەوە بزانیت کە ترس شتێکی ڕاستییە و دەبێ زاڵبیت بەسەریدا. خاتوونی نووسەر و ڕاھێنەری ئەمریکی بەناوبانگ (مێلڕ ڕۆبینز)
وەک زۆرینەی موسوڵمانان منیش هەر لە تەمەنێکی زووەوە ئاشناییم لەگەڵ ژیاننامەی پێغەمبەردا دەست پێ کرد، هەر لە منداڵییەوە سروودی “طلع البدر علینا”م لەبەربوو، لەگەڵ وردەوردە هەڵکشانی تەمەنمدا بەسەرهاتی فەتحی مەککە و پێشتریشی ڕێکەوتنامەی حودەیبییە شارەزا بووم، هەروەها ئاشنا بووم بە بەسەرهاتی کیسڕا، ئەو کەسەی کە پێغەمبەر نزای لێ کرد: “خوا دەسەڵات و فەرمانڕەواییەکەی پارچەپارچە بکات” و پاش چەند مانگێک پارچەپارچە بوو، بەڵام نەمدەزانی بەڕاستی چۆن خوا دەسەڵات و فەرمانڕەواییەکەی پارچەپارچە کرد؟ ئەی سیاق و ناوکۆی ڕووخان و هەرەسی دەسەڵاتەکەی چی بوو؟ ئەمە سەرەڕای زۆر لەو چیرۆک و بەسەرهاتانەی کە وەک ئاوودۆ لەبەرم بوون و باسی بەسەرهاتی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی دەگێڕنەوە کە خوا وەک ڕەحمەت بۆ جیهانییانی ناردووە و لەلایەن خۆیەوە پاڵپشت و پشتگیریی دەکات.
ئەقڵی كەسی سیاسی تاكڕەو جۆرەها ئێش و ئازار بەرهەم دێنێت و خۆی لەم دیمەنانەدا دەبینێتەوە:
1- هێرشكردنە سەر پیرۆزییەكان و ئایینی ئەوانیتر، ئەوەش بە مەبەستی دواخستنی هەرجۆرە چاكسازییەكی ڕاستەقینە كە شایستەی بەرپابوونە، هاوكات بۆ داپۆشینی شكستەكانی خۆیەتی.
2- گۆڕینی دید و ئاراستەی خەڵكی بەرەو ئەو كێشە و گرفتانە كە مۆركی بڕیار و حوكمی لە قوتوونراویان هەیە، واتە حوكمدانی پێشوەختە بە مەبەستی ساختەكردنی هۆشیاریی و بۆ چەسپاندنی نەفامیی و نەزانیی.
له ههندێك بواری ئیسلامدا وردهكاری ئهحكام و تهشریعات باس كراوه، به جۆرێك زانایان ڕای جیایان له بارهیهوه نییه، له بهها و پرهنسیپی گشتی ههیه له بوارهكانی تر، پێویسته لهسهر شارهزایان پهره به پهیڕهو و ئهزموون و دهزگاكانی كۆمهڵگهی ئیسلامی بدهن، ئهزموونی مرۆیی لهههر شوێنێك بوو بیقۆزنهوه و بیگونجێنن لهگهڵ ئامانجهكانی كۆمهڵهگه و مهقاسیدهكانی ئیسلام.
له دهسپێكی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهر (دروودی خوای لهسهر بێت) پێمان باشه تیشكێك بخهینه سهر ئهو هۆكارانهی كه خوای گهوره، پێغهمبهری له پێناو ڕهوانه كرد، بۆ ئهوهی بتوانین بهراوردێك له نێوان واقعی ئهوسای جیهانی نهفامی و واقعی ئێستای جیهان بهگشتی و جیهانی ئیسلامی بهتایبهتی بكهین.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb