لێپرسراوی بریتییه له لێپرسراوی ده‌وڵه‌تێك، یان شارێك، یان هۆزێك، یان گوندێك، یان خێزانێك، ئه‌مانه هه‌موویان به‌رپرسن به ئه‌ندازه‌ی خۆیان، بۆیه ئه‌وه‌ی باس ده‌كه‌ین هه‌موو به‌شه‌كان ده‌گرێته‌وه.
یه‌كه‌م/ لێپرسراویه‌تی ئایینی: كه بریتییه له جێبه‌جێكردنی هه‌موو فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره و دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوای گه‌وره
. دووه‌م/ لێپرسراویه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی: بریتییه له ده‌ستگرتنی مرۆڤ به هه‌موو یاساكان و داب و نه‌ریته جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه.
یەکێک لە گرنگترین ناوەڕۆکەکانی قوڕئان، فێرکردنی «ژیانێکی بەرپرسانه»یە. قوڕئان لە ئێمەی دەوێت بەرپرسانە بژێن، بە جۆرێک بژین کە بتوانین لە بەرامبەر هەر کردارێک یا هەر کردارێکی وازلێهێنراو، وەڵام بدەینەوە. ته‌نانه‌ت لە ئاست نییەت و مەبەستەکانمان.
لەڕاستیدا مرۆڤ وەک کانگای ئاڵتون و زێو وایە کە تەنیا لەژێر سێبەری پەروەردەیەکی دروست دەتوانین ئەو سامان و کانگا بەنرخە کەشف بکەین، هەڵبەت ناتوانین حاشا لەوە بکەین کە: سوود و قازانج و بەرهەمی پەروەردەی بەهێز و تۆکمە لە ژێرخانی خێزان، داهاتەکەی بۆ هەمووان دەبێت. بە جۆرێک کە: ئەگەر لە ژێرخانی بنەماڵەدا، واتە دایک و باوک بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە پەروەردەکردنی مناڵەکەیان بە باشی بگێڕن، هەر لە سەرەتای کۆرپەییەوە بە ڕەفتار و ڕەوشت و گوفتاری جوان و هەڵسووکەوتی گونجاو لە ژیانی مناڵەکەیان بسازێنن، ئەوکات نەوەیەکی ساڵح و چاکەکار و قودوە و شەخسیەتێکی لێهاتوو دەبێت بۆ کۆمەڵکەی داهاتوو.
ئاماژه: به‌رپرسیاره‌تی، كرداریترین شێوازی په‌روه‌رده و گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تییه و ئاكامه‌كه‌ی، گۆڕانكاری به‌رده‌وام له خۆی و كه‌سانی تردا به‌دی دێنیت و پشتیوانییه‌كی به‌هێز و پته‌وه بۆ مه‌عنه‌وییه‌ت له ژیاندا. هه‌رچه‌ند مه‌عنه‌وییه‌تی مرۆڤ به‌هێزتر بێ، هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی زۆرتره و به‌پێی ئه‌وه‌یكه به‌رپرسیاره‌تی بنه‌مایه‌كی دانه‌بڕاو له ئایینی پیرۆزی ئیسلامه و له بنه‌ماكانی سه‌ره‌كی و گرینگی دین هه‌ژمار ده‌كرێ. به‌و پێیه سه‌باره‌ت به بابه‌تی به‌رپرسیاره‌تی له ڕوانگه‌ی قوڕئان و سوننه‌ت، وتووێژێكمان له‌گه‌ڵ دكتۆر محه‌ممه‌د ئیبڕاهیم ساعێدی ڕوودی پێك هێناوه. دكتۆر ساعێدی ڕوودی له پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆڕای ڕاڤه‌ی قوڕئانی پیرۆزه و زیاتر له ١١٥ كتێبی چاپكراوی هه‌یه.
پاش 42 ساڵ لە تێپەڕبوونی کارەساتی ناکازانی لە وڵاتی یابان، لە 7ی پووشپەڕ و لە ئێران، کارەساتی سەردەشت ڕووی دا. پێداچوونەوەی ئەم دوو کارەساتە دەتوانێ خاڵی زۆر گرینگمان پێ نیشان بدات. مەبەست لەم کورتە نووسینە، ئاوڕدانەوەیێکە لە بەستێنی کۆمەڵایەتی یابان و ئێران کە ئەو دوو کارەساتەی لێ کەوتەوە.
بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئاگاداری كار و كرده‌وه، پڕۆژه‌ی ئابووری و چۆنیه‌تيی ڕه‌وتی بڕیاردانی داموده‌زگا حكوومییه‌كان بن، هه‌روه‌ها ئاگایان له بارودۆخی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، ده‌بێ ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی گشتی به به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ته‌واو و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاقێكی به‌رزی ڕۆژنامه‌وانییه‌وه، كه‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌كی بن له مه‌یدانی گواستنه‌وه‌ی زانیاری‌دا. ئه‌م ئه‌ركه‌ی ئه‌وان، متمانه له ناو هاووڵاتیان و حكوومه‌تدا دروست ده‌كات.
به‌رپرسیاره‌تی مرۆڤ ده‌رباره‌ى خێزان:
خواى گه‌وره له ئایه‌تێكدا باسی به‌رپرسیارێتی مرۆڤی باوه‌رِدار ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌خۆی و خێزانه‌كه‌ى وه‌ك ده‌فه‌رموێت: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً» ئه‌م به‌رپرسیارێتییه چه‌ندین بوارى گرنگی له‌خۆیدا كۆ كردۆته‌وه له‌وانه:
خۆشەویستی زات یانی خۆویستی و خۆشویستنی جگە لە ئەوەش واته مرۆڤدوستی. دو ویست و خواستی سروشتییە کە بە کەشی حەکیمانەی ئیلاهی لە دەروونی تەواوی ڕۆڵەکانی مرۆڤدا بەدی هاتووە. هەر یک لەو ویسته سروشتییانە، بەشێکی کاریگەری لە مسۆگەرکردنی بەختەوەری و کامەرانی مروڤ هەیە و دەبێت لە جیگای خۆی ڕازی بکرێت.
گرینگ‌ترین و سەرەکیترین بەرپرسیارێتی مرۆڤ لەم گەردوونە و گۆی زەوی، بەرپرسبوونی له هەمبەر خواوەندی میری مەزنەوەیه. ئەو خودایەی که تەواوی کەره‌سه‌کانی بەختەوەری بۆ دابین کردووە، شایانی ئەوەیه که بەندە به‌پێی توانا شوکرانە بژێر و ئەمەگداری نێعمەتەکانی پەروەرێنی خۆی بێت و قبووڵی ئەو ئەرکانە بکات کە پێی سپێردراوە.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb