ئەقڵی كەسی سیاسی تاكڕەو جۆرەها ئێش و ئازار بەرهەم دێنێت و خۆی لەم دیمەنانەدا دەبینێتەوە:
1- هێرشكردنە سەر پیرۆزییەكان و ئایینی ئەوانیتر، ئەوەش بە مەبەستی دواخستنی هەرجۆرە چاكسازییەكی ڕاستەقینە كە شایستەی بەرپابوونە، هاوكات بۆ داپۆشینی شكستەكانی خۆیەتی.
2- گۆڕینی دید و ئاراستەی خەڵكی بەرەو ئەو كێشە و گرفتانە كە مۆركی بڕیار و حوكمی لە قوتوونراویان هەیە، واتە حوكمدانی پێشوەختە بە مەبەستی ساختەكردنی هۆشیاریی و بۆ چەسپاندنی نەفامیی و نەزانیی.
له هه‌ندێك بواری ئیسلامدا ورده‌كاری ئه‌حكام و ته‌شریعات باس كراوه، به جۆرێك زانایان ڕای جیایان له باره‌یه‌وه نییه، له به‌ها و پره‌نسیپی گشتی هه‌یه له بواره‌كانی تر، پێویسته له‌سه‌ر شاره‌زایان په‌ره به په‌یڕه‌و و ئه‌زموون و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی بده‌ن، ئه‌زموونی مرۆیی له‌هه‌ر شوێنێك بوو بیقۆزنه‌وه و بیگونجێنن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌گه و مه‌قاسیده‌كانی ئیسلام.
له ده‌سپێكی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێمان باشه تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه خوای گه‌وره، پێغه‌مبه‌ری له پێناو ڕه‌وانه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌راوردێك له نێوان واقعی ئه‌وسای جیهانی نه‌فامی و واقعی ئێستای جیهان به‌گشتی و جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی بكه‌ین.
ئایا بیرمان کردۆتەوە بۆچی خوای پەروەردگار کاتێک له ئایەتە پیرۆزەکانی قوڕئان‌دا باسی حوزن و خەم و پەژارە دەکات، له هەموویاندا مەنعی مرۆڤ و بەتایبەت مەنعی ئافرەتان دەکات له خەمخواردن؟ له سووڕەتی قەسەسدا خوای گەورە ئاوا دڵخۆشی دایکی مو‌سا(ع) دەداتەوە و هێوری دەکاتەوە تاکوو خەم نەخوات:
گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌وه ده‌ره‌كه‌وێت كه له هه‌ر ڕوویێكه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ی، نموونه‌ی هه‌ره به‌رز و جوانی پێشه‌نگییه، باشترین كه‌س بۆ ئێمه‌ی موسوڵمان كه بۆ ژیانی دونیا و سه‌رفرازبوون له قیامه‌ت لێی بڕوانین پێغه‌مبه‌ره (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆز ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ به‌یان ده‌كا و ده‌فه‌رموێت: «لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا» ئه‌حزاب/۲۱. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللهَ وَمَن تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا» نیسا‌ء/۸۰.
لەم ڕۆژانەدا لە ڕێگەی سۆشیال میدایەوە هەواڵێک بڵاو بوویەوە کە سەرۆکی فەڕەنسە، ماکڕۆن پشتیوانی لە ڕۆژنامەیەک کردووە بۆ بێ ڕێزیکردن بە پێغەمبەری موسوڵمانان. دیارە ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی ماکڕۆن، کاردانەوەی لێ کەوتەوە و هەستی موسوڵمانانی هەژاند و هەڵوێستی جۆراوجۆری بەدوادا هاتە ئاراوە. لەم پێناوەدا دەمهەوێ چەن خاڵێک پێشکەش بکەم:
یادى مه‌ولوود، یادێكى پڕ له وانه و عیبڕه‌تى مێژووى بانگه‌وازى ئیسلامیى، بگره مێژووى مرۆڤایه‌تییه، جێى خۆیه‌تى له ئاست ئه‌و یاده و ژیانى خاوه‌نى ئه‌و یاده‌دا هه‌ڵوێسته بكرێ و تایبه‌تمه‌ندیى ژیانى پێغه‌مبه‌رى سه‌ردار و ته‌مه‌نى پڕ خزمه‌ت و جیهاد و خه‌باتى بخرێته‌وه به‌رچاو.
یادى مه‌ولوود: یادى هاتنه دونیاى هه‌ڵگرى دوا په‌یامى خوایه بۆ نه‌وه‌ى ئاده‌میزاد، هه‌تا هه‌تایه.
یادى مه‌ولوود: یادى ڕزگاركارێكه كه مرۆڤایه‌تیى له كۆیلایه‌تیى چه‌وسێنه‌ران ڕزگار كرد و به‌ره‌و لوتكه‌ى عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیى خواپه‌رستیى بردنى.
سەراپای مانگی مەولوود بە گشتی و ڕۆژی دوانزدەی ڕەبیعولئەووەل بە تایبەتی، وەرزی گەشانەوەی ڕوح و بووژانەوەی دڵ و پتەوکردنی باوەڕ و خزمەتکردنی درەختی ئیمانە، وەرزی گەڕانەوەیە بۆ ڕۆژێکی گەشی بێوێنە لە لاپەڕە پڕ لە سەروەری و زێڕینەکانی مێژووی مرۆڤایەتی. وەرزی زمان شیرنکردنە بە فەرموودەکان و خۆجوانکردن بە ئاکار و ڕەفتار و ڕەوشتە جوامێرەکانی مەولوودە نازدارەکەی مانگی ڕەبیعولئەووەل.
هه‌موو پیاوێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵكه‌وتوو له جیهاندا، كه لێی ورد ئه‌بینه‌وه و ژیانی ئه‌خوێنینه‌وه، تێده‌گه‌ین كه گه‌وره‌یی و بلیمه‌تییه‌كه‌ی هه‌ر له‌یه‌ك ڕووه‌وه بووه، وه‌ك (سوقڕات) و (فیساگۆرس)ی یۆنانی و (كۆنفۆشیۆس)ی چینی و (شاملیۆن)ی ئه‌مریكایی و (میڕابۆ)ی فه‌ڕه‌نسی ، (كاریبالد)ی ئیتاڵی و (كوتم)ی هیندی كه هه‌ر یه‌كێك له‌مانه له تاقه شتێكا پسپۆڕ و لێهاتوو بووه.
به‌رپرسیاره‌تی و ڕێگاكانی به‌هێزكردنی ئه‌گه‌ر داوا له مناڵێك بكه‌ی كه ئاماژه به واتایه‌كی دروست له به‌رپرسیاره‌تی بكات، پێتان ده‌ڵێ به‌رپرسیاره‌تی واته: «كردنی كارێكی دروست» یا «ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه دایك و باوك داوا بكه‌ن» یا «به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانم». به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره له كه‌سێكی عاقڵ بكرێ، به‌ڕاتان چ وه‌ڵامێك ده‌داته‌وه؟ له‌ڕاستیدا به‌رپرسیاره‌تی و به‌رپرسبوون، باسێكی بانتر له كار و ئه‌رك و ئیشه واجب و پێویسته‌كانی ژیانه. مرۆڤ به‌دوای واتادا ناگه‌ڕێ، به‌ڵكوو واتای ڕاسته‌قینه‌ی به‌رپرسیاره‌تی، به‌ڵێنیی جێبه‌جێكردنی كارێك یا چه‌ند كارێكه.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb