18 تشرینی یەکەم 2026

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

مقالات

  •  ئاماژە: حەج قوتابخانەیەکی ئیمانییە و دەورەیەکی ڕەوشتی پەروەردەییە کە تیایدا مرۆڤی باوەڕدار و ئیماندار بڕواکەی زیاتر و پتەوتر دەکا و پلە و پایەی بەرز و بڵندتر و پتەو دەکا و ڕەوشتەکانی پوخت و تۆکمە دەکا، کە ئەوەش بۆ کەسێکە ئەرک و یاساکانی پەیوەندی بە فەریزەی حەج به‌باشی ئەنجام بدات و خۆی لە تاوان و موناقەشە و سەرپێچی به‌دوور بگرێ و لە ئازاردانی خوشکان و براکانی خۆی بپارێزیت.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  • یەکێک لە پرسیارە تازە و جەوهەرییەکان بریتییە لە مانای ژیان؟ پرسیارێک کە لەگەڵ هاتنی مۆدێڕنەیا پەیدا دەبێ، ئەوکاتەی مرۆڤ بازنەی ئیختیاری بەرتەسک دەبێتەوە و ڕۆڵی کەم دەکرێتەوە نەک سەرداری سیاسی و کۆمەڵایەتی و... دەکرێت بەڵکوو بیریشی بۆ دەکرێتەوە و دەست بەسەر زهنیشیدا دەگیرێ، مرۆڤێک ژیانێکی بێ ڕۆڵ و کۆتایشی هیچ (مەرگ = عەدەم)بێ، ئیتر مانای ژیان لەکوێیە؟

    منێک بەو هەموو تەنیاییەوە کە هەمە (تەنیای فیزیکی نا، بەڵکوو تەنیایی وجودی، ئەوه‌ی کەهەست دەکەی کەس لێت تێ ناگا، ڕێیەک وەک ڕێی مردن کە دەبێ تەنیا بیبڕی) چ شتێک هەیە مانا بداتە ژیانم؟

    نووسه‌ر:
    ڕێكه‌وت عه‌بدوڵڵا
  • مه‌به‌ستمان له‌ زاراوه‌ى (چاكسازی، Reform) له‌ به‌كارهێناندا، ئه‌و مانایانه‌‌یه‌ كه‌ له‌‌ زمانی ئینگلیزی وه‌رگیراون‌. یه‌كێك له‌ ماناكانی وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ فه‌رهه‌نگی (ئۆكسفۆرد، Oxford)دا هاتووه‌، واته‌: (دروستكردنی گۆڕانكاری له‌ شتێكدا، به‌تایبه‌ت له‌ ده‌زگایه‌ك یان په‌یڕه‌وێكدا به‌ مه‌به‌ستی باشتركردنی). هه‌روه‌ها له‌ فه‌رهه‌نگی (كه‌یمبریج، Cambridge)دا هاتووه‌: (ئه‌نجامدانی كارێكه‌ له‌پێناو باشتركردندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ى گۆڕینی ڕه‌فتاری كه‌سێك یان گۆڕانكاری له‌ په‌یكه‌ری شتێكدا).

    نووسه‌ر:
    ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج
  • فەیلەسووفی یوونانی سوقرات بە بنیاتنەری فەلسەفەی ئەخلاق دادەنرێت، یەکەم کەس بووە توێژینەوەی لەسەر مرۆڤ و ڕەفتارەکانی کردووە و پێی وابووە کە لە سروشتی مرۆڤایەتیدا ڕەگەزە پێویستەکانی مەزهەبی ئەخلاقی دەدۆزرێتەوە و پێویستی بە وردبینی و دەسەڵاتی باڵا نییە، باوەڕی بە بوونی عەقڵێکی خودایی هەبووە کە جیهان ئاراستە دەکات بۆ ئامانجێکی دیاریکراو، ئەویش بەدیهاتنی خێر و چاکە و پلەی کەماڵە. پێی وابووە کە قانوونی دادپەروەر لە عەقڵێکەوە دەردەچێ کە هاوتەریبە لەگەڵ سروشتی ڕاستەقینە، ئەمەش ئەو یاسایانەن کە خواوەند لە دڵی مرۆڤەکاندا وێنای کردوون و بە یاسای سروشتی ناسراون، نوسراو و دەستکری مرۆڤەکان نین.

    نووسه‌ر:
    چیا ئیسماعیل
  • ئه‌خلاق

    09 ئاب 2020

    دیوى دووەمى مرۆڤ و بەرجەستەبووى ڕۆحى مرۆڤایەتییە، ئەو دیوەى گرنگترین مەبەستى بەدیهێنانى مرۆڤە، (جەستە و ڕەوشت) دوو لقی یەکڕەگن، بەجۆرێک هیچ جیاوازییەک لە (خەلق) بونیاندا بوونى نییە، بەڵام یەکەم دیوى بینراوى مرۆڤ و ئەویتر دیوى نەبینراوى، ئەخلاق ناسێنەرى حەقیقى مرۆڤە. هەموو ناڕوونى و چەواشەکارییەکانى ڕوخسار و ڕواڵەتى مرۆڤ ڕاست دەکاتەوە، ئەو نمایندەى بەشە شاراوەکانى مرۆڤە، زۆرێک لە عاریفان ئەم دوو بوونە (ڕۆح و ئەخلاق) بەجۆرێک تێکەڵ بەیەک دەکەن کە هیچ جیاوازییەکى بۆ ناهێڵنەوە،

    نووسه‌ر:
    شادان تالب
  • ڕەوشتی ڕاگەیاندن، پێکگەیشتنی زانستی ڕەوشت و زانستی میدیا و ڕاگەیەنەگشتییەکانە. به‌پێی ئەو تایبەتمەندییانه‌ی کە سەبارەت بە چەمکی ڕەوشت باس کرا، ڕەوشتی میدیا، ئیشێکی هەناوەکی و دەروونی و پێوەندیدار لەگەڵ بەهاکان و ڕێساکانە. دەگەڵ ئێمە هاوڕێ بن تا لەو بابەتە باشتر تێبگەیین.

  • مەعنای ژیان چییه؟ خوا بۆچی ئێمەی خوڵقاندووە؟ ئامانج له ژیان چییه؟ ئایا ڕۆژێک بیرت کردۆتەوە که یاد و ناوی تۆ پاش ماڵاوایی له ژیان له‌نێو خەڵک و کۆمەڵگەدا چۆنه؟ ئایا پێت وایه مردن یانی کۆتایی ژیان به یه‌کجاری؟! ئاسەوار و شوێنه دەستێک که بەر له کۆچ بە جێی دێڵی کامەیه؟

    نووسه‌ر:
    مێهدی عامێری
  • ماوەیێکە باسێک مێشکمی به‌خۆوه‌ سه‌رقاڵ کردووە، بۆ لە کۆمەڵگای ئێمە کاتێک بمانەوێ باسی هەرشتێک بکەین، دەبێ بە کەسێکی دیکەوە پشتڕاستی کەینەوە، ئەو باوەڕبەخۆبوونەمان نییە کە بەڕاستی ئەوەی کە دەمانەوێ لە زمانی خۆمانەوە بیڵێین و ئەوەی پێمان خۆشە بیکەین بێ ئەوەی پشتڕاستی بکەینەوە بە کەسێک یا شتێکی دیکەوە. تەنانەت وامان لێهاتووە لەگەڵ خۆشمان ڕووڕاست نه‌ماوین، کورد وتەنی: «گڵی دوور دەرمانە» هەرچی دوورە بە باش و تەواو و کامڵی دەزانین و وەک بەڵگە بەکاری دەبەین و ئه‌وه‌ش هەموو ژیانمانی تەنیوە.

    نووسه‌ر:
    دڵنیا
  • سەرەتا: ئەگەر ڕۆژانە سەردانێکی سۆشیاڵ میدیا بەگشتی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی بکەین، دەبینین ئەگەر یەکێک هەر بە مەبەست بیەوێ هەواڵێک لەهەر بوارێک بڵاو بکاتەوە، هەمووان بە بایەخەوە لێی وەردەگرن، بێ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لێ بکەن و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکەی بکەن و زانیارییەکی ئەوتۆیان لەبارەیەوە هەبێ و بێ ئەوەی ئاوڕێک لە یاساکانی شەرع بدەنەوە و بزانن تا چەند ئەو کارە لەگەڵ بنەما و ڕێکارە شەرعییەکاندا گونجاوە و کێ لە پشتی ئەو کارەوەیە و مەبەست لێی چییە و تا چەند خزمەت بە ئاوەدانی وڵات و پێشکەوتنی خەڵک و پەرەپێدانی ئاستی زانستی و گەشەکردنی بواری ئابووری و دۆزینەوەی هەلی کاری ڕاستەقینە بۆ لاوان دەکا و بەرهەم و داهاتی ئەو کارە دەچێتە گیرفانی کێوە؟!

    نووسه‌ر:
    پڕۆفیسۆر. د. خالید موحەممەد ساڵح
  •  تێگەیشتنێکی سادە بەرامبەر داوایەکی پەروەردگار. سەردەم و بیرکردنەوەکان دەگۆڕێن، بەڵام ئایا ئەمە مانای ئەوەیە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خواش دەبێ بگۆڕێن!؟

    لە ئایەتێکی نورانییەوە دەست پێ دەکەم، خوای گەورە دەفەرموێ: «وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ» (نوور/٣١)

    نووسه‌ر:
    هێڤار ئیسماعیل