سات به‌سات نزیك ده‌بینه‌وه له كۆتا چركه‌كانی ساڵی 2020 و ماڵاوایی لێ ده‌كه‌ین... هێدی هێدی هه‌نگاو به‌ره‌و ساڵێكی تری ته‌مه‌ن و ژیانمان ده‌نێین و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین. پێشوازیكردن له‌هه‌ر شت و بۆنه‌یه‌ك، ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت، ناكرێت هه‌موو بۆنه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ین و وه‌ك یه‌ك به‌ڕێیان بكه‌ین و پێشوازیان لێ بكه‌ین، به‌ڵكوو پێویسته سه‌ره‌تا هۆكاری دروستبوونی بۆنه‌كه و كاره‌كته‌ره ده‌ورگێڕه‌كانی بزانین و بناسین و وانه و په‌ندیان لێ وه‌رگرین، بزانین ئه‌م بۆنه‌یه بۆچی هاتۆته ئاراوه؟ و بۆچی بۆته ڕۆژێكی گه‌وره له مێژوودا یا هتد...؟؟ یا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه ئاهه‌نگ و شادی بگێڕین به‌بێ گوێدانه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی یا به ماته‌م و پرسه... به‌ڕێی بكه‌ین.
لای هه‌موان ئاشكرایه، سه‌ری ساڵی زایینی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح عیسای كوڕی مه‌ریه‌م(سه‌لامی خوا له هه‌ردووكیان)، له‌دایكبوونی یه‌كێكه له پێغه‌مبه‌رانی (اولوالعزم)ی پایه‌دار. له‌م بۆنه پڕ شكۆ و به‌رزه‌دا ڕۆڵی دایكی (عیسی) زۆر به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
خاتو مه‌ریه‌م(سه‌لامی خوای لێ بێت)، ئه‌م كه‌ڵه ئافره‌ته خاوه‌ن پله و پایه‌به‌رزه، ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له پێناسه‌كردن بۆ به‌ندایه‌تی له په‌رستگاكاندا، بۆ خوای تاك و ته‌نها و به‌ندایه‌تی ته‌واو ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌نجام ده‌دا، به‌جۆرێك په‌روه‌ردگار ڕێز و پله و پایه‌ی به‌رز كردبویه‌وه، تا ئه‌و ڕاده‌ی خۆراكی بۆ بنێرێت و میوانداری بكات، به‌هۆی پاكێتی و زۆر په‌یوه‌ندی به‌تینی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار، جارێكی تر په‌روه‌ردگار پله‌ی به‌رز كرده‌وه و كردیه گه‌وره‌ی ژنانی دونیا، وه‌ك له قوڕئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی پێدراوه و ده‌فه‌رموێت: «یا مریم ان الله اصطفاك و طهرك و اصطفاك على نسا‌ء العالمین». ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وپه‌ڕی پاكیزه‌گی ژنێك ده‌رده‌خا كه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌سته‌وه پێشكه‌ش كراوه، بیرمان نه‌چێت هه‌روا ئه‌م پله‌یه به‌ده‌ست نه‌هاتووه، به‌ڵكوو مه‌ریم زۆر گرنگی به خزمه‌تكردنی په‌رستگاكان و خه‌مخواردنی بۆ نه‌خۆش و لێقه‌وماوان و په‌یوه‌ندی به‌تینی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا، كردیه نموونه و ڕه‌مزی پاكیزه‌گی و گه‌وره‌یی ژنانی جیهان له ویست و نیه‌تی دایكی‌دا كه ناوی نا مه‌ریه‌م، مه‌به‌ست پێی پاكێتی و پاكیزه‌یی بوو، نهێنییه‌كه‌ش پێشكه‌شكردنی كۆرپه‌كه‌ی بوو به خزمه‌تكاری په‌رستگاكان و...
به‌ندایه‌تی ته‌واو بۆ خوا. ئه‌مڕۆ ئێمه له هه‌ركات زیاتر پێویستمان به كچی وه‌ك خاتوو مه‌ریه‌م(سه‌لامی خوای لێ بێت) هه‌یه، چونكه مه‌ریه‌م هه‌ر به ناوه‌كه‌ی بانگی ژنان ده‌كات بۆ پاكێتی و پاكیزه‌گی بوون، ئه‌مڕۆ جیهان پێویستی به كۆبه‌ندی مریهمهكانه، كه جارێكی تر بتوانن مرۆڤایه‌تی له نه‌فامی و سه‌رگه‌ردانی و به‌زاندنی سنووره‌كان بپارێزن. مه‌ریم به هه‌ڵوێست و به‌ندایه‌تیكردن بۆ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره كردیه دایكی پێغه‌مبه‌ر عیسا(سه‌لامی خوای لێ بێت). ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مه‌ریه‌م بۆ ئه‌م ئه‌ركه قورس و گرانه له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه سه‌نگینی و ڕێزی مه‌ریه‌م ده‌رده‌خات لای په‌روه‌ردگار، چونكه ڕێچكه‌ی له‌دایكبوونی كۆرپه لای مه‌ریه‌م جارێكی تر گۆڕاو به جارێك دونیای هه‌ژاند... مه‌ریه‌می هه‌ست ناسك و خوداپه‌رست، زۆر خۆی پاراستبوو، خاوه‌ن ناو و نازناوێكی جوان بوو له‌ناو هۆز و خه‌ڵكدا، به‌ڵام له‌م كاره، له‌م ئه‌رك و باره زۆر ده‌ترسا و تووشی دوودڵی هات، په‌روه‌ردگار دامه‌زراوی كرد و یارمه‌تی دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه، ژن و پیاو لای په‌روه‌ردگار له پێدانی ئمتیازات و نیعمه‌ته‌كان یه‌كسانن، ڕێز و پله‌یه‌ك بدرێت به مرۆڤه‌كان ته‌نها ئه‌و ڕێزه به پارێزكاره‌كان دراوه.
ئه‌وانه‌ى بۆ خوای گه‌وره ژیاون و سات و كاته‌كانی خۆیانیان ته‌نها بۆ ئاوه‌دانی و دڵخۆشى و دوورخستنه‌وه‌ی ئازار له كۆمه‌ڵگه به‌خشیوه و ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیان خستۆته خزمه‌ت خه‌ڵك، ئه‌وكاته ئاسووده بوون كه ته‌ماشای ئه‌ڵبۆمی ساڵی ڕابردوویان كردووه، خزمه‌تكاریان بۆ خوا و خه‌ڵكی خوا تیادا به‌دی كردووه. پێویسته له‌سه‌ری ساڵدا، له‌بڕی گێڕانی ئاهه‌نگی له‌سنوورده‌رچوون و نه‌پاراستنی به‌ها باڵاكان و به‌كارهێنانی جۆره‌كانی خۆمهستكردن، چوونه ده‌ره‌وه‌ی بێ به‌رنامه و پلان، هه‌ریه‌كه‌مان ماڵاوایی له ساڵی ڕابردووی ته‌مه‌نمان بكه‌ین و سوپاسی خوای گه‌وره له‌سه‌ر چاكه‌كارییه‌كان بكه‌ین و خۆشی و شادی ده‌رببڕین و لۆمه‌ی خۆمان له‌سه‌ر ئاكاره نابه‌جێكان بكه‌ین... په‌یمانی باشتركردن و جوانكردنی ساڵی 2021 به خۆمان و خه‌ڵكه‌كه‌مان بده‌ین... مه‌ریه‌م ئاسا ڕۆڵ بگێڕین له به‌گه‌وره ناساندنی ژنان و ژیان و ده‌رخستنی ڕه‌وشته جوانه‌كان.
بۆچوونه‌کان