یه‌كێك له‌و پره‌نسیپه گرنگانه‌ى كه قوڕئانى پیرۆز جه‌ختى له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه بابه‌تى یه‌كتر قه‌بووڵكردن و به‌كارنه‌هێنانى زمانى زبره. ئه‌م پره‌نسیپه وه‌نه‌بێت تایبه‌ت بێ به بازنه‌یه‌كى دیاریكراو، بۆ نموونه بازنه‌ى موسوڵمانان له‌ناو خۆیاندا، به‌ڵكوو له چه‌ندین ئایه‌تدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ نه‌یارانیش -كه خاڵى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیاندا زۆر كه‌مه- ده‌بێت ئه‌و ڕێبازه په‌یڕه‌و بكرێت، چ جاى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه ده‌یان خاڵى هاوبه‌شی تاك و ده‌سته‌كانى كۆ ده‌كاته‌وه، له زمان و ئایین و خاك و به‌رژه‌ندیی و چاره‌نووس و..هتد.
من لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و ئاراسته قوڕئانییانه بیرى دۆستان ده‌خه‌مه‌وه:
یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنى جوێندان به بته‌كان. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «ۆڵا تَسُبُّوا الَّذینَ ێدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَێسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَیْڕ عِلْمٍ...» (ئه‌نفال/١٠٨) واته: جوێن مه‌ده‌ن به‌وانه‌ى جگه له خوا هاواریان لێ ده‌كه‌ن (واته به بته‌كان)، تا ئه‌وانیش له گۆتره و نائاگایانه جوێن نه‌ده‌نه‌وه به خوا. ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وپه‌ڕى سنوورى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ى دیاری كردووه، واته بته‌كان، تا بگاته خودى كه‌سه‌كان، یان ئایینه‌كان، یان بیر و بۆچوونه‌كان.
دووه‌م: قوڕئان به پێغه‌مبه‌رى ئیسلام ده‌فه‌رموێ: «فَبِمَا رَحْمَهٍ مِّنَ اللَّهِ لِنتَ لهُمْ ولوْ كُنتَ فَظا غَلِیظ الْقَلْبِ ڵانفَضوا مِنْ حَوْلِكَ» (ئالی عیمڕان/١٥٩)، واته: به‌هۆى سۆز و میهره‌بانییه‌ك كه خوا پێى به‌خشیویت (له‌گه‌ڵ نه‌یارانت) نه‌رمونیانى، خۆ ئه‌گه‌ر گرژ و زمان زبر و دڵڕه‌ق بوویتایه، لێت دهتهكینهوه.
سێیه‌م: ڕێسایه‌كى گرنگى قوڕئانیمان هه‌یه كه داوامان لێ ده‌كا له‌گه‌ڵ نه‌یاران و دوژمنانیش دادگه‌ر و هه‌قبێژ بین. ده‌فه‌رموێ: «ۆڵا ێجْڕمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُۆ أَقْرَبُ لِلتَّقْۆى» (مائیده/ ٨) واته: بوغز و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سانێك هانتان نه‌دات كه له دادگه‌ری لابده‌ن، دادگه‌ری بكه‌ن، چونكه ئه‌وه نزیكتره له ته‌قوا و له‌خواترسانه‌وه.
هه‌ر له ئاقارى ئه‌م ڕێسایه‌دا فه‌رمانى پێ كردووین كه ته‌رازووى توندوتۆڵ و مه‌حكه‌م به‌كار بێنین، واته هه‌ڵسه‌نگادنمان مونسیفانه بێت، سته‌م نه‌كه‌ین، ناهه‌ق نه‌ڵێین، ده‌فه‌رموێ: «ۆزِنُوا بِالْقِسْطاسِ الْمُسْتَقِیمِ» یان ده‌فه‌رموێ: «أَلا تَطغَوْا فِی الْمِیزَانِ» (ڕه‌حمان/٨) هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «وإِذا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا ۆڵوْ كَانَ ذا قُرْبَى» (ئه‌نعام/١٥٢). یان ده‌فه‌رموێ: «ۆقُولُوا قَوْلًا سَدِیدًا» (ئه‌حزاب/٧٠) چه‌ندین ئایه‌تى تریش كه هه‌موو فه‌رمان ده‌كه‌ن به ههقبێژى، دادگه‌ریى، ئیسفاف، ڕێك گوتن و ڕاستگۆیی و..هتد. چواره‌م: له قوڕئان‌دا بۆ حیوار و گفتوگۆ و دایه‌لۆك چه‌ندین ئاداب و ڕێوشوێنى دیاریكراو هه‌ن، له‌وانه:
١- گوێگرتنى له به‌رامبه‌ر ـ ئه‌گه‌ر دوژمن و نه‌یاریش بێتـ به ته‌واویى. خواى گه‌وره له ده‌یان ئایه‌تدا وته‌كانى شه‌یتانى گه‌وره‌ى گێڕاوه‌ته‌وه. یان قسه و سووكایه‌تیى و بێ ئه‌ده‌بییه‌كانى نه‌یارانى پێغه‌مبه‌رانى گێڕاوه‌ته‌وه، وه‌ك فیرعه‌ون و هامان و نه‌مروود و ته‌واوى ملهوڕانى دوژمنیان.
٢- وه‌ڵامى نه‌رم و ناسك و به ئه‌ده‌بانه: له ته‌واوى قوڕئان‌دا له گفتوگۆی نێوان پێغه‌مبه‌ران و نه‌یارانیدا زمانى زبر و جوێندان و سووكایه‌تى نابینى، بۆیه كاتێك خوا فه‌رمان ده‌دا به مووسا و هاڕوون كه بچنه لاى فیرعه‌ون، پێیان ده‌فه‌رموێ: به نه‌رمیى قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن: «فَقُوڵا ڵهُ قَوْلاً لَّیِّنًا...» ته‌نانه‌ت ده‌فه‌رموێ: به‌م جۆره له‌گه‌ڵیان بدوێ، بڵێ: «ڵا تُسْأَلُونَ عَمَّا أَجْرَمْنَا ۆڵا نُسْأَلُ عَمَّا تَعْمَلُونَ» (سه‌به‌ء/٢٥) واته: ئێوه لێتان ناپرسرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى ئێمه كردوومانن، له ئێمه‌ش ناپرسرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ى ئێوه كردووتانن! واته كارى ئه‌وان به ئه‌رێنى ناو ده‌بات، كارى موسوڵمانان به جورم و تاوان. واته به گریمانه‌ى زمانى نه‌یاره‌كان قسه ده‌كات.
٣- به‌گشتیى له كارى بانگه‌وازدا فه‌رمان كراوه به به‌كارهێنانى حیكمه‌ت و كاربهجێى و ئامۆژگاریى جوان و موجاده‌له به باشترین شێوه، ده‌فه‌رموێ: «ادْعُ إِڵى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَهِ ۆالْمَوْعِظهِ الْحَسَنَهِ ۆجَادِلْهُم بِالَّتِی هِيَ أَحْسَنُ» (نه‌حل/١٢٥) ئه‌مه ئاراسته بنه‌ڕه‌تییه قوڕئانییهكانن له زه‌مینه‌ى قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یرێكى ژیاننامه و گوفتار و كردارى پێغه‌مبه‌رى خواش بكه‌ین، هه‌مووى جێبه‌جێكردنى ئه‌م ئاراستانه بووه و قسه‌ى، كردارى، مامه‌ڵه‌ى و هه‌ڵسه‌نگاندنى، هه‌مووى به‌و جۆره بوون، كه له‌به‌ر ناوبانگیان به پێویست نابینم كاتى خوێنه‌رانى پێوه بگرم.
٤ــ به‌كورتى مرۆڤه‌كان ده‌بێ هه‌موو ڕێز له‌یه‌كتر بگرن، ململانێ له نێوان هزر و بیر و ڕه‌فتار دایه، نه‌ك له نێوان خودى كه‌سه‌كاندا، كارى خراپ هه‌ر كه‌س بیكات هه‌ر خراپه، با كه‌سه‌كه به‌گشتیش چاك و باش بێ، كارى چاكیش هه‌ركه‌س بیكات هه‌ر چاكه، با كه‌سه‌كه به‌گشتیش خراپ بێ، بۆیە بۆ هەڵسەنگاندن وڕاستكردنەوەو فەرمان بە چاكەو قەدەغەی خراپە، پەنا دەبرێتە بەر خودی كار‌و ئاكارەكان، نەك شكاندنی كەسایەتییەكان.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێغه‌مبه‌رى خوا به پادشاى حه‌به‌شه‌ى فه‌رموو: دادگه‌ره، له وڵاتى ئه‌ودا سته‌م له كه‌س ناكرێت، یان له هه‌ندێ ڕیوایه‌تدا هاتووه كه به كه‌سێكى بتپه‌رستى فه‌رموو ـ پێش موسوڵمانبوونى: «إن فیك خصلتین یحبهما الله ورسوله: الحلم، والأناه» (سه‌حیح موسیلم).
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بوو كه كاتێك بیویستایه ئامۆژگارى كه‌سێك یان كه‌سانێك بكا، ناوى نه‌ده‌بردن، به‌ڵكوو ئاماژه‌ى بۆ ده‌كردن و ده‌یفه‌رموو: «ما بال أقوام یفعلون كذا وكذا»؟ بۆیه له فه‌رموده‌یه‌كى گشتیدا ده‌فه‌رموێ: «لیس المؤمنُ بالطعَّانِ، ولا اللَّعَّانِ، ولا الفاحشِ، ولا البذیء» (ترمزی) واته: بڕوادار تانه و تهشهردهر و نهفرینكهر و زمانپیس و جوێنده‌ر نییه.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئاراسته‌یه‌ك بێت به‌گشتى بۆ هه‌موو كه‌سێك، ئه‌وه ئاراسته‌یه‌كى تایبه‌ته بۆ مرۆڤه مولته‌زیم و پابه‌نده‌كان، ئه‌وانه‌ى كه بڕوایان به پابه‌ندیی به قوڕئانى پیرۆز و ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌یه، دروودى خواى له‌سه‌ر بێت...
ئه‌م بابه‌ته‌م له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى برایه‌كى به‌ڕێزى دۆستم نووسى، كه ئاماژه‌ى به‌وه كرد ماوه‌یه‌كه زمانێكى زبر و ناشیرین له سۆشیال میدیا به‌رامبه‌ر كه‌سێك، یان كه‌سانێك، یان به گشتى به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تیى و لایه‌نانێك به‌كار ده‌هێنرێت.
اللهم قد بلغنا، اللهم فاشهد.
نووسه‌ر: دكتۆر عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
بۆچوونه‌کان