وتووێژی مامۆستای ئه‌هلی سوننه‌ت له‌گه‌ڵ ئوروومیه ٢٤
زانایانی ئایینی له كوردستان زۆرترین خزمه‌تیان به زمانی كوردی كردووه.
ئایین و ئایینزا ده‌توانن كاریگه‌ری گرینگ‌یان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی زمانه‌كان، پێكهێنانی وشه و واتای تازه، دابینكردنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی زمانێك و داڕشتنی بەرنامه بۆ زمانیان هه‌بێ. چونكه له لایێك زمان و ئایین، هه‌ردووكیان له ناساندنی شوناسی كه‌سه‌كان ڕۆڵیان هه‌یه و له لایێكی تر زمانه‌كان به‌پێی بوون یا نه‌بوونی پێوه‌ندی ته‌ك ئایینزایێكی تایبه‌ت، له‌وانه‌یه پێگه‌ی سه‌ره‌كه‌ی یا لاوه‌كی له كۆمه‌ڵگا هه‌بێ. ئایینزاش له پێكهێنان و په‌ره‌دان به سیسته‌می هێڵدار و دۆزیه‌كانی پێوه‌ندیداری تر به ستانداردكردنی زمان، هه‌ڵبژاردنی زمانێكی تایبه‌ت بۆ ڕێساكانی ئایینی و هه‌روه‌ها فێركاری زمانێكی تایبه‌ت له قوتابخانه‌كان كاریگه‌ری هه‌یه.
په‌ردان به زمان و ئایینزا زۆرتر پێكه‌وه ڕوو ده‌دا. چالاكی ئایینی ده‌توانێ ببێته هۆی پارێزكاری له زمانێكی تایبه‌ت و یا له‌ناوچوونی زمانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئایینی تازه‌یان بۆچووه. هه‌ڵبه‌ت نموونه‌ی پێچه‌وانه‌ش هه‌بووه كه زمان و ئایین كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتر نه‌بووه. بۆ نموونه داگیركه‌ریی فه‌ڕانسه له مه‌ڕاكێش و ئیسپانیا، په‌ره‌ی به زمانی فه‌ڕه‌نسه‌وی له‌و ناوچانه دا، به‌ڵام ئایینی داگیركه‌ران له‌وێ ڕه‌خنه‌ی نه‌كرد. له لایێكی تر، داگیركه‌ری ئیسپانیا بوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی كاتۆلیك له فیلیپین، به‌ڵام زمانی ئیسپانیۆلی له‌و وڵاته زۆر بڵاو نه‌بۆوه.
مامۆستا مه‌لا فه‌هیم بێهنام كارناسی فێركاری ئایینی، خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زمان و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ڕه‌بی و پێشنوێژ و وتارخوێنی شاری سه‌روو ده‌ڵێ: مامۆستایانی كورد نموونه‌یێكی به‌رچاو له زانایان و هه‌ڵكه‌وتووان بوون كه وێڕای ڕێنوێنی نه‌ته‌وه و گه‌له‌كه‌یان و خوێندنی زانستی جۆراوجۆر، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و سه‌ختی و چهڵهمانە كه له قۆناغی خوێندن هه‌یانبووه و هه‌یانه، به‌رده‌وام له به‌رزڕاگرتنی كەلتووری كوردی و په‌ره‌دان به زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له هه‌وڵ و تێكۆشاندا بوون. ئه‌و مامۆستا پایه‌به‌رزه پێی وایه كه هیچ كه‌س به ڕاده‌ی مامۆستایانی ئایینی یارمه‌تی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردیان نه‌داوه و له حوجره‌كان و قوتابخانه‌كانی ئایینی ئه‌و تێكۆشانه هه‌روا به‌رده‌وامه. به‌ڕێزیان له وتووێژ له‌گه‌ڵ بنکەی هه‌واڵنێری ئهوروومیه ٢٤، وه‌ڵامی هێندێ پرسیاری سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی نێوان ئایین؛ ئایینزا و زمان و هه‌روه‌ها ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی له به‌رزڕاگرتنی زمانی كوردی دایه‌وه.
پرسیار: ئایدۆلۆژیای ئایینزایی چ ڕۆڵێكی له‌سه‌ر زمان هه‌بووه؟
وه‌ڵام: زمان وه‌ك ئامرازی پێوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه و گه‌ل و مرۆڤه‌كان، هه‌میشه جێ سه‌رنجی بیرمه‌ندانی ئایینخواز بووه. بێگومان ئایینه‌كانیش هه‌ر وه‌ك هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌كانی تر، بۆ پێكهێنانی پێوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، پێویستیان به وته‌زا هه‌بووه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زمان. هه‌ر بۆیه كاتێك چاو له دابه‌زینی كتێبه ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌بینین ئه‌وه‌ی پێویستیی زمان بووه، هه‌ر ئه‌و نووسراوانه بووه كه له ڕێی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و زمانه‌وه ڕاگوێزراوه. له سه‌ره‌تای پێغه‌مبه‌رایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د(د.خ) ئه‌وه‌ی گرینگی زۆری هه‌بوو و له‌ڕاستیدا له نێوان خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا باو بوو و هه‌روه‌ها باسی سه‌رزاران و هۆی شانازیان بوو، هه‌ر ئه‌و كێبه‌ڕكێ و ڕكه‌به‌ری نێوان شاعیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو كه توانیبووی شوناسی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یێك له ناخی خۆیدا بپارێزیت. ته‌نانه‌ت كار به‌شوێنێك گه‌یشتبوو كه هه‌ر هۆزێك بۆ پاراستنی شان و شكۆی خۆی، شاعیرێكی هه‌بوو تاكوو له شه‌ڕ و بۆنه‌كاندا به‌جۆرێك حیماسه بخولقێنێت و ئه‌وپه‌ڕی شانازیكردن به شاعیران و خۆنواندن له بازاڕی وته‌بێژانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ خۆهه‌ڵكێشانی گه‌ل و هۆزه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا، ڕووی كردبووه هۆنراوه و ئه‌ده‌بیات، كه وه‌ك ئامرازێك بۆ خۆنوێنی خۆهه‌ڵكێشان كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرت.
ئایینی ئیسلام به مه‌به‌ستی زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و خۆنواندنانه وه‌دی هات و به ناردنی كتێبی پیرۆزی قوڕئان وه‌ك موعجیزهیێك، به‌سه‌ر ته‌واوی پهرچهمدارانی شێعر و ئه‌ده‌بدا سه‌ركه‌وتوو بوو، كه دوایی قوڕئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) وه‌ك بنه‌ماییترین سه‌رچاوه‌ی زانست، ئه‌ده‌ب و كولتووری ئه‌و سه‌رده‌مه و سه‌رده‌می ئێستاش و داهاتووش ناسرا. ئه‌وه ئه‌و جه‌ختكردنه سه‌ر زمان و ئه‌ده‌بیات له ڕوانگه‌ی ئایدۆلۆژیای ئایینزاییه كه له بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتوور و زمان و هونه‌ر له‌و ڕۆژگاره‌وه تا ئێستا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه. هه‌روه‌ها دوایی كاریگه‌ری زۆری له‌لایه‌ن زانایانی ئیسلامی له هه‌موو گه‌ل هۆزه‌كان له‌سه‌ر زمانه‌كانی جۆراوجۆر هه‌بووه و له‌و ڕێگایه‌وه بوو به ڕه‌سه‌نترین كه‌ره‌سه بۆ په‌ره‌دانی ئایین و مه‌عنه‌وییه‌ت. دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین سه‌ده له‌و ڕووداوه، زانایانی ئایینی له‌و سه‌رچاوانه بۆ په‌ره‌دان به زمان و ئه‌ده‌بیاتی گه‌لی خۆیان كه‌ڵكیان وه‌رگرت و به وه‌رگێڕانی ئه‌و سه‌رچاوه و په‌ره‌دان به‌و چالاكیانه بۆ گه‌ل و هۆز و نه‌ته‌وه‌كانی ئیسلامی، به ئازادی ته‌واو توانیان هه‌م بره‌و به دین بده‌ن و هه‌م زمان و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌ی خۆشیان بپارێزن.
پرسیار: زمان له ده‌ربڕینی ڕوانگه‌ی ئایینزایی (مه‌عنه‌وی) چ ڕۆڵێكی هه‌یه؟
وه‌ڵام: ده‌ربڕینی ڕوانگه‌ی ئایینزاییش وه‌ك بواره‌كانی تری ناسینی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یێك، پیوستی به داب ونه‌ریت و زمانی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه هه‌یه كه له ڕاستای ئه‌ودا، بۆ ناساندنی شوناسی خۆی، ناسینی یاسا و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی پێویسته تاكوو بتوانێ بیروڕای خۆی بگوازێته‌وه. له‌و بواره‌وه له‌نێو گه‌لی كورد، نه‌ته‌نیا وه‌ك كهرهسهیێك كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ، به‌ڵكوو توانیویه‌تی له‌پێناو گه‌شه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ش هه‌نگاو بنێته‌وه. هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه و ده‌ربڕینی ڕوانگه‌ی ئایینی و گواستنه‌وه‌ی دروستی په‌یامه‌كانی ئه‌و، پێویستی به ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه هه‌یه، هه‌ر بۆیه له‌و بواره‌وه له‌پێناو به‌هێزكردنی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ش هه‌نگاوی ناوه‌ته‌وه و په‌ره‌ی پێ داوه.
پرسیار: ئه‌زموونه‌كانی ئایینی و مه‌عنه‌وی زۆرجار ئه‌زموونه‌كانی «ڕاسته‌قینه»ی (سه‌باره‌ت به جیهانی سروشتی) نین، زمان وه‌ك ته‌نیا پێوه‌ندیده‌ر له وێناندن و قاڵببه‌ندی نێوان ئه‌و ئه‌زموون و ڕاستیانه چ ڕۆڵێكی هه‌یه؟
وه‌ڵام: ئه‌زموونه‌كانی ئایینی و ئایینزایی له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌كان هه‌میشه هاوتا و گونجاو بوون كه دواتر له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی هێز و وزه‌ی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له ڕاستای سه‌لماندنی ئه‌ودا هه‌نگاوی ناوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین ته‌واوی ئه‌و بابه‌ته سه‌لمێنراوانه، زانستیشن، هه‌رچه‌ند بگوترێ ئه‌و ئه‌زموونانه سه‌باره‌ت به جیهانی سروشتی نین، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه هه‌ر گومانێكه كه ده‌توانێ ڕاست بێ یا ناڕاست. ڕاستبوونهكهی به‌و هۆكاره‌یه كه ئه‌گه‌ر زانیاری زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونانه هه‌بێ، ده‌كرێ به‌م ئاكامه بگه‌یین كه ئایین (ی ئاسمانی) ئه‌گه‌ر ده‌ستی تێوهرنهدرێت و نه‌گۆڕدرێت، بێگومان ده‌توانێ بیسه‌لمێنی كه ته‌واوی بیرۆكه‌كانی به‌پێی دۆخی كات و شوێن، كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرێت و مرۆڤه متمانه‌پێكراوه‌كانیش دانی پێداده‌نێن. به‌ڵام ناڕاستبوونهكهشی ده‌توانێ وه‌ك ڕهخنهیێك له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانی تاوتوێ بكرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، تاكوو وه‌ڵامی ڕاڤه وئاراسته‌كردنی بدرێته‌وه.
به‌ڵام جیا له‌ته‌واوی ئه‌وانه، ڕۆ ڵی زمان زۆر گرینگ و جێی سه‌رنجه. هه‌ر بیرۆكه و بۆچوونێك بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه و گه‌لێك، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی عه‌قڵانی، بۆ ده‌ربڕین و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی به گوێگرانی، ده‌چێته بازنه‌ی بره‌وپێدان به‌هۆی زمانه‌وه. به‌گشتی ده‌توانین بڵێین كه په‌ره‌دان به ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر نهتهویێك، یارمه‌تییه‌كی باش به ئایینی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌دا، هه‌ر وه‌ك له‌بواره‌كانی دیشدا توانیویه‌تی ڕۆڵی ئامرازێكی گرینگی هه‌بێ.
«ئازادی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نییه‌كان، چوارچێوه‌یێك به ڕاگه‌یاندن، نه‌ك ئامرازێك بۆ ڕێنمویی بیروڕای گشتی»
پرسیار: بۆچی له ئیسلامدا ناكرێ ڕێساكانی ئایینی به زمانی جیا له عه‌ڕه‌بی بخوێنینه‌وه؟
وه‌ڵام: هه‌ڵبه‌ت ته‌واوی ڕێساكانی ئایینی به‌ستراوه نین. به‌ستراوه‌یی به‌و واتایه‌یه كه ڕه‌وایی ئه‌وان به ده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندنی خاوه‌ن شه‌ریعه‌ت (خوای گه‌وره) گرێدرابێ و پهرستشزانینی كردارێك كه خاوه‌ن شه‌رع به په‌رستش هه‌ژماری نه‌كردبێ، ناشه‌رعی و حه‌رامه. بۆ نموونه خوێندنی فاتیحه به عه‌ڕه‌بی، فه‌رمانێكی ته‌واو و نه‌گۆڕه كه كه‌س ناتوانێ بیگۆڕێ. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه خوێندنی فاتیحه به زمانێكی جگه له عه‌ڕه‌بی، له بازنه‌ی قوڕئانیبوونی ده‌خاته ده‌ر. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه له لایه‌ن خواوه دابه‌زیوه، له نوێژدا بخوێنرێنه‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌و بابه‌ته بۆ نموونه ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه(ڕ) به زمانی جیا له عهڕهبیشی، به دروست زانیوه، به‌ڵام ئه‌وه حوكمێكی گشتییه بۆ بابه‌ته عیبادییهكان كه خاوه‌ن شه‌رعی پیرۆز كه خوای گه‌وره‌یه، به‌م چه‌شنه فه‌رمانی داوه. به‌ڵام به‌شی هه‌ره گرینگ و گه‌وره‌ی بابه‌ته ئایینییه‌كان (له‌سه‌دا نه‌وه‌د و پێنج)ی ده‌كرێ به زمانی جیا له عه‌ڕه‌بی بخوێندرێ و ئه‌وه نابێته به‌ڵگه كه ته‌نیا به‌هۆی چه‌ند خاڵێكی تایبه‌ت، ئه‌و حوكمه به‌سه‌ر گشت حوكمه‌كانی دیشدا بسه‌پێت كه نه‌توانی هیچ كام له سوننه‌ت و كرده‌وه‌كانی ئایینی به زمانی دیكه بخوێنی.
ئه‌و ههڵاوێردانهش هۆی بێڕێزی و گرینگینه‌دان به زمانه‌كانی دی نییه. خوای گه‌وره كه له قوڕئانی پیرۆز باس له گه‌ل و هۆزه جیاوازه‌كان ده‌كا، وه‌ك نیشانه و به‌ڵگه له‌سه‌ر به‌ربڵاوی و گه‌وره‌یی هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئاماژه‌یان پێ ده‌كا كه له ئایه‌تی ٢٢ی سووڕه‌تی ڕوومدا ده‌فه‌رموێت: «وَمِن ءَایَتِهِ خَلقُ السَّمَوَاتِ وَالأرضِ وَاختِلَفُ أَلسِنَتِکُم مَّوَدَّةً وَ رَحَمَةً إِنَّ فِی ذَلِکَ لَأیَاتٍ لِّلعَالَمِینَ» واته: و یه‌كێك له نیشانه‌كانی (هێزی) ئه‌و، به‌دیهێنانی ئاسمانه‌كان و زه‌وییه و نیشانهیێكی تر، جیاوازی زمانه‌كان و ڕه‌نگی ئێوه مرۆڤه‌كانه، كه له‌و بواره‌ش به‌ڵگه‌یێك (له ده‌سه‌ڵات و كارزانی ڕاسته‌قینه‌ی خوا) بۆ زانایانی جیهان ئاشكرایه.
ئه‌وانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گرینگیدانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام به زمان و كولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێك. كه‌واته له‌سه‌ر ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه به‌وه ده‌گه‌ین كه زمان و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌كان، ئامرازێكی خواییه بۆ پێوه‌ندی نێوان مروڤه‌كان و له ئایه‌ت و نیشانه‌كانی خوای گه‌وره‌شه.
پرسیار: ئایین و مه‌عنه‌وییه‌ت، له دیارده‌كانی مرۆڤایه‌تین كه زۆرترین هۆگرییان به زمانهوە هه‌یه. پێوه‌ندی نێوان ئایینی ئیسلام به گشتی و ئه‌هلی سوننه‌ت به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ زمانی كوردی چۆن به‌راورد ده‌كه‌ن؟
وه‌ڵام: بڕوا بكه‌ن كه زمان و ئه‌ده‌بیات چه‌نده له گه‌شه و نه‌شه‌ی كولتووری ئایینی‌دا گرینگیی هه‌بووه، به‌وڕاده‌یه‌ش ئایین توانیویه‌تی خزمه‌ت به زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی بكا، هه‌م به گشتی و هه‌م تایبه‌تی. له ئه‌هلی سوننه‌ت ئه‌گه‌ر ئێوه چاو له قوتابخانه و حوجره‌كانی قه‌دیمی و مێژوویی له ته‌واوی ناوچه سوننه‌نشینه‌كانی به‌لووچ، توركهمهن، فارس و كورد و عه‌ڕه‌ب بكه‌ن، ده‌بینن كه زۆرترین كه‌سانێك كه له بواره‌كانی بیركاری، كیمیا، ئه‌ستێره‌ناسی، پارسایی و عیڕفان و شێعر و هه‌ر بوار و زانستێكی دی، پێشڕه‌وی گه‌شه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانستانه بوون، زۆرتر پیاوانی ئایینی و ئایینزاكان بوون. چونكه له ئێران چه‌ندین سه‌ده‌یه كه زانایان و بیرمه‌ندان توانیویانه له بواره‌كانی ئایینی و زانستی، خزمه‌تێكی زۆر به كۆمه‌ڵگای خۆیان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌توانین مه‌كته‌ب و حوجره قه‌دیمییه‌كان به‌جۆرێك (ڕاهێنان و په‌روه‌رده) نێو بنێین كه توانیان له‌پاڵ شوناسی ئایینی خۆیان، نه‌ك ته‌نیا شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و هۆزی خۆیان بپارێزن، به‌ڵكوو له پێناو ڕمێنی نووسین و خوێندنه‌وه و زیندووڕاگرتنی زمان و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌كه‌یان هه‌موو هه‌وڵی خۆیان داوه و له‌و بواره‌وه له‌هه‌موو گه‌ل و هۆزێك له ئێران، ئاماژه به نموونه‌ی زۆر بكرێ. وه‌ك: ئیمام غه‌زالی، ئیمام بوخاری، موسلیم، سه‌عدی، مه‌ولانا و...
پرسیار: وه‌ك كۆتا پرسیار، ڕۆڵی مامۆستایانی كورد له پاراستن و ڕاگرتنی زمان و كولتووری كوردیمان بۆ باس بكه‌ن.
وه‌ڵام: مامۆستایانی كورد له قه‌دیمه‌وه نموونه‌یێكی ئاشكرا له زانایان و بیرمه‌ندان بوون و وه‌ك ته‌واوی زانایان و بیرمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كانی تری، جگه له ڕێنمایی گه‌ل و هۆزه‌كه‌یان و خوێندنی وانه‌كان، له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌ختی و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی قۆناغه‌كانی خوێندن كه هه‌یانبووه و هه‌یانه، به‌رده‌وام له‌پێناو به‌رزڕاگرتنی كولتووری كوردی (لیباسی كوردی) و په‌ره‌دان به زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی هه‌وڵ و چالاكییان هه‌بووه. ده‌توانم بڵێم هیچ كه‌س به‌ڕاده‌ی زانایانی ئایینی به فه‌رهه‌نگ و كەلتووری زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی خزمه‌تیان نه‌كردووه، هه‌ر زانایێكی كورد هه‌میشه له‌گه‌ڵ خوێندنی وانه‌كانی عه‌ڕه‌بی و...، بۆ فێربوون و فێركردنی زمانی كوردیش هه‌وڵی داوه.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ له‌و بواره‌وه به زانایانی كوردستان كه نموونه و شاهیدێكی ڕاشكاو له‌سه‌ر ئه‌و ئیددیعایهن، ئاماژه بكه‌م، ده‌بێ ئاماژه به نێوه‌كانی ئه‌حمه‌د خانی، مه‌لای جه‌زیری، فه‌قیی باته‌یی، سه‌عید نوورسی، مه‌وله‌وی كورد، مامۆستا قانع، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌رریس و ده‌یان زانای دی ئاماژه بكه‌م كه جگه له خوێندنی ئایینی و حوجره‌یی له پێناو بڕه‌وی فه‌رهه‌نگیی و ئه‌ده‌بیی كوردی هه‌وڵیان داوه و وه‌ك ئهستێرهیێكی گه‌ش ده‌ركه‌وتوون كه زاری هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێكی كه زانایانی ئایینی بێگانه له فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردی ده‌زانن، ده‌به‌ستێت. بۆیه زانایانی كورد نموونه‌یێك له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردین و ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه. به‌ڵام هیچ كه‌س ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ی نه‌داوه‌ته خۆی كه ئه‌و خزمه‌تانه بخاته ڕوو تا ڕێز له‌و مه‌زنه پیاوانه بگیردرێت و له‌و بواره‌وه بناسرێن. ئێستاش ئه‌و بابه‌ته له حوجره‌كان و قوتابخانه‌كانی ئایینی هه‌روا درێژه‌یان هه‌یه و ئه‌و به‌سه‌رهاته به‌رده‌وامه.
سپاس و پێ‌زانین بۆ ده‌رفه‌تێكی كه پێتان دام
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئوروومیه ٢٤
وتووێژ له لایه‌ن: ڕه‌سووڵ گەللـەبان
وه‌رگێڕ: به‌شی كوردی ئیسلاح‌وێب
بۆچوونه‌کان