ئەوەی لە قوڕئانی پیرۆزدا لەبارەی قەدرەوە باس دەکرێ، شەوی قەدری پێغەمبەرە، ئەو شەوەیە تاجی ئەزموونکردنی وەحی کراوەتە سەری موحەمەد(د.خ)، شەوی گۆڕانکارییە گەورەکەیە، لە موحەممەدێکی قوڕه‌شیەوە بۆ مرۆڤێکی گەردوونی و یونیڤێرساڵ، دڕانی بەرگی جەستەیە تا ڕۆحی ئازاد ئازاد ببێ و بدا لەشەقەی باڵ، ئەو گێڕانەوانەش لەبارەی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزانەوە هاتوون پێش بینین بۆ مرۆڤێک بەو هەموو ڕاهێنانەوە بتوانێ ئەزموونی قەدر بکات.
دیدێکی ئیسلامیی کوردستانی، مەسەلەی فەلەستین ھاوشێوەی مەسەلەی کوردستان و زیاتریش، بۆتە جێگەی چەندین مشت‌ومڕ و ھەڵوێستگیریی نێوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. ئەوەی ئەم مەسەلەشی ھەستیارتر کردووە، ڕەھەندە ئایینییەکەیەتی، لە سۆنگەی تێکەڵبوونی مەسەلەی خاك و ڕزگاری بە قودس و مزگەوتی ئەقسا.
دیدێکی ئیسلامیی کوردستانی، مەسەلەی فەلەستین ھاوشێوەی مەسەلەی کوردستان و زیاتریش، بۆتە جێگەی چەندین مشت‌ومڕ و ھەڵوێستگیریی نێوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. ئەوەی ئەم مەسەلەشی ھەستیارتر کردووە، ڕەھەندە ئایینییەکەیەتی، لە سۆنگەی تێکەڵبوونی مەسەلەی خاك و ڕزگاری بە قودس و مزگەوتی ئەقسا.
دیدێکی ئیسلامیی کوردستانی، مەسەلەی فەلەستین ھاوشێوەی مەسەلەی کوردستان و زیاتریش، بۆتە جێگەی چەندین مشت‌ومڕ و ھەڵوێستگیریی نێوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. ئەوەی ئەم مەسەلەشی ھەستیارتر کردووە، ڕەھەندە ئایینییەکەیەتی، لە سۆنگەی تێکەڵبوونی مەسەلەی خاك و ڕزگاری بە قودس و مزگەوتی ئەقسا.
ئامانجی سەرەکى مرۆڤ لای فارابی بەدەستهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە، ئامانجى شاری فازیلەش بەهەمان شێوە هەر بەدەستهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە. بەم جۆرە، فەلسەفەى فارابی فەلسەفەیەکى مرۆییانەیە، واتا مرۆڤ بە بابەت و چەقی بیرکردنەوە دادەنێت، هەموو شتێک دەستەبەر دەکا بۆ بەختەوەرى مرۆیی(١). هەردوو ئایینى فازیل و دەوڵەت یان شارى فازیلە لە ئامانجێکى هاوبەشدا یەک دەگرنەوە، کە فەلسەفەش لەگەڵیاندا هاوبەشە، ئەویش بەدیهێنانى بەختەوەرى ڕاستەقینەیە(٢).
د. مه‌حموود وه‌یسی، مامۆستای زانكۆ له تاران:
مەعنەوییەت و ڕۆحانییەتی قوڕئان جۆرێک له هەناسەدانی مرۆڤە
(گفتوگۆیەکی فیکری و مەعنەوی لەگەڵ نووسەر و وەرگێڕ و مامۆستای زانكۆ، دکتۆر مەحموود وەیسی)
ئاماژە:
بنچینه و بناغەی زۆرێک له (دژە نۆرم) و داڕمان و ئاڵۆزی و بێ سەروبەرییەکان له گۆڕەپانی جۆراوجۆری ژیانماندا، پێوەندی به لاوازی و هەژاری له‌لایەن ئاکار و بەها مەعنەوییەکانەوە هەیه، کە چارەسەرکردنی ئەم کۆسپ و گرفتەش تەنیا به گەڕانەوەیەکی پێداگرانە و جیددی بۆ ئەو سەرچاوە بایەخهێنەرەی کلتوورییەیه - کە گرنگترینیان قوڕئانی پیرۆزە - بە دەست دێت.
له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕووداوێكی هه‌ستیاردا، ڕای گشتی له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆر به‌خێرایی دابه‌ش ده‌بێ بۆ دوو به‌ره‌ى ناكۆك و دژبه‌یه‌ك، ئه‌م دیارده‌یه شایانی له‌سه‌ر وه‌ستانه، كه‌مترین هه‌ڵوێسته‌كردنیش ئه‌وه‌یه بپرسین: بۆچی؟
پاش هه‌ندێك خوێندنه‌وه و چاودێریكردن و تێڕامان، لێره‌دا چه‌ند سه‌رنجێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م دیارده‌یه تۆمار ده‌كه‌م:
به‌نێوی خوا
پارێزگاری به‌ڕێزی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا؛ به‌ڕێز دکتۆر موحەممه‌د مه‌هدی شه‌هریاری
وێڕای ڕێز و سڵاو
هه‌روه‌ک ئاگادارن ئه‌وساڵیش وه‌ک ساڵانی ڕابردوو، قایمقامی به‌ڕێزی شاری سه‌رده‌شت له دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ میدیاکان ڕایگه‌یاند که ئه‌وساڵیش ڕێزنان له ساڵڕۆژی کیمیابارانی ٧ی پووشپەڕ به ئاماده‌بوونی به‌رپرسان به‌ڕێوه ده‌چێت. وێڕای پێشوازی له‌و هه‌واڵه، گه‌ره‌کمه له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌رگرم و چه‌ند پرسیارێکی که ده‌مێکی مێشکی منیان به‌خۆوه سه‌رقاڵ کردووه، له به‌ڕێزتان بپرسم.
ئایا موسوڵمانان فه‌رمانه‌کانی خوایان به‌جێ هێناوه؟ به‌داخه‌وه وانییه، به‌ڵکوو کارێکی سه‌رسامیان کرد که نه‌ته‌وه‌کانی پێشتریش تەنانەت نه‌یانکردبوو...
کاریان له‌سه‌ر قوڕئان تایبه‌ت کرا به خوێندنه‌وه، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یان نه‌کرد به هۆکارێک بۆ تێگه‌یشتن له په‌یامی ئایه‌ته‌کان و جێبەجێکردنی په‌یامه‌کان له کرده‌وه‌دا. له‌و بواره‌وه عه‌بدوڵڵای کوڕی مه‌سعوود(خوا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێ: «بێگومان خوای گه‌وره قوڕئانی دابه‌زاند تاکوو له کرداردا جێبەجێ بکرێ، بۆیه پێویسته خوێندنه‌وه بکرێت به کردار.» و فوزه‌یلی کوڕی عه‌ییاز ده‌ڵێ: «قوڕئان دابه‌زیوه تاکوو کاری پێ بکرێ، که‌وایه خه‌ڵک ده‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه، بیکه‌نه کردار.»
١- (عەمەلی صالح) كە لە فەرموودەکەی باسی ڕۆژی عەڕەفەدا هاتووە، جۆرەکانی زۆرن، بە کوردییەکی سادە عەمەلی ساڵح واتە: کاری چاک و سازندە و بەکەڵک، وەک: سیلەی ڕەحم، هاوکاری هەژار، ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی خێردار، خوێندنەوەی کتێبێک، کارئاسانیی بۆ کەسێک، داشکاندنی نرخ لە لایەن دوکاندارێکەوە، سەعیکردنی قوتابییەک، داهێنانی داهێنانکارێک
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل