ئایا موسوڵمانان فه‌رمانه‌کانی خوایان به‌جێ هێناوه؟ به‌داخه‌وه وانییه، به‌ڵکوو کارێکی سه‌رسامیان کرد که نه‌ته‌وه‌کانی پێشتریش تەنانەت نه‌یانکردبوو...
کاریان له‌سه‌ر قوڕئان تایبه‌ت کرا به خوێندنه‌وه، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یان نه‌کرد به هۆکارێک بۆ تێگه‌یشتن له په‌یامی ئایه‌ته‌کان و جێبەجێکردنی په‌یامه‌کان له کرده‌وه‌دا. له‌و بواره‌وه عه‌بدوڵڵای کوڕی مه‌سعوود(خوا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێ: «بێگومان خوای گه‌وره قوڕئانی دابه‌زاند تاکوو له کرداردا جێبەجێ بکرێ، بۆیه پێویسته خوێندنه‌وه بکرێت به کردار.» و فوزه‌یلی کوڕی عه‌ییاز ده‌ڵێ: «قوڕئان دابه‌زیوه تاکوو کاری پێ بکرێ، که‌وایه خه‌ڵک ده‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه، بیکه‌نه کردار.»
سه‌رقاڵبوونی موسوڵمانان به وشه و بێژه‌ی قوڕئان و گرینگی‌نه‌دان به واتاکه‌ی، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یکه گه‌لی موسوڵمان له سەرچاوەی سه‌روه‌ری و شکۆی خۆی بێبه‌ش بێ، جا بۆچی شتێکی وه‌هاش نه‌بێ که به‌و کاره‌یان چرای ڕووناکی‌به‌خشی ڕێگایان کوژانده‌وه و له ئاکامدا له تاریکاییدا سه‌رلێشێواو بوون و به‌ره‌و که‌نده‌ڵانی سه‌رگه‌ردانی هه‌ڵدێران و که‌وتنه خواره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی تریش و ئیتر نرخ و به‌هایه‌کیان بۆ نه‌مایه‌وه... گه‌لی موسوڵمان وه‌دوا که‌وت و ئه‌ویش له‌کاتێکدا که شتێکی له‌به‌ره‌ست دابوو که به‌ره‌و شان و شکۆ و سه‌روه‌ری ده‌بردن... کلیلی به‌خته‌وه‌ری له ده‌ستی دابوو، به‌ڵام ڕووی لێ وه‌رگه‌ڕاند و بەکاری نه‌هێنا و هه‌ڵسوکه‌وتێکی تایبەتی له‌گه‌ڵ ئه‌و کتێبه‌دا کرد که له‌گه‌ڵ هیچ کتێبێکی ده‌ستنووسی مرۆڤیش نه‌کرابوو... له‌گه‌ڵ هیچ لاپه‌ڕه‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌کان و یا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پارچه کاغه‌زێکی دڕا‌و و ده‌ستنووسێکی بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌ش ئه‌و کاره نه‌کرا. پێگه و پله‌مان له‌کوێیه؟
قوڕئان پێگه و پله و سه‌رچاوه‌ی شکۆ و سه‌روه‌ری ئێمه‌یه. ڕۆڵی قوڕئان ئه‌وه‌یه و گرینگی و متمانه‌که‌شی هه‌ر به‌وه‌یه، مه‌گه‌ر خوای گه‌وره نافه‌رموێت: «لَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَیْکُمْ کِتَابًا فِیهِ ذِکْرُکُمْ أَفَلَا تَعْقِلُونَ» (ئه‌نبیا/۱۰) واته: سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه کتێبێکمان ڕه‌وانه کردووه بۆتان که یاداوه‌رییه و سه‌ربه‌رزی ئێوه له شوێنکه‌وتنیایه‌تی، ئایا ئه‌وه بیروهۆشتان ناخه‌نه‌کار و ژیر نابن؟
گه‌لی موسوڵمان چی له پله و پایه‌که‌ی کرد؟ به‌داخه‌وه که‌مته‌رخه‌میان کرد و ئیهمالیان کردووه و هاوکاتیش داوا ده‌که‌ن که زۆر گرینگی پێ ده‌ده‌ن. له‌وانه‌یه ڕاستترین و دروسترین بابه‌تێک که له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ئێمه سه‌باره‌ت به قوڕئانی پیرۆز هاوده‌نگه، ئه‌وه‌یه که ئێمه قوڕئانمان «اتخذناه مهجوراً» هاوکات هه‌م به‌ده‌ستمانه‌وه گرتووه و هه‌م وێڵیشمان کردووه. (ئاماژەیەک به ئایه‌تی ٣٠ سووڕه‌تی فوڕقان)
ئه‌گه‌ر بڵێی چۆن ده‌کرێ شتێک به‌ده‌سته‌وه بگری که هاوکات وازی لێ هێنرابێ؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که وشه‌ی «اتخذ» ئاماژه به بواری ئه‌رێنی بابه‌ته‌که و وشەی «هجر»یش ئاماژه به بواری نه‌رێنییه‌که‌ی ده‌کا.
لە ڕاستیدا دوو هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه سه‌باره‌ت به قوڕئان ڕووی داوه، به‌ڕواڵه‌ت موسوڵمانان گرینگی زۆریان به قوڕئان داوه، ئێزگه‌ی ڕادیۆیی، ته‌له‌ویزیۆنی و ماهواره‌یی شه‌و و ڕۆژ ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز بڵاو ده‌که‌نه‌وه، کتێبی قوڕئان له ته‌واوی ماڵه‌کان هه‌یه و به ئایه‌ته‌کانی، ده‌رودیواریان ڕازاندۆته‌وه...
به‌ڵام له‌ڕووی ناوه‌ڕۆکه‌وه، موسوڵمانان به‌ته‌واوی وازیان له قوڕئان هێناوه، وازهێنان له په‌یامێکی ڕێنوێنی‌به‌خش و موعجزه‌یه‌ک که ده‌توانێ مرۆڤ بگۆڕیت هێناوه، له‌کاتێکدا ته‌نیا گرینگی به ڕواڵه‌تی وشه‌کانی ده‌ده‌ن و هۆکاری ئه‌و وێڵکردنه‌ش ڕاستییه‌که که هه‌یه. پێشتر قوڕئان گۆڕانکارییه‌کی به‌سه‌ر ڕاده‌یه‌ک له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) هێنابوو و ئه‌و گۆڕانکارییه له کردار و ڕه‌فتاریاندا ڕه‌نگی دابۆوه، ئه‌گه‌ر دۆخی ئه‌وان له‌گه‌ڵ دۆخی خۆمان به‌راود بکه‌ین، ده‌بینین که ڕاستییه‌کانی ئێمه و کاره‌کانمان و ناسازگاری زۆری ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان، ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که قوڕئان گۆڕانکارییه‌کی که به‌سه‌ر وانیدا هێنا، به‌سه‌ر ئێمه‌یدا نه‌هێناوه.
ئایا گرفته‌که له قوڕئانه؟
ئایا موعجیزه‌ی قوڕئان (هێزی گۆڕانکاری) دوای کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌کی سه‌ره‌تای ئیسلام، تەواو بوو و ئیتر له‌کار که‌وت!؟ حاشا ئه‌گه‌ر وابێ له کاتێکدا خوای گه‌وره پاراستنی قوڕئانی پیرۆزی له هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه له ئه‌ستۆ گرتووه: «إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّکْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ» (حیجر/۹) واته: ئێمه خۆمان قوڕئانمان دابه‌زاندووه و خۆشمان ئاگاداری لێ ده‌که‌ین.
که‌واته کێشه له خۆمانه و له‌و کاته‌وه که ئه‌و گرفته هاتۆته پێش که قوڕئانمان کردووه به سروود و ئاواز و ته‌نیا کردوومانه به ده‌ریچه‌یه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌جر و پاداش و به قورگمان له‌گه‌ڵی ده‌دوێین و له ئاوه‌ز و دڵمان به‌هره‌مه‌ند نه‌بووین... به جوانترین شێواز هه‌ڵسوکه‌وتمان له‌گه‌ڵ وشه‌کانی کردووه و موعجیزه‌که‌یمان له‌بیر کردووه، له‌و کاته دوو بابه‌تی پێچەوانە له ئێمه‌دا کۆ بۆته‌وه: «هاوکات که قوڕئانمان به‌ده‌سته‌وه گرتووه، به‌ڵام وازمان لێ هێناوه.» «وَقَالَ الرَّسُولُ یَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِی اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا» (فوڕقان/۳۰) واتا: (دوای دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئوممه‌ت له قوڕئان) پیغه‌مبه‌ر(د.خ) سکاڵا ده‌کا و ده‌فه‌رموێ: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قوڕئانه هێناوه و پشتگوێ‌یان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن.
ئه‌و دۆخه تایبەت و سه‌رسامکه‌ره که گه‌لی موسوڵمان له‌گه‌ڵ کتێب و سه‌رچاوه‌ی سه‌روه‌ریی خۆی پێکی هێنا و ڕه‌چه‌ڵه‌که‌کانی دوایی په‌یتاپه‌یتا به‌میراتیان بردووه، ده‌ڵێی یه‌کتریان به وه‌ها دۆخێک ڕاسپارده کردووه. ئێستا ئه‌و دۆخه وه‌ها ده‌خوازێ که ئێمه ڕه‌فتارێکی پێداگرانه و پێداچوونەوەیه‌کی جددیمان هه‌بێ له‌گه‌ڵ خۆمان، تاکوو شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتمان له‌گه‌ڵ قوڕئان بگۆڕین و شه‌ڕافه‌ت و سه‌روه‌ری و شکۆمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
موحەممەدی غه‌زالی(ڕ.خ) ده‌فه‌رموێ: بێگومان ده‌بێ قوڕئان بکرێته هێزی جوڵه‌ی ژیانمان... به‌ڵام ئه‌وه‌یکه له موزه‌خانه‌کان و کتێبخانه‌کان بۆ پیرۆزیی ڕایبگرین و یا قوڕئان بکه‌ینه‌وه و یه‌ک یا چه‌ند ئایه‌تێکی لێ بخوێنینه‌وه کۆتایی پێ بێنین، ئه‌وه کارێکی ڕه‌وا نییه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه بزانی که وشه‌ی «خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان» ئه‌وه له‌خۆده‌گرێ که فه‌رمانی پێ بکرێ و شوێنکه‌وته‌یی بکرێ و ته‌نیا به‌واتای خوێندنه‌وه نییە. بۆ نموونه ده‌وترێ: جا‌ء فڵان، یتلون فڵان، واته به‌دوا وی‌دا هات.
ئاماده و نادیار:
ئه‌وڕۆ قوڕئان له‌نێو موسوڵماناندا هاوکات هه‌م هه‌یه و هه‌م ونه، هاوکات هه‌م ئاماده‌یه و هه‌م بزره. قوڕئان ئاماده له‌به‌رده‌ست دایه له بواری وشه و کتێب و قوڕئانخوێن و حافز و...، به‌ڵام له‌ڕووی ڕوح و موعجیزه و ڕێنوێنیی ژیان ونه.
قوڕئان له‌ڕووی ئاماده‌بوونی حه‌قیقی، له‌نێو ئێمه‌دا نییه و له‌لایه‌کی تریش به‌ته‌واوی بزر نییه و ئه‌وه گرینگ‌ترین به‌ربه‌ستێکه که ڕووبه‌ڕووی گه‌لی موسوڵمان بۆته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه به‌واتای ڕاسته‌قینه له قوڕئان به‌هره‌مه‌ند نه‌بین، چونکه به‌هۆی بوونێکی ڕواڵه‌تی و ڕووکه‌شییه‌وه که هه‌روه‌ک پێشتریش ئاماژەمان پێ کرد، زۆر که‌س لێی تێناگا.
پێشه‌وا حه‌سه‌نی به‌ننا(ڕ.خ) ده‌ڵێ: قوڕئان له ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ر دڵی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) نه‌هاتۆته خوار تا تاكوو ببێته مۆره و چاچۆله‌یه‌ک بۆ لابردنی چاوه‌زار و...، یا كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر گۆڕه‌كان و له‌كاتی سه‌ره‌خۆشیاندا بخوێندرێته‌وه، یا له‌سه‌ر دێڕه‌كان بنووسرێن و له سینه‌كاندا بپارێزرێن، یا له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كان هه‌ڵگیرێن و له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه گرینگییه‌كی پێ نه‌درێ، یا وشه‌كانی له‌به‌ر بكرێ و فه‌رمانه‌كانی په‌یڕه‌وی نه‌كرێ... بێگومان قوڕئان دابه‌زیوه تاكوو مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و خێر و به‌خته‌وه‌ری ڕێنوێنی بكات: «قَدْ جَاءکُم مِّنَ اللّهِ نُورٌ وَکِتَابٌ مُّبِینٌ، یَهْدِی بِهِ اللّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلاَمِ وَیُخْرِجُهُم مِّنِ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَیَهْدِیهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِیمٍ»(مائیده/۱٥-۱٦) واته: به‌ڕاستی له لایه‌ن خواوه ڕووناكییه‌كی ئاشكراتان بۆ هاتووه (كه موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) هاوڕێ له‌گه‌ڵ كتێبێكی ڕوونكه‌ره‌وه كه قوڕئانه.) بێگومان خوا به‌و قوڕئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و كه‌سانه ده‌كا كه: شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا كه‌وتوون، یه‌كیان ده‌ریان ده‌هێنێ و ڕزگاریان ده‌كا و ده‌یانخاته ناو ڕووناكییه‌وه به‌فه‌رمانی خۆی و ڕێنمووییان ده‌كا بۆ سه‌ر ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاكه).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: پێشینانی ساڵحی ئێمه خوایان لێ ڕازی بێ، سه‌باره‌ت به گه‌وره‌یی و سه‌روه‌ری و سه‌رتری و خوێندنه‌وه‌وی قوڕئان ئاگادار بوون و ئه‌ویان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یاسادانان و ڕێساكاری ئه‌حكام و به‌هاری دڵه‌كان و یاد و زیكری په‌رستشه‌كانیان داده‌نا و دڵه‌كانان به‌ره‌و ڕووی قوڕئان ده‌كرده‌وه و له دڵه‌وه لێی ورد ده‌بوونه‌وه و ڕوحه‌كانیان له واتا به‌رز و مه‌زنه‌كه‌ی تێراو ده‌كرد؛ بۆیه خوای گه‌وره له پاداشی ئه‌و كاره‌یان، ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری دونیای پێ به‌خشین و له دواڕۆژیش پاداشی گه‌وره وه‌رده‌گرن و وه‌ك ئێمه له‌ئاست قوڕئان كه‌مته‌رخه‌میان نه‌نواند و كارمان به‌ئێره گه‌یشت كه هه‌م له دونیا و هه‌م له دیندا تووشی لاوازی و بێ هێزی بووین.
متمانه به قوڕئان
ئێستا بۆوه‌یكه جارێكی تر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌واو و که‌ماڵ بۆ گۆڕانكاری و دابینكردنی هێزی ڕوحی متمانه به قوڕئان بکرێته‌وه، بێگومان ئه‌و كاره پێویستی به هه‌وڵی زۆر و ملكه‌چی چاكسازانی گه‌ل له ئاست ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا هه‌یه. له‌گه‌ڵ ساكاری و ساده‌یی چاره‌سه‌رکردنی و له‌به‌رده‌ستبوونی بۆ هه‌موان، به‌ڵام میراتێكی ناڕاستی كه نه‌ته‌وه‌كانی ڕابردوو بۆ موسوڵمانانی به‌جێ هێشتووه، گوزه‌ر له‌و قۆناغه و گۆڕینی ڕوانگه و شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ قوڕئانی بۆ بڕواداران ئه‌سته‌م کردووه، ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه زۆرێك له موسوڵمانان دان به‌وه دانه‌نێن که ته‌نیا چاره‌سه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و سه‌روه‌ری و شکۆی ئیسلام، گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و قوڕئان و ده‌ستپێكردنی دوباره به قوڕئانه و یا لانیکه‌م پشتیوانی له‌و ڕوانگه‌یه نه‌که‌ن. ئه‌وان وه‌ها بیر ده‌كه‌نه‌وه كه گرینگیدانیان به له‌به‌ركردنی قوڕئان و خوێندنه‌وه‌ی زۆری و دروستكردنی فێرگه و قوتابخانه بۆ له‌به‌ركردن و خوێندنی ڕاڤه و سمینار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی، ته‌نیا ئه‌ركێكه كه ده‌بێ به‌خاتری قوڕئان بیهێننه دی.
له‌و ڕوویه‌وه پێویسته ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ و تێكۆشان بۆ هاتنه‌دی ئه‌و سێ بواره بكار ببردرێ:
ا) له‌ناوبردنی بیری میراتگرانه و ناته‌واو سه‌باره‌ت به قوڕئان
ب) گۆڕینی شێوازه‌كانی باوی ئێستا كه بۆته به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ڕێگای بڵاوكردنه‌وه و خزمه‌تكردنی دروستی قوڕئانی پیرۆز.
ج) بنیاتنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی دوباره‌ی خه‌ڵك به قوڕئان، ئه‌ویش به‌ڕاده‌ی بایه‌خی ڕاسته‌قینه‌ی.
مه‌رجێكی پێویست:
پێش قسه‌كردن سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی پێشنیاریی بۆ چالاككردنی پڕۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و قوڕئان و به‌هره‌مه‌ندی له هێزی كاریگه‌ریی بێ‌وێنه‌یی و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵی، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ی ئه‌وه‌یكه قوڕئان خاڵی ڕاسته‌قینه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ستانه‌وه‌یه، مه‌رجێكی پێویست بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانهه‌وێ ئه‌و پڕۆژه‌یه په‌یڕه‌وی بكه‌ن، هه‌یه و ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌یكه ده‌بێ سه‌ره‌تا قه‌بووڵ كه‌ن كه به‌هره‌مه‌ندبوون له قوڕئان و كاریگه‌ریی ئه‌و پێویسته و به هاوڕێتی قوڕئان هه‌ست به چێژی ئیمان بكرێ و كه‌سێك كه ده‌یهه‌وێ بڵاوی بكاته‌وه و په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یێنیت به خه‌ڵكی تر، ده‌بێ سه‌ره‌تا خۆی قوڕئان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌هێزكردنی ڕوح و هانده‌ری ده‌روونی خۆی بزانێت.
هه‌ر كه‌س ده‌یهه‌وێ خه‌ڵك به‌ره‌و قوڕئان ڕێنمایی بكات، پێویسته سه‌ره‌تا له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێ بكات و ببینێ كه موعجیزه‌ی قوڕئان له ده‌روونیدا كاریگه‌ریی هه‌یه و تیشكی قوڕئان بگا به دڵی و نیشانه‌كانی لێ دیار بكه‌وێ. كاتێك كه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی نووری قوڕئان له‌سه‌ر دڵیان و كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی دڵ پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌كرد، له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: بیرخستنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی دواڕۆژ، وازهێنان و ڕوووه‌رگێڕان له دونیای فیز و ده‌مار (دونیا) و ئاماده‌بوون بۆ ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مردن، پێش مردنی. (ئه‌وانه نیشانه‌كانی ڕۆچنه‌كردنی نوور له‌سه‌ر دڵن)
شیاو نییه كه خه‌ڵك به‌ره‌و شتێك هان بده‌ین كه خۆمان نایناسین و چێژمان لێی نه‌بردووه و ئاسه‌واره‌كه‌مان نه‌دیتووه، ئه‌گه‌ر شتێكی وه‌ها ڕوو بدات، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه وه‌به‌ر تووڕه‌یی توندی خوا بكه‌وین، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له‌و بابه‌ته ئاگاداری كردووینه‌وه: «کَبُرَ مَقْتًا عِندَ اللَّهِ أَن تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ» (سه‌ف/٣) واته: خه‌شم و ڕقێكی گه‌وره‌یه لای خوا، ئه‌وه‌یكه ده‌یڵێن و نایكه‌ن.
و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه قسه‌كه له دڵه نه‌وترێ (بۆیه له‌سه‌ر دڵیش نانیشێ) و خوای گه‌وره یاریده‌ری ئه‌و قسه‌یه نابێ كه كاریگه‌ری هه‌بێ و بیسه‌ریش هه‌ست به سۆزی قسه‌كه‌ی ناكات و هه‌ر وه‌كوو وتراوه: ناڵه‌ی دایكی جه‌رگسووتاو وه‌ك ناڵه‌ی كرێگرته‌یه‌ك نییه، (دایك دڵی سووتاوه و دایان دامه‌نی).
سه‌رنج:
خوێنه‌ری ئازیز! هه‌رچی و هه‌رکه‌س بی، هه‌رچه‌ند حافزی قوڕئان بی، یا یه‌کێ له زانایان یا بانگخوازان یا نووسه‌ر و ڕاهێنه‌ر و... و ته‌مه‌نت هه‌رچه‌نێک بێت و هه‌ر پله و پایه‌یه‌کت له‌نێو خه‌ڵکیدا هه‌بێ... به‌ناچاری ده‌بێ سه‌ره‌تا خۆت بچیه نێو بازنه‌ی کاریگەریی و به‌هره‌مه‌ندی له قوڕئان و موعجیزه‌که‌ی له ناخی خۆتدا هه‌ست پێ بکه‌ی و تیشک و ڕووناکییه‌که‌ی ببینی و ئه‌وه‌ش پێویستی به چێشتنی ده‌رد و سه‌ختییه‌کی زۆر نییه...
به‌س ده‌بێ هه‌ست به پێویستیت به قوڕئان بکه‌ی، پاشان له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان، هه‌روه‌ک دڵدارێکی خوازیار و تاسه‌مه‌ند به‌دوای کاریگه‌ری ئه‌ودا بی، ئه‌وه‌ش ڕاسپارده‌یه‌که که هه‌م خۆم و تۆی پێ ڕاسپارده ده‌که‌م، هه‌ر به‌و ڕێژه‌یه که ئێمه کات و ئاوه‌ز و دڵ و هه‌سته‌کانمان ده‌خه‌ینه ژێر کاریگه‌ری قوڕئان، هه‌ر به‌و ڕێژه‌یه‌ش قوڕئان به‌خششمان پێ ده‌به‌خشێ و به‌یارمه‌تی خوای گەورە به‌و ڕاده‌یه که خاکه‌ڕا و ملکه‌چی بین و هه‌روه‌ک دڵدارێکی ئه‌ویندار بۆ دیتنی موعجیزه‌کانی بچینه ناوی و له ژیانه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونمان بگه‌ڕێین، بە ئاکامێکی سه‌رسووڕێن و شکۆمه‌ند ده‌گه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڕدونگ و دوودڵ لێی بگه‌ڕێین و له ناخماندا هه‌ست به پێویستیی نه‌که‌ین، ئه‌وه له بازنه‌ی موعجیزه‌کانی دوور ده‌که‌وینه‌وه.
پێویسته هه‌موومان بزانین که یارمه‌تی خوای گەورە به‌ڕاده‌ی لێهاتوویی که‌سه‌کانه و جیاوازی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان خه‌ڵک له پله‌ی یه‌که‌مدا له ئامراز و که‌ره‌سه‌ی به‌رده‌ستیاندا نییه، به‌ڵکوو له ویست و خواسته‌کانیان دایه، که‌سێک که به‌تاسه‌وه به‌دووی به‌ده‌ستهێنانی شتێک دایه، به‌یارمه‌تی خوای گەورە پێی ده‌گا.
ئیبنی جه‌وزی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، به وته‌یه‌کی جوان ئاماژه به واتای ئه‌و بابه‌ته ده‌کا و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی به هه‌وڵ و ته‌قه‌لا به‌ده‌ست بهاتبایه و هه‌ر که‌سێک بۆ به‌ده‌ستهێنانیی، که‌مته‌رخه‌می بکردایه، ئه‌وه ده‌که‌وته نێو بنچ و که‌نده‌ڵان.
که‌واته بێگومان ئه‌گه‌ر ویست و خوازی ئێمه له به‌هره‌مه‌ندی له قوڕئان، چوونه نێو بازنه‌ی کاریگەریی موعحیزه‌کانی بێ. ئه‌گه‌ر ویستی ئێمه به‌هێز بێ، پێویستیمان به دڵێکی زیندوو زۆرتر و پته‌وتر ده‌بوو. ئه‌ویش به‌هۆی گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه... به‌هۆی ناسینی خوای گه‌وره... به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شتی دونیایه... بێگومان له ده‌رفه‌تێکی گونجاو‌دا به ئامانجمان ده‌گه‌یشتین و بۆچی به‌و شێوه‌ش نه‌بێ له‌کاتێکدا خوای گه‌وره چاوه‌ڕێیه ئێمه له‌دڵه‌وه ڕووی تێکه‌ین تاکوو وه‌رمان بگرێت.
ئایا ئه‌و له کاریگه‌ریی موعجیزه‌ی قوڕئان ده‌مانگێڕیته‌وه له‌کاتێکدا ئێمه‌ی خۆش ده‌وێ و خێرخوازی ئێمه‌یه؟ «هُوَ الَّذِی یُصَلِّی عَلَیْکُمْ وَمَلَائِکَتُهُ لِیُخْرِجَکُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَکَانَ بِالْمُؤْمِنِینَ رَحِیمًا» (ئه‌حزاب/٤٣) واته: هه‌ر ئه‌و زاته خۆی (صلوات) و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌سه‌ردا ده‌بارێنێ، هه‌روه‌ها فریشته‌کانیشی (داوای لێخۆشبوونتان بۆ ده‌که‌ن) بۆ ئه‌وه‌ی له تاریکستانه‌کان ده‌رتان بکات و ڕزگارتان بکات و بتانخاته ناو نوور و ڕووناکی (دیندارییه‌وه له دنیادا، و به‌هه‌شتی به‌رینی له قیامه‌تدا، جا ئه‌و په‌روه‌ردگاره) هه‌میشه و به‌رده‌وام بۆ ئیمانداران به‌ڕه‌حم و میهره‌بان و دڵۆڤانه.
شتێکی که پێویسته ئێمه بیکه‌ین، ئه‌وه‌یه‌که ویست و ئیڕاده‌ی خۆمان وه‌گه‌ڕ بخه‌ین و قۆڵی هیممه‌ت هه‌ڵماڵین و به‌رده‌وام له نزاکانمان داوا له خوای گه‌وره بکه‌ین که له ڕیزی که‌سانێک هه‌ژمارمان بکا که موعجیزه‌ی قوڕئان کاریگه‌ری له‌سه‌ر داناون و به هه‌وڵ و دڵسۆزییه‌وه ڕوو له قوڕئان بکه‌ین و چاوه‌ڕێی سۆز و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره بین... پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: «که‌سێک که له‌دووی خێر بێ، پێی ده‌به‌خشه‌رێت.»
بۆچوونه‌کان