گه‌ره‌كمانه له‌و ته‌وه‌ره‌دا بابه‌تێك سه‌باره‌ت به یه‌كێك له ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز كه دوو جار له قوڕئان‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه، باس بكه‌ین كه بریتییه له: «افلا یتدبرون القرا‌ن» واته: «بۆچی له قوڕئان ورد نابنه‌وه و به تێبینی نایخوێننه‌وه و سه‌رنجی ئایه‌ته‌كان ناده‌ن و له ماناكه‌ی ناكۆڵنه‌وه؟» ئه‌و ئایه‌ته جارێك له سوڕه‌تی (نسا‌ء) و جارێك له سوڕه‌تی (محمد) ئاماژه‌ی پێ كراوه.
مه‌به‌ستی نوسه‌ر له کوێی ده‌قدایه له سه‌رده‌می نوێ‌دا یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی که زۆرترین گرفت و کێشمه‌کێشی به‌دوای خۆیدا هێناوه چه‌مکی نیه‌تی نوسه‌ره، زۆر رای جیاوازی به‌رهه‌م هێنانه‌وه له‌و رایانه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌دوای نیه‌تی نوسه‌ره‌وه ببن و ئیدعای ئه‌وه ده‌که‌ن خوێنه‌ر ده‌توانێت نیه‌تی نوسه‌ر بدۆزێـه‌وه به بێ ره‌چاو کردنی چیه‌تی ده‌قه‌که تا ئه‌و رایانه‌ی پێیان وایه شتێک نیه به‌ناوی نیه‌تی نوسه‌ره‌وه ئه‌مه‌ش له تیۆره به‌ناو بانگه‌که‌ی رۆلان بارتدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
موسڵمانانی جیهان (بیت المقد‌س) یان(ئورشەلیم) بە ڕووگەی یەکەم و شوێنی میعراجی پێغەمبەری موسڵمانان لەقەڵەم دەدەن.
* ڕۆشنبیر کێیە؟ ڕۆشنبیر بە واتا باوەکەى، بە کەسێکى جیاواز و تایبەتى نێو کۆمەڵگە دەگوترێت، لەگەڵ ڕەچاوکردنى چۆنیەتى سەرهەڵدان و کاریگەرى و جێکەوتیى لە کۆمەڵگەدا.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م ئوممه‌ته ئیسلامییه بكه‌ین خێرێكی زۆری تیایه، ده‌بێت ئه‌م ڕووه چاكه‌خوازییه‌ی به‌كردار له ئه‌و قه‌یرانانه‌دا ده‌نگ بداته‌وه كه ئێستا تووشی گه‌لانی موسڵمان بووه، وه‌ك ئه‌و هه‌ژاری و نه‌دارییه‌ی كه ئێستا تووشی سوریا و یه‌مه‌ن و زۆر له وڵاتانی ئیسلامیی تر هاتووه، به هۆی شه‌ڕ و كوشتاره‌وه، ئێمه نامه‌نه‌وێ موسڵمانان بگه‌نه ئاستی ئه‌بوبه‌كر كه ماڵه‌كه‌ی له پێناو خوادا به‌خشی، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ته‌واوی توانا و هه‌وڵی خۆمان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ له ڕۆژی دواییدا پرسیارمان لێ كرا بتوانین وه‌ڵامێكی جوان بده‌ینه‌وه.
بۆ پیناسه کردنه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێکی مه‌زن، داهینه‌ر، موسلیح‌و پێشه‌وایه‌کی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی، پێویسته سه‌رنجێکی ئه‌و بار‌و دۆخ‌و کۆمه‌ڵگایه بدرێ که ئه‌و که‌سایه‌تیه، تێدا ژیاوه‌و پاشان بۆ شوێنه‌وارو گۆڕانکاریه‌کانی بنواڕدرێ که تا چ ئاستێ، توانیوێتی، کاریگه‌ری ئه‌رێنیی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی هه‌بێ‌و چه‌نده سه‌رکه‌وتوو بووه تا داب‌و نه‌ریته ناحه‌زه‌کان، بیر‌و باوه‌ڕه لاره‌کان، خوو خده قێزه‌ونه‌کان خاشه‌بڕ بکاو ڕه‌وشتی جوان‌و مرۆڤدۆستانه‌ی جێگیر بکا.
ئامانەتپارێزیی یەکێک لە بنەڕەتیترین ئاکارەکانی ئیسلامیە. ئامانەتپارێزیی یەکێک لە بەشەکان و دەرکەوتەکانی ڕاستگۆییە؛ ئامانەتپارێزیی لە خووە باشە زۆر بەنرخەکانە و بۆ کۆمەڵگەیێکی تەندروست بنەمایێکی زۆر پتەو دێتە هەژمار و دەبێتە هۆی ڕاکێشانی پیت و چاکە بۆ هەموان.هەر لە بەر ئەوەیە دەبینین کە ئیسلام گرینگیێکی زۆری پێداوە و بە یەکێک لە تایبەتمه‌ندیەکانی باوەڕداران دایدەنێت.
زمان وەک شتڵێکی شلک وایە ،کە بێ باخەوان، هەڵنادا. زمانی کوردی و فەرهەنگەکەی، لەپانتایی مێژووی ڕەشی خۆی کە بۆیان خوڵقاندوە ویستوویانە دەستی لە قوڕگێ نێن و سەری هەڵپڕووچقێنن. سەدان جاریش نیوە مردوو کراوە.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb