ئامانەتپارێزیی یەکێک لە بنەڕەتیترین ئاکارەکانی ئیسلامیە. ئامانەتپارێزیی یەکێک لە بەشەکان و دەرکەوتەکانی ڕاستگۆییە؛ ئامانەتپارێزیی لە خووە باشە زۆر بەنرخەکانە و بۆ کۆمەڵگەیێکی تەندروست بنەمایێکی زۆر پتەو دێتە هەژمار و دەبێتە هۆی ڕاکێشانی پیت و چاکە بۆ هەموان.هەر لە بەر ئەوەیە دەبینین کە ئیسلام گرینگیێکی زۆری پێداوە و بە یەکێک لە تایبەتمه‌ندیەکانی باوەڕداران دایدەنێت.
خوای گه‌وره دەفهرموێ:
وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ [٨]
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى که چاودێرى ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌کانیان ده‌که‌ن (خیانه‌ت و فێڵ ناکه‌ن).
ئه‌مانەت یا پێسپاردن بەرپرسیارێتیێکی گرینگە کە هەر مرۆڤ لە ئەستۆی گرتوە و شانی داوەتە بەر و خۆی لەبەردا ڕاگرتوە و بەجێی هێناوە. هه‌روەها که خوای موته‌عال فه‌رموویه‌تی:
إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنسَانُ ۖ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا [٣٣:٧٢]
ئێمه ئه‌مانه‌تی (عه‌قیده و بیروباوڕ، ئه‌مانتی سه‌رپشکیمان) نیشانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و کێوه‌کان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد که ئێوه هه‌ڵگری ئه‌م ئه‌مانه‌ته بن)، به‌ڵام هه‌مووان ده‌ستیان پێوه‌ناو ترسان لێی (هه‌ر پێیان چاك بوو ئاوا (مسیر بن، سه‌رپشك نه‌بن) که‌چی ئاده‌میزاد هه‌ڵیگرت و گرتیه ئه‌ستۆی، به‌ڕاستی زۆر سته‌مکار و نه‌فام بوو (ئه‌گه‌ر زۆرینه ڕه‌چاو بکه‌ین).
لێرەدا خودا مرۆڤ بە نەزان و زاڵم ناودێر دەکا لەوێدا کە دەفەرموێ:
"انه کان ظلوما جهولا"
زانایان جیاوازی بیر و ڕایان هەیە لە سەر ئەوەی کە ئەو تایبەتمەندیانە تایبەت بە کافرانن یان هەموو مرۆڤ دەگرێتەوە؟
هەندێک پێیان وایە؛ مرۆڤ بە پێی سروشت و زاتی خۆی خاوەنی ئەم دوو تایبەتمەندیەیە، بەڵام خودای گەورە منەتی لە سەر مرۆڤی باوەڕدار داناوە بەوەی کە لە نیعمەتی ڕێنوێنی و هیدایەت بەهرەمەندی کردوە لەبەر ئەوە کەسێک ئامانەتی خوا بێنێتە جێ نەزان و زاڵم نیە.
خوای مه‌زن له قورئانی پیرۆزدا ئه‌مری به ئه‌دای ئه‌مانه‌ت کردووە و فه‌رموویه‌تی:
إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَىٰ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ ۚ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا [٤:٥٨]
بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات که هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌کان (سپارده‌کان) بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیان و هه‌ر کاتێکیش داوه‌ریتان کرد له‌نێوان خه‌ڵکیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌جوانی و چاکی و ته‌واوی ئامۆژگاری و فه‌رمانتان پێده‌دات، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌ر و بینایه.
که‌وابوو ئه‌دای ئه‌مانه‌ت و دانه‌وەی ئه‌سپاردە دەستووری خوای پایه به‌رزە و پێویسته مرۆڤ له ئه‌مانه‌تێک که پێی سپێردراوە به چاکی چاودێری بکات و له پاراستنی‌دا که‌مته‌رخه‌می نه‌کات.
چونکا ئه‌داکردنی ئه‌مانه‌ت یه‌کێک له نیشانه‌کانی ئیمانه و سوود و قازانجی زۆری هه‌یه و په‌نا به خوا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مانه‌تداری ڕچاو نه‌کرێت ئاسه‌واری خراپی لێ دەکه‌وێته‌وە.
بەرژەوەندییەکانی ئه‌مانه‌تداری
پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت) له‌بارەی ئه‌مانه‌تداری و قازانجه‌کانی ده‌فه‌رموێ:
«الصلواة الخمس والجمعة الی الجمعة و ٲداء الٲمانة كفارة لما بینها» [ابن ماجه /٥۹۸]
واته پێنج فه‌رزە‌ی نوێژەکان ، ڕۆژی هه‌ینی تا هه‌ینی داهاتوو و ئه‌دای ئه‌مانه‌ت دەبێته هۆی کهفارە و وەرینی ئه‌و گوناحانه‌ی که له‌و ماوەیه‌دا ئه‌نجام دراون.
هه‌روەها دەفه‌رموێت:
«الصلواة الخمس والجمعة الی الجمعة و رمضان الی رمضان كفارة لما بینها» [رواه مسلم / ٥٥۰ و احمد، ۲/۲۲۹]
پێنج فه‌رزە‌ی نوێژەکان، ڕۆژی هه‌ینی تاوەکوو هه‌ینی داهاتوو و ڕەمه‌زان تا ڕەمهزانی دیکه دەبێته کهفارەی ئه‌و تاوانه‌ی که‌وا له‌و مه‌ودایه‌دا کراون.
که‌واته دانه‌وەی ئه‌مانه‌ت خراپه‌کان دەسڕێتهوە.
ئایا شایسته نیه که خۆمان به خسڵه‌تی جوانی ئه‌مانه‌ت بڕازێنینهوە؟!
له حهدیسێکیتردا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رموویه‌تی:
«اضمنوا لي ستا من انفسكم، اضمن لكم الجنة : ٲصدقوا ٳذا حدثتم و ٲوفوا ٳذا وعدتم و ٲدوا ٳذا اٶتمنتم و احفظوا فروجكم و غضوا ٲبصاركم و كفوا ٲیدیكم» [احمد ٥/۳۲۳]
له لایان خۆتانه‌وە شه‌ش شتم بۆ دەسته‌به‌ر بکه‌ن و بگرنه ئه‌ستۆ تاوەکوو منیش به‌هه‌شتتان بۆ دابین که‌م.
کاتێ قسه دەکه‌ن ڕاست بڵێن،
کاتێ به‌ڵێن دەدەن وەفای پێ بکه‌ن،
کاتێ ئه‌مانه‌تێک دەسپێرن پێتان،ئه‌دای بکه‌ن
داوێن پاک بن،
چاوانتان بپارێزن و دەستتان له حه‌رام دوور که‌نه‌وە.
به پێی ئه‌م فهرموودەیه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م شه‌ش خاڵه ڕچاو بکه‌ین پێغه‌مبه‌ری خوا به‌هه‌شتمان بۆ دەسته‌به‌ر دەکات و ئه‌مانه‌تداریش یه‌کێکە له‌م شه‌ش شته و هه‌روەها دەلیلی ڕۆیشتنه به‌هه‌شتی تاکی ئیماندار.
دیسان پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(د.خ)له حه‌دیسی شهفاعەتدا دەفهرموێ:
«ثمّ یمر الناس علی الصراط، فیرسل الله تبارك و تعالی علی جنبتی الصراط الامانة و الرحم، فتقومان فكلما ٲراد ٲحد ٲنیجتاز الصراط تسٲله الٲمانة: ٲرٲیت ما علیك من حقی؟![مسلم/ حدیث٤۸۱]
پاشان خه‌ڵک له سه‌ر پردی سیراط تێپه‌ر دەبن، خودا‌ش ئه‌مانه‌ت و ڕەحم دەنێرێته هه‌ردوو لای پردی سیراط و هه‌ر که‌سێک ڕەد دەبێ ئه‌مانه‌ت لێی دەپرسێ ئایا مافی منت به جێ هێنا؟
هه‌ر ئه‌وەنده به‌سه که‌وا ئه‌مه‌مان له بیر بێت که ئه‌مانه‌ت و ڕەحم دوایین شتانێکن که ئێمه‌ی مرۆڤ له سه‌ر ئه‌و پِردە پرسیارمان لێ دەکرێ!
پێویسته ئه‌مانه‌تدار بین و له خه‌یانه‌ت خۆ بپارێزین چون ڕۆژێکی سه‌خت و دژوار له پێش دایه و دەبێ توێشویه‌کی زۆر ئاماده که‌ین.
خوای مه‌زن دەفهرموێ:
لِمِثْلِ هَٰذَا فَلْيَعْمَلِ الْعَامِلُونَ[٣٧:٦١]
ده‌با ئا بۆ ئه‌م به‌هشته، بۆ ئه‌م کامه‌رانیه، بۆ ئه‌م نازو نیعمه‌ته بێ سنووره، ئه‌وانه‌ی که کار‌و کۆشش ده‌که‌ن، با بۆ ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بیکه‌ن.
سه‌رئه‌نجامی ڕچاونه‌کردنی ئه‌مانه‌تداری و خیانەت له ئه‌مانه‌ت
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دەفهرموێ:
«آیة المنافق ثلاث، ٳذا حدث كذب و ٳذا وعد ٲخلف و ٳذا اوتمن خان» [بخاری/۳۳و مسلم/۲۰۸]
نیشانه‌ی مونافق سێ شته:
کاتی قسه‌کردن درۆ دەکات،
کاتێ به‌ڵێن بدا، په‌یمان شکێنی دەکات،
کاتێکیش ئه‌مانه‌تێکی پێ ده‌سپێرن خه‌یانه‌تی لێ دەکات.
هه‌روەها له ڕوایهتێکی ئیمامی موسلیم دا هاتووە:
"ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێک یه‌کێک له‌م سێ خسڵه‌ته‌ی تیادا بوو خسڵه‌تی نیفاقی هه‌یه و که‌سێکیش هه‌رسێ خسڵه‌ته‌که‌ی لێ دەبینرا به ته‌واو مه‌عنا مونافیقه"
له شوێنێکی دیکه دەفه‌رمێ:
«لا ایمان لمن لا امانه له»
که‌سێک ئه‌مانه‌تپارێز نه‌بێ ئیمانیشی نیه.
مه‌به‌ست له‌م فهرموودەیه نوقسانی ئیمانی ئینسانی خائینه و هه‌رچه‌ن به مل که‌چی و خشوعهوە نوێژەکانی بخوێنێت و حه‌جی ماڵی خوا بکات، مادام که غه‌در و خه‌یانه‌تی هه‌بێ ئیمانی کامڵ نابێ.
له درێژەی حه‌دیسی پێشوودا هاتووە:
«و لا دین لمن لا عهد له» [احمد3/135و3/210]
و که‌سێک که به عه‌هد و په‌یمانی وەفا نه‌کات بێ دینه.
ئه‌مه‌ش هه‌ڕەشه‌یه‌کی زۆر گهورەیه که‌وا دڵی مرۆڤ دەههژێنێت.
دیسان پێغه‌مبه‌ر"دروودی خوای لێ بێ"دەفه‌رمێ:
«اذا ضیعت الامانة فانتظر الساعة»
کاتێک ئه‌سپاردە زایه بوو چاوەڕوانی قیامه‌ت بکه‌ن.
پیاوێک هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا و"سه‌لامی خوای له سه‌ربێ"وتی:ئه‌ی هه‌نێردراوی خوا قه‌یامه‌ت و ئاخرزەمان که‌ی تێت؟
پێغه‌مبه‌ر له وڵامدا فه‌رمووی:
"اذا ضیعت الامانة فانتظر الساعة"
ئه‌و کابرایه‌ش وتی زایه کردن چۆنه؟
پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی:
"اذا وسد الامر الی غیر اهله، فانتظر الساعة"
واته کاتێک کار وفه‌رمان سپێردرا به نائه‌هل و که‌سانێکی بێ لیاقه‌ت، چاوەڕوانی هاتنی قیامه‌ت بکه.
خه‌یانه‌ت نه‌کردن به خیانه‌تکار
پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمێ:
"اد الامانة الی من ائتمنک و لا تخن من خانک"[ابوداود3534و ترمذی 1264]
ئه‌مانه‌ت بدەرەوە به که‌سێک که‌وا تۆی به ئه‌مین زانیوە ومتمانه‌ی پێ کردووی و غه‌ش و خه‌یانه‌تیش مه‌که له که‌سێک که خه‌یانه‌تی لێ کردووی...
ئه‌مه لوتکه‌ی پایه‌به‌رزی ئه‌خلاقی ئینسانی ئیماندارە.
سه‌رنج بدە کاتێک پێغه‌مبه‌ر کۆچی کرد سه‌رەڕای ئه‌وەش که ماڵ و سهروەتی موسوڵمانه‌کان له لایه‌ن کافرەکانهوە داگیر کرابوو، ته‌واوی ئه‌و سپاردە و ئه‌مانه‌تانه‌ی که لای بوو گهڕاندییهوە به دەستی خاوەنه‌کانی و نه‌یگووت له باتی ئه‌وەی ئه‌وان غه‌دریان کردووە ئێمه‌ش وا دەکه‌ین!.
دەی که‌وابوو نه‌وەکوو تۆڵه‌ی به‌رانبه‌ر بکهیتهوە له‌و که‌سه‌ی که خه‌یانه‌تی له ئه‌مانه‌تی تۆدا کردووە.
جۆرەکانی ئه‌مانه‌ت:
ئه‌مانه‌ت چه‌ن به‌شی جۆراوجۆری هه‌یه، وەکوو:
1ـ ئه‌و عیبادەتانه‌ی که خوای مه‌زن ئه‌مری کردووە ئه‌نجامی بدەین،هه‌رکام له عیبادەتهکان ئه‌مانه‌تی خوایه که‌وا به بهندەکانی سپاردووە.
بۆچوونه‌کان