«به‌ره‌و داهاتوێکی پایه‌دار له ڕێگای په‌روه‌رده‌ی فره زمانیه‌وه»
«به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، یونێسکۆ جه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر به‌ڵێنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی بۆ ڕێزگرتن له فره‌زمانی و جۆراوجۆری زمانه‌کان. زمانه‌کان بیڕوڕا و پێناسه‌ی ئێمه پێک دێنن و ئێمه‌ش له ڕێگای زمانه‌وه خۆمان ده‌رده‌بڕین.
بێ ڕێزگرتن له جۆراوجۆری زمانه‌کان که ڕێگا بۆ تێگه‌یشتنی گونجاو له هه‌موو کۆلتووره‌کان ده‌کاته‌وه، هیچ وتووێژێکی ڕاسته‌قینه و هاوکارییه‌کی به کارهاتووی نێونه‌ته‌وه‌یی پێک نایێت. ده‌ست ڕاگه‌یشتن به جۆراوجۆری زمانی ده‌توانێت هه‌ستی وردبینی و تێگه‌یشتنی دوو لایه‌نه له نێو مرۆڤ دا زیندوو بکاته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش، فێر بوونی زمانه‌کان هاوکات به‌ڵێینیه‌که بۆ داهێنان و خوڵقاندن.
ڕۆژی جیهانی زمانی دایک که ئه‌مساڵ تایبه‌ته به په‌روه‌رده‌ی چه‌ند زمانه هه‌روه‌ها هه‌لێکه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی پێشکه‌وتنی گه‌شه‌پێدانی پایه‌دار و به تایبه‌تی ئامانجی چواره‌می به‌رنامه‌ی گه‌شه پێدانی پایه‌دار بۆ "مسۆگه‌ر کردنی ده‌ست ڕاگه‌یشتنی هه‌مووان به په‌روه‌رده‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه و تایبه‌تمه‌ند و بره‌وپێدانی خوێندنی تا سه‌ر.»
په‌روه‌رده و زانیاری به زمانی دایک بێ ئه‌م لا و ئه‌و لا پێویسته بۆ باشترکردنی ڕه‌وتی په‌روه‌رده و په‌ره‌پێدانی به‌ڵێنی و باوه‌ڕبه‌خۆ که هانده‌ری هه‌ره گرنگی گه‌شه‌سه‌ندنن.
ژیان و بوونی ئێمه به زمان به‌ستراوه‌ته‌وه. کۆلتووره‌کان، بیر‌و ڕاکان، هه‌سته‌کان و ته‌نانه‌ت ئامانجه‌کانی ئێمه بۆ جیهانێکی باشتر له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا له زمانێکی تایبه‌ت و به ووشه گه‌لێکی تایبه‌ته‌وه ده‌رده‌که‌ون.
ئه‌م زمانانه هه‌ڵگری به‌هاکان و شێوه ڕوانینێک بۆ جیهانن که مانای مرۆڤایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن. به‌هادان به ئه‌م زمانانه کۆمه‌ڵێک داهاتوو ده‌خه‌نه‌به‌رده‌ستمان و وزه‌ی پێویست بۆ گه‌یشتن به ئه‌و داهاتووه به ئێمه ده‌به‌خشن.
به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه من داوا ده‌که‌م وزه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی چه‌ند زمانه له هه‌موو جێگایه‌کدا، له سیسته‌می په‌روه‌رده و ئیدارییه‌وه تا به‌رهه‌مه کولتورییه‌کان و میدیاییه‌کان و جیهانی ئینترنێت و بازرگانی پشتڕاست بکرێت و که‌ڵکی لێوه‌ربگێردرێت. باشتر وایه ئێمه به ئه‌وه بزانین چۆن له زمانه‌کان که که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌کی درووست‌کردنی داهاتوویه‌کی شیاوتر بۆ هه‌مووان ده‌خه‌نه به‌رده‌ستمان، ڕێزبگرین.»
بۆچوونه‌کان