دیاره ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌كان ناخۆشی و ته‌نگانه‌ی تێدایه و كه‌س نییه كه تووشی گرفت نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه زۆر جار به هۆی ئه‌وه‌یكه ئاگاداری گرفتی خهڵكیتر نین، واده‌زانین كه به‌س بۆ خۆمان كێشه‌مان هه‌یه.
أعوذ بالله من الشیطان الرجیم
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله رب العالمین والصلاة و السلام علی سیدنا و نبینا محمد و علی آله و اصحابه و اتباعه الی یوم ا‌لدین
السلام علیكم و رحمه الله و بركاته
بابه‌تێكی كه ده‌مانهه‌وێت ئه‌مجاره ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین، باس له ئایه‌تی 6ی سووڕه‌تی (انشراح)ه. ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه بۆ هه‌موومان ئاشنایه و ڕه‌نگه زۆر جار ڕاسپارده‌ی یه‌كترمان كردبێت: «إنَّ مَعَ العُسرِ یُسریَ» واته: «دوای هه‌موو ئه‌سته‌می و ته‌نگانه‌یه‌ك، خۆشی و ئاسووده‌یی دێت».
دیاره ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌كان ناخۆشی و ته‌نگانه‌ی تێدایه و كه‌س نییه كه تووشی گرفت نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه زۆر جار به هۆی ئه‌وه‌یكه ئاگاداری گرفتی خهڵكیتر نین، واده‌زانین كه به‌س بۆ خۆمان كێشه‌مان هه‌یه. له كاتێكدا هه‌ركه‌سه به شێوازێك كێشه و گرفتی هه‌یه، هێندێك كه‌س گرفتی ماددی و ئه‌وه‌یتر گرفتی خێزانی یا ڕوحی، فكری و... هه‌یه. هه‌رچه‌ند ئێمه ناتوانین زۆرێك له‌وانه هه‌ست پێ بكه‌ین. واته كه‌س ئاگای له ده¬ردی كه‌س نییه.
هه‌ركه‌س بێت و كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وه ئێمه ده‌ستی ماچ ده‌كه‌ین و زۆر سپاسی ده‌كه‌ین، به‌ڵام زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ناتوانن گرفته‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له‌وه‌دا باشترین چاره‌سه‌ر و ڕێكار، چاره‌سه‌ری خواییه كه مرۆڤی بڕوادار بگاته ئه‌و ڕاده‌یه له ئیمان، كه متمانه‌ی به‌م ئایه‌ته بێت: «إنَّ مَعَ العُسرِ یُسرَی». دوای هه‌موو ته‌نگانه و ئازارێك، بێگومان خۆشی و فه‌رحانی دێت. ئه‌و ئایه‌ته په‌یامێك به مرۆڤی بڕوادار، ڕاده‌گێنیت كه هه‌میشه به‌هیوا بێت و ئیمانی به خوایه‌ك بێت كه چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كان، ته‌نیا لای ئه‌وه. ئه‌گه‌ر متمانه‌ی به خوا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه خوای گه‌وره یارمه‌تی ده‌دات. له‌و ئایه‌ته‌دا موژده‌یه‌كی زۆر گه‌وره بۆ بڕواداران هه‌یه كه ده‌ڵێ ئه‌ی ئیمانداران؛ ته‌نگانه و ئهستهمییهكان به هه‌ر ڕاده‌یه‌كیش گه‌وره بن، ئه‌وه كاتیی و بۆ ماوه‌یه‌كی كورتن، كه‌واته بڕوادار نابێ بێهیوا بێت. چونكه كه‌سێك بێ هیوا بێت، ئه‌وه ده‌ڕوخێت و تێكده‌شكێت. هه‌ر وه‌ك زانایان ده‌ڵێن: «له كاتی بێهیواییدا، گه‌لێك هیوا هه‌یه. دوای شه‌وی تار، ڕووناكییه».
هیچ كات دۆخێك به‌رده‌وام وه‌ك خۆی نامێنیته‌وه و ڕۆژێك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. زۆر كه‌س نه‌خۆش بوون، گرفتی گه‌وره‌یان هه‌بووه، ده‌ربه‌ده‌ر و وه‌یلان بوون و له‌و كاته‌دا هه‌ستیان كردووه، تا كۆتایی ژیان له‌و دۆخه‌دا ده‌مێننه‌وه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر نابێت، چونكه ته‌نیا ئاگاداری ئه‌و كاته‌ن و نازانن كه چاره‌نووس بۆ داهاتوو، چی بۆ ڕه‌چاو كردوون. به‌ڵام ده‌بینی كه دوای ماوه‌یه‌ك، هه‌موو گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بووه، نه‌خۆشییه‌كه‌یان چاك بۆته‌وه و قه‌رزداریشیان نه‌ماوه و ئه‌و ته‌نگانه و ئازارانه كۆتایی‌یان هاتووه. خوای گه‌وره ئه‌و موژده‌یه‌ی ته‌نیا به پێغه‌مبه‌ری ئازیز(د.خ) نه‌داوه، به‌ڵكو به هه‌موو ئێماندارانی داوه.
«إنَّ مَعَ العُسرِ یُسریَ» ده‌فه‌رموێت: خۆشی و فه‌رحانی، له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا دێت. لێره‌دا خوای گه‌وره وشه‌ی (مع)ی به‌كار هێناوه، واته (پێكه‌وه). هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه هاوكات خۆشی و ناخۆشی پێكه‌وه بێن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره به‌م چه‌شنه ده‌فه‌رموێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه دوای هه‌موو ناخۆشییه‌ك، بێگومان خۆشی دێت.
ئێمه له دونیای ئه‌وڕۆدا زۆر پێویستیمان به هیوا هه‌یه. زۆرێك له مرۆڤه‌كان هیوایان به ژیان نییه. ده‌بینین كه له ژیانیاندا شكست و ناكامی زۆریان دیتووه، وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که به ڕاده‌یه‌كی زۆر له ده‌ورووبه‌رماندا دێته به‌ر چاو. ئه‌و هه‌موو شكست و ئه‌سته‌می و ناڕه‌حه‌تیانه، وا له مرۆڤ ده‌كات كه ڕوحیه‌ی بێهیوایی به‌سه‌ردا زاڵ بێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌ره‌و فه‌وتان و توونا چوون بڕوات. ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه هه‌ست به بێهیوایی ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام سكاڵا و گازنده له هه‌موو كه‌س و هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و هیچ كه‌س له گله‌یی ئه‌وان ده‌رباز نابێت، گله‌یی له منداڵ، خێزان، خزم، ڕابردوو و داهاتووانیان ده‌كه¬ن. له دۆخێكی به‌م چه‌شنه‌دا، هه‌ر كه‌سه له‌به‌ر خۆیه‌وه شیكاری و لێكدانه‌وه ده‌كات و ڕه‌خنه له‌م و له‌و ده‌گریت.
شاعيرێكی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: «كل من القاه یشكو ده‌ره لیت شعری هذه الدنیا لمن؟» واته: هه‌ر كه‌س ده‌بینم، ئه¬وه گله‌یی ده‌كات و نه‌قه نهقیهتی، خۆزگه من بمزانیبا که ئه‌و دنیایه كێ ده‌یخوات؟
خاڵێكی گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه له گرفته‌كانی خۆماندا، هه‌میشه هۆكاره‌كانی ده‌ره‌كی به خه‌تابار ده‌زانین. واده‌زانین كه خۆمان هیچ كه‌مایه‌سی و گرفتێكمان نییه كه ئه‌وه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه. خاڵێكیتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له نێو كۆمه‌ڵه مرۆڤێكی بێهیوادا، هه‌ستێت و بڵێت كه من ده‌مهه‌وێت هه‌نگاوێكی كرداری شیاو هه‌ڵێنمه‌وه، ئه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێگری لێ ده‌كه‌ن و ناهێڵن هیچ بكات. كاتێك كه كه‌سێك هه‌نگاو بۆ چاكسازی هه‌ڵدێنیته‌وه، ئه‌وه‌نده له بن گوێی ده‌خوێنن كه ناكرێ و نابێ و چاكسازی جێبه‌جێ نابێ، به‌م چه‌شنه به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه. ئه‌و له بن گوێ خوێندنه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌و كه‌سه‌ش بێ هیوا بێت و ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وانیتر، پاشه‌كشه‌ی بكات.
ئه‌و دۆخه بێهیوا هێنه‌ره، به هۆی چه‌ند هۆكارێك پێك دێت. یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئێمه جاری وایه له دۆخێكی په‌روه‌رده‌یی نادروستدا گه‌وره ده‌بین. واته ئه‌و شتانه‌یان به‌سه‌ر ئێمه‌دا، داسه‌پاندووه و وه‌ك ئه‌وه‌یكه ده‌رزی بێهیواییان لێ دابین. به‌رده‌وام له مال و قوتابخانه و بازار و... ئه‌وه ده‌بیستین كه؛ ڕۆژگار خراو بووه، خه‌ڵك خراو بووه و... . ده‌ی كه‌سێك بۆخۆی زۆریش به‌هێز بێت، كاتێك ئه‌و هه‌موو وته بێهیواییانهی له بن گوێ بخوێندرێت، بێگومان ئه‌ویش تووشی بێهیوایی ده‌بێت.
به‌ڵام با ئێمه هیچ كات بێهیوا نه‌بین، به‌رده‌وام هیوادارانه قسه بكه‌ین، مناڵانی ئێمه له‌و دۆخه ناڕێكه‌ی كه بۆمان پێك هێناون، زۆر خه‌ساره‌ت ده‌بینن. كاتێك كه به‌رده‌وام له بێهیوایی بدوێین، جگه له زه‌ره‌ر، چ قازانجێك ده‌كه‌ین؟ ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌نگاو ده‌نێته‌وه بۆ چاكسازی، پێویسته بزانێت كه هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه پێشی پێ بگرن، به‌ڵام گه‌ر بێ هیوا نه‌بێت، له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. ئیمام غه‌زالی ده‌فه‌رموێت: «دوو كه‌س به ئامانج ناگه‌ن: كه‌سێك كه له خۆبایی و غلوور بێت و كه‌سێك كه بێهیوا بێت.» كه‌سێكی كه له‌خۆبایی بێت، ده‌ڵێت كه من به هه‌موو شتێك گه‌یشتووم و ئیتر هیچ هه‌وڵێكیتر نادات و ئه‌وه‌ی كه بێهیوایه ده‌ڵێت خۆ هه‌رچی بیكه‌م، هه‌ر بێسووده، كه‌واته ئه‌ویش هیچ هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه هه‌ڵناهێنیته‌وه.
هۆكارێكیتر ئه‌وه‌یه كه كاتێك گرفتێك دێته پێش، هه‌ڵوێستێكی نادروستمان هه‌یه به‌رامبه‌ری. زۆر كه‌س كاتێك كه گرفتی بۆ دێته پێش، زۆر به ساكاری لێی ده‌ڕوانیت. له‌وانه‌یه گرفتێك، سه‌دان هۆكاری هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا یه‌ك هۆكار ده‌بینێت. كه‌سێكیش كه نه‌توانێت گرفته‌كه‌ی له هه‌موو لایه‌نه‌كه‌وه ببینێت، ئه‌وه بۆی دیاری ناكرێت و ناتوانێت ڕه‌ده‌به‌ندی بكات كه كوێی گرینگه و چی گرینگ نییه و بۆ چاره‌سه‌ر كردنی له كوێوه ده‌ست پێ بكات و له ده‌ره‌نجامدا ناتوانێت چاره‌سه‌ری بكات. ئه‌و كات كه نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری بكات، ئه‌وه مات و بێهیوا ده‌مێنیته‌وه و هیچ هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێش هه‌ڵناهێنیته‌وه و به‌یده‌ستی ئه‌و دۆخه ده‌بێت كه تێیدایه و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ داده‌نیشێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه كه دهرئاسایهك ڕوو بدات. هه‌روه‌ك ئه‌و پیاوه كارنهكهرهی كه له خوای گه‌وره ده‌پاڕایه‌وه و ده‌یگوت خوایه رزق و ڕۆژیم پێ ببه‌خشه. ئیمامی عومه‌ر پێی گوت: هه‌سته بڕۆ كار بكه، خۆ ئاسمان زێڕ و زیو نابارێنیت. ڕزق و ڕۆژی ته‌نیا به دوعا پێك نایه‌ت، به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵ نزا كردن، هه‌وڵ و ته‌قه‌لاش بده‌یت.
ئێمه ئه‌گه‌ر بێهیوا نه‌بین و ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستمان بێت، هه‌وڵی خۆمان بده‌ین، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی زۆر ئه‌سته‌میش بێت، ئه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت. بڕیار نییه كه گرفته‌كانی ئێمه بنه‌ڕه‌تی بن و چاره‌سه‌ر كردنیشیان له بنه‌ڕه‌ته‌وه بێت. زانایه‌ك ده‌فه‌رموێت: چه‌نده‌ی كه له‌ده‌ستت دێت، تۆ ئه‌وه‌نده هه‌وڵ بده. هێندێك كه‌س ده‌ڵێ، من ده‌بێ ئه‌و گرفته بۆ هه‌تاهه‌تایی و له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام به ئاكام ناگات. كاتێك دونیا خۆی كاتییه، بۆ گرفته‌كانیشمان زۆر جار ده‌بێ چاره‌سه‌رێكی كاتی بدۆزینه‌وه.
هۆكارێكیتر ئه‌وه‌یه كه ئێمه كه‌متر سه‌رنج ده‌ده‌ینه هۆكاره‌كانی ناوخۆیی گرفته‌كه. چونكه هه‌ر گرفتێك، هه‌م هۆكاری ناوخۆیی هه‌یه و هه‌م ده‌ره‌كی. ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی ناوخۆیی كه‌م بن، ئه‌وه هۆكاره‌كانی ده‌ره‌كی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆییان نابێت. ئێمه هه‌میشه له بیرمان بێت كه: «هه‌رچی بێته پێش له خۆمانه‌وه‌یه كه به‌سه‌رمان دێت». زۆربه‌ی زه‌ره‌ر و ناخۆشییه‌كانی كه به‌سه‌رمان دێت، بۆخۆمان خه‌تابارین، كه‌واته با دیتران خه‌تابار نه‌كه‌ین. له‌هه‌ر بوارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یا تاكێتیدا بێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ خۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر هاتین و گرفته‌كانی ناوخۆمان له‌گه‌ڵ خۆمان و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر كرد و ئه‌ركی خۆشمان به جوانی جێبه‌جێ كرد، ئه‌و ده‌م كه‌س به خه‌تابار نازانین. خوای گه¬وره له قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: «وَ إِن تَصبِرُوا وَ تَتَّقُوا لَا یَضُرُّکُم کَیدُهُم شَیئًا» (آل عمران/120) واته: «جا ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزكار بن، پیلان و ته‌ڵه‌كه‌ی ئه‌وانه هیچ زیانێكتان پێناگه‌یه‌نیت».
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆخۆمان لاواز بووین، هه‌ر وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی لاواز كه له‌هه‌مبه‌ر نه‌خۆشییه¬کاندا ناتوانێت خۆڕاگر بێت، ئه‌وه له هه‌موو بواره‌كانی داهێنان، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و... لاوازی ڕوومان تێده‌كات و هه‌مووكه‌س ده‌توانێت زه‌فه‌رمان پێ ببات. لاوازی ئه‌وڕۆی موسوڵمانان له هه‌موو جیهاندا به گشتی، له‌سه‌ره‌تادا بۆخۆیانن، خۆیان لاوازن و ناتوانن گرفته‌كانی خۆیان بناسن، هیوا و پشت به‌ستن به خوا و ئیمانیان لاوازه، هه‌وڵ و ته‌قه‌لایان نییه. هه‌موومان له ئاست خۆماندا سه‌ر داده‌خه‌ین و به هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه چه‌سپاوین. ئایا به هه‌موو خه‌ڵكی دونیا ده‌توانن پێش به با و باكوت و به‌فری زستان بگرن؟ نا ناتوانن. به هه‌مان شێوه‌ش ناتوانین داوا له زۆرداران و دوژمنانی دین بكه‌ین و بڵێین، تكایه چیتر دژ به ئێمه كهلپهیی مه‌كه‌ن و مافمان مه‌خۆن! ده‌ی كه ناتوانین ئه‌وه بكه‌ین، ئایا ده‌بێ ده‌سته‌وه‌ستان دانیشین؟ خۆ لانیکه¬م ده‌توانین چاكسازی له خۆمان و بنه‌ماڵه‌ی خۆماندا بكه‌ین و نه‌بینه قوربانی. ده‌توانین ئیسلاحی كۆمه‌ڵگای خۆمان بكه‌ین و یاساكان ڕه‌چاو بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر هه‌ركام له ئێمه له ئاست خۆمان به‌ره‌و چاكه ڕاسێین، ئه‌وه شه‌پۆلی خراپه پاشه‌كشه ده‌كات. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س ته‌نیا چاوی له خۆی بكات و كه‌س لۆمه‌ی كه‌س نه‌كات و ته‌نیا بۆ سه‌ر خۆی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه كێشه نامێنیت. زۆربه‌ی كێشه‌كان له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن كه خۆمان ناناسین و خۆمان ڕه‌چاو ناكه‌ین، كه ئه‌وه گرفتێكی زۆر زۆر گه‌وره‌یه كه مرۆڤ نه‌توانێت ڕه‌خنه له خۆی بگرێت و خۆی نه‌ناسێت و ڕه‌خنه‌په‌زێر نه‌بێت.
كۆتا هۆكار ئه‌وه‌یه كه ئێمه له یاسای ئاڵوگۆڕ له ژیانماندا بێئاگایین. ئه‌و دنیایه هه‌م شه‌وی تێدایه و هه‌م ڕۆژ. دوای هه‌موو شه‌وێك، ڕۆژ دێت و دوای ڕۆژ، شه‌و. له جیهانی هه‌ستیدا ئه‌و یاسای شه‌و و ڕۆژه به‌رده‌وام هه‌یه. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وه سیستمی گه‌ردوون تێك ده‌چێت. یاسای ژیانی دونیاش هه¬ر به¬م شێوه¬یه كه هه‌م گرفتی تێدایه و هه‌م چاره‌سه‌ر. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گرفتێك هاته پێش و هیچ ڕێگایه‌كمان بۆ نه‌ما، با بزانین كه به دڵنیاییه‌وه ڕێگایه‌ك هه‌یه كه ئێمه نه‌ماندۆزیوه‌ته‌وه. لێره‌دا ده‌بێ بڕوامان به‌و ئایه‌ته بێت كه: «إنَّ مَعَ العُسرِ یُسریَ». به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لێره‌دا ڕووی قسه‌مان له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی بیرمه‌ند و خوێنده‌وار بێت، ئه‌و كه‌سانه نابێ كه‌مترخه‌م بن و پێویسته به ڕوانگه‌یه‌كی ڕهخنهپهزێرانه چاو له‌و بابه‌تانه بكه‌ن و ڕێگاچاره‌ی جوان و په‌سند نیشانی خه‌ڵك بده‌ن و هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنیان نه‌بێت و بێهیوا نه‌بن. چونكه ڕوحیه‌ی بێهیوایی به‌سه‌ر هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا زاڵ بوو، ئه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له‌ناو ده‌چێت.
جارێكیان دوو مشكیان هێنان و هه‌ر دووكیان به ماوه‌ی ده خولهك له ناو ده‌ستیدا ڕاگرتن و گوشیانن، یه‌ك دانه‌یان جارجار ئازاد ده‌كرد. پاشان له نێو حه‌وزێكی ئاویان هاویشتن، ئه‌وه‌یكه جارجار ئازادیان ده‌كرد، چونكه هیوایه‌كی به ڕزگار بوون هه‌بوو، زۆرتر له بیست خوله‌ک مه‌له‌ی كرد، پاشان خنكا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیكه هیچ هیوایه‌كی نه‌بوو، هه‌ر دوای ده خولهك خنكا.
بۆیه مرۆڤ كه هیوای نه‌ما، هیچ كارێكی بۆ ناكرێت و له ژیانیشدا سه‌ركه‌وتوو نابێت. كه‌وابوو هه‌ر كه‌س له كۆمه‌ڵگادا، له بواری تایبه‌تی خۆیدا، با تێبكۆشێت خه‌ڵك هیوادار بكات و ڕێگاچاره‌ی دروست و شیاو نیشان بدات، ئه‌و ده‌م به پێی ئایه‌تی: «إنَّ مَعَ العُسرِ یُسریَ»، ئه‌و گرفته به دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێت له ژیاندا سه‌ركه‌وتوو بی، پێویسته خۆڕاگر بی. ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر گرفته‌كاندا زاڵ بی، ئه‌وه به لێكۆڵینه‌وه و چاره‌سه‌ر كردن، به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بی.
وه¬ک كۆتا قسه، زانایه‌ك ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێت گرفته‌كانت پشتت نه‌چه‌مێنیته‌وه، به‌رده‌وام خه‌ریكی چاره‌سه‌ر کردنی گرفتی خه‌ڵکی دیکه به. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی خه‌ڵکین، ئه‌وه گرفتی خۆیان له‌پێش چاوی زۆر بچوك ده‌بێته‌وه. به‌ڵام كاتێك كه ته‌نیا سه‌ری به گرفت و كاری خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بێت، ئه‌وه گرفتی خۆی به‌رده‌وام له پێش چاوی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه.
له خوا داواکارم که ئێمه له‌و كه‌سانه بین كه هیوامان هه‌بێت به چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی خۆمان و دیتران.
والسلام علیكم و رحمةالله
بۆچوونه‌کان