بۆ پیناسه کردنه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێکی مه‌زن، داهینه‌ر، موسلیح‌و پێشه‌وایه‌کی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی، پێویسته سه‌رنجێکی ئه‌و بار‌و دۆخ‌و کۆمه‌ڵگایه بدرێ که ئه‌و که‌سایه‌تیه، تێدا ژیاوه‌و پاشان بۆ شوێنه‌وارو گۆڕانکاریه‌کانی بنواڕدرێ که تا چ ئاستێ، توانیوێتی، کاریگه‌ری ئه‌رێنیی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی ههبێو چه‌نده سه‌رکه‌وتوو بووه تا داب‌و نه‌ریته ناحه‌زه‌کان، بیر‌و باوه‌ڕه لاره‌کان، خوو خده قێزه‌ونه‌کان خاشه‌بڕ بکاو ڕه‌وشتی جوان‌و مرۆڤدۆستانه‌ی جێگیر بکا.
زانایان‌و ده‌روونناسه‌کان ده‌ڵێن، هه‌ر مرۆڤێک به‌رهه‌می کارلێکی سێ توخمی ره‌چه‌ڵه‌ک(ژنتیک)، واقیع و خوودی خۆی(Ego)هو پێکهاته‌یه‌کی گوونجاوی سێ کووچکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و زۆر دژواره بتوانێ ده‌قاوده‌ق پڕۆگرام‌و کرده‌ی ڕابه‌ره‌که‌ی خۆی جێبه‌جێ بکاو به موو لێی نه‌ترازێ؛ له‌به‌ر ئه‌و راستیه زانستیه‌ی سه‌ره‌وه، ناساندنی هه‌ر رێبه‌رێک به کرده‌و ڕه‌وشتی شوێنکه‌وتوان، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی زانستییه.جگه له‌مه‌ش، پێویسته مرۆڤ به دیدێکی مێژوویییه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه بخوێنێته‌وه که مرۆڤی به‌رباس تێیدا ژیاوه‌و شوێنه‌واره‌کانی ئه‌و له نێو کۆمه‌ڵگای خۆێدا، هه‌ڵسه‌نگێنێ‌و پاشان پێناسه‌ی خۆی له‌سه‌ر که‌سایه‌تیه‌که ئاراسته بکا؛ ئه‌گینا هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤێک له قۆناغێکی مێژوویی- جوگرافیایی تایبه‌ت، به پێوه‌ری ئه‌مڕۆیی-هه‌نووکه‌یی، کارێکی نازانستیه‌و هیچ ڕێچکه‌یه‌کی مه‌عریفی- فهلسهفیو زانستیی ئه‌مڕۆ، ددانی پێدا ناهێنێو به فه‌رمیی وه‌ری ناگرێ. به واتایه‌کی تر هه‌ر ده‌ق(Text) ڕووداو یان که‌سایه‌تیه‌ک ده‌بێ له بهستێنو زه‌مینه‌ی(Context) خۆیدا بخوێنرێته‌وه‌و پیناسه بکرێته‌وه.
موحه‌ممه‌د(د.خ)ی کوڕی عه‌بدوڵڵا پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی گه‌لانی موسوڵمان، یه‌کێک له‌و مرۆڤه ههرمانو مه‌زنانه‌یه که به شێوه‌یه‌کی زۆر بێویژدانانه که‌وتۆته به‌ر زه‌برو زه‌نگی نه‌یاران‌و کرده‌ی به‌شێک له پێڕه‌وانی زێدهڕۆیو توونڕهویی وه‌ک پێناسه‌یه‌ک بۆی ئاراسته دهکرێو به شێوه‌یه‌کی نازانستی‌و به قینه‌وه باسی لێدهکرێو فیلم‌و کاریکاتێرو درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێ- هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تهوسو تووانجانه شتێکی سه‌یرو نوێ نین، هه‌ر له‌سه‌رده‌می ژیانی خودی پێغه‌مبه‌ردا، ناحه‌زانی به شێت، سێحرباز، کاهینو دوابڕاو و... تۆمه‌تباریان ده‌کرد، به‌ڵام خوای دلۆڤان کردی به هۆکاری ره‌حمه‌ت‌و به‌زه‌یی بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌ر به گشتیی و ئینسان به‌تایبه‌تی- به‌م بۆنه‌وه ئاماژه‌یه‌ک به‌و بارودۆخه ده‌که‌م که ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه چاوی تێدا به دنیا هه‌ڵێناوه‌و پاشان مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی ئه‌مڕۆ له هه‌مبه‌ر وی‌دا دێنمه ئاراوه‌و دواتر پله‌وپایه‌ی ڕه‌وای شان‌و شه‌وکه‌تی ئه‌و پیاوه سه‌ربه‌رزه ده‌ناسێنم.
موحه‌ممه‌د(د.خ) کێ بوو؟
موحه‌ممه‌د(د.خ) له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دوواکه‌وتوو، ناشارستانیی، نه‌زان، شه‌رخواز، خێڵه‌کی، جه‌رده، پیاوکووژ، چاویی به دنیا هه‌ڵێنا که زوڵم‌و زۆری سێ چینی ئه‌شراف، خۆشرابوێرهکان و خۆبه‌زلزانه‌کان(ملأ، مترفین و مستکبرین) له ئاستێکی به‌رفراواندا بڕستیی له خه‌ڵکیی هه‌ژاری(مستضعف) وڵاتی حیجاز بڕی بوو‌و به زمانێکی ئه‌مڕۆیی فاشیزم، به‌ته‌واوه‌تی، به‌سه‌ر ئه‌واندا باڵیی کێشابووو ده‌یانگوت:" انصر أخاک ظالما أو مظلوما" واته یاریده‌ی براکه‌ت(تایفه، عاشیره‌ت، بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌که‌ت) بده چ سته‌مکار بێ‌و چ سته‌ملێکراو؛ به‌ڵام موحه‌ممه‌د(د.خ) له گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی خۆی بۆ کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌می نه‌فامێتی ئاوای له‌م دروشمه کرد که له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری بانگه‌شه‌که‌ی واته یه‌کتاپه‌رستن(ته‌وحید)و دادپه‌روه‌ری بێته‌وه‌و فه‌رمووی کاتێک براکه‌ت زاڵمه‌و له‌خه‌ڵک سته‌م ده‌کا، به گێڕانه‌وه‌ی له سته‌مکردن، یارمه‌تی بده‌و کاتێکیش سته‌می لێده‌کرێ ئه‌وه مافی خۆیه‌تی له‌سه‌ری وه‌ده‌نگ بێیو هاوکاری بکه‌ی تا سته‌مه‌که‌ی له‌سه‌ر لا بچێ.
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی که موحه‌ممه‌د(د.خ) تێیدا را هات هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک ره‌وشتی قێزهونو دژی مرۆڤایه‌تی بوو. موحه‌ممه‌د(د.خ) له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا پێی هه‌ڵگرت که کچانی بێ‌تاوان به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه، زینده به چاڵ ده‌کران، به‌شێک له مناڵان له ترسی برسێتی به ده‌ستی باوکه‌کانیان دهکوژرانو تاقمێک له ژنان بۆ کاری سێکسی ده‌کار دێنرانو دواتر مناڵه‌که‌ی به وێچوونی به ملی دانه‌یه‌ک له پیاوه زیناکارهکاندا دا ده‌هێناو کۆمه‌ڵێک له پیاوان ژنه‌کانی خۆیان ده‌نارده به‌ر پیاوه قاره‌مانه‌کان(شه‌ڕکه‌ره‌کان) به‌و هیوایه‌ی که مناڵی قاره‌مانیان لێ به‌رهه‌م بێ‌و زۆرێک له خه‌ڵک به قومارو گهمو گه‌په‌وه خه‌ریک دهبوونو ژن‌و مناڵیان له سه‌ر دهدۆڕانو خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکۆڵ، ده‌ورێکی باشی ده‌گێڕاو بت‌و ههیکهلپهرهستی له ئاستێکی به‌رفراواندا وه‌به‌ر چاو ده‌هات.
موحه‌ممه‌د(د.خ) له ماوه‌ی پێغه‌مبه‌رێتی خۆیدا- به‌شێوه‌یه‌کی رادیکاڵ- توانی ته‌واوی ئه‌و خوو خده قێزه‌ونانه خاشهبر بکاو ئاڵووگۆڕێکی به‌رچاو له زێد‌و ده‌وروو به‌ری خۆیدا به‌رهه‌م بێنێ؛ ئه‌و شێره پیاوه ده‌ستی زاڵمی بڕی‌و یارمه‌تی مه‌زڵومی دا‌و کچانی له زینده به‌چاڵکردن ڕزگار کرد‌و حه‌یاو حیشمه‌تی بۆ ژنان گێڕایه‌و قومارو ماڵ‌و مناڵ دۆڕاندنی خاشه‌بڕ کرد‌و خواردنه‌وه‌ی ئهلکۆڵی نههێشتو بت‌و بتپهرهستی به خوا‌و خواپه‌ره‌ستی گۆڕێوه.
موحه‌ممه‌د(د.خ) توانی پیاوانێکی وه‌ها په‌ره‌وه‌ده بکا که ئاسایش‌و ئارامی له نێو جه‌ماوه‌ردا به ئاستێکی به‌ر فراوان مسۆگه‌ر کهنو ترس‌و دڵه‌ڕاوکێ له دڵی گه‌له‌که‌یاندا بسڕنه‌وه؛ له ژێر زایه‌ڵه‌و کاریگه‌ری شه‌ریعه‌ته‌که‌ی ئه‌و که‌ڵه پیاوه‌دا، پیاوانێکی وه‌ک عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز پێگه‌یشتن که له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتداریدا نه‌ک ته‌نیا له نیوه دووڕگه‌ی عه‌ره‌بیدا به‌ڵکوو له قارڕهی ئه‌فریقیایش هیچ که‌س وه‌ده‌ست نه‌ده‌که‌وت که وه‌ک "فه‌قیر" شیاوی زه‌کات پیدان بێ؛ ئه‌و ئهفریقیایهی که ئه‌مڕۆ باڵنده گۆشت خۆره‌کان ده‌چنه سه‌ر گیانی مناڵه برسیه بێدهساڵاتهکان؛ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ندووک له جه‌سته‌ی بێهێزیان بده‌ن هه‌رچه‌نده-به ڕواڵه‌ت- هێشتا گیانیان له‌به‌ردا ماوه؛ ئه‌مه له کاتێکدایه که سهروهتو سامانی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان له دروست کردنی تۆپ، بۆمبی هایدرۆژێنی، میکرۆبیۆشیمیاییو وزه‌یی، تانک‌و فرۆکه‌و... به‌کار ده‌هێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی که باشتر بتوانن گهلانیتر بکه‌نه ژێرچه‌پۆکه‌ی خۆیان.
به کورتی موحه‌ممه‌د(د.خ) ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یه که بۆ ماوه‌ی بیست‌و سێ ساڵ به‌ره‌نگاری ڕه‌وشتگه‌لێکی ناحهزو دژ به مرۆڤایه‌تی بووه‌وه‌و ئاڵووگۆڕێکی به‌ته‌واو مانای به سه‌ر ڕه‌وتی ژیانی ده‌ورو پشتیدا هێناو مرۆڤگه‌لێکی گیانفیدا، لیبوردهو لێهاتووی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خووخده قێزه‌ونه‌کان په‌روه‌رده کرد که مێژوو زه‌حمه‌ته ڕۆڵه‌ی وا به خۆیه‌وه ببینێته‌وه.
موحه‌ممه‌د(د.خ) ئه‌مرۆ کێیه؟
به درێژایی مێژوو لایه‌نه بێ به‌ڵگه‌کان بۆ جێگیر کردنی بیری خۆیان‌و سووک کردنی پڕۆگرامی به‌رامبه‌ره‌که‌یان هه‌وڵیان داوه سووکایه‌تی به لایه‌نی به‌رامبه‌ریان بکهنو پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان پێ له‌ق بکه‌ن؛ هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی موحه‌ممه‌د(د.خ)دا نه‌یاره رقئهستوورهکانی ئه‌و له مه‌ککه هه‌وڵیان ده‌دا موحه‌ممه‌د(د.خ) وه‌ک پیاوێکی شێت یان سیحرباز، شاعیر‌و... ناوزه‌دی بکهنو له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌ری بخهنو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئامرازگه‌لێکی زۆر بۆ وه‌ڕێخستنی جه‌نگی ده‌روونی که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت، سه‌ره‌تا واده‌ی ژن‌و ماڵ‌و پله‌یان پێدا(تطمیع)، دوای ئه‌وه زانیان ئه‌م شتانه کار ناکاته سه‌ر وره‌ی پۆڵایینی پێشه‌وامان موحه‌ممه‌د، که‌وتنه هه‌ره‌شه کردن له خۆیی‌و هه‌ڤاڵانی(تهدید)، لێدان، ئه‌شکه‌نجه‌و کووشتنیان؛ به‌ڵام موحه‌ممه‌د(د.خ) هه‌موو کات هه‌وڵی ئه‌دا به لهسهرهخۆییو به که‌سێتێکی سرنجراکێشی دڵبهرو به شێوه‌یه‌کی مهدهنیو پێشکه‌ش کردنی به‌ڵگه، ئایینی خۆی ئاراسته بکاو دڵی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و خۆی ڕابکێشێ.
ئاشکرایه له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌که‌میشدا کوشت‌و کوشتار، تیرۆر‌و تۆقاندن رۆژ له‌دوا رۆژ له بره‌و دایه‌و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن مانه‌وه‌ی خۆیان مسۆگه‌ر بکهنو شارستانیه‌ته نوێهکهیان هه‌ره‌س نهێنێ، به دیاری کردنی نه‌یارێکی خه‌یاڵی درێژه به ژیانی ژیاری به‌ده‌ر له مه‌عنه‌ویه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن، یان له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌و چهکو چۆڵانه‌ی له کارخانه‌کانیاندا به‌رهه‌میی دێنن، له عه‌مباران دا ژه‌نگ ههڵنههێنێو بازاڕێکی باش بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌کانیان دابین بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی سهرهوهتو سامانی زۆر‌و زه‌مه‌ندی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به تاڵان بهرنو یان بۆ گه‌مه خۆش کردنیش بێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن سووکایه‌تی به ئایین‌و پێشه‌وا ئایینی گه‌لانی دیکه له‌وانه‌ش حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌دی موسته‌فا بکهنو ده‌ماری لایهنگریو ئۆگرێتیان بههژێننو بۆ شه‌ڕێکی نه‌خوازراو هانیان بدهنو ببنه هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی که گرووپی توونڕه‌وی ئیسلامی به‌دی بێن‌و یان خۆیان به‌دیان بێنن! له ئاکام دا به ئامانجی دیاریکراوی خۆیان بگه‌ن‌و بۆ مانه‌وه‌یان له‌م ناوچانه پاساوو بیانوو بێننه‌وه‌و شه‌ڕی به ناو دژایه‌تی له‌گه‌ڵ«تیرۆریزم» وه ڕێ بخهنو دزیی‌و جه‌رده‌یی خۆیان درێژه پێبده‌ن.
هه‌ڵبه‌ت له‌بیرمان نه‌چێ، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه ئایینی ئیسلام له وڵاتانی خۆرئاوا بهگشتیو له ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی له په‌ره‌سه‌ندنێکی به‌رچاو دایه‌و ئه‌گه‌ری گۆڕانی دێمۆگرافی(جمعیت) ئه‌ورووپا بۆ وێنه له وڵاتانێکی وه‌کوو فه‌رانسه‌و به‌ریتانیا بۆ لای موسوڵمانان هه‌یه‌و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه که له لایه‌ن هینده‌ک له ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی- به پاساوی ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌و راو به شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌بۆ داڕێژراو- زۆر بێبهزهیانهو دوور له ئاکاری مرۆڤایه‌تی سوکایهتیو بێ حوڕمه‌تی به که‌سایه‌تی موحه‌ممه‌د(د.خ) دهکرێو په‌تپه‌تێن به ئایینه به‌رزه‌که‌ی ئه‌م پیاوه مێژوویه بۆ به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی دهکرێو پێره‌وانی به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ری خۆیان دهدهنو به شێوه‌یه‌کی ناحهزو قێزه‌ون کاریکاتۆڕی پێشه‌وا ئایینه‌که‌یان ده‌نه‌خشێنن‌و له ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و لاپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کاندا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌ماری خۆشه‌ویستی موسڵمانان له ئاستی پێشه‌واکه‌یان دهههژێننو ئاگری شه‌ڕێکی نه‌خوازراو خۆش دهکهنو شایه‌دیش ده‌خوازن موسوڵمانانی بانگخوازو یا خوود که‌مینه‌ی موسوڵمانی نیشته‌جێ له ئه‌ورووپا بخه‌نه به‌ر گووشارو خه‌ڵکی ره‌شۆکی خۆیانیان لێ هان بدهنو بۆ جارێکی تر ئاپارتایدی مهزههبیو ره‌گه‌زی بژێننه‌وه.
به‌ڵێ ئه‌مڕۆ موحه‌ممه‌د(د.خ) ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یه که به‌ر ته‌وژمی بێڕێزیو بێ حوڕمه‌تی مرۆڤ‌و لایانانی شه‌ڕخوازو دژ به ئایینی ئیسلام که‌وتووه‌و به کاریکاتۆڕو فیلم‌و... وه‌ک پیاوێکی شه‌ڕخوازو دژ به ئاشتی‌و یه‌کده‌نگی به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی پێناسه ده‌کرێ.
موحه‌ممه‌د(د.خ) ده‌بێ کێ بێ؟
مرۆڤ که بوونه‌وه‌رێکی به ئاوه‌زه‌و شته‌کان به ئاوه‌ز هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێ پێویسته له هه‌مبه‌ر ڕووداوه جۆراوجۆره‌کاندا به شێوه‌یه‌کی واقیع بینانه هه‌نگاو ههڵبنێتهوهو هه‌وڵ بدا که‌سایه‌تی هه‌ر مرۆڤێک له جێگه‌ی خۆیدا بپارێزێ.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێ ئایینه‌و شه‌ریعه‌ته‌که‌ی موحه‌ممه‌د(د.خ) بۆ سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌که‌م که‌ڵکی نهبێو له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌یه‌ته‌وه، پیویسته به دیالۆگ‌و به‌ڵگه به‌رنامه‌که‌ی لێک بترازێ‌و خه‌ڵکی لێ وهتهکێندرێ نه‌ک به شێوه‌یه‌کی دوور له ئاکاری مرۆڤایه‌تی سووکایه‌تی به که‌سایه‌تی ئه‌و پیاوه مه‌زنه بکرێ‌و له‌به‌ر چاوان ناشیرین پیشان بدرێ.
به‌ڵێ ده‌بێ موحه‌ممه‌د(د.خ) وه‌ک گه‌وره‌ترین مرۆڤیی وه‌رچه‌رخێنه‌ری مێژووی مرۆڤایه‌تی بناسێنرێو ده‌بێ ڕێز‌و حوڕمه‌ت له‌م ئایینه‌و له پێشهواکهو ڕێڕه‌وانی بگیرێ‌و ئه‌و به‌رنامه‌و ئایینه‌ی که موحه‌ممه‌د(د.خ) بۆ به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی به خه‌ڵات هێناوه، به قازانجی مرۆڤایهتیو کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به‌هره‌ی لێوه‌ر بگێرێ.
دوا وته
ئێمه‌ی موسوڵمان بیرۆکه‌ی پلۆڕالیزمی مهعریفیو ئایینیمان وامان لێده‌کا که رێز له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێک بگریینو به‌یه‌که‌وه هه‌ڵ کهینوتۆلێرهنسو لێبورده‌ییمان ههبێو ئه‌وه‌ی بۆ خۆمانمان ده‌وێ بۆ خهڵکانیتریشمان بوێ.
خۆزگه کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیمان به‌و ئاسته ده‌گه‌یی که دیالۆگ‌و به‌ڵگه‌ی له‌لا پیرۆز دهبووو هیچ کات هه‌وڵی نه‌ده‌دا که به زه‌برو زه‌نگ، پێش به هه‌ڵاتنی خۆره‌تاو بگرێ‌و هه‌رده‌م پێشوازیی له به‌دواچوونی هه‌قیقه‌ت ده‌گرت!
بۆچوونه‌کان