هەر هێندەی هەوڵی كودەتای سەربازی لە توركیا دەستی پێكرد، هەندێ كەس و ناوەند لە باشور، دەستیانكرد بە هەلهەلە كێشان و خۆشحاڵی دەربڕین و باسكردن لە قۆناغی پاش ئۆ‌ردۆگان، هێرشێكی زۆریش كرایە سەر هەموو ئەوانەی دژ بە كودەتاكە هەڵوێستیان دەربڕی و پێیان وابوو دژ بە سەرەتاكانی دیموكراسی و بەرژەوەندی یەكانی كوردی باشور و باكورە. ئەوەی لە نوسین و هەڵوێست دەربڕینەكاندا جێگای سەرنج بوو نا نیشتمانی بوونی لێكدانەوەكان و خوێندنەوەی رووداوەكە بوو لە دەلاقەیەكی حیزبی و ئایدۆلۆژی تەسكەوه، هەڵوێستگرتن و پشتگیری كودەتا بوو، لە روانگەی ئەو بەرەبەندی و ململانێ حیزبی یە نەزۆك و بێ بەرهەمەی لە باشوردا هەیە.
هۆکار و ڕاستییەکانی شەڕکردن لە ئیسلامدا ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە سەر بنەمای سوڵح و ئاشتیخوازی دامەزراوە و پێغەمبەر(د-خ) وەکوو مامۆستایەک یارانی خۆی پەروەردە دەکرد و ڕێنوێنی دەکردن و دەیفەرموو: «لا تَتَمَنَّوا لِقاءَ العَدُوِّ، وسَلُوا اللّه العافِیة» هیوای بەرەوڕووبوون لە گەڵ دوژمنتان نەبێ و داوای ئاسایش و هێمنی لە خوای مەزن بکەن.
۸ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی زانای گه‌وره‌ی کورد مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕه‌سه که به شاهیدی هه‌موو ئه‌دیب و مێژووناس و زانایانی ئایینی خزمه‌تێکی بێ وێنه‌ی به ئایینی پیرۆزی ئیسلام و زمان و شێعر و ئه‌ده‌بی کوردی کردووه که مێژووی ئه‌ده‌بی کوردیش به شانازییه‌وه خزمه‌ته‌کانی تۆمار کردووه، یه‌کێک له‌و شاعیر و ئه‌دیبه نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی که زیاتر له هه‌موو گه‌وره‌پیاوانی کورد به شانازییه‌وه که‌وتۆته ژێرکاریگه‌ری خزمه‌ته‌کانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕه‌س، سه‌ید محه‌ممه‌دئه‌مینی شێخه‌لئیسلامی موکری ناسراو به هێمنی موکریانییه که له سه‌ره‌تای دیوانی ناڵی به‌م
خوای گەورە بە فەزڵی خۆی هەندێك کات و کرداری داناوە کە دەبێتە مایەی بەرەکەت و زیادبوونی چاکەکانمان، جا لەو کاتە موبارەکانە (دە ڕۆژی یەکەمی مانگی حاجیانە (ذي الحجة). بەڵگە لەسەر فەزڵ و گەورەیی ئەم دە ڕۆژە: 1ـ خوای گەورە لە قورئاندا سوێندی پێ خواردووە: (والفجر، ولیالٍ عشر) الفجر:١-٢ ابن کثیر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموویەتی: مەبەست لەو دە ڕۆژەی مانگی ذي الحجةیە. 2ـ هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی: (وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَّعْلُومَاتٍ) الحج:٢٨ واتە: بۆی یادی خوا بکەن لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا (کە دە ڕۆی مانگی حاجیانە) 3ـ پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:
ژیان جووڵه‌یه‌كی دووپات و چه‌ندپاته‌یه، خول خواردنه به ده‌وری خۆت و هات و چوونێكی یه‌ك له دوای یه‌كه،كاری سه‌ره‌كی پیربوونه و ده‌ره‌نجامی سه‌ره‌كیش مردن و نه‌مانه، رۆژ پێشه‌كییه‌كه بۆ شه‌و و شه‌و پێشه‌كییه‌كه بۆ رۆژ، هه‌ر دێت گوریسی ته‌مه‌ن باریكتر ده‌بێته‌وه و كورت تر، تا سه‌ره‌نجام مه‌رگ به‌رۆكمان پێ ده‌گرێت و هه‌موو ره‌نج و ئازار و تێكۆشان و چاوه‌ڕوانییه‌كان دواپه‌رده‌ی خۆیان نمایش ده‌كه‌ن و كاتژمێری ته‌مه‌ن راده‌وه‌ستێ.
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن (سه‌ید موحه‌ممه‌د ئه‌مین شه‌یخول ئیسلام) له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 1ی ڕه‌زبه‌ری 95، له تالاری وه‌حده‌تی مه‌هاباد به‌ڕێوه چوو. به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌ك‌ڕۆژه‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن (سه‌ید موحه‌ممه‌د ئه‌مین شێخولئیسلام) شاعیری سابڵاغی (1300-1365 ه.ش) ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه، 1ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 95، له هۆڵی وه‌حده‌تی مه‌هاباد به‌ڕێوه چوو. ئه‌و كۆنگره‌یه به ئاماده بوونی میوانانێك له پارێزگای كرماشان، ئیلام، كوردستان، لۆرستان، مازه‌نده‌ران و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ڕێوه چوو.
به نێوی خوای گه‌وره و بێ‌هاوتا مه‌دح و سه‌نا و شوكرانه بۆ خوای گه‌وره، كه هه‌ر ئه‌وه لایه‌قی خوایه‌تی. سه‌لات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر، كه بۆ ئێمه پێشه‌وایه، ڕه‌حمه‌ت و ڕه‌زای خوا له ئاڵ و ئه‌سحابی هه‌تا ڕۆژی دوایی. مێژووی قوربانی كردن سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ چه‌مكی قوربانی كردن به مانای چییه؟ بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قوڕئان و مێژوو، هیوادارم به باشی بتوانم باسی لێ بكه‌م.
له ڕاستی‌دا باس کردن له کۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) له مه‌ککه‌وه بۆ مه‌دینه، قسه و باسێکی زۆری لێ کراوه. ده‌کرێ بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌و باسه گرینگه له دوو خاڵی جیاوازدا سه‌یری بکه‌ین. یه‌که‌م: وه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) که خوای گه‌وره به وه‌حی پشتیوانی لێ کردووه. دووهه‌م: بواری مرۆڤ بوونی خۆشه‌ویستی خوا. ئێمه لێره‌دا تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر بواری مرۆڤ بوونی پێغه‌مبه‌ر که وه‌ک سه‌رکرده‌ی کۆچ بوو بۆ پێکهێنان و بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ، له نێو دورگه‌ی عه‌ڕه‌بی‌دا و پاشان گه‌وره بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته که زۆربه‌ی جیهان بگرێته‌وه.
پاییزێکم گەیوەتێ ژینم گەڵاڕێزان دەکا
وەرزی پیریم سارد و سڕ هاتووە لە پاییزان دەکا
هەرچی بوو چوو تازە، تەنیا ئەو گرێیەم ماوە من
ئێستە دڵ زۆرتر پەلەی دیداری ئازیزان دەکا
به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی برای ئازیز و خۆشه‌ویست، مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل
به ناوی خوای گه‌وره
شه‌هاده‌ت، رێزێکه بڕاوه به باڵای راوه‌ستاوان و راست وێژان. کاڵایه‌که بڕاوه به باڵای ئه‌وانه‌ی که له درێژایی مێژوودا لۆمه‌ی لۆمه‌که‌ران و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی سته‌مکاران ده‌نگی زوڵاڵیانی کپ نه‌کردووه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی پله‌وپایه ی دونیایی و پوڵ و پاره‌نه‌یخڵه‌تاندوون. ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه کات و وه خته‌کانیان به خزمه‌ت به خه‌ڵک و گه‌یاندنی په‌یامی خوا ئه‌به‌نه‌سه‌ر.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb