ئاماژه: مامۆستا سه‌ید موسته‌فا مه‌حموودیان له مامۆستایانی به‌ناوبانگی وانه‌بێژی زانستییه‌کانی ئایینی، شاعیر، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و موفتی فیقهی ئیمام شافعی له ناوچه‌ی کوردستانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه که تا ئێستا ده‌یان خوێندکاری زانستی ئایینی له خزمه‌تیدا شاگرد بوون و له زانست و زانیاری ئه‌و پیاوه مه‌زنه به‌هره‌یان وه‌رگرتووه. ئه‌و جگه له ئیجازه‌نامه‌ی سوننه‌تی وانه‌بێژی و فتواده‌ری، خاوه‌ن زانستنامه‌ی ماستیری فیقهی شافعی له زانکۆ تارانه.
ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه ده‌رفه‌تێک ڕێک که‌وت و له سنه وێڕای مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌هرامی و مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز سه‌لیمی سه‌ردانی مامۆستا ئه‌بووبه‌کر حه‌سه‌ن زاده، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی بواری ئایینیمان کرد؛ مامۆستا ئه‌بووبه‌کر له‌و تاقمه که‌سانه‌یه که بینینه‌که‌ی بۆم بوو به هۆی دڵخۆشی و هه‌ڵبه‌ت ڕاچڵه‌کێنه‌ر بوو؛ وته پڕ له مێهر و خۆشه‌ویستێکه‌ی ده‌چێته ناو دڵ و هه‌ستێک له جنسی خۆشی و شه‌رم لاده‌بات؛ كه گوێ له قسه‌كانی ده‌گری وا ده‌چیته ناو وته‌کانی که هۆش و مێشکت له ده‌ست ده‌ده‌ی و له ناویدا نوقم ده‌بیت، نوقم بوونێك له بیرکردنه‌وه و سه‌رسوڕمان تێکه‌ڵ به ئاواتخوازی و تاسه!
یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی که خوای گه‌وره گرینگی زۆری پێداوه، ڕێزنان له دایک و بابه. هه‌ر بۆیه له چه‌ندین ئایه‌ت له قورئانی پیرۆزدا ڕێزنان له دایک و باب به‌دوای بانگه‌وازی بۆ خوا په‌رستیدا هاتووه. هه‌ر وه‌ک له ئایه‌تی 23 سوڕه‌تی ئه‌سرادا ده‌فه‌رموێت: «وَ قَضی رَبُّکَ اَلَّا تَعبُدُوا إِلَّا إِیِّاهُ وَ بِالوالِدَینِ إِحساناً إِمَّا یَبلُغَنَّ عِندَکَ الکِبَرَ أَ حَدُهُما أَو کِلاهُما فَلا تَقُل لَهُما أُفِّ وَلا تَنهَرهُما وَ قُل لَهُما قَولاً کَرِیماً» (الاسرا‌ء/23)
ئەگەر وەك گریمانەیەك بۆ ڕۆشنبیر ئەو گریمانەیە قەبوڵ بكەین بۆ ڕۆشنبیری كە بریتیە لە هەوڵدان بۆ كەشفی حەقیەت و لابردنی ئازار و ڕەنج و مەینەتیەكان مرۆڤایەتی ئەوا دەتوانین لە دوو قەیران خۆرمان ڕزگار بكەین هەم لە بێ تیۆری و بێ سەروبەری ڕۆشنبیری ڕزگارمان دەبێت هەم دەتوانین ئامانج بۆ ڕۆشبیر دیاری بكەین لە ڕوانگەی ئەو ئامانجەوە ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی دیاری بكەین، ئالیرەشەوە دەتوانین بڵێین ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی بریتیە لە كەشفی حەقیقەت و جەوهەرە وون و ئاشكرا نەبوەكانی ئایین و پێشكەش كردنی بە كۆمەڵگا وەك بەشێك لە حەقیقەت و تێڕوانی مرۆییانە بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت، سازگار كردنەوەی ئایین و تەفسیری ئایینی ب
به‌بۆنه‌ی 9ی ڕهشهمهساڵوهگهڕی کۆچی دوایی ئه‌و نه‌مره‌دا.
1.له‌و کاته‌ی که کێبه‌رکێی ده‌سه‌ڵات ، نێوان دوو باڵی ناسراو به ڕێفۆرمخواز و پاوانخواز ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، ده‌نگی ئه‌هلی سووننه‌ت له ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نێوان ئه‌و دوو باڵه‌دا جێگه و شوێنی چاره‌نووس خولقێنی په‌یدا کرد و ئه‌و به‌شه له خه‌ڵکی ئێران بوون به سه‌وه‌ته‌ی ده‌نگی تا ڕاده‌یه‌ک سه‌لمێنراو بۆ ڕێفۆرمخوازه‌کان که ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وان نه‌بوایه، بێ گومان ڕوحانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆمار نه‌ده‌بوو.
هەرچۆن لەوەتەی دنیا دنیایە زۆربەی ئادەمیزادەكان دەم لە مرۆڤبوون و ویژدان و بەزەیی و وەفاداری و عەدالەتخوازی دەكوتن، بەم ئیدیعا و بانگەشەیەی خۆیشیان كەیفخۆش و شادمان دەبن، هەرئاوەهایش زۆربەی دیندارانی ئێستای دنیا لافی میانڕەوبوون لـێ دەدەن و باڵی پێوە بادەدەن. چون میانڕەویێتی، ئەگەر بە مانای (الوسطية)ی زمانی عەرەبی وەریگرین، دەكاتەوە ئایینی ڕاستەقینە و بەرنامەی دروست و تەواوی خوای تاقانە.
سەعید نوورسی ناسراو بە بدیع الزمان (٥ی کانوونی دووەمی (مارت) ١٨٧٨ – ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠) زانا و فەیلەسووفی گەورەی ئایینی ئیسلام و نووسەری سەرجەمی پەیامەکانی نوور و مامۆستای کۆمەڵەی نوور بوو. لە سەردەمی خۆیدا و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا زانایانی ئایینی ئەو کاتە نازناوی بدیع الزمانیان (واتە زانای سەردەم) لێناوە.
ئیسلامی (داعش) سه‌رلێشێواویه‌كی دوو لایه‌نه‌ی نێوان دیكتاتۆڕی و زێده‌ڕۆیی ده‌خاته ڕوو. وڵاتانێكی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیاره ڕووبه‌ڕوون كه چۆن به‌ره‌نگاری گروپه‌كانی وه‌ك داعش ببنه‌وه. به‌ڵام سه‌لمێنراوه كه جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، بێ‌ئاكامه.
«كۆنفڕانسی جیهانی ڕاگه‌یه‌نڕاوه‌ی بنه‌ماڵه» له دوایین دانیشتنی‌دا، كه له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی 6ی ئاوریلی 2016ی زایینی له شاری ئیستانبوڵی توركیا به‌ڕێوه چوو، به‌ڵێننامه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی، به مه‌به‌ستی جێگری به‌ڵێننامه‌ی «سیداو»، په‌سند كرد. كه كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی له ئاستی نێونه‌ته‌وه و جیهانی‌دا لێكه‌وته‌وه. به‌ڕێوبه‌رانی كۆنفڕانسی بنه‌ماڵه له توركیا، جه‌ختیان كرد كه چه‌ند ڕوونووسێك له به‌ڵێننامه‌كه‌ی خۆیان بۆ ڕێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕێكخراوه‌ی ها‌وكارییه‌كانی ئیسلامی، وڵاتان و ڕێكخراوه‌كانی چالاكی له ئاستی جیهانی‌دا بنێرن.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb