دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ بەڕێز کاک ئەبووبەکر عەلی (کاروانی) پسپۆڕ و شارەزا لە زانستە ئیسلامییەکان
بهڕێز كاك ئهبووبهكر عهلی (كاروانی) لهدایكبووی ١٩٦٥ی زایینی له شاری شارباژێری پارێزگای سلێمانی له ههرێمی كوردستان و دانیشتووی شاری سلێمانییه، نووسهر و چالاكوانی سیاسی و بیرمهندی ئایینی و ئهندامی سهركردایهتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان له ڕابردوودا بووه، سێ دهوره ئهندامی دهفتهر سیاسی یهكگرتووی كوردستان و دوو دهوره بهربژێری ئهمیندارییهتی گشتی یهكگرتوو بووه. بهڕێز كاروانی ئهندامی سهندیكای نووسهرانی كوردستانه و خاوهن دهیان وتار و پڕۆژهی توێژینهیی له گۆڤاره بڕواپێكراوهكانی كوردستانی عێڕاق و چهند بهرگ كتێبه له بوارهكانی ئهندیشهی سیاسی و ناسیونالیسمی كوردی كه بهنێوبانگترین كتێبی: «ئیسلام و ناسیونالیسم»ه.
پێشەکی
نوێگەری لە فیقهی ئیسلامی چییە؟ ئەمە ئەو پرسیارە پێداگر و شێلگیر و جیددییە کە ئەرکی زانایانی ئایینی ئوممەت شی کەنەوە نەک هەر ئەم وتووێژە، بە جۆرێک دەبێ کارێک بکەن لە خێراترین کاتدا جێبەجێیش بێ. پێدەچێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هیچ بابتێک هێندەی باسی فیقهی ئیسلامی جەدەل و کێشە و مشتومڕی لەسەر نەبێ، واتە هەموویان لەسەری دەدوێن و لە لایەکی تر هیچ کام لە زانایانی هاوچەرخ قسەیەکی جیددی و شێلگیرانەیان لەسەر ئەو پرسە نییە، دووربوونەوە و بێئاگاییەکی قووڵ و قورس باڵی خستۆتە سەر هەڵگرانی ڕۆشنبیران و زانایانی ئایینی. ئالێرەوە ئەرک و وەزیفەی ڕۆشنبیرانی ئیسلامی دەردەکەوێ کە: قوڕئان و فەرموودە و فیقهـ، وەک پەیامێکی نەمر دەرکەوێ و نە قوڕئان ببێتە فەرموودە و نە فیقهـ و... ببێتە شتێکی تر.
نوێگەری لە فیقهی ئیسلامی هەر لە دێر زەمانەوە جێگای مشتومڕی زانایانی ئیسلام بووە، بێگومان یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتن لە ئیجتهاد و فەتوادا و نوێگەری، سەرەڕای زانست و ئەزموون، بریتییە لە بوێری، ئەگەر چی ڕەوت و بزاڤەکان بە پشت بەستن بە قوڕئان و فەرموودە و بنەما فقهییەکان دێنە مەیدانی تێکۆشان، بەڵام تێگەیشتنی دروست لە دەقەکانی دەبێتە دوڕیانی جیابوونەوەی ڕەوتەکان و لێرەوە تێگەیشتنی دروست دەبێتە پێوەری ناسینەوەی ڕێبوارانی ڕاستەقینەی ڕێگای حەق و ئیتر چیدی مەلەف و شوناسیان لەگەڵ کەسانی دی تێکەڵ نابێ.
ههر لهو بوارهدا دیمانهیێكمان سهبارهت به نوێگهری له فیقهی ئیسلامیدا لهگهڵ بهڕێز كاك ئهبووبهكر عهلی (كاروانی) پێك هێناوه.
١- پرسیار: تکایە پێناسەیەک لەسەر فیقهی ئیسلامی بفەرموون، بەچی دەوترێت فیقهی ئیسلامی، جیاوازی نێوان (فیقهــ) و (شەریعەت) چییە؟
وەڵام: پێش هەر شتێ دەمەوێ بڵێم فیقهی ئیسلامی میراتێكی گەورەیە، بە حوكمی خوێندنی (حقوق)یشمان ئەوە دەزانین كە بە یەكێ لە قوتابخانە فیقهی و تەشریعییەكانی دنیا دادەنرێت. هەندێ لە وڵاتانی خۆراوا و لەوانەش فەڕەنسا لە كاتی خۆیدا بۆ نوێكردنەوەی یاسا لە وڵاتەكانیان، سوودی زۆریان لەم فیقهـه وەرگرتووە. ئەگەر فیقهی ئیسلامیش گەشەی بەردەوام و سروشتی خۆی بكردایە، لە ئێستادا ڕۆڵێكی زۆر گەورەتری دەبینی. دوای ئەم پێشەكییە كورتە لە وەڵامی پرسیارەكەی بەڕێزتاندا دەڵێین: هەر یەك لە (فیقهـ) و (شەریعەت) زیاد لە پێناسەیەكیان لەلایەن زانایانەوە بۆ كراوە. ڕای زانایانیش سەبارەت بە سروشتی پەیوەندی نێوانیان جیاوازە.
بەڵام سەرەڕای جیاوازی بۆچوون و پێناسەكان، هەندێ خاڵی هاوبەشیش پێناسەكان لە یەكتری نزیك دەكاتەوە. لەوانەش: خواییبوونی سەرچاوەی شەریعەت و مرۆییبوونی ڕێكاری هەڵێنجانی (فیقهـ)ه. بەگشتی و بێ چوونە نێو درێژی ئەم ڕا و جیاوازییانه و خستنەڕووی بەڵگە و بۆچوونەكان دەڵێین: دەتوانین مانای شەریعەت نزیك بكەینەوە لە واتای ڕێبازی ژیان و چوارچێوەكانی هیدایەت و ڕێنوێنی پەروەردگار بۆ مرۆڤ و بەتایبەتیش مرۆڤی باوەڕدار. بە پشتبەستن بە ڕیشە زمانەوانییە عەڕەبییەكەی شەریعەتیش دەتوانین بڵێین: شەریعەت ئاماژەیە بە كانیاوی نوورینی مەعنەوییەتی خوایی و سەرچاوەی ئیلهام لێوەرگرتن و ڕۆشنایی بۆ ڕووناككردنەوەی ڕێگای ژیان. بەتایبەتیش لەو بەشەی پەیوەستە بە چۆنیهتی ژیان و پەیوەندی مرۆڤ بە خوا و ئامانج لە ژیانكردن و مەنزوومەی ئەخلاقی و هێڵە گشتییەكانی تێگەیشتنمان لە ژیان و گەردوون و دواڕۆژ و نهێنی بوون و مرۆڤ و سنوورەكانی خودا.
فیقهـیش هەر وەك زانایانیش پێناسەیان كردووە، ئاماژەیە بە ئەحكامە كردارییە هەڵێنجراوەكان لە بەڵگە (تفصیل)یەكان، یاخود وەک هەندێ لە زانایان فەرموویانە: «فیقهـ، تێگەیشتنە لە دەقەكان و لێدەرهێنانی ئەحكامە لێیان.» واتە ئاماژەیە بە تێگەیشتنی زانا یاخود بیرمەند لە چوارچێوەی كات و شوێن و قۆناغی مێژوویی و ژینگە و هەل و مەرجە جیاوازەكان لە دەقە ئیسلامییە دامەزرێنەرەكان و سوودوەرگرتن لە سەرچاوەكانی تر لە پێناو وەڵامدانەوە بە پرسیار و كێشە و خواستەكان. لێرەشەوە دەتوانین ئاماژە بە كۆمەڵێ خاڵی جیاواز لەنێوان (شەریعەت) و (فیقهـ)دا بكەین، لەوانەش:
یەکەم) شەریعەت، پێدراوێكی خواییە، لە كاتێكدا (فیقهـ) بەرهەمی ئیجتیهاد و تێگەیشتن و جوڵەی عەقڵی زانایانە. بە دەربڕینی پێشەوا غەزالی: زانستێكی دنیاییە بۆ بەرزفت (چبگ) كردنی ژیان، بەتایبەتیش لەلایەن دەسەڵاتەوە.
دووەم) شەریعەت، فراوانترە بە حوكمی لە خۆگرتنی بنهماكان و مەنزوومەی ئەخلاقی و بەهاكان، لە كاتێكدا جوغز و بازنەی (فیقهـ) بەرتەسكترە و تەنها گرنگی بە ئەحكامە عەمەلییەكان دەدات.
سێهەم) ئوسوولی شەریعەت لە ئوسوولی فیقهـ جیاوازە، گەرچی (علم اصول الشریعە) لە مێژووی ئێمەدا وەک زانستێكی سەربەخۆ نەخەمڵیوە و گەشەی نەكردووە و لە دووتوێی چەند زانستێكی جۆراوجۆردا پڕژاوە و چارەسەر كراوە. بنهمای شەریعەت باس لە بەها باڵاكان و ئامانج و ڕووێكی گرنگی جیهانبینی ئیسلامی دهكا. لە كاتێكدا (أصول فیقە) زانستێكە بۆ دەستنیشانكردنی سەرچاوەكانی بەردەستی فەقیهـ و زانا و چۆنیەتی سوود لێوەرگرتنیان بۆ لێهەڵێنجانی حوكمی شەرعی.
چوارەم) شەریعەت بە گوێرەی ئایەتی ١٨ی سووڕەتی جاسییه، لە بەرامبەر هەوا و ئارەزووەوە دێت، ئەوەش وادەكا دوای پەرستشەكان، باس لە ئەخلاق و شێوازی ژیانكردن و سوودوەرگرتن لە ئیمكانیاتی ژیان و دنیا بكات، لە چوارچێوەی ڕێنوێنی و سنووری خۆیدا. لە كاتێكدا فیقهـ نزیك دەبێتەوە لە واتای یاسا و پێوەری دیاریكردنی ئەرک و مافەكان.
پێنجەم) بە بڕوای ئێمە بە گوێرەی ئایەتەكەی پێشوو، هێزی پیادەكەری شەریعەت، مرۆڤی باوەڕدار و كۆمەڵگەیە. واتە كۆمەڵگە خۆی هەوڵی پیادەكردنی دەدات و پیادەكردنەكەشی پەیوەستە بە ئیمان و قەناعەت و پاڵنەری باوەڕدارەوە لەگەڵ هێزی مەعنەویی كۆمەڵگە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی شەریعەت بە تێپەڕینی ڕۆژگار دەبێت بە بەشێ لە داب و نەریتی میللی و تێكەڵاو بە فەرهەنگی ژیانی ڕۆژانە و كایە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگە دەبێت. هەر ئەمەشە وای كردووە هەندێ بیرمەند (دەوڵەتی خەلافەت) لە خەلافەتی ڕاشیدیندا قەتیس بدەن، بەوەش نیزامی سوڵتانی لە بەرگی خیلافەتی، لە مێژووی موسوڵماناندا جیا بكەنەوە، واتە لە سایەی خەلافەتی ڕاشیدیندا پیادەكردنی شەریعەت بە پاڵنەری ئیمان و قەناعەتی باوەڕدارانە بووە نەک زۆری دەوڵەت. لە كاتێكدا (فیقهـ) هەر وەك پێشەوا غەزالی باسی كردووە، تێكەڵاو بە ستراتیژی دەسەڵات دەبێت و ئامرازی دەسەڵاتدارانە بۆ كۆنترۆڵكردن و بەڕێوەبردنی كۆمەڵگە و زۆری حكوومەت لە پشت پابەندبوون بە ئەحكامەكانییەوە هەیە. بەتایبەتیش لەو وڵاتانەی خۆیان بە دەوڵەتی دینی پێناسە دەكەن و لایەنگرانی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی نوێ، یاخود فۆڕمێك لە دەسەڵاتی سوننەتی دەسەڵاتدارانن. لە هەندێ خوێندنەوەی سەلەفی یاخود سوننەتی كەلەپووڕی و مێژوویشدا، تەنانەت ئەحكامەكانی پەیوەست بە عیبادەتەكان و هەندێ وردەكاری ژیانی تاكەكەسیش لەڕێی زۆری دەوڵەتەوە هەوڵی پیادەكردنیان دەدرێت. بەوجۆرەی که لە كارنامە و تێگەیشتنی گرووپە توندڕەوەكان و هێزگەلی وەک تاڵیباندا دەبینرێت و ئاراستەی گشتی فیقهی مێژوویش بە شێوەی نەزەری و تیۆری پشتیوانی دەكات.
شەشەم) شەریعەت، ژێرخان و كۆڵەكەی ڕاگیری فیقهە. شەریعەت، ئهسڵە و فیقهـ، فەرعە. شەریعەت، خودی دەق و ئەرزشە و فیقهـ، تێگەیشتن لەو دەقەیه.
حەوتەم) شەریعەت تا ڕادەیەكی زۆر لە بەشێكی گرینگدا چەسپاوە و گەردوونییە بە حوكمی ئەوەی لە ڕووێكیدا، واتای دووەمی (خودی) دینە بە هەندێ جیاوازییەوە كە ئاماژەی پێ دەكەین. واتە سەرچاوە و ئامانج و نوورە و ڕووناكی بڵاو دەكاتەوە. مەرجەعە و دەگەڕێینەوە بۆلای. چونكە جگە لە بواری ئیمان و عیبادەت و ئەخلاق و هەندێ بنەما و چوارچێوەی ژیانی خێزان و حەرام و حەڵاڵ، ناچێتە وردەكاری ژیان و ڕێكخستنی كۆمەڵگەوە، هەر ئەوەش ئەمری كردووە و بە (ثوابت)ی ئیسلام دادەنرێت. لە كاتێكدا (فیقهـ) لەو سۆنگەوە كە پەیوەندی بە عەقڵ و تێگەیشتنی مرۆڤ و پێش گریمانەكانی زانا و بیرمەند و گۆڕاوەكانی ژیان و ڕێبازەكانی بەرهەمهێنانی مەعریفە و نوێبوونەوەی پرسیار و كێشەكان و جۆری چارەسەرەكان و كات و شوێنەوە هەیە، گۆڕاوە و دەبێت بەردەوام لە نوێبوونەوەدا بێت. دەنا تووشی چەقبەستوویی و لە بەرەنجامی ئەوەشدا، كەمبوونەوەی كاریگەری و پەراوێزكەوتن دێت. چونكە فیقهـ بەشێكە لە (تراپ) و كەلەپووڕی گەلانی موسوڵمان و ئوممەتی ئیسلامی، لە كاتێكدا شەریعەت بەو جۆرە نییە. هەروەها فیقهی كۆن و نوێمان دەبێت، بەڵام شەریعەتی بەو جۆرەمان نابێت. بە كورتی فیقهـ بە حوكمی پەیوەستبوونی بە كاری عەقڵی و ئیجتیهادی زانایانەوە، دەچێتە چوارچێوەی پێناسهی فیكری ئیسلامی، واتە هەموو ئەوەی جوڵەی عەقڵی ئیسلامی لە مێژوودا لە كارێك لەگەڵ دەق و واقیع و ژیاندا بەرهەمی هێناوە و دەهێنێ. بەوەش ملكەچی دەچێتە ناو مێژووە و ملكەچی گۆڕانكاری دەبێت.
هەشتەم) بە بڕوای ئێمە بەكارهێنانی چەمكی شەریعەت، لەلایەن خوای گەورەوە لە ئایەتەكەدا، ئەم چەمكە دەبەستێتەوە بە چەمكی ئوممەتەوە، واتە كارێكی ئایینی لەگەڵ كۆمەڵی باوەڕداران، كە لە بەرەنجامدا ناسنامەیەكی هاوبەشی دەستەجەمعی بەرهەم دێنێت و میللەتی لێ دەكەوێتەوە. ئەمەش وادەكات دەستەواژەی: «ئیسلام دین و دەوڵەته» بە ورد و زانستی نەزانین و بە وتەی بیرمەندێكی ئیسلامی بیكەین بە: «ئیسلام دین و ئوممەتە». ئوممەتێ گەورەتر لە دەوڵەت، بە تایبەتیش دەوڵەتی نوێ، كە هەر لە بنەڕەتەوە هی ئەوە نییە ئەم باسەی بخرێتە چوارچێوەوە، دەنا واتای(دەوڵەت) و (ئوممەت)یش دەشێوێن، هەر وەک چۆن لە هەندێ شوێن ئەزموون و هەوڵەكان بەم ئاقارەدا و بەو چارەنووس و ئاكامە گەیشتن، هەرچی فیقهە بە پلەی یەكەم مامەڵە لەگەڵ (تاك) دەكات. چونكە فیقهی ئیسلامی گەرچی لە سایەی دەوڵەتدا گەشەی كردووە، بە پلەی یەكەم فیقهێكی تاكەكەسییە و وەڵامی پرسیاری تاكەكەسییەكانیش دەداتەوە و ماف و ئەركەكانیش هەر لەم ڕووەوە دیاری دەكات. دوای ئەوە پەیوەستە بە دەوڵەت و دام و دەزگاكانییەوە، بەو جۆرەی لە مێژوودا هەبووە و هەندێ دەوڵەتیش لەم سەردەمەدا خۆیان وا وێنا دەكەن پیادەی ئەو دەكەن.
نۆیەم) شەریعەت كۆیەكی بەیەكداچووی بەشەكانیەتی، ئیمان و عیبادەت و ئەخلاق و حەرام و حەڵاڵ و ئەرزش و بەهاكانە و هەریەكەشیان دەبن بە پاڵپشت و قوڵایی و ڕەگ و بەرهەمی ئەوی تر. بەوەش هاوڕایە لەگەڵ تەڕ و پاراوی ئیمان و فەزای عیرفانی و هەستی گەرمی باوەڕدارانە و عاشقانە و سینەسافانە چاوی كانی سالیكانە و ژیانی ئەخلاقیانە و بەرزڕوانینە ژیان و پارێزگاری لە پاڵنەرە ناوەكییەكانی ئەخلاق و پابەندیی باوەڕدرانە. واتە ڕوحە: «وكَذلِكَ أَوْحَیْنَا إِلیْكَ رُوحًا مِّنْ أَمْڕنَا ...» (شوڕا/٥٢) و لە سایەی شەریعەتمەداریدا ژیان مێرگێكی ئاڵا و واڵایە، هەرچی فیقهە بەو جۆرە نییە. تاڕادەیەكی بەرچاو وشك و لە قاڵبدا داڕێژراوە، تێكەڵ بە زاراوە و تەلیسمی زانایان و ئەمر و نەهی سەلەفیانە و هەندێ جار بێگیان و دادگاییانەیە. هەر ئەمەش وای كردووە، دوای جیابوونەوەی فیقهـ، چەندین قوتابخانەی ئەخلاقی و عیرفانی سەر هەڵبدەن و هەوڵی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە بدەن. بەڵام لەگەڵ ئەوەی وتمان و خستمانە ڕوو، دەبێ سەرنجی ئەم خاڵانەی لای خوارەوەش بدەین:
اــ تاكوو ئێستا هێڵەكانی جیاكردنەوەی نێوان (شەریعەت) و (فیقهـ) كاڵن، هەندێ جاریش وەک دوو ناو بۆ ناونراوێك و هاوواتا بەكار دێن؟! بۆ نموونە مامۆستا (عەبدولكەریمی مودەرریس)یش بەرهەمە چوار بەرگییە فیقهییەكەی خۆی ناو ناوە: (شەریعەتی ئیسلام بە گوێرەی پەیڕەوی ئیمامی شافیعی). كە لە ڕاستیدا فیقهە نەك شەریعەت. لانی كەم بە گوێرەی ئەوەی خستمانەڕوو، ئەم تێكەڵاوكردنەش كێشەی جۆراوجۆری لێ كەوتۆتەوە، لەوانەش: تێكەڵاوبوونی (مقدس) و (نامقدس) و وتە و ئیجتیهاد و ڕای زانایانە بە كەلامی خوا و پێغەمبەر. سڵكردنەوە لە نوێبوونەوەی قوڵ و جەوهەری (فیقهـ) و (گۆڕاو) كردن بە (نەگۆڕ) و تێكەڵكردنی سەرچاوە و لێوەرگیراو و یەكسانكردنی درەخت و بەرهەم و... هتد.
ب- لەگەڵ گرینگی جیاكردنەوەی (شەریعەت) لە (فیقهـ) كە پێویستی بە كارلەسەركردنی زانستیی زۆرە و یەكجار خزمەتیش دەكات، بە حوكمی سەرچاوەبوونی شەریعەت بۆ فیقهـ و گەورەبوونی جەستەی فیقهـ لەسەر كایەكانی تری شارستانییەتی ئیسلامی و نەبوونی دید و پێوەری ڕوون بۆ جیاكردنەوەیان لەگەڵ یەكتر، جۆری لە تێكەڵاوبوون هەر دەمێنێ، بەڵام كار ناكاتە سەر پێناسە گشتییەكان.
ج- بە گوێرەی بۆچوونی ئێمە كە نابێت شەریعەت لە بازنەی (متغیرات)دا بێت، بەڵكوو تا ڕادەیەكی زۆر هێما بێت بۆ نەگۆڕەكان، هەندێ ئەحكام با (قطعی الدلالە)ش بن، لەوێنەی حهددی دزی و حهرابە و هاوشێوەكانیان، لە سۆنگەی ملكەچبوونی حوكمەكان بۆ (بوون و نەبوونی/علّه) و (حیكمە) و (مقاصد) و بە وەسیلە سەیركردنیان لە ڕوانگەی (فقهی مێلات) و (مناگ الحكم) و (مصلحە)ەوە، ناچنە بازنەی شەریعەتەوە و لە بازنەی (فیقهـ)دا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.
د: یاخود دەتوانین بڵێین تەنها ئامانجی حوكمەكان، كە فەلسەفەی پشتی تەشریع كردنیانە، بەشێكە لە شەریعەت بە حوكمی ئەوە، پێویستییەكی بەردەوامی مرۆڤە و كۆمەڵگە مرۆییەكان پێیان لەوێنەی پاراستنی ئاسایشی سەر و ماڵ و گیان و كەسێتی و ... هتد. بەڵام خودی حوكمەكان و ڕواڵەتی دەرەوەیان وەك وەسیلەی بەدیهێنانی ئەو مەقسەدانە، دەچنە بازنەی قەڵەمڕەوی فیقهەوە، بە حوكمی گۆڕاوبوونیان بە گوێرەی كات و شوێن و دووركەوتنەوە لە خوێندنەوەی (ڤاهر)ی و (حەرفی) و سەلەفی.
٢- پرسیار: مامۆستای هێژا؛ هەندێ بۆ چوون بۆ ئەوە دەچن كە ئایینی ئیسلام، هاوشێوەی مەسیحییەت پێویستی بە چاكسازی هەیە، ڕای بەڕێزتان لەو بارەوە چیە و پەیوەندی بە نوێكردنەوەی فیقهەوە چیە؟
وهڵام: ئەم بۆچوونە ڕاستی تێدایە. بەڵام نابێت بە ڕەهایی وەری بگرین و پێویستی بە وردكردنەوە و ڕاستكردنەوە و خستنە چوارچێوە هەیە. پێش هەموو شتێك دەبێت شارەزاییمان لە بزووتنەوەی ڕیفۆرمخوازی مەسیحییەت و تەوەر و ناونیشانە گشتی و گرینگەكانی و زەمینەی سەرهەڵدانی هەبێت. ئەنجا باس لە پێویستبوون و نەبوونی دووبارەبوونەوەی لە بازنەی ئایینی ئیسلامدا بكەین.
ناتوانین لە دەرەوەی بەدامەزراوەییكردنی ئایینی مەسیحی و كڵێسا و دەرهاویشتەكانی بۆ سەر تێگەیشتنی ئایینی و سیاسەت و واقیع و كۆمەڵگە و سیستهمی سیاسی و مەعریفی باو و دەستپێكردنی بوژانەوە و ڕینیسانس لە ئەورووپا، بیر لە چاكسازی ئایینی لە خۆراوا و چوارچێوەی ئەزموونی مەسیحییەتدا بكەینەوە. مەسیحییەت وەک دەیزانین دامەزراوەیەكی هەرەمی ئایینییە بە ناوی كڵێسە. پاپا و پیاوانی ئایینی و كڵێسا چینێكی خاوەن ماف و ئیمتیازی دینی و سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی بوون، تەنانەت خاوەن زمانی تایبەت بە خۆیان بوون، كە ئەویش زمانی لاتینی بوو لە زمانی خەڵكە ڕەش و ڕووتەكە جیاواز بووە. بە ناوی ئاسمان و خوداوە قسەیان دەكرد و خۆیان بە نوێنەری ئەوان لەسەر زەوی دەناساند، لێكدانەوەی دەقی ئایینیان قۆرغ كردبوو، لە دەرەوەی ئەوانەوە دانیان بە لێكدانەوەیەكی ئایینی جیاواز دانەدەنا، بڕوایان بە وەرگێڕانی ئینجیل بۆ زمانە نەتەوەییەكان نەبوو. ڕۆڵی میانگێڕییان لەنێوان خودا و باوەڕداری مەسیحیدا دەگێڕا و پێیان وابوو، باوەڕدار ناتوانێ ڕاستەوخۆ لەگەڵ خودادا بدوێ و پەیوەندی ڕوحی پێیەوە هەبێت و بە ناوی خوداوە ڕەوایەتیان بە دەسەڵاتداران دەدا، یا خود لێیان دهسەندنەوە؟! بەگشتی دژ بە كرانەوەی عەقڵ و پێشكەوتنی زانست بوون، دانیان بەوە دانەدەنا عەقڵ سەرچاوەی مەعریفە بێت، فیزیا و گەردوونناسی و زانستی پۆنانیان كردبوو بە بەشێ لە عەقیدەی پیرۆز و لادان لەو پێدراوە زانستییانە و سەلماندنی پێچەوانەكانیان لەلایەن زانایانی بواری زانستە سروشتییەكانەوە، بە بێباوەڕی و زەندەقە لە قەڵەم دەدا و زانایانیان لەسەر سزا دەدا و دەكوشت.
تا كار لای بەشێكیان واتە بەشێ لە پیاوانی ئایینی گەیشتە ئەوەی لەم دنیایەدا بەهەشت بفرۆشن و دادگای پشكنین دابنێن و خەڵكانێكی زۆر بە مەرگ و سووتاندن سزا بدەن!! لە پاڵ ئەمەشەوە و لەژێر كارتێكردنی ئیسلام و جیهانی ئیسلامی و ژیارەكەی و ئاڵوگۆڕە نوێكان لە ناو خودی ئەورووپادا، بزوتنەوەیەكی بوژانەوەی فیكری و ئەدەبی و هونەری و زانستی دەستی پێ كردبوو، دەستەبژێرە نوێكان و نوخبەیەكی نوێ دەیانویست دۆخێكی جیاواز لەمە بێننە كایەوە. ئیعتیبار بۆ ژیان و مرۆڤ بگێڕنەوە. (ئایین) و (ژیان) لەو دۆگمایی و چەقبەستووییە ڕزگار بكەن. ئەمە بە كورتی ئەو واقیعە مێژووییە بوو که بزوتنەوەی چاكسازی مەسیحی لەنێویدا سەری هەڵدا. بەڵام هەرچی پەیوەستە بە دنیای ئیسلامەوە، وێنەكە گەر هەندێ هاوبەشیشی هەبێت، لە هەندێ ڕووەوە دۆخەكە لەسەر ئاستی (ئایین) و (مێژوو) و (واقیع) جیاوازە. بەڵام نابێت ئەم جیاوازییە بۆ پێویست نەبوونی ڕیفۆرم بە واتا فراوانەكەی بەكار بهێنرێت، بەڵكوو تەنها یارمەتیدەرمان بێت بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانەكەی. بە حوكمی ئەوەی ڕیفۆرمی ئایینی پێویستییەكی حاشاهەڵنەگری دنیای ئیسلامە.
سەرەتا هەر وەک باسمان كرد و بەو جۆرەی مێژوونووسانیش باسیان كردووە، لەوانەش مێژوونووسی كورد (كەماڵ مەزهەر ئەحمەد)، ئیسلام كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر بزوتنەوەی چاكسازی ئایینی مەسیحی هەبووە، ژیانی ئیسلامیش كە مەسیحییەكان لەڕێی جەنگەكانی مەسیحی و دواتر وەرگێڕانی بەرهەمی زانا و فەیلەسوفە موسوڵمانەكانەوە پێی ئاشنا بوون، ڕۆڵی بەرچاوی لە سەرهەڵدان و گەشەكردنی بەرایی بوژانەوە و ژیانی نوێی خۆراوادا هەبووە. چونكە هەندێ لەو مەسەلانەی چاكسازیخوازە ئایینییەكان داوایان دەكرد و هەوڵی بەدیهێنانیان دەدا، لە ئیسلامدا هەن و چارەسەر كراون. لە وێنەی ئەوەی ئیسلام دان بەدامەزراوەییكردنی ئایین دانانێ و پیاوی ئایینی پیرۆز ناكات و هیچ دەسەڵاتێكی بەسەر ئایین و بیروباوەڕی خەڵكدا پێ نادات و فەرمانڕەوا بە پیرۆز نازانێ و هیچ كەسێكیش بە نێوەندگیر و واسیتە لە نێوان خودا و بەندەدا قەبووڵ ناكات و ڕەتی دەكاتەوە. قوڕئان كراوەیە بۆ تێگەیشتنی باوەڕداران بەگشتی و هیچ دامەزراوەیەكی نییە مافی قۆرخكردنی لێكدانەوەی ئایینی هەبێت. بەڵێ (ئیسلام) پێویستی بە ڕیفۆڕم نییە، بە تایبەتیش كە دەقی دامەزرێنەری ئیسلام پارێزراوە و دەسكاری نەكراوە، قوڕئان وەك ئەوەی دابەزیوە، گەیشتووە بە دەستی ئێمە و (قطعی الثبوت)ە. بەڵام تا خوا حەز كات تێگەیشتنی ئیسلامی و مەعریفە و فیكری دینیمان پێویستی بە نوێبوونەوە و چاكسازییە.
سەرەنجام و بەكردەوە و لە واقیعی موسوڵمانانیشدا دین ئەوەیە. مەعریفە و فكری دینی و تێگەیشتنی زانا و شەرعناس و بیرمەندان و ڕێبەرانی ئایینی بۆ موسوڵمانان دەیخەنە ڕوو. ئەگەر لەسەر ئاستی ئیسلامیش وەك ئایین و دەق بگوازینەوە بۆ ئاستی ئیسلامی مێژوویی، واتە واقیعی مێژووی موسوڵمانان و چۆنیەتی پیادەكردنی ئیسلام و كارگهلێك لەگەڵیدا و دینداری موسوڵمانان، هەست دەكەین بەشێ لەوەی لە واقیعی ئەورووپای سەدەكانی ناوەڕاستدا هەبووە، لە واقیعی مێژوویی دینداری ئیسلامیشدا هەبووە، بەتایبەت لە چاخەكانی پاشەكشەی ژیاری ئیسلامی و جاڕدانی داخستنی دەرگای ئیجتیهاد و نوێبوونەوە و باڵادەستی ڕوحیەت و لۆژیكی لاساییكردنەوە و چەقبەستوویی فیقهی و فیكری و ژیانی. بۆ نموونە بە ناوی ئایینەوە بۆ ماوەی نزیك به (٣٠٠) ساڵ ڕێگا نەدراوە چاپخانە بێتە قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە، لەلایەن بەشێ لە زانا و ناوەندە ئایینییەكانەوە دژایەتی دەسكەوتە زا?
بۆچوونهکان