فه‌یله‌سووفه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له مانای ژیان بگه‌ن، زۆر قووڵ بوونه‌ته‌وه و هه‌وڵی ڕژدیان له‌سه‌ر داوه، به شێوه‌یه‌كه ته‌نانه‌ت بووه به ناونیشانیان. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له دانیشتنێكدا بڵێن، ئه‌و كه‌سه له فه‌لسه‌فه ده‌خه‌وێنێ، یه‌كه‌م پرسیار كه لێی ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: مانای ژیان چییه؟ ڕاستییه‌كه‌ی فه‌یله‌سووفه‌كان ئاماده نین وه‌ڵامێكی كورت و ڕوونی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه، له كاتێكدا ئایین به ڕاشكاوی و ڕوونی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.
كاتێك ده‌پرسین "مانای ژیان" مه‌به‌ستمان له ئامانجه‌كه‌یه‌تی. پێشوه‌خته، بۆ كه‌سانی سه‌ره‌تا كه تازه ده‌یانه‌وێ له ڕوانگه‌كان تێ بگه‌ن، ده‌بێ ئه‌وه بزانن، ڕێگه‌ی ئایین و ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه، پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن. ئایین هه‌رگیز بێ وه‌ڵام نییه، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی به شێوه‌ی یه‌قین داوه‌ته‌وه. فه‌لسه‌فه وه‌ڵامی نییه، پرسیار ده‌كات، بۆ هه‌موو یه‌قینێكیش، گومانێكی هه‌یه تا مرۆڤ له دڵنیابوون له شته‌كان ده‌ربهێنێ، ته‌نانه‌ت دڵنیابوون له‌سه‌ر هه‌بوونی خوا!
كاتێك ده‌پرسین، مانای ژیان چییه، یان ئایا ژینی مرۆڤه‌كان چ مانایه‌كی هه‌یه؟ ئایا مه‌به‌ستمان خودی مرۆڤه به گشتی، یان ژیانی هه‌ر تاكێك وه‌ك ڕسته‌یه‌ك له زمانی گه‌ردووندا؟ هه‌ردووكیان ڕێی تێ ده‌چێ، به‌ڵام قووڵتر له‌وان ده‌مانه‌وێ مانای خودی ژیان بزانین. ئایا ده‌كرێ به چه‌ند دێڕێك مانای ژیان بدۆزینه‌وه؟ جارێ ژیان بۆ هه‌یه؟ من بۆ هه‌م، تۆ بۆ هه‌ی؟
ئێمه كاتێك ده‌پرسین "مانای ژیان" مه‌به‌ستمان له ئامانجه‌كه‌یه‌تی، به شێوه‌یه‌كی فراوان له گه‌ردوون بڕوانین. جاری وایه كه‌سێك خۆشه‌ویستێكی له‌ده‌ست ده‌چێ، زۆر به سانایی ده‌ڵێ ئیتر ژیان چ مانایه‌كی ده‌مێنێ؟ ئایا به‌ڕاست مانای ژیان به له‌ده‌ستدان و ده‌ستكه‌وتنێك پێناسه ده‌كرێ؟
زۆرێك له فه‌یله‌سووفه‌كان، خودی پرسیاركردن له‌سه‌ر مانای ژیان به گاڵته‌جاڕی و بێ‌مانا ده‌زانن، به‌ڵام به وردی له‌سه‌ر مانای ژیانی تاكه‌كان گفتوگۆیان كردووه. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ بگه‌ینه ئه‌نجام، مانای ژیانی هه‌ر تاكێك نییه، ڕه‌نگه وه‌ڵامی ئه‌مه‌یانمان به ئاسانتر ده‌ست بكه‌وێ و هه‌ركه‌س بۆخۆی بتوانێ پێناسه‌یه‌ك بۆ مانای ژیانی خۆی بدۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ی زۆر ئاڵۆزه، خودی ژیان به گشتی له‌سه‌ر گه‌ردووندا چ مانایه‌كی هه‌یه؟ ئایا بكه‌وینه سه‌ر بۆچوونی فه‌یله‌سووفه‌كان و بڵێین، پرسیاركردن له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه، بێ مانایه؟
ڕه‌نگه هه‌مان پرسیار به شێوه‌یه‌كی تر، له مێشكماندا وه‌ڵامه‌كه‌ی بگۆڕێ. بۆ نموونه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێین: مانای ژیان چییه؟ بگوترێ: ئایا ژیان هیچ مانایه‌كی هه‌یه؟ له جۆری دووه‌مدا، هه‌میشه مرۆڤه‌كان له كاتی ته‌نگانه و نه‌خۆشی و مردن‌دا ده‌یكه‌ن و مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه كه مانای نییه، ئه‌م وه‌ڵامه‌یش كه له كاتی داڕووخان و بێهیوایی ده‌كرێ، گرنگیی نامێنێ و به وه‌ڵام هه‌ژمار ناكرێ. با به‌جیا مردن ده‌ربهێنین، ده‌بینین مرۆڤ كاتێك كه‌سێكی نزیكی ده‌مرێ، زۆر به قووڵی ده‌چێته ناو پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه، وه‌ك مرۆڤ بۆ هه‌یه، ژیان چییه، ئایا به‌ڕاست خوا ژیانێكی دیكه‌یشی دروست كردووه؟ به‌ڵام دیسان هه‌ر به دۆخێكی ناجێگیر ته‌ماشا ده‌كرێ، ناتوانین وه‌ڵامه‌كان وێڕای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی بیری قووڵ دۆزراونه‌ته‌وه، به وه‌ڵامی ته‌واو لۆژیكی بزانین.
فه‌یله‌سووفه بوونخوازه كۆنه‌كان (ئێگزیستانسیالیزم) وه‌ك سۆرێن كێركیگارد و فریدیك نیتچه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌زانی چ مانایه‌ك بۆ مانای ژیان بدۆزنه‌وه، تووشی دڵته‌نگی بووبون و به ئاشكرا له نووسینه‌كانیاندا ئاماژه‌یان پێ كردووه. هه‌ر خۆی گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی ژیان ده‌بێ مانای هه‌بێ، سه‌ره‌تای كاره‌ساتی نه‌زانینی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داهاتووه.
كێشه‌ی فه‌یله‌سووفه‌كان له‌وه‌دایه، كاتێك ددان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ژیان مانای هه‌یه، ئیدی ناچارن بكه‌وینه ناو كۆمه‌ڵێك وه‌ڵام، ڕوانگه‌كه‌ی به چه‌مكی ئایینی بارگاوی بوون. له ئاییندا ژیان حه‌قیقته‌تێكی قووڵی نائاسایی له پشته‌وه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای كردووه، ئایینه‌كان هیوا به مرۆڤ ده‌به‌خشن و مرۆڤه‌كانیش له‌به‌ر خاتری ئه‌و هیوایانه، ئیدی ڕاست بێ یان هه‌ڵه، شوێنی ده‌كه‌ون. ئایینه‌كان به مرۆڤ ده‌ڵێن، له هه‌ر دۆخێك بیت، ژیانێكی تریش هه‌یه و باشتره له‌مه.
ئایینه‌كان مانای ژیان په‌یوه‌ست به خوا یان خواوه‌نده‌كان ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای كردووه مانای قووڵی بده‌نێ.
كه‌سانێك هه‌ن زۆر لێبورده‌ن، هه‌میشه به‌خشنده‌ن، كه‌سانێكیش هه‌ن یۆگا ده‌كه‌ن و هێمنن، زۆر جۆری تر كه هه‌رگیز نابنه گرێ و به‌رپه‌ست بۆ هیچ كارێكی ژیانی خه‌ڵكی، ئایا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ له مانای ڕاستیی ژیان گه‌یشتبن؟ هه‌ڵبه‌ت نه‌خێر. ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین، گه‌وره زانای ئه‌ڵمانی ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت ده‌ست بكه‌وێ كه ژیان مانای چییه؟ ناچاری بڕوادار بیت.
كاتێك باسی وه‌ڵامی ئایین ده‌كه‌ین له‌سه‌ر مانای ژیان، هه‌ڵبه‌ت بۆ كه‌سانێكی ملكه‌چ و به‌نده‌یه كه له هه‌موو شتێكی تریشدا بڕوایان هێناوه، بۆیه كاتێك مانایه‌كی ئایینی بۆ ژیان ده‌بینن، ملكه‌چی ئه‌ویش ده‌بن. له به‌رانبه‌ردا ئه‌وانه‌ی ملیان بۆ بڕیاره ئایینییه‌كان شل نه‌كردووه، ناتوانن ئه‌وه‌نده به ئاسانی قبووڵی مانایه‌كی ڕوون بۆ ژیان بكه‌ن.
ملیۆنان ساڵه گه‌ردوون هه‌یه، ژیانیش به‌رده‌وامه، كه‌چی هێشتا وه‌ڵامی ڕوونی پرسیاره‌كه نه‌دراوه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه هه‌ر گرنگه له‌سه‌ر مانای ژیان بپرسین. هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی به قووڵی بیر ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م وه‌ڵامه گه‌ڕاون. ئه‌دی ئایا دۆزیویانه‌ته‌وه؟ خۆت بڕیارێكی له‌سه‌ر بده، دۆزراوه‌ته‌وه؟
وشە - كوردۆ شابان
بۆچوونه‌کان