ڕۆڵی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی و له‌دوای شۆڕشی پیشه‌سازی وه‌ک ڕۆڵی ژن نییه له ڕابردوودا، که ته‌نها ئافره‌ت له‌ناو ماڵی خۆیدا سه‌رقاڵی کارکردن بوو، به‌ڵکوو ئه‌مڕۆ ئافره‌تان بوونه‌ته به‌شێکی گه‌وره له‌دروستکردنی شارستانییه‌ت و په‌ره‌دان و گه‌شه‌پێدان به‌لایه‌نی ئابووری و ڕێگه خۆشکردن بۆ خوێندنی ئافره‌ت و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ئه‌کادیمی نایاب و پله بڵیندی، وای کردووه که ده‌ستی کاری ئافره‌ت له‌زۆربه‌ی شوێن و جێگه‌کاندا دیار بێت، هه‌روه‌ها دروستکردنی چه‌ندین کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنان که به هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر دامه‌زران، له‌و نێوه‌نده‌شدا ژنان بوونه به‌شێکی گه‌وره و کاریگه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی کارگه و کۆمپانیاکان، ژنان بوونه خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌کی ئابووری و که‌رتی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتن و په‌ره‌پێدانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م کارکردنه‌ی ئافره‌ت هه‌ندێ گرفتی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا.
سه‌ره‌تا پێویسته بڵێین کاری ئافره‌ت مافێکی سروشتی خۆیه‌تی و له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و وڵاتانی ئیسلامی‌دا به‌مافێکی سروشتی داده‌نرێت گه‌ر خۆی ویست وئاره‌زووی هه‌بوو تیایدا هه‌رچیش له‌کاره‌که‌ی ده‌ستی ده‌که‌وێت، ده‌بێته ماڵی خۆی و که‌س بۆی نییه ئه‌و مافه‌ی لێ زه‌وت بکات.
هیچ ده‌قێک له قوڕئان و فه‌رمووده نه‌هاتووه ئاماژه بکات به نادروستی کاری ئافره‌ت و ڕێگه‌ی لێ بگرێت. که‌واته بنه‌ما له کاری ئافره‌ت ڕێگه‌دانه به‌دروستی، له‌ژێر ڕۆشنایی یاسای (الاصل البراوه). گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ین له ئاماژه قوڕئانییه‌کان باسی کاری ئافره‌ت کراوه، بۆنموونه له سوڕه‌تی ته‌ڵاق خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: «فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۖ وَأْتَمِرُوا بَيْنَكُم بِمَعْرُوفٍ ۖ وَإِن تَعَاسَرْتُمْ فَسَتُرْضِعُ لَهُ أُخْرَىٰ» (ته‌ڵاق/٦) واته: ئه‌گه‌ر شیریان بۆدان کرێیان پێ بده‌ن، له‌نێوان خۆتاندا ڕاپرسی و مه‌شوره‌ت ده‌رباره‌ی مناڵه‌که بکه‌ن ئه‌گه‌ر کێشه‌تان بۆ دروست بوو، با ژنێکی تر شیری بۆ پێ بدات. (تیشکێ له قوڕئانه‌وه، وه‌رگێڕانی ئیبڕاهیم مه‌ردۆخی)
گرتنی دایه‌ن و شیردان به منداڵ له لایه‌ن که‌سێکی تر ئاماژه‌یه بۆ دروستی کاری ئافره‌ت و وه‌رگرتنی هه‌ق ده‌ستی کاره‌که‌ی، چونکه ئه‌وکات لای ئه‌وان داب بووه، هه‌ربۆیه‌ش زانایان له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی هاتوون مه‌رج و یاسایان داناوه بۆ شیرپێدانه‌که.
کاری بنچینه‌یی و یه‌که‌مینی ئافره‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا له ماڵی هاوسه‌رێتیدا دوو کاره:
ژنێتی، دایکایه‌تی؛ پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای لی بێت) ئاماژه‌ی ئاگاداری داوه به ئافره‌ت له‌مه‌ڕ گرنگی کاره‌که‌ی که ده‌فه‌رموێت: «ۆالْمَرْأَة رَاعِيةٌ فِی بَیْتِ زَوْجِهَا ۆمَسْۆولَةٌ عَنْ رَعِیَّتِهَا» (بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیان کردووه). ئه‌م فه‌رمایشته‌ی ئازیزمان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که دروست نه‌بێت له‌م دوو کاره زیاتر بکات، به‌ڵکوو ئاماژه‌یه که ئه‌مانه کاره سه‌ره‌کی و گرنگه‌که‌ی ژنانه، جابر ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: پورم ته‌ڵاق درابوو، ده‌یویست خورماکه‌ی بچنێته‌وه له باخه‌که‌یدا، له کاتی سوڕی مانگانه‌یدا بوو، پیاوێک به‌رگری کرد ده‌ربچێت له ماڵ، پورم چووه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای لێ بێت) له‌م باره‌وه پرسیاری لێ کرد، ئه‌ویش فه‌رمووی: بچۆ خورماکهت بچنه، چونکه هیوادارین کارێکی باشی پێ ئه‌نجام بده‌یت.
جا له‌م ته‌ماشا خێرا و کورته‌دا بۆ کاری ئافره‌ت که ئایینی پیرۆزی ئیسلام هیچ ڕێگری نه‌کردووه لێی، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک مه‌رج و یاسای تایبه‌تی بۆ دیاری کردووه، له‌وانه:
١- ده‌بێت گونجاو و له‌بار بێ له‌گه‌ڵ سروشتی خۆی و باری ده‌روونی و لاشه‌یی.
٢- پێوسته به‌پرس و ڕاوێژ بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر یا باوک یا سهرپهرشتییارهکهی، ئه‌وانیش نابێت به‌بێ هۆ ڕێگری بکه‌ن له کارکردنی، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: «انه قد اژن لکن ان تخرجن لحاجاتکن». (متفق علیه)
٣- تا ده‌کرێت ئه‌و کارانه بکات که به ژن نه‌بێت ناکرێت یا له‌بواری ئه‌رکی خۆی دان و کۆمه‌ڵگه پێویستی پێی بێت.
٤- جلوبه‌رگی شه‌رعی بپۆشێ، به‌و جۆره‌ی له قوڕئان‌دا لای که‌می مه‌رجه‌کان باس کراون.
٥- کارکردنی له ده‌ره‌وه کاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رک و کاری له‌ماڵدا له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ و مافی هاوسه‌رێتی.
٦- نابێت له جێگه‌ی کاره‌که‌یدا (خه‌ڵوه) و ته‌نیاکه‌وتن له‌گه‌ڵ پیاوی نامه‌حره‌م دروست ببێ. وه‌رگیراوه له په‌یامه‌کانی خوشکان؛ م. عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز - زنجیره‌ی دووه‌م).
چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دارایی ئافره‌تدا
کارکردنی ئافره‌تان له وڵاتانی ئیسلامی به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بینیرێت، ده‌بینین له کوردستانیشدا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئافره‌تان بۆ کارکردن ده‌چنه ده‌ره‌وه، به‌و هۆیه‌وه ژنان خاوه‌نی موچه و بوجه‌ی مانگانه‌ی تایبه‌تی خۆیانن، به‌مه‌ش کاریگه‌ری له بڕه‌ودان به که‌رتی پیشه‌سازی و به‌ره‌وپێشچوونی کوردستان و ڕه‌واجدان به کاڵا و شمه‌ک و...هتد زیادی کردووه. ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تره‌وه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی ئابورییه‌وه قازانج و سوود ده‌گه‌یه‌نێ هه‌م به ژێرخانی ئابووری وڵات، هه‌میش کاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر بژێوی خێزانه‌کان و دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانه و هاوکاری هاوسه‌ر و باوک و برایه له‌ماڵدا، یا زۆر جار خۆی سه‌رپه‌رشتیاری خێزانه‌که‌یه‌تی و ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتیکردن له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، کاریگه‌ری ڕاسته‌خۆشی بۆ لایه‌نی ڕۆحی ومه‌عنه‌وی ئافره‌تان هه‌یه که هه‌ست به بوون و که‌سایه‌تی خۆیان ده‌که‌ن، کاتێ ده‌بینن ده‌توانن خزمه‌تێ بکه‌ن له ڕووی مادی و مرۆییه‌وه.
به‌ڵام له‌ڕوویه‌کی تره‌وه، به‌هۆی سه‌ربه‌خۆی گیرفان و بوونی مووچه‌وه، زۆرجار گرفت له‌ناو خێزان و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا په‌یدا ده‌بێت، که هه‌ندێ جار به‌م هۆیه‌وه ئاریشه و کێشه‌کان خێزان و تاکه‌کانی به‌ره‌و هه‌ڵدێر و لێک ترازاندن ده‌بات.
گرنگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌هێڵین ئه‌م کێشه دروست بێت و ژن و پیاو به‌خۆشی و کامه‌رانی و ئاوه‌دانی به کاسه و گیرفانه‌کانیان، ژیانیان ئاسووده و گوڵباران بکه‌ن. ژن یا کچ که سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی که خواستی خۆیه‌تی پێک بهێنێ، با وه‌ک چۆن باس و خواسی جۆراوجۆر له یه‌که‌م دیدار و پێگه‌یشتن هه‌یه، ئاواش ئاماژه به‌م لایه‌نه گرنگه‌ی ژیانیان بده‌ن و فه‌رامۆشی نه‌که‌ن، ئیتر گه‌ر ئه‌و موچه‌یه که‌م یا زۆر بێت، چۆن خه‌رجی ده‌کات و مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌کات، بۆ نموونه بڕێکی ده‌به‌خشێته دایک و باوکی یا بڕێکی تری له خێر و سه‌ده‌قاتی خۆیدایه یا به‌شداری پڕۆژه‌یه‌کی (صدقه جاری) ده‌کات، یا (پڕۆژه‌ی منداڵی بێ باوک) مانگانه بڕێکی بۆ دیاری ده‌کات یا بۆ خۆی و... هتد.
پێویسته له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م گفتوگۆ و باسانه قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و هه‌ردوولا قه‌ناعه‌تیان بۆ ئه‌م کاره به‌تایبه‌تی هاوسه‌ر (پیاو) دروست ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی پاش هاوسه‌رگیری و چوونه که‌ژاوه‌ی خێزانی ئه‌م گرفته دروست نه‌بێت، مێرد بڵێت: «چی له پاره و موچه‌که‌ت ده‌که‌یت؟ ده‌یده‌ی به‌چی؟ یا چاودێری بکات له خه‌رجکردندا یا...هتد».
گه‌ر سه‌یری ئه‌م بابه‌ته له‌ڕووی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه بکه‌ین، ئیسلام مافی خاوه‌ندارێتی ماڵی داوه به ژن که خاوه‌نی ماڵ و دارایی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت و جیاواز له ماڵ و سامانی هاوسه‌ری. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگه‌ی داوه، یا هانی ژنی داوه له‌ڕووی مادییه‌وه که یارمه‌تی هاوسه‌ری بدات گه‌ر پێویستی بوو له ماڵ و دارایی خۆی، که له‌م هاوکارییه خێر و پاداشتی بۆ ده‌نووسرێت. ئه‌وه‌بوو کاتێ پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له مزگه‌وت داوای له ئافره‌تان کرد به به‌خشینی ماڵ و خشڵه‌کانیان، زه‌ینه‌بی خێزانی عه‌بدوڵڵای کوری مه‌سعوود هاوکاری هاوسه‌ری ده‌کرد به‌هۆی بوونی مندالی بێ باوک لایان، که گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه به هاوسه‌ره‌كه‌ی وت: برۆ بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌م پرسیاره‌ی لێ بکه بزانه ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌خشم به تۆ و منداڵه بێ بابه‌کان، پاداشتم هه‌یه یا نا. هاوسه‌ره‌كه‌ی وتی خۆت بڕۆ، که‌چووه خزمه‌ت پێشه‌وامان(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، فه‌رمووی: به‌ڵێ دوو جار پاداشتت هه‌یه، پاداشتی خزمایه‌تی و نزیکی، پاداشتی سه‌ده‌قه و به‌خشین. (موسلیم ڕوایه‌تی کردووه). به‌ڵام به‌زۆر و به ناخۆشی و داواکردنی به‌شێک له مووچه و داراییه‌که‌ی یا هه‌مووی له‌لایه‌ن مێرده‌وه، له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ڕێگه نه‌دراوه.
پێویسته ژن و مێرد ڕێبکه‌ون له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌ژیاندا به‌گشتی و بوونی موچه و ماڵی ژن به‌تایبه‌تی، چونکه زۆرجار ئه‌م لایه‌نه ئاماژه‌ی پێ ناکرێت و هه‌ر به‌هه‌ندیش ناگیرێ، پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ورده ورده ناکۆکی له‌م ڕووه‌وه له نێوان هاوسه‌راندا دروست ده‌بێت. دروستبونی گرفته‌که‌ش دوولایه‌نه‌یه، له دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌مووشته‌کانی ماڵ هی پیاوه، هه‌ر له چۆنیتی مامه‌ڵه‌کردن و خه‌رجکردن و...، ده‌ڵێن نابێت ژن گیرفانی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت و ماڵ جیایی بکات، له‌م ڕووه‌وه ڕێگری ده‌کرێت و سه‌رجه‌م مووچه و ماڵی ژنه‌که، به‌بێ ویستی خۆی ده‌خرێته ناو داهاتی مانگانه‌ی خێزان و هیچ حسابێک بۆ ئه‌و وه‌ک که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ ناکرێت، هه‌ندێ جار ڕێگریشی له پڕۆژه تایبه‌تییه‌کانی ده‌کرێت. ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تره‌وه زۆرجار زیاده‌ڕه‌وی ژن له خه‌رجکردندا و یارمه‌تینه‌دانی هاوسه‌ری نه‌داری، یا به‌هۆی قورسی ژیان و زۆری داواکارییه‌کان، کێشه دروست ده‌کات، ژن ته‌نها بۆ خزمه‌تکردنی خۆی، موچه‌که‌ی خه‌رج ده‌کات، گه‌ر یارمه‌تییه‌کی هاوسه‌ریشی بدات، به منه‌تکردن و باسکردنی هه‌ستی هاوسه‌ری بریندار ده‌کات، که ئه‌مه بۆ پیاوان به‌خاڵی لاواز ناوزه‌د ده‌کرێ.
ئه‌م گرفت و ئاریشه‌یه، له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ڕوو له زیادبوونه، ئه‌م گرفته‌ش چۆته سه‌ر گرفته‌کانی تری خێزان و توشی ناخۆشی و پشێوی کردوون. لێک تێگه‌یشتن و ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی ژیان کارێکی ئێجگار شارستانی و مرۆیی گه‌وره‌یه و ده‌بێت ژنان ئه‌وه بزانن ماڵ و دارایی سه‌ربه‌خۆ پولێک ناهێنێت، گه‌ر له‌خێزاندا ئاسووده نه‌بێت و نه‌توانی هاوکار و هاوڕێی هاوسه‌ری بێت. هه‌روه‌ها پێویسته ئاگای له زیاده‌ڕه‌وی و بێ به‌رنامه‌یی بێت لهخهرجکردندا، به‌ڵکوو پلان بۆ خه‌رجکردن و خزمه‌تکردن دابنێت و ئاگاداری پاشه‌ڕۆژی خۆی و ماڵ و مناڵی بێت. له‌سه‌ر پیاویشه هه‌میشه هه‌وڵی ته‌واو بدات بۆ دابینکردنی بژێوی ماڵ و منداڵی به‌شێوه‌یه‌کی ئابڕوومه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانه، زۆریش له هاوسه‌ری نه‌کات و دهسنهگرێت به‌سه‌ر ماڵ و سامانیدا به‌بیانوی پێویستی و شتی تر...
خاڵێکی تر هه‌یه که پێویست ده‌کات ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین، له عورفی کۆمه‌ڵگه‌دا وایه گه‌ر ژن گه‌ردنی هاوسه‌ری له‌و ماره‌ییه قه‌رزه‌ی ئازاد نه‌کات، ئه‌وا بۆی نییه هیچ خێر و سه‌ده‌قه و چاکه‌یه‌ک بکات، له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه لێی وه‌رناگیرێت، یا گه‌ر پیاو ڕازی نه‌بێت یارمه‌تی دایک و باوکی بدات، ئه‌وا دروست نییه گه‌ر ماڵ یا موچه‌ی خۆشی بێت! که ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا، چونکه گه‌ر ئافره‌ت خاوه‌نی دارایی خۆی بێت بۆ هاوسه‌ر (مێرد) دروست نییه هیچ جۆره هه‌ڵسوکه‌وتێک له سامانی تایبه‌تی ئه‌ودا بکات، مه‌گه‌ر به ئاره‌زوو و ویستی ژنه‌که خۆی، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و سامانه ماره‌یی یا دارایی و مووچه‌ی تایبه‌تی خۆی بێت یا هه‌ر سامانێکی تر.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «فانْ طِبْنَ ڵکمْ عَنْ شَیْوٍ مِنْهُ نَفْسًا فَکلُوهُ هَنِیئًا مَڕیئًا» (نیسا‌ء:٤) واته: ئه‌گه‌ر بهپێخوشبون و ویست و ئاره‌زووی خێزانه‌کانتان له‌و ماڵ و داراییه که‌هه‌یانه ئه‌وه ده‌توانن به‌کاری بهێنن و لێی سودمه‌ند بن.
له مه‌فهوومی مخالهفهکهیهوه واده‌رده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی و پێخۆشبوونی خۆی تیانه‌بوو، دروست نییه خواردن و به‌کارهێنانی سامان و دارایی ژن. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: «لایحل مال امریو مسلم الا بطیب نفس منه"سنن الکبری للبیهقی» واته: ماڵی هیچ موسوڵمانێک بۆ موسوڵمانێک دروست نییه، بێجگه به پێخوشبوون و ویست و ئاره‌زووی خۆی نه‌بێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ژنان گوێ نه‌ده‌ن به ژیان و هاوکاری نه‌کردنی هاوسه‌ریان، به‌ڵکوو ماده‌م هاوڕێ و هاوسه‌ری یه‌کن، پێویسته یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ن و قوربانی له پێناوی یه‌کتردا بده‌ن. ئه‌و کات کاری ئافره‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌بێته خیر و خۆشی بۆ خۆی و ماڵ و منداڵ و ده‌ورووبه‌ره‌که‌ی.
هه‌ڵاڵه محه‌ممه‌د ئه‌ڵماس
شاره‌زا له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام
بۆچوونه‌کان