جێژن هات و لاپەڕەی ڕەمەزانی پێچایەوە و فرمێسکی تاوانباری تاسەباری سڕییەوە ... ئەوەی کە بۆ وەرگرتنی بەهرەی پێویست لە ڕەمەزان تووشی کەم و کورتی بووە ... تامەزرۆی ڕەمەزانێکی تر ... و پەرێشان لەوەی کە داخوا دەگاتەوە ڕەمەزانێکی تر و دڵی بە نووری ڕەمەزانێکی تر دەپشکوێتەوە یان پێش گەیشتن بە ڕەمەزانێکی تر بارگە و بنەی کۆدەکاتەوە و کۆچی دوایی دەکات؟ جێژن ڕۆژی شادمانییە، هەرچەند دنیا پڕی دڵەخورتە و خەم و پەژارە و شەڕ و نەخۆشی و ئازاریش بێت. شادمانی؟ شادمانی لە کوێوە؟ کام شادمانی؟ یەکێ لە هاوڕێیەکانم دەپرسێت!
مەولودی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵناسی ئێران: کێشەی بەڕێوەبردنی ناوەندە زانستییەکانی ئەهلی سوننەت وەک خۆی بەردەوامە و بە بەردەوامی خوێندکار و فەقێی ئەهلی سوننەت لە فشار دان، بانگ کردنەکان بەردەوامن و تەنانەت هێندێک لەو کەسانە تووشی زیندانی بوون دەبن. ئێستاش بەربەستەکان لەو بوارەدا درێژەیان هەیە و تا ئەو کاتەی کە ئەو کێشانە بەردەوام بن، داوا گشتییەکان بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانە دەبنە بیرۆکەی پێکهاتنی بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی.
بۆچی له نێو هه‌موو گروپه ئیسلامییه‌کاندا، ئیخوانولموسلمین زۆرتر نیشانه ده‌گیرێت و له ده‌ره‌وه و ناوخۆیه‌وه زۆرترین هێرشی ده‌کرێته سه‌ر؟ ئایا به هۆی ئه‌وه‌یه که ئیخوانواموسلمین هه‌ر له ساڵی 1928.ز که بناغه‌ی داڕێژرا، له به‌رامبه‌ر داگیرکردندا له‌مپه‌ر بووه و دژایه‌تی کردووه؟ یا به هۆی ئه‌وه‌یه که له ساڵی 1948.ز نزیک بوو که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل به قازانجی عه‌ڕه‌ب کۆتایی پێبێنێت، ئه‌گه‌ر پیلان و فێڵی ئینگلیز و ئه‌مریکا و حکومه‌تی نه‌قراشی دژ به وان نه‌ده‌بوو؟
حه‌ج واته دابڕان له هه‌موو شتێک و ڕوو له خوا کردن. مرۆڤ که به‌رده‌وام له به‌خته‌وه‌ری ده‌گه‌ڕێت و به‌خته‌وه‌ریش له هێمنایه‌تی دڵ دایه . هێمنایه‌تی دڵیش ته‌نیا له گه‌یشتن به دڵدار و ئه‌وین دایه و هه‌ر که‌سه ئه‌وینداری شتێکه و ئه‌وینی ئیماندار خالقی دڵۆڤانییه‌تی، گه‌یشتن به خواش ته‌نیا به به‌ندایه‌تی ئه‌و زاته پێرۆزه ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ. پێشینییانی پێش ئیسلام بۆ به‌ندایه‌تی خوا دووره‌په‌رێزیان ده‌گرته به‌ر و له شاخ و ئه‌شکه‌فتێکی دوور له ئاوه‌دانی دڵیان ده‌دا به به‌ندایه‌تی خوا. به‌ڵام بۆ موسوڵمان به جێی دووره‌په‌رێزی حه‌ج و جیهاد هاتووه.
له‌و ڕۆژانه باسی سه‌ره‌کی کۆڕ و دانیشتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه که بووه‌ته گرێبه‌ستێکی لێکهاڵاو. هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ڕۆژانه به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش که له سنووری نزیک به 1050 کیلۆمه‌تر له ئارا دایه، هێرشی په‌نابه‌ری ئاواره‌کانی سوریه و عێڕاق که زیاتر له یه‌ک میلیۆن و 800 هه‌زار که‌سن و قه‌یرانی ئابووری که به‌سه‌ر هه‌رێم داهاتووه و بابه‌تی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها نه‌بوونی یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌نی بۆ هه‌رێم له گێره و کێشه دایه.
براکه‌م کاکه جه‌ماڵ، هه‌م برا و هه‌م هاوڕێ و ئازیزم بوو. تا ئه‌و ڕاده‌یه که هه‌واڵی مردنی که‌سێکی وه‌ها زۆر بۆم ئه‌سته‌م بوو. بابه‌تی من و ئه‌و نموونه‌ی ئه‌و شێعره‌یه که ده‌ڵێت: قد کانت آمل أن تقول رثائی/ یا منصف الموتی الأحیاء چاوه‌ڕوان بووم که تۆ هه‌واڵی مردنم ڕابگه‌یه‌نیت، ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که مردووه‌کان له زیندووه‌کان جیا ده‌که‌یه‌وه! به‌ڵام قه‌ده‌ری خوا وابوو و هه‌موو شتێکیش به ویستی ئه‌وه. ئه‌وڕۆ من هه‌واڵی مردنت ڕاده‌گه‌یه‌نم و ئێستا هه‌واڵی کۆچی دواییت ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت!
ئه‌و ڕووداوانه‌ی که ئه‌وساڵ له کاتی حه‌جی ته‌مه‌تتۆع له مه‌ککه ڕووی دا، له چه‌ند لاوه پێویستی به شیکردنه‌وه و توێژینه‌وه هه‌یه و نابێ به ساکاری لێی تێپه‌ڕین:
کۆچی پێغه‌مبه‌ر ژێربه‌نای کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی و فه‌رهه‌نگی بوو؛ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادی، هاوسانی، هاوئاهه‌نگی و یاریده‌ری که‌رامه‌تی مرۆثایه‌تی بوو که نه‌فامی هه‌موو ئازادییه‌کان، ته‌نانه‌ت ئازادی ده‌روونی و ئیمانیشی داگیر کردبوو. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام –سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- ته‌سلیم نه‌بوون له ئاست زوڵم و زۆرداری، وه‌ک بنه‌مای کاره‌که‌ی دانا و بۆ پێک هێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی نوێ هه‌نگاوی نایه‌وه تاکوو مرۆثایه‌تی له ده‌ست ملهوڕی و زۆرداری که ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ماف و ئازادییه‌کانی ئیمانداران داگرتبوو، ڕزگار بکات.
پرسیار : دوای زیاتر لە بیست ساڵ لە دەستەڵاتی کوردی ئەوڕۆ قەیرانێک بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە کە کاریگەرییەکی نەرێنی لە سەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت دەروونی خەڵک هەبووە ئێوە وەک شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕاتان سەبارەت بەو پرسه چییە؟
هه‌ر له به‌ره‌به‌یانى مێژووى مرۆڤایه‌تیه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى سه‌ره‌تاکانى ژیانى مرۆڤ له‌م هه‌ساره‌یه‌دا توندوتیژیش سه‌رى هه‌ڵداوه گه‌ر به دیدى قورئانیه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌که بڕوانین ده‌بێت کوڕێکى ئاده‌م پێغه‌مبه‌ر به پاڵنه‌رى حه‌سوودى و قبوڵنه‌کردنى به‌رامبه‌ره‌که‌ى به‌وجۆره‌ى که‌هه‌یه کوڕه‌که‌ى تر‌ى واته براکه‌ى خۆی ده‌کوژێت و به‌مه‌ش یه‌که‌م خوێنڕێژى له مێژوودا روو ده‌دات.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb